ar
Feedback
ناوەندی قازی محمد

ناوەندی قازی محمد

الذهاب إلى القناة على Telegram

​چەناڵێک بۆ خزمەت و هاوکاری خوێندکارانی پۆلی ١٢. سەرپەرشتی دەکرێت لەلایەن ڕاکۆ سیروان "خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی گشتی - زانکۆی سلێمانی" بۆ دەستکەوتنی بەرهەمەکانمان دەتوانن نامە بنێرن بۆ ئەم ئەکاونتە @Qazim7md

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
1 967
المشتركون
-124 ساعات
-157 أيام
+40730 أيام
أرشيف المشاركات
ئەم شتانە بەقسەم بکە بۆ سبەی زۆر ئیسفادە ئەکەی "بەڵام ئەمما" ئیهمالی بکەیت سبەی دوانیوەڕۆ پەشیمان ئەبیتەوە و بەخەفەت خواردن ناگەڕێتەوە :
کوردی بەزمانی خۆمان پرسیاری کەوەری زۆری تیایە و بەڵام خۆشبەختانە وەک هەندێک بابەت نیە لەناو هۆڵ کاتی زۆرت بوێت بۆیە : ۱.تەرکیزت لەسەر پرسیاری ئاسان بێت : هەتا تێنەگەشتی لەپرسیار دەست مەکە بەجوابدانەوە با وەکو زیندەزانیتان بەسەر نەیەت ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ۲.ئەو هەڵبژاردنانەی کە لە D نوسراوە ( هەموویان ، یان A,B یان A,C یان B,C) : ڕاستەوخۆ هەڵی مەبژێرە بەتایبەت لە ئەدەبدا چونکە پار 3 پرسیار لەئەدەب ئەمانە لە D نوسرابوون تەنها 1 پرسیار D بۆ ئەبوو تەلەبەی زۆر بەهەڵەچوو چارەسەر : ڕاستەوخۆ لەو پرسیارانە D هەڵمەبژێرە ، جوان پرسیار بخوێنەوە تێبگە پاشان بزانە A بۆچی ڕاستە بۆچی هەڵەیە و هەڵبژاردنەکانی تریش بەهەمان شێوە واتا هەڵی بسەنگێنە ، ئینجا وەڵام هەڵبژێرە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ۳.ئەو 3 شتەی ناردوومە : تێبینی لەسەر ڕەوانبێژی ئەو شتانەی لەئەدەب لێکەوە نزیکن دەرنەکەوتووەکان و کرمانجە سەرووەکان دووبارە بیخوێنەوە و ئیهمالی مەکە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ٤.بەم ڕیزبەندیە جواب بدەوە ۱.ئەدەب واتا لە پرسیاری ۲٦ ئەسیلەوە ۲.ڕەوانبێژی ۳.ڕێزمان هەر پرسیارێک هەر خەریکی بوویت و نەتوانی جواب بدەیتەوە هەڵی بگرە بۆ دوای ئیتر هەر پرسیارێک بوو لە ۳ بەشەکەی کوردی. دیسانەوە ئەڵێمەوە ئامان ئاگات لە پرسیاری ئاسان بێت ، کوردی ئەمساڵ جیاوازە تەرک ناکرێت بۆیە ئەبێت زۆر بەگرنگیەوە لێی بڕوانیت. خوای گەورە سەرکەوتووتان بکات و نمرەی دڵخوازتان بەدەست بهێنن ❤️🏆

هەواڵی دڵخۆشکەر و گرنگ🚨🚨 ئەم شەو هەندێک تێبینی زۆر زۆر گرنگتان ئەدەینێ لەسەر تاقیکردنەوەی کوردی ، داواکارم کەستان ئیهمالی مەکەن چونکە ئەمە ئەزموونی کەسێکە کە لە ساڵی ۱ لەکوردی خراپ بوو بەڵام ساڵی دووەم الحمدللە نمرەی 100ی هێناوە.

ئەزیزان گەورەمان دەکەن و زۆر خۆشحاڵ دەبین ئەگەر ئاگادارمان بکەنەوە لە نمرەی زیندەزانیتان (ئەوانەی لەسەر ڤیدیۆکە ڕۆشتوون) دەتو
ئەزیزان گەورەمان دەکەن و زۆر خۆشحاڵ دەبین ئەگەر ئاگادارمان بکەنەوە لە نمرەی زیندەزانیتان (ئەوانەی لەسەر ڤیدیۆکە ڕۆشتوون) دەتوانن نامە و فیدباکەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئەکاونتە @rakosirwan22

دەرنەکەوتووەکان و تێبینیەکانی کرمانجی سەروو دەستی م.باسل خۆشبێت . ئەم دوو لاپەڕەیە زۆر زۆر گرنگن ، بەیانیش بەئەگەری زۆرەوە ها
+1
دەرنەکەوتووەکان و تێبینیەکانی کرمانجی سەروو
دەستی م.باسل خۆشبێت . ئەم دوو لاپەڕەیە زۆر زۆر گرنگن ، بەیانیش بەئەگەری زۆرەوە هاتونەتەوە تەلەبەی زۆر هەڵەی تێدا ئەکات چونکە زۆر تەرکیز ناخەنە سەری ، بۆیە تۆ لە ئێستاوە ئەو دەرەجانە واسڵ بکە و ئیهمالی مەکە با سبەی ئەم کاتە پەشیمان نەبیتەوە.

تۆزێک بەپەلەش دروستمان کرد بۆیە دیزاینەکەی کەمێک شێواوە بەڵام گرنگ زانیاریەکانیەتی هەمووی ڕاستن ، ئەمە ساڵی پار بۆخۆم ئەم کۆکراوەیەم دروست کرد زۆر سوودم لێبینی ئەتوانم بڵێم هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆئەوەی کێشەم لەئەدەبی کوردی نەبێت. سەرکەوتوو بن

تێبینی تەنها 1 شت لەبەر خێرا نوسین هەڵە نوسراوە ، لە لاپەڕەی 2 ، لەو شوێنەی ئەڵێین سەیری کتاب یان مەلزەمەکەت بکە لەو دێڕەی کە قوبادی جەلیل زادە تێدایە 70-75 ❌ 75-91 ✅

لە ئەدەبدا هەندێ شت هەیە هەست ناکەن لێکەوە نزیکن و لێتان تێک دەچێت ؟

بۆ ڕەوانبێژی ئەم 3 قسەیە وەربگرن زۆر ئیسفادە ئەکەن:
1.هەوڵبدە پێناسەکانت لەبەر بێت (چونکە ئێستا لە وزاری لەجیاتی ئەوەی داوای لێچوو بکات زیاتر پێناسەکەی ئەهێنێتەوە). 2.بەپێی ئەم 2 ساڵەی پێشوو تەنها ڕستەکانی ناو کتاب و وزاری ساڵانی پێشوو بزانیت کافیە ( زانینەکە واتا هەر کە ڕستەیەکت بینی بزانە چی تیایە ئەمەش چۆن ئەتوانی وابکەی بە زۆر دووبارە کردنەوە). 3.تکایە ڕستە (بادینیەکانی کتێب) لەبەر بکەن چونکە تۆزێک قورسن چارەسەر لەبەرکردن و زانینی شتەکانی ناویەتی.

ئەزانم هەندێکتان لە ئیمتیحانی 1م توشی ئەم کێشەیە بوونەوە ، لێوەی فێربە بۆ ئەوانەی تر کە هاتیتە دەرەوە نزیکی ئەو جۆرە کەسانە مەبنەوە یان پێیان بڵێ باسی مەکەن ، ئێستا ئەم شتە لەگروپ چاتیش ئەکرێت.

تەکنیکی ئاڵتونی بۆ ئەدەب🏆 ئەم دوو ڕۆژە دروستی بکەن کاتی زۆر کەمی دەوێت و بەیانی ئیمتیحان بەکاری بهێنن

تەکنیکێک کە ئەتوانیت بۆ بەیانی ئیمتیحان هەر 40 لاپەڕەکەی ئەدەب مڕاجەعە بکەیەتەوە بە کاتێکی کەم بە ڤیدیۆ بۆتان دائەنێم

بەڕێزان سڵاوی خواتان لێبێت لێبێت وەکو ئاشکرایە ئەمڕۆ ئیمتیحانی زیندەزانیتان کرد ئیتر هەر نمرەیەکتان بۆ هاتەوە قەدەری خوایە نا
بەڕێزان سڵاوی خواتان لێبێت لێبێت وەکو ئاشکرایە ئەمڕۆ ئیمتیحانی زیندەزانیتان کرد ئیتر هەر نمرەیەکتان بۆ هاتەوە قەدەری خوایە ناشکوری مەکەن ، بیر لە دوو ساڵە مەکەنەوە کات بەفیڕۆ مەدەن لە گروپ چات ، بخوێنن بۆ دەرسی دواتر. الحمدللە ئەم ماوەیە ئەوەی لەتوانامان بووە پێتانمان وتووە دەربارەی زیندەزانی هەم بەڤیدیۆ هەم ڤۆیس و pdf الحمدللە ئەمە یەکێک لەبەرهەمەکانیەتی و چەندان کەسی تریش نامەیان ناردووە کە نمرەی زۆر بەرزیان هێناوە و هەندێکیان لە پرسیاری ئاسان هەڵەیان کردبوو بەڵام ئەتوانین بڵێین کۆنتڕۆڵی مەنهەجیان کردبوو سوپاس بۆخوا ، باوەڕکەن وەکو ئەوە وایە کە خوشک وبرای خۆم هێنابێت.

تەنها 1 تێبینی :
ئاگاتان لەپرسیاری ئاسان بێت و بەکەمی مەزانن
گەورەترین هەڵەی من بوو لەپۆلی 12.

https://youtu.be/Mh5fzPwsoAA?si=-c8FTiV4m2ElFI6v بەڕێزان بمان بورن بەتەما بووم ئەم ئێوارەیە ڤیدیۆتان بۆ ڕیکۆرد بکەم لەسەر چۆنیەتی جوابدانەوە بەڵام قەدەری خوا عوزرێک هاتۆتە پێشەوە ، ناتوانم ڤیدیۆ بکەم بمان بورن بەڵام وەک پێشتر وتم ئەم ڤیدیۆیەی د.شاکار زۆر نایابە لە دەقەی 19 بۆ 40 باسی چۆنیەتی جوابدانەوەی ئەسیلە ئەکات . چەند تەکنیکێکی زۆر ئاڵتونیە، چەندین هاوڕێم لە کۆلێژ بەم تەکنیکانە جوابیان داوەتەوە الحمدللە ئەو نمرە بەرزەیان هێناوە.

ئێستا لەوانەیە هەندێک بڵێ بۆچی کاتەکەی زۆرە ، خۆم بەتەما بووم چەند دەقەیەکی کەمی بدەمێ چونکە مەجالم کەم بوو ، بەڵام ویژدانم قبوڵی نەکرد کەچیم بۆ کەسوکاری خۆم باسکردبێت بۆ ئێوەشی باس نەکەم بۆیە تکایە گوێ لەهەموو ڤۆیسەکە بگرن ، کەسوکار و ئازیزی ئێمەن ان شاء الله سبەی ئەم کاتە خۆشترین هەستان هەبێت.

گرنگترین ڤۆیسی من بۆ گرنگترین کات 🏆
بەم شێوازە کاتەکەت بەڕێبکە بە باشترین شێوە بەڕێت کردووە گەر فریا ناکەوی بە 1.5x گوێ بگرە.

ئەمڕۆ ان شاء الله کۆتا ڤۆیسی خۆمان ئەبێت لەسەر ئیمتیحان چۆن کۆنتڕۆڵی دڵەڕاوکێی ئیمتیحان بکەین ، هەندێک تەکنیکی جوابدانەوە ، باسی ئەو شتانە ئەکەین کە ئەزموونمان کردووە.

Repost from N/a
تەنها بە 15 خولەک💯 https://youtu.be/C-1umwDgqFM?si=ickavfQGO-VuSCH_

کۆتا هەینی پێش تاقیکردنەوەی وزاریە ، وەک ئەزانن دوعاکردن لەم کاتەدا بە ئیزنی خوا قبوڵە ، لەوانەیە تا ئەم دەقەیە لەقەدەرتا نوسرابێتەوە دەرەجەیەک کە کەمترە لەو هەوڵ وجوهدەی داوتە ، بەڵام ئەکرێت دوعا ئەو قەدەرە بگۆڕێت گەر نیەتت باش بێت. دوعای خۆتان بکەن و گەر بکرێت ئێمەش لەبیر نەکەن خوای گەورە سەرکەوتووتان بکات.

https://youtu.be/5uijFI_QjO0?si=Cf0TmRgKxkOpCz6_ ئیسفادە لەم کۆدانەی برای ئەزیزم د.سەبور ئەکەن ، ئەو وێنانە پێویستیان بە کۆدە چونکە ناتوانیت زۆر جیاوازیان بکەیت