🦋گلاره🦋
الذهاب إلى القناة على Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
419
المشتركون
+1124 ساعات
+497 أيام
+16130 أيام
أرشيف المشاركات
423
خه‌م مه‌خۆ په‌پووله ، ته‌مه‌نت هێنده کورته ، خه‌م مه‌خۆ
له‌و ماوه‌ی ترووکه‌ی چاوه‌دا ، ئه‌ونده‌ی تۆ
عومری درێژت به‌خشیوه به شێعر عومری نۆح نه‌یداوه
شێرکۆ بێکەس
ژینا💚
423
تۆ ئه‌ڵێی (خۆر)م خۆشه‌وێ
که‌چی په‌رده‌کان دا ئه‌خه‌ی
ئه‌ڵه‌ی (باران)م خۆشه‌وێ
که‌چی چه‌تری بو هه‌ڵ ئه‌ده‌ی
ئه‌ڵێی (بام) خۆشه‌وێ
به‌ڵام په‌نجه‌ره‌کان پێوه ئه‌ده‌ی
تۆ خۆت ئه‌ڵه‌ی (گیان‌له‌به‌ر)یشم خۆشه‌وێ
که‌چی هێشتا سه‌ریان ئه‌بڕیتو ئه‌یانخۆی
ئێستا تێگه‌یشتی بۆچی زۆر ئه‌ترسم
کاتێ ئه‌ڵێی (خۆشمه‌وێی)
🦋گلاره🦋
423
حەق نییە تۆ دڵت پیس بێ
خۆشەویستیی تۆ گوڵ نییە
ڕۆژێ سیس بێ
خۆشەویستیی تۆ ژیانمە
خۆشەویستیت تەواو شایانی سوتانمە
خۆشەویستیت
لام پیرۆزترین تاوانمە❤️
423
دوایین نامەم
پەڵە هەورێکی دڵتەنگە
بە ئاخی دڵ ئاخنراوە
وشەکانی
دڵۆپ
دڵۆپ
بە خوێن
بە ئەسرین
نووسراوە
کاتێ نامە هەورینەکەم دەکەیتەوە
ئاگات لێ بێ
سینگ و بەرۆکت تەڕ نەبێ
هەندێ وشەم
تینوون
تامەزرۆن
بەدفەڕن
چمکی داوێنەکەت هەڵکه
نەکا وشەی خوێن سووری کا
ئاخر پۆلیس، ماوەیەکه
بۆ قاتڵی من دەگەڕن .
جەلال مەلەکشا
423
له‌وه ناترسم که ژیان هه‌ر ئێستا کۆتایی پێ بێت
له‌وه ئه‌ترسم که ژیان به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت🖤
