"ئـۆخـەیـش♡"
الذهاب إلى القناة على Telegram
هەتاکوو دواپشوو ڕیبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم ئەگەر بێجگەلە ناکامی نەبینم بەرهەمێکی تر...
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
262
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+147 أيام
+2230 أيام
أرشيف المشاركات
262
لە کۆتایی نامەکەدا نووسیبووی:
ژیان قورسترە بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر گرنگی بە هەموو شتێک دەدەن.
262
ههموو ڕۆژێ گوڵیان ئهکوشت
خوێنی کهژ و ههردیان دهڕشت
بهڵام دواجار؛
گوڵ نهفهوتا
کهژ ههر نهمرد
ئهوهی کە مرد شا سوڵتان بوو،
ئهوهی ژیا
ئهوهی ههرما
کوردستان بوو!
شێرکۆ بێکەس
262
بە زولف و ڕووی گوشاد جارێک بپرسە حاڵی شێواوم
دەمێک شەککەر بدە، سونبول بە بادە، گوڵ ببارێنە
دڵم هێناوە بۆ لێوت بڵا زولفت ڕەزای لێ بێ
وەکوو قەننادی خۆش سەودا بە، زوو زوو بیدە بستێنە
وەفایی
262
ڕۆحی شیرینت دەرێنە،
بۆ دەوای دەردی گران
ڕوو کەرە قەندیل و ئاکۆ،
هەر بڵێ یا نیشتمان!
قانع
262
تەمەن ڕۆیی و ئەمن هەر مام بە هیوات
نە هیواکەم وەدی هات و نە ئاوات
هەموو هەر دێن دەڵێن هێدی سەبر کە
لە سەر ئەو سەبرە بوو ئاوام بە سەر هات!
هێدی
262
نازدارەکەم بڕوا مەکە
کەس جێی تۆم بۆ بگرێتەوه
دەزانم ڕێگەی ئەوینی
من و تۆ قەت نابڕێتەوە
بڕوا مەکە کەسێک بێتوو
یادی تۆ له دڵم بەرێ
گوڵی جوانی خۆشەویستیی
من و تۆ قەت هەڵناوەرێ:)
262
هەرگیز مەترسە سەرلەنوێ دەستپێبکەیتەوە؛
چونکە ئەمجارەیان، تۆ لە سفرەوە دەست پێناکەیت،
لە ئەزموونەکانتەوە دەست پێدەکەیت.
262
هەر تاڵێ لە قژت شێعرێکە و
هەر تاڵێ لە قژت تەیرێکە و
لە جووڵە و خوێندنیان مەخە، ژن!
سەر و قژت بدەرە دەست گوڵی هەتاو و
سەر و قژت بسپێرە بە
ئەنگوستی باران، ژن!
شێرکۆ بێکەس
262
وا عەجەب ماوم کە ماوم بۆ بەبێ تۆ نامرم
وامدەزانی کەڵکی ئانی هیجری دلبەر ناگرم
شێخ و دەروێش و مرید و جاهید و پیر و جەوان
گەر بەبێ عەشقت موسڵمانن ئەوا من کافرم..!!!
حەمدی
