🦋گلاره🦋
الذهاب إلى القناة على Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
560
المشتركون
+424 ساعات
+177 أيام
+8230 أيام
أرشيف المشاركات
560
بیر کردن
تۆ کە بیرم ئەکەیت ڕەنگە
جار بە جارێ بچیتە بەر ئاوێنەکانی دیوان و
بۆ چەند ساتێ من ببینی و
لە دواییشدا دابنیشی ،
بەڵام کە من بیری تۆم کرد ، خەیاڵێکم هەیە درێژ
لە کەناری شێعر و گۆرانیی درێژ تر
ئەوەی نەیبێ دانیشتن و کۆتاییە
ئەوەی نەیبێ سنووری ئێرەو ئەوێیە
ئەوەی بە تەنهایش تیایەتی
چاوە شینەکانی تۆیە
شێرکۆبێکەس
560
Repost from 🦋گلاره🦋
ئەگەر دەستی ڕاستیان بڕیم
چەپ فێر ئەکەم
بۆ ئەوەی ناوت بنووسێ
چەپیان بڕیم،ئەوا پەنجەی قاچەکانم ڕائەهێنم
بۆ ئەوەی ناوت بنووسێ
دووای چوار پەلی بڕاویشم
بە هاوار ناوت ئەنووسم
کە هاوار مرد
من سەرنجم فێرکردووە
که چۆن ناوت له ناو چاوی
ترس و بیمی جەلادەکانی ژوور سەرما هەڵبکەنێ
نیشتمانم
شێرکۆبێکەس
