بـێـمـەیـل
الذهاب إلى القناة على Telegram
نـووسـەر نـیـم تـەنـها خـەمەڪانم دەنوسمەوا🖤!
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
245
المشتركون
-224 ساعات
-17 أيام
-130 أيام
أرشيف المشاركات
246
هیچ شتێک لێرە باش نیە‘ هەموو شتێک وێران و وێران ترە‘
رۆژەکان لە ساڵەکان درەنگ تر تێدەپەڕن و شەوەکان لە
سەدەکان خراپ تر‘ تەنانەت چرکەکانیش لە مانگەکان درەنگ
تر تەواو دەبن’ وردە وردە سەرلێشێواوتر دەبم’ ئێستا تۆ نیت
و من لە ناو ڕۆژ و شەو چرکەکان دەژیم و هەناسە دەدەم’
دەبینیت ئازیزیم؟ هەموو ئەوانەیی کە بە ئیشقی دڵیان
گەیشتوون وەکوو ئێمە مرۆڤانێکی ئاسای بوون‘
وەلی ئەوەی ئاسای نەبوو خۆشەویستی ئێمە بوو‘ من ئێستاش
تێناگەم کە بە چ جۆرێک منت خۆشدەویست؟ وەک
خۆشەویستی مەجنون بۆ لەیل؟ یان فەرهاد بۆ شیرین؟ نا
ئازیزم خۆشەویستی تۆ لە هەمووان جیاواز بوو‘ پڕ بوو لە دڵ
ڕەقی‘ خۆپەرستی‘ خراپەکاری‘ ناشرينى‘
بینیت من سەڕەرای هەموو ئەمانەش ئامادە بووم
بۆت بمرم‘ وەلی خۆت هاتیت و
بێ هیچ قسەیەک کۆتایت پێ هێنام..
🩸
246
هەندێ شت لە ژیان گۆڕانڪاری بەسەرا نایا یەڪێك لەو شتانە هەستە بۆ ڪەسێك لەوانەیە بتوانی بیری لێ نەڪەیتەوە لەوانەیە بتوانی ئیهمالی بڪەی لەوانەیە بتوانی قسەی لە گەڵ نەڪەیت وە ئەتوانی زۆر شتی تر نەڪەی بەڵام ئەو وەك ڕوحێك لە ناو جەستە و ژیانی تۆیا ئەمێنێتەوە بۆ ئەبەد خۆی ئەلڪێنێ بە تەواوی ژیانتەوە ڕۆژێك لە ساتێڪا شتێك ئەتخاتە بیرڪردنەوەی ئەو لە ڪۆتایدا تەنها ئاهێك هەڵ ئەڪێشی و هیچ شتێڪت پێ ناڪرێ ڪردنی هیچ شتێك سوودی نابێ بۆت"
🖤
•
246
ڪێمان وەڪ مناڵی ماوین ...!؟ یەڪێك لە سجنە یەڪێك لە ئەوروپا یەڪێك لە خەستەخانەیە یەڪێك لە ژێر خاڪە یەڪێك ئاڵودەی مادەیە یەڪێك سەرگەردان و بێزارە یەڪێك ئاشقی ڪچێك بووە و لە خۆی بێزارە"
🖤
246
ئەگەر شتێکتبـە چاوە چۆرەکانی خۆت نەبینی وە بـەگوچکەکانتنەتبیست ئەوە بە مێشکەبچووکەکەتبڕیاڕ مەدە بـە دەمەپیسەکەشتباسی مەکە.
🤩💜
246
دەبێت فێربیت چۆن خالی کۆتایی دابنێیت. گرنگ نییە ئەو کەسەی بەرامبەرت چەند لەناو دلتدا ڕەگی داکوتاوە یان چەند یادگاریت لەگەلیدا هەیە، کاتێک دەبینیت بوونی ئەو کەسە لەژیانتدا تەنها بچووککردنەوەی خۆتە بەبێ ئاوڕدانەوە بڕۆ، خۆشویستن مانای ئەوە نییە کە ببیتە قووربانی بۆ بێڕێزییەکانی کەسێکی تر، زۆر جار ئێمە بەناوی وەفا و خۆشەویستییەوە ڕێگە بەکەسانێک دەدەین بریندارمان بکەن، بەلام ڕاستییە تالەکە ئەوەیە` ئەو کەسەی بەڕاستی خۆشی بوێیت، هەرگیز ناتخاتە بارودۆخێکەوە کە تێیدا شکۆ و ڕێزی خۆت لەدەست بدەیت.. لەبیرکردن کارێکی ئاسان نییە، بەلام پێویستە. لەبیرکردنی ئەو کەسانەی کە خراپ بوون لەگەلمان تۆلەسەندنەوە نییە، بەلکو ئاشتییە لەگەل خۆمان، مەهێلە سۆزی ڕابردوو چاوت کوێر بکات لەئاست ئەو ڕاستییەی کە ئێستا دەیبینیت، ئەوەی دەست بەرداری ڕێزی تۆ دەبێت، شایەنی ئەوە نییە تەنانەت لەناو خەلکیشدا شوێنی هەبێت، مرۆڤی بەهێز ئەو کەسەیە کە دەزانێت کەی بلێت” ناا و بە سەربەرزییەوە پشت بکاتە ئەوانەی ئازاری دەدەن، کەسێکیش خۆشی بوێی نە دلت دەشکێنێت، نە کەرامەتت ئەخاتە ژێر پرسیارەوە.
-
🎅🥀
246
زۆر هەولیاندا بەدەستمان
بهێنن بەدەستیان هێناین
بەلام فەرامۆشیان کردین
خۆیان کرد بە هەموو کەسمان
بەلام لە هەموو کەس زیاتر
تەنیایان کردین بوون بە
میهرەبانترین بەلام لە هەموو
کەس زیاتر ئازاریان داین
لەژێر باران بۆمان مردن کە
خۆر دەرچوو فەرامۆش کراین
بەمیهرەبانیەکەیان سەرسامیان کردین..
🌺❤️
246
بزانــە کێت خۆشدەوێت.. ئاخر ناکرێ تــۆ پەپـولە بیت و ماسیت خۆشبوێت، گوڵ بیت و تینوی ئاوی شەپۆلە بەهێزەکان بیت، دلوپێک شەونم بیت لەجیاتی پەڕەی گولێک خۆت بە لێواری شاخێکی بورکاندا هەڵبۆاسی، تنوکێک باران بیت و خۆت بخەیتە ناو ئاگرێکەوە، ئاگات لەخۆت بێت پەپولە ناسکەکە، ماسییە جوانەکە، گوڵە پەمەییەکە، نەبا ژیانت بمرێت و لەنێو بچی بە هەڵبژاردنێکی هەڵە بزانە کێت خۆشدەوێت.
💗🌟
246
ئەمرۆ دڵتەنگی تا گەرووم هاتووە ، قسەکانم تێکەڵ دەکەم لە هیچ شوێنێکی ئەم شارە مورتاح نیم بیر ئەکەمەوە ئەوە منم وام لێهاتووە ، هیچ کاتێک بیرم لەوە نەکردۆتەوە بەم شێوەیە بشکێم ، بەم شێوەیە روحم ماندوو بێ زمانم لە ئاستی وتنی قسەکانی ناو دڵم ئەوەندە بێ دەسەڵات بووە تاقەتی هیچم نیە
جگە لە بـێـیـدەنـگی ..
🌟❤️
246
کاتێک ڕووی راستەقینە کەسێکت بۆ دەر دەکەوێت تەنانەت شێوەی روخساریشی لەپێش چاوت ئەگۆڕێ.
🖤
