️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت
الذهاب إلى القناة على Telegram
گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
382
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+567 أيام
+5430 أيام
أرشيف المشاركات
دەنگدانی تۆ تەنها یەک چرکەی ئەوێت ⏱️ بەڵام بۆ ئێمە زۆر گرنگە 💎
تکایە بە یەک کلیک 👆🏻ڕای خۆو تۆمار بکە تا بڕیاری کۆتایی بەین و ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە بکەین 🚀
⏳ ڕاپرسییەکە تا ٤٨ کاتژمێری تر چالاک ئەبێت دوای ئەوە بەپێی دەنگی ئێوەی ئەزیز
بڕیار ئەدەین 🌸
⏳ ڕاپرسییەکە تا ٤٨ کاتژمێری
تر چالاک ئەبێت، دوای ئەوە
بەپێی دەنگی ئێوەی ئەزیز بڕیار
ئەدەین 🌸
پێتان باشە زنجیرەیەکی لەم شێوەیە دەست پێ بکەین؟ 🤔👇🏻
هاوڕێیانی ئەزیزی چەناڵی
پەروەردەی دروست
السلام علیکم و رحمة و برکاتە 🦋
بڕیارماندا زنجیرە بابەتێکی
تایبەت، ورد و زانستی بڵاو
بکەینەوە دەربارەی
«دروستیی دەروونیی مناڵ»
تیایا باسی نیشانەکانی:
1⃣ مناڵی دەرووندروست
2⃣زەنگە مەترسیدارەکان
3⃣ بەهێزکردنی کەسایەتی
4⃣ کاریگەریی شاشەکان ئەکەین
هاوڕێیانی ئەزیزی چەناڵی
پەروەردەی دروست
السلام علیکم و رحمة و برکاتە 🦋
بڕیارماندا زنجیرە بابەتێکی تایبەت، ورد و زانستی بڵاو بکەینەوە دەربارەی
«دروستیی دەروونیی مناڵ»
تیایا باسی نیشانەکانی:
1⃣ مناڵی دەرووندروست
2⃣زەنگە مەترسیدارەکان
3⃣ بەهێزکردنی کەسایەتی
4⃣ کاریگەریی شاشەکان ئەکەین
💡 پەیامێکی گرنگ بۆ هەموو دایک و باوکێک
کاتێک مناڵەکەو تووڕە ئەبێت،
هاوار ئەکات، یان بیانوو ئەگرێت... 🛑
ئەو لەو کاتەیا هەوڵ نادات «ژیان لێ بکات»
بەڵکو هەوڵ ئەدات پێو بڵێت کێشەیەکی هەیە و توانای دەربڕینی نییە 🗣️💔
🧠 سێ یاسای زێڕین کە پەروەردە ئاسانتر ئەکەنەوە:
1️⃣ مناڵ پێویستی بە مێشکی ئارامی تۆیە 🫶🏻
کاتێک ئەو ئارامیی لەدەست ئەدات، ئەگەر تۆش تووڕە ببیت، ئاگرەکە خۆشتر ئەکەیت تۆ ئاوەکە بە 🌊.
2️⃣ لەبری سزادان، گوێی لێ بگرە 🎧
نەڵێیت «هیچ نەبووە » ❌
بڵێ «ئەزانم خەمباریت یان تووڕەیت، من لەگەڵتم» ✅
3️⃣ مناڵ چاو لە تۆ ئەکات 🪞
مناڵەکان بە گوێگرتن لە ئامۆژگارییەکانمان فێر نابن، بەڵکو بە چاوپێکەوتنی ڕەفتارەکانمان فێر ئەبن
🤎 بیرخستنەوە:
هیچ دایک و باوکێک بێکەموکورت نییە گرنگ ئەوەیە ڕۆژانە فێربین چۆن بە خۆشەویستی و ئارامییەوە لەگەڵ نەوەکانمانڕەفتار بکەین. 🌱
📲 ئەم پۆستە بنێرە بۆ ئەو دایک و باوکانەی خۆش ئەوێن🤎
#پەیامی_پەروەردەیی #تەندروستی_دەروونی_منداڵ #پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
📌 بۆچی مناڵ بیانوو ئەگرێت؟ 🧩
(ڕوانگەیەکی زانستی و ڕێگەچارەی کرداری)
زۆرجار دایکان و باوکان بیانووگرتنی
مناڵ وەک «کەللەڕەقی» یان «خراپیی ڕەفتار» ئەبینن 🤦♂️
بەڵام لە ڕووی زانستییەوە بیانووگرتنی
مناڵ تەنها ئامرازێکە بۆ دەربڕینی
هەستەکانی 🗣️
لە تەمەنی مناڵیا، ئەو بەشەی مێشک کە
بەرپرسە لە کۆنترۆڵکردنی هەستەکان (Prefrontal Cortex) 🧠 هێشتا بەتەواوی گەشەی نەکردووە.
کاتێک مناڵ تووشی:
😴 ماندوێتی
🥣 برسییەتی
🥱 بێزاربوون
🔊 یان جەنجاڵیی ژینگە ئەبێت،
توانای ڕێکخستنی هەستەکانی نامێنێت
و جڵەوی دەستبەجێ لەدەست ئەدات 💥
🛠️ چۆن لە کاتی بیانووگرتنا مامەڵەی
لەگەڵ بکەین؟
۱. 🧘♂️ ئارامیی خۆو بپارێزە
مناڵ ئاوێنەی هەستەکانی تۆیە 🪞
ئەگەر تۆ تووڕە ببیت، مێشکی مناڵەکە
زیاتر هەست بە ئاڵۆزی ئەکات.
دەنگی خۆو نزم بکەرەوە 🔉 و بە
ئارامی لە ئاستی چاوەکانیا قسەی
لەگەڵ بکە 👀
۲. 🫂 دان بە هەستەکەیا بنێ
ڕێگە مەدە بیانووەکە سنوورەکان
بشکێنێت 🛑، بەڵام ڕێگە بە
هەستەکەی دەرببڕێت 🤎:
❌ نەڵێیت: «بێدەنگ بە هیچ نەبووە»
واتا:بە مناڵەکە ئەڵێیت ئەوەی هەستی
پێ ئەکەیت (خەمباربوون، تووڕەیی،
یان بێزاربوون) شتێکی بێبایەخە و
مافی ئەوەو نییە هەستی پێ بکرێت
✅ بڵێ: «ئەزانم بێزار بوویت چوون
حەز ئەکرد زیاتر یاری بکەیت 🧸،
ئاساییە خەمبار بوبیت، بەڵام ئێستا
کاتی خەوتنە 🛌.»
۳. 🔍 هۆکاری شاراوەی پشت
بیانووەکە بدۆزەرەوە
لەبری تووڕەبوون لە بیانووەکە، سەیر
بکە مناڵەکە لەو کاتەیا پێویستی بە
چییە؟ 🤔
(ئایا برسییەتی؟ 🍎 ماندووە؟ 💤 یان
تەنها پێویستی بە باوەشێکی گەرمی تۆ
هەیە؟ 🤗)
٤. 🔀 پێدانی بژاردەی سنووردار
مناڵ کە هەست بکات هیچ دەسەڵاتێکی
نییە بیانوو ئەگرێت ⚡.
دوو بژاردەی سنوورداری بەرێ تا
هەست بە سەربەخۆیی بکات ✨:
«ئەتەوێت قەمیسە شینەکە بپۆشیت یان سوورەکە ؟»
🧠 پەیامی کۆتایی:
بیانووگرتنی مناڵ نیشانەی شکست
هێنانی تۆ نییە لە پەروەردەیا بەڵکو
نیشانەی ئەوەیە کە مناڵەکەو لە باری
نائارامیایە و پێویستی بە سەبر و
یاریدەدانی تۆ هەیە تا فێری
ئارامبوونەوە بێت 🤎
#بیانووگرتن
#کۆنترۆڵکردنی_بیانووگرتن
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
السلام علیکم و رحمة و برکاتە 😊
بەپێی ئەو داواکاری و پرسیارانەی لە چاتی تایبەتی چەناڵەوە پێمان گەیشتوون، بەشێکی زۆرتان داوای ڕوونکردنەوەتان کردبوو لەسەر هۆکار و چارەسەری «بیانووگرتنی مناڵ»
بەخۆشحاڵییەوە لە بابەتەکەی خوارەوە بە ووردبینییەکی زانستی هۆکارەکان و ڕێگەچارەی کردارییمان بۆ ئامادەکردوون.
هیوادارین یاریدەدەر بێت بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی ئارامتر لەگەڵ نەوەکانمان 🌸👇🏻
السلام علیکم و رحمة و برکاتە
دایکان و باوکانی خۆشەویست و
خەمخۆر 😊
حەز ئەکەین پۆست و
ڕێنماییەکانی ئەم هەفتەیەمان
ڕاستەوخۆ تایبەت بکەین بەو
کێشە و بابەتانەی ئێستا زیاتر
لەگەڵ مناڵەکانتانا ڕووبەڕووتان ئەبێتەوە.
🦋 لەم کاتەیا گرنگترین پرسیار
کە ئاستەنگە لە پەروەردەی
منداڵەکەتا هەتە چییە؟
💬 تکایە پرسیار و بابەتەکانی خۆتان لە چاتی تایبەتی چەناڵ
بنێرن، تا بەپێی پێویستیی ئێوە
پۆستەکانمان ڕێکبخەین.
🛑 تێبینی: سەبارەت بە
«پەروەردەی سێکسی مناڵ» پێویست ناکات داواکاری بنێرن،
چوون خەریکی کۆکردنەوەی
زانیاریی دروستین
بۆی و لە کاتی خۆیا
کاری لەسەر ئەکەین. 🌸
📥 [ t.me/Parwarday_Drwst04?direct ]
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
السلام علیکم و رحمة و برکاتە دایکان و باوکانی خەمخۆر و خۆشەویست🤎
ئامانجی سەرەکیی ئێمە لەم چەناڵە، پێشکەشکردنی زانیاریی بەسوود و زانستییە بۆ ئەوەی ڕێگەی پەروەردەکردنی مناڵە نازدارەکانتان ئاسانتر و پڕ لە خۆشەویستی بکەین😍
حەز ئەکەین لە زمانی خۆتانەوە گوێبیستی کاریگەری پەیامەکانمان بین 💬
🟤 ئایا تا چەند لە کوالێتی و ناوەڕۆکی زانیارییەکانی چەناڵەکە ڕازین؟
🟤ئایا توانیوتانە ڕێنماییەکان لە ژیانی ڕۆژانە و ڕەفتاری ڕۆژانەتان لەگەڵ مناڵەکەتان بەکاربهێنن و سوودی لێ ببینن؟
ڕاوبۆچوون، سەرنج، ڕەخنە ، پێشنیار ، چۆنیەتی دانانی زانیارییەکان یان تەنانەت ئەزموونی سەرکەوتوونتان لە بەکارهێنانی پەیامەکان، وزەیەکی زۆرە بۆ ئێمە لەڕێی چاتی تایبەتی چەناڵەوە بۆمان بنێرن 📥👇🏻
دڵنیا بن خوێنەری تاک بە تاکی نامەکانتان ئەبین و بە دڵێکی کراوەوە لێتان وەرئەگرین🤎
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
⚠️ ئاگاداری ئەم هەڵە گەورەیە بە کاتێک مناڵەکەو هەڵەیەک ئەکات⚠️
💥 کاتێک مناڵەکەو هەڵەیەک ئەکات یان شتێک ئەشکێنێت
😡 لەجیاتی ئەوەی بە تووڕەیییەوە بڵێیت:
«بۆچی واو کرد؟
چەند جار بڵێم وا مەکە»
🫂 دڵنەوایی بکە و پێی بڵێ:
✅ «ئەزانم بەئەنقەست نەبووە ، هەموومان هەڵە ئەکەین، وەرە بەیەکەوە چاکی بکەینەوە» 🤎
💡 ئەم جیاوازییە بچووکە لە ئاخاوتنا، ڕێگە لەوە ئەگرێت مناڵەکەو پەنا بباتە بەر ترس، درۆکردن، یان شاردنەوەی هەڵەکانی 🙈
لە بەرامبەرا فێری بەرپرسیاریەتی، چارەسەرکردنی کێشە، و متمانەبەخۆبوونی ئەکات 🎈🧸
#پەیامی_پەروەردەیی
#پەروەردەی_دروست
@Parwrday_Drwst04
Repost from N/a
.• °``°•.¸.•°``°•.
( םבםב )
•. .ﷺ. ¸.•
؍•.♡.•؍
✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ
سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ
تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿
هەینیتان پیرۆز 🥰🦋
🤎🪶
#𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲
#گەشبین_بە
#وتە
#هەینی
@Gashbeen_Ba04
🧠 زنجیرە بابەتی ADHD (لە ئەرشیفی چەناڵەوە)
دایکان و باوکانی ئەزیز، لەبەر گرنگی و هەستیاری بابەتەکە، پێشتر زنجیرە پۆستێکی زۆر تایبەت و تێروتەسەلمان بڵاوکردووەتەوە لەسەر کەمبوونی تەرکیز و فرەجووڵەیی (ADHD) لە مناڵان.
بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستان بە هەموو بەشەکان بگات و پێویست نەکات بەناو چەناڵەکە بگەڕێن، لێرە هەموو لینکەکانتان بۆ کۆئەکەینەوە:
🔗 [بەشی یەکەم: ( https://t.me/Parwarday_Drwst04/95)
🔗 [بەشی دووەم: (https://t.me/Parwarday_Drwst04/98)
🔗 [بەشی سێیەم: (https://t.me/Parwarday_Drwst04/99)
هیوادارین ئەم پێداچوونەوەیە سوودێکی زۆری بۆ ئێوە و مناڵە ئەزیزەکانتان هەبێت. 🌸🌱
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
🛑 کۆتایی زنجیرەی «وشە کوژەرەکان»
(پوختەی هەموو ئەوەی دایک و باوکێکی بەئاگا پێویستیەتی)
چوون زۆرێک لە ئێوەی ئەزیز داوای بەشەکانی ترتان کردبوو، بڕیارمان دا لەم پۆستەیا تەواوی پەیامی زنجیرەکە لە ۳ یاسای بنەڕەتیا کۆبکەینەوە و ماڵئاوایی لەم بابەتە بکەین:
🔑 ❶. یاسای «جیاکردنەوەی کەسایەتی لە ڕەفتار»
هەڵەی باو:
ڕەخنەگرتن لە کەسایەتیی مناڵ (تۆ تەممەڵیت، خراپیت، تێناگەیت).
ڕێگەی دروست:
ڕەخنەگرتن تەنها لە ڕەفتارەکە (تۆ ژیریت، بەڵام ئەم کارەی کرد دروست نەبوو).
🔑 ❷. یاسای «خۆشەویستیی بێمەرج»
هەڵەی باو:
بەستنەوەی خۆشەویستی بە گوێڕایەڵی یان نمرەوە (ئەگەر وا بڕوات خۆشم ناویێت).
ڕێگەی دروست:
سەلماندنی ئەوەی کە خۆشەویستیو جێگیرە، بەڵام یاساکانی ماڵەوە ئەبێت ڕێزیان لێ بگیرێت.
🔑 ❸. یاسای «گوێگرتنی ئارام».
هەڵەی باو:
بێبەهاکردنی هەستەکانی مناڵ کاتێک تووڕەیە یان ئەگری.
ڕێگەی دروست:
ئارامکردنەوەی ناخی و بەخشینی هەستی ئاسایش.
📌 پەیامی کۆتایی زنجیرەکە:
مناڵەکانمان زیاتر لەوەی پێویستیان بە پەروەردەکارێکی بێهەڵە بێت، پێویستیان بە دایک و باوکێکە کە بزانن چۆن هەڵەکانی خۆیان چاک ئەکەنەوە.
🦋✨ خۆشەویستان، بەم پۆستە کۆتاییمان هێنا بە زنجیرەی «وشە کوژەرەکان».
لە پۆستەکانی داهاتوو ئەچینە سەر بابەتێکی تەواو نوێ و سەرنجڕاکێش.. چاوەڕوان بن🚀
💬 ڕای خۆتان لە کۆمێنت بنووسن:
کام خاڵەی ئەم زنجیرەیە زیاتر سەرنجی ڕاکێشایت؟
#وشە_کوژەرەکان #پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
🛑 «کوژەری بێدەنگ» لە پەروەردەی مناڵا
(کاتێک بە وشەیەک باوەڕبەخۆبوونی
کچ یان کوڕەکەو ئەسڕیتەوە)
زۆرجار کاتێک مناڵەکەمان جۆش و خرۆشی هەیە یان شتێکمان بۆ ئەگێڕێتەوە، ئێمە بێئاگایانە بە وشەیەک یان وەڵامێکی سارد، داپۆشەری ورە و بڕوابەخۆبوونی ئەسڕینەوە.
با بەیەکەوە سەیری ۳ لە مەترسیدارترین وشە و ڕەفتارەکان بکەین:
💔 ١. سووککردنی هەستەکانی (Invalidation)
کاتێک مناڵێک ئەگری یان لە شتێک ئەترسێت، بێبەهاکردنی هەستەکەی گەورەترین زیانی پێئەگەیەنێت.
❌ وشەی کوژەر:
«ئەم هەموو گریانەی ناوێت»، «شتی وا پووچ مەکە بە ترس»
💭 پەیامی شاراوە:
هەستەکانی تۆ گرنگ نین و تۆ تێناگەیت
💡 جێگرەوەی تەندروست:
«ئەزانم کە هەست بە ترس ئەکەیت، من لەگەڵتم و هەموو شتێک ڕاست ئەبێتەوە.»
💔 ٢. بەستنەوەی مەرجدار بۆ سەرکەوتن (Performance Pressure)
❌ وشەی کوژەر:
«ئەگەر لە قوتابخانە نمرەی بەرز نەهێنیت، چیتر لێو ڕازی نیم»
💭 پەیامی شاراوە:
خۆشەویستیی من تەنها لەبەر نمرەکەتە، نەک لەبەر ئەوەی خۆو هەرچۆنێکیت
💡 جێگرەوەی تەندروست:
«من هەوڵدان ئەبینم و پێی سەربەرزم، هەر نمرەیەک بهێنیت تۆ لای من خۆشەویستیت.»
💔 ٣. تەواوکردنی قسەکانی بە ماندوێتییەوە (Shutting Down)
❌ وشەی کوژەر:
«دە بەسە سەرم مەئێشێنە، بڕۆ کارم هەیە»
💭 پەیامی شاراوە:
دەنگی تۆ بێزارکەرە و من کاتم بۆ تۆ نییە.
💡 جێگرەوەی تەندروست:
«ئێستا کەمێک کارم هەیە، بەڵام پێنج خولەکی تر بەیەکەوە دائەنیشین و گوێو لێ ئەگرم»
📌 پوختەی بابەتەکە لە یەک ڕستەا:
مناڵ لەو شوێنە گەشە ئەکات کە هەست بە سەلامەتیی دەروونی بکات، نەک لەو شوێنەی کە هەمیشە ئەترسێت لە ڕەخنەگرتن
💡 پرسیارێک بۆ دایکان و باوکان:
ئایا تا ئێستا هیچ لەم ڕستانەو بەکار هێناوە کاتێک ماندوو بوویت؟
خۆو چ هەستێک هەبووە؟
(ئەم پۆستە بنێرە بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە خەمخۆری ئاسایشی دەروونیی مناڵەکانیانن 🔄)
#زمانی_پەروەردە
#وشە_کوژەرەکان
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
🛑 «وشە کوژەرەکان» لە پەروەردەی مناڵا
(کاتێک بە بێئاگایی هەستی ئاسایش و ڕێز لە ناخی مناڵا وێران ئەکەین)
لە کاتی تووڕەیی، ماندوێتی یان نەبوونی ئارامیی تەواو، زۆرجار ڕستەگەلێک بەکارئەهێنین کە پێمان وایە تەنها بۆ ئاگادارکردنەوە یان ڕاگرتنی مناڵەکەیە بەڵام لە جیهانی ناوەوەی مناڵا ئەم وشانە وەک کوژەری باوەڕبەخۆبوون و هەستی ئاسایش کار ئەکەن.
💔 ١. شکاندنی کەسایەتی لەبری چاککردنی ڕەفتار (Labeling)
کاتێک مناڵێک کارێکی هەڵە ئەکات، جیاوازییەکی زۆر گەورە هەیە لە نێوان ئەوەی بڵێیت
«ئەم کارەی کرد هەڵەیە»
لەگەڵ ئەوەی بڵێیت
«تۆ کەسێکی خراپیت»
❌ وشە کوژەرەکە:
«تۆ زۆر خراپیت»، «تۆ زۆر تەممەڵیت»، «تۆ گوێ ناگریت و تێناگەیت»
پەیامە وێرانکەرەکە بۆ مناڵ:
مناڵ مێشکی وەک ئاوێنەیە کاتێک پێی ئەڵێیت «تۆ خراپیت»، ئەو ئەم وشەیە ئەکات بە ناسنامەی خۆی.
بە خۆی ئەڵێت:
"کەواتە من کەسێکی خراپم، بۆیە ئیتر هەوڵدان بۆ باشبوون سوودی نییە"
💡 جێگرەوەی تەندروست:
ڕەفتارەکە تۆمەتبار بکە، نەەک کەسایەتیی مناڵەکە.
✅ «تۆ مناڵێکی زۆر ژیر و شیرینیت، بەڵام ئەم کردارەی کەمێک پێش ئێستا کردت کارێکی ڕاست نەبوو.
وەرە بەیەکەوە چاکی بکەینەوە.»
💔 ٢. بەراوردکردنی زیانبەخش (Comparison)
بەراوردکردنی مناڵەکەو لەگەڵ مناڵی خزم، هاوڕێ یان خوشک و براکانی، نەک هەر ڕەفتارەکەی چاک ناکات، بەڵکو تۆوی حەسادەت، ڕق و هەستکردن بە کەمئەندامی لە دڵیا ئەچێنێت.
❌ وشە کوژەرەکە:
«سەیری فڵان کەس بکه چەند عاقڵە بۆچی تۆ وەک ئەو نیت؟»
پەیامە وێرانکەرەکە بۆ مناڵ:
مناڵەکە بەم شێوازە تێئەگات: "دایکم/باوکم منیان وەک خۆم خۆشناوێت، حەز ئەکەن من کەسێکی تر بوومایە
من بەس نیم بۆ ئەوان"
💡 جێگرەوەی تەندروست:
مناڵ تەنها لەگەڵ پێشووی خۆیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ کەسانی تر.
✅ « ئەزانم تۆ توانای زۆر باش هەیە، مانگی پێشوو زۆر بەجوانی ئەم کارەو کرد دڵنیام ئەمڕۆش ئەتوانیت هەنگاوێک لە دوێنێی خۆو باشتر بیت.»
💔 ٣. هەڕەشەی کێشانەوەی خۆشەویستی (Conditional Love)
مناڵ پێویستی بە هەستکردن بە «پەناگەی بێمەرج» هەیە.
کاتێک خۆشەویستیی خۆو بە ڕەفتارەکانیەوە ئەبەستیتەوە، هەمیشە لە دڵەراوکێی ئەوەیا ئەژی کە بێبەش بێت لە سۆز.
❌ وشە کوژەرەکە:
«ئەگەر ئەم کارە نەکەیت ئیتر خۆشم ناویێت»
پەیامە وێرانکەرەکە بۆ مناڵ:
مناڵ فێر ئەبێت کە خۆشەویستی بریتییە لە «مامەڵە و ئاڵوگۆڕ».
هەست ئەکات تەنها کاتێک شایەنی خۆشەویستییە کە بێهەڵە بێت.
💡 جێگرەوەی تەندروست:
دڵنیاکردنەوە لە خۆشەویستی بەردەوام، تەنانەت لە کاتی یاسادانانا.
✅ « زۆرم خۆش ئەوێیت و هەمیشە خۆشم ئەوێیت، بەڵام یاسای ماڵەکەی ئێمە ڕێگە نادات ئەم کارە بگوێزرێتەوە،
ئەبێت ڕێز لە یاساکە بگرین.»
📌 پوختەی زێڕین
🤎 لەبیر بێت:
مناڵەکان لە هەڵەکانیانەوە فێری ژیان ئەبن.
🟢 کاتێک هەڵەیەک ئەکەن، پێویستیان بە مامۆستایەکە ڕێنماییان بکات، نەک دادوەرێک سزای کەسایەتییان بات.
✅پەروەردەی دروست:
سنووردارکردنی ڕەفتارە، بەبێ بەزاندنی کەرامەت و هەستی ئاسایشی مناڵەکە.
#زمانی_پەروەردە
#وشە_کوژەرەکان
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
🌱 مناڵەکەو گوێ لە قسەکان ناگرێت
بەڵام بەردەوام چاودێری کردەوەکان
ئەکات
گەورەترین دیاری کە بتوانیت بە مناڵەکەتی ببەخشیت، ئەوەیە کە خۆو ببیتە ئەو ڕەفتارە جوانەی کە حەز ئەکەیت لەویشا بیبینیت.👩👧🤎
💡 ڕاهێنانێکی بچووک بۆ ئەمڕۆ:
ئەمڕۆ لەجیاتی ڕێنماییکردنی بەردەوام
بە وشە، کاتێک کارێکی باشی کرد، تەنها
بە زەردەخەنەیەک یان باوەشێکی گەرم
پێزانینی خۆتی بۆ دەرببڕە.🤗
با هەست بکات کە بینراوە
خۆشەویستە و بەهادارە🫂🤎🧸
📩 ئەگەر ئەم پۆستە بۆو
بەسوود بوو، بۆ دایک و
باوکێکی تریشی بنێرە لەوانەیه
پێویستیان بەم وشانە بێت
بێت. 🤎🌱
با زانیارییە پەروەردەییەکان بە
یەکەوە بگەیەنین بە دایک و
باوکانی زیاتر 🫶🏻📚😊
#پەیامی_پەروەردەیی
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
