310
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+707 أيام
+10830 أيام
أرشيف المشاركات
315
گرینگ نییە کەی پەشیمان دەبێتەوە
گرینگ ئەوەیە ئەو کاتەی دەگەڕێتەوە من چیتر ئەو کەسە نیم کە چاوەرێی دەکردی هەندێک شت جارێکی تر دروست نابنەوە تەنانەت ئەگەر هەزار باران و گریانیش ببارێت🩶
315
#سوێندم_خواردبوو
سوێندم خواردبوو کاتێک بڕۆی
بۆ ساتێک چاوەڕێت نەکەم
لە نێو دڵم دەرتبێنم و
بە هیچ شێوازێک جێت نەکەم
دەمکوت بڕۆی بۆ هەمیشە
من بیرت لێ ناکەمەوە
بێیەوە لام بۆ سڵاوێک
هەرگیز جوابت نادەمەوە
دەمکوت هەموو ئەو پردانەی
پێیدا ڕۆیشتووی دەڕووخێنم
ئەو نامانەی کە بۆت ناردووم
دانەدانەی دەسووتێنم
نە یادی ڕابردوو دەکەم
نە ناوت دێنمە سەر زارم
دەمکوت ئەو کاتەی گەر دەڕۆی
هاوار دەکەم لێت بێزارم
بەڵام هەموو خەیاڵێک بوون
کە وامدەزانی بۆم دەکرێ
وامدەزانی کە تۆ بڕۆی
ئەوینیشت لای من دەمرێ
ئێستا زانیم خۆشەویستیت
بە دووری قەت ناسڕێتەوە
هیچ کەسێکیش لەو دنیایە
جێگای تۆم بۆ ناگرێتەوە
زۆجار نامەکانت دێنم
دوبارە دەیانخوێنمەوە
ئەو ڕۆژانەی پێکەوە بووین
دیسان وەبیر خۆم دێنمەوە
وێنەکانت شاهید حاڵن
چەندە دەگریم لە تەنیایی
لە چاوانم دەڕژێنە خوار
ئەسرینێکی بێ کۆتایی
تەنیا شەو زۆر باش دەزانێ
چیم کێشاوە لە بێ تۆیی
لەگەڵ هەر هەنگاوێکی تۆ
خۆشی ژیان لەلام ڕۆیی
لەو ڕۆژەوە بزەی لێوت
لە بەر چاوەکانم ون بوون
خەم و دەرد و ئێش و ژانی
هەموو دنیا تووشی من بوون
ئێستاش زۆر جار هەر چاوەڕێم
زەنگێک لای تۆوە لێبدرێ
بەو دەنگە بەسۆز و خۆشەت
دەردی دووری لەبیر بکرێ
زۆر شەو بۆ کورتەنامەیەک
هەتا بەیانی چاوەڕێم
دڵنیاشم بۆم دەنێری
ئەگەر تۆزێک خۆشتبوێم
تۆ نازانی لە دووری تۆ
ژیان مەرگێکی ئارامە
چرکەچرکەی ژینم بێ تۆ
پڕ لە ژان و دەرد و زامە
ئازیزەکەم نەمتوانیوە
بۆ چرکەیەک لەبیرت کەم
بۆیە ئێستاش هەر پێت دەڵێم:
خۆشم دەوێی هەتاکوو هەم
315
ویستم ئەو سۆز و خوشەویستیەت پێ بدەم
کە ئـەت وت هەرگـیز نە مبووە،
دواتر تێگەیشتم کە بۆچی نەتبووە🌚"
