کاڵ
الذهاب إلى القناة على Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
271
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-17 أيام
+130 أيام
أرشيف المشاركات
271
ئەزیزم، پێم وانییە فرمێسک چیدی دەرەقەتی ئەم هەموو خەمە بێت. هەندێ خەم هەن نە بە شین و گریان کەم دەبنەوە، نە بە قسەکردن و نە تەنانەت بە ئامێزێک. تەنها بێدەنگییەکی قووڵ لەناوتدا جێدێڵن؛ بێدەنگییەک کە ئێسکت دەسووتێنێت و جەرگت لە جێگای خۆی دەهەژێنێت. ئەمن سەبرم خەڵاس بووە دەڵێن سەبر، هەر لەخۆت جوانە خودایە بەڵام خودایە
ئەمجارە تۆ سەبووری مەکە وەرە و شتێک نیشان بدە ڕووناکییەک، دەرگایەک، هیوایەکی بچووک، هەر شتێک کە دڵ بزانێت هێشتا بە تەنها نەماوە:)
27 يناير, 07:13
271
ئەو شەوی کە ئەو وێنەیەم چێشا لەوەیکە باران دەباری زۆر دڵشاد بووم، چەندەم پێ خۆشبوو بێم و دیسان لێرە قسان بکەم پڕ بووم لە قسە بەڵام دەڵێت سەد ساڵ لە ئەو شەوی تێدەپەڕێ ئەسلەن وەبیرم نایەت ئەودەم دەمویست چ بڵێم یان ئەسلەن ئەمن ئەودەم چۆنم کەڵک لە گوشی و فەزای مەجازی وەردەگرت یان ئەو مرۆڤە ماوم کە پڕ بوو لە سەرخۆشی یان هەروا ئەو کەسم کە حەتا ئەگەر خەراپ ترین شتی بەسەر هاتبێت بە چەنگ و ددان ئاگاداری ئەو هیوای دەروونی خۆیەتی، نازانم چۆن بڵێم بەڵام ئێستا خەمێکم هەیە کە چیدی ژانی نییە.
23 يناير, 12:41
271
ئافرەتێکی زیندوو لێرە دەبینن کە ڕوو بە مەرگە، ڕقی لەهەموو کەسە لەگەڵ هەموو کەس لەشەڕە کەس ناوێرێت لەکنی ڕەد بێت تا شەڕێکی لەگەڵ نەکات بەری نادات. لەبواری ڕووحی ژێرەوەی خەتی سەلامەتی ڕەوانە، لەبواری جەستەی خەنجەر بۆ پشت و زگی داوێن لەو خەنجەرانە یەکیان لە وەسەتی زگیدا جیری خواردووە. بەڵام دیسانیش دەیهەوێت وێنەیەکی پێش کۆچی دوایی هەبێ🎀
07 يناير, 07:12
271
بریا کوڕ بام هەزار فشاری بێپارەیی و سەربازی و ئەولا ئەولاشم هەبا بەڵام ئەم گۆڕانە هۆرمۆنییانەم نەبا. بریا، بریا، بریا.
07 يناير, 05:29
271
ئەو حەفتەی تێپەر بوو بۆمن هیچ خۆش نەبوو هەر چەنگم بۆ شتێک هاویشت کە بزانم هەروا ماوم و زیندووم و دەتوانم بەرداوم بم بەڵام ئەوڕۆ خۆش بوو هیچ کارێکی خاس ناکەم بۆوی خۆش بگوزەرێ بەڵام لەخۆڕا ئەوڕۆ لە ناخەوە هەستم دەکرد پڕ لە هیوام، دەزانم حەفتەی دیش هەروا دێت و دەڕۆا بەڵام جارێک دەسازم چی دیم لە دەست نایەت بێجگە وەی بوێری وەم هەبێ هەموو شت قبووڵ بکەم.
02 يناير, 09:25
