Nûçe TV Sorani
الذهاب إلى القناة على Telegram
نوچە تیڤی، کەناڵێکی ئاسمانیی نیشتمانیی هەواڵی کوردییە، بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی پەخش دەکات، بایەخ بە هەموو ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان دەدات، بەبیرێکی کراوە و بێ جیاوازی ڕاستییەکان دەگەیەنێت. https://nucetv.net/sor/
إظهار المزيد866
المشتركون
+224 ساعات
+87 أيام
+4130 أيام
أرشيف المشاركات
🟥نووچە|
⭕ئەکسیۆس: ئەمریکا ڕێڕەوێکی دەریایی نهێنی لە گەرووی هورمز کردۆتەوە و ڕۆژانە 10ملیۆن بەرمیل نەوت دەگوازێتەوە
🆔 @nucetvsoran
20 أغسطس, 03:34
🟥نووچە|
⭕ ڕوانگەی سوری: هێزەکە لە بەرزاییەکی ناوچەکە جێگیر بوون
🆔 @nucetvsoran
20 أغسطس, 03:11
🟥نووچە|
⭕ ڕوانگەی سوری: هێزەکە شەوی ڕابردوو چووتە ناوچەی تەل کروم لە قونەیتەرە
🆔 @nucetvsoran
20 أغسطس, 03:09
🟥نووچە|
⭕ مەسرور بارزانی لەسەر هێرشی سەر نووسینگەکەی: پێویستە ئێران ڕوونکردنەوە بدات کە چۆن بە درۆنێک هێرش کراوە کە تەنیا ئەوان هەیانە.
🆔 @nucetvsoran
20 أغسطس, 03:02
🟥نووچە|
⭕ مەسرور بارزانی: تا ئێستا سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان دابین نەکراوە.
🆔 @nucetvsoran
20 أغسطس, 03:02
🟥نووچە|
⭕مەسرور بارزانی: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆشایی ئەمنی دروست دەکات و ڕووبەڕووی مەترسیی جدیمان دەکاتەوە.
🆔 @nucetvsorani
20 أغسطس, 03:01
🟥نووچە|
⭕ مەسرور بارزانی : پارتی تاکە لایەنە داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکات و دەبێت ئەو لایەنانەی پەرلەمانیان کردووەتە بارمتە سزا بدرێن.
🆔 @nucetvsorani
20 أغسطس, 03:01
🟥نووچە|
⭕ مەسرور بارزانی بۆ ئەلمۆنیتۆر: دوای زیاتر لە 20 مانگ لە هەڵبژاردن، هاوبەشەکانمان و یەکێتی هاوکار نەبوون بۆ پێکهێنانی حکومەت.
🆔 @nucetvsorani
20 أغسطس, 03:00
🟥نووچە|
⭕ ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاوی کردەوە کە دادوەر دکتۆر فایەق زێدان پێشوازی لە محەمەد باقر قالیباف و شاندی یاوەری کردووە.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە:
1. تاوتوێکردنی ڕێگەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی دووقۆڵی لە بوارە یاسایی و دادوەرییەکاندا.
2. بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتنی ئیمزاکراوی نێوان بەغدا و تاران.
🔗 [https://nucetv.net/sor/fayaq-zedan-w-Qalibaf-kobunawa]
🆔 @nucetvsorani
20 أغسطس, 02:42
🟥نووچە|
⭕ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئۆپراسیۆنێکی ئابووریی بێوێنەی دژی ئێران ڕاگەیاند و هۆشداری دایە تەواوی وڵاتانی جیهان.
هۆکاری بڕیارەکە: ترەمپ دەڵێت دەرفەتێکی گەورەمان دا بە ئێران بۆ ڕێککەوتن، بەڵام نەیانتوانی بقۆزنەوە.
ئۆپراسیۆنە نوێیەکە: بە توندترین ئۆپراسیۆنی ئابووری و گۆشەگیرکردن لەسەر ئاستی جیهان وەسف کراوە.
هۆشداری بۆ وڵاتان: هەر وڵاتێک، کۆمپانیایەک یان فڕۆکەخانەیەک هاوکاریی دارایی و ئابووری بە تاران بگەیەنێت، ڕووبەڕووی دەرئەنجامی ئابووریی زۆر گەورە دەبێتەوە.
https://nucetv.net/sor/trump-szay-abori-dzhi-iran-ragayand
🆔 @nucetvsorani
20 أغسطس, 01:59
🟥نووچە|
⭕ ڕۆیتەرز: ئەم پەیوەندییە بە یەکێک لە بەرزترین ئاستەکانی پەیوەندیی نێوان ئیسرائیل و حکومەتی نوێی سوریا دادەنرێت لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد
🆔 @nucetvsorani
20 أغسطس, 01:58
🟥نووچە|
⭕ ڕۆیتەرز: پەیوەندیییەکە پێش هێرشەکەی ئیسرائیل بووە بۆ سەر سوریا
🆔 @nucetvsorani
20 أغسطس, 01:56
🟥نووچە|
⭕ ڕۆیتەرز: ڕۆمان گۆفمان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)، ڕۆژی 14ـی ئاب پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا ئەنجام داوە و تاوتوێی ئامادەیی سەربازیی تورکیایان لە سوریا کردووە.
🆔 @nucetvsorani
20 أغسطس, 01:56
🟥نووچە|
⭕ شەڕی لێدوانەکانی تەلئەبیب و ئەنقەرە گەرمتر دەبێت، کاتس هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا وڵاتەکەی دەخاتە ناو "سەرکێشیی مەترسیدار" لە سوریا.
پەیامی کاتس: ئیسرائیل ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات هەڕەشە لە ئاسایشەکەی بکات لە سایەی بەردەوامیی گرژییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب.
هۆکاری ئاڵۆزییەکان: بۆردومانکردنی بنکەی سەربازیی ئەبو ئەلزووھور لە نزیک حەلەب لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە.
پاساوی ئیسرائیل: حکومەتی ناتنیاهۆ دەڵێت بۆردومانەکە بەهۆی جێگیرکردنی هێزەکانی تورکیا بووە لەو بنکەیەدا.
وەڵامی تورکیا: ئەنقەرە هەموو بیانووەکانی ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە ئەمە هەوڵێکە بۆ شەرعیەتدان بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی سوریا.
`
https://nucetv.net/sor/israel-welami-turkya-be-tundi-dedatewa
🆔 @nucetvsorani
20 أغسطس, 01:42
🟥نووچە|
⭕ باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل: دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی هەستیارە
مایک هوکابی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، لە بارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لە سوریا: ناوچەکە هەستیارە، هەر وڵاتێک جوڵەیەکی سەربازی ببینێت بە هەڕەشە بۆ سەر خۆی دەزانێت
🆔 @nucetvsorani
20 أغسطس, 01:21
ئەفشین فەرەجی; هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی تانجەرۆی سلێمانی بریندار ببوو کەمێک پیش ئێستا گیانی لەدەستدا
19 أغسطس, 10:13
+3
🟥نووچە|
⭕ پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی ڕاگەیاند کە هەستابوو بە سوتاندنی داربەڕوویەکی 200ساڵە لە گوندی ئالیاوا
🆔 @nucetvsorani
19 أغسطس, 08:46
🟥نووچە|
⭕پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی تەمەن 84ساڵی بە تۆمەتی دزینی لیرە، ئاڵتوون و پارە دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردەوە ،تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە 15 لیرەو بڕێك ئاڵتون و پارەی دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت ، تۆمەتبار (م، ف، م لەدایكبووی 1942)، لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (443) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە
🆔 @nucetvsorani
19 أغسطس, 08:07
