243
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-27 أيام
-1730 أيام
أرشيف المشاركات
243
ئەچیتە کوێ؟
لە کام ژاوە ژاو هەڵدێی
لە کامە جێگا ئۆقرە ئەگری
سوودی ژوورێکی بێدەنگ چییە؟
لە کاتێکا دەنگە دەنگەکە لە مێشکتایە
خەونەکانت ، ئاواتەکانت ، ڕۆژە خۆشەکان
هەموویان ئەگۆڕێن..
هیچ گۆڕانێکیش بەرەو باشتر ناڕوا
بەرەو کامە کۆمەڵە ئەڕۆی
بۆ کامە کەس خۆت ئاوارە ئەکەی
هەمووان خاڵین لە تۆ
بێ دەنگ بە ، دوور بە ،
ئەمە باشترین شتە پێشکەشی خۆتی بکەی.
