𝘅𝗮𝗸
الذهاب إلى القناة على Telegram
368
المشتركون
-124 ساعات
+47 أيام
+2030 أيام
أرشيف المشاركات
368
هەمیشە وتومە کە ڕقمە لە فارس، بەڵام لە بواری مۆسیقا تەنها لە دو دەنگ گوێ ئەگرم هەمیشە، یەکێک بانو هایدەی ڕەحمەتی کە ڕەگ و ڕیشەی هەر کورد بوە، دومیش غلام حسین «بنان» کە خاوەنی ئەم دەنگەسە، دەنگێک بە نەرمی ئاو، دەنگێک لە جنسی مەخمەڵ، دەنگێک لە جەنەتی ئیلاهی، بە بڕوای من بنان، حەسەن زیرەکی نێو گۆرانیبێژەکانی فارسە، دەنگێکی زۆرررررر جیاوازی هەس، سەبکێک و مەقامێکی دا هاورد کە ئێستاش بۆ یەک قەڕن ئەڕوا کەس نەیتوانی موشابەهی بێرێت، واقعا بنان عەزەمەتە.
بنان، دەنگێک لە جنسی مەخمەڵ
368
ئەی بە قوربانی ئەو قسانەت، وەڵا وایە
بەر لە هەموو شتێک کوردین
کاتێ کوردێکیش دژمێن ئەدا بە ئیسلام
واتە دژمێن ئەدا بە بیر و بڕوای خودی پێشەوا
مامۆستا مەولەوی، مەحوی، نالی، قانع، بێخود، عەبدوڵا پەشێو، پیرباڵ، هەڵمەت و ئەحمەد خانی ئەمە هەمویان شاعیر بون و وەسفی پێغەمبەریان کردوە
قازی موحەمەد، قاسملو، مامە ڕیشە، شێخ ڕەزا، شێخ سەعید پیران، شێخ مەحمود و سمکۆ هەمویان موسڵمان بون
368
وەڵا مێژوی ئەدەبی و سیاسی کورد تواشا کەیت
هەمویان موسڵمان بوگن و وەسفی پێغەمبەری نازداریان کردوە
ئێستا من بێم دژی بوەستم
دژی مێژوەکەی خۆمیشم
هەر حەزرەتی قازی موحەمەد تا کاتی شەهیدی عەبای مامۆستای لەبەری بو
368
شاکەن چەن جوان قسەی کردوە
ئەم پیاوە کۆمنیستیش بێت من ڕێزی تەواوی لێ ئەگرم
چونکە ڕێزی بیر و بڕوای منی گرتوە
دینی هەرکەس بۆ خۆیە
