﮼جێــژوان
الذهاب إلى القناة على Telegram
تۆ جریوەی داڕستانی جێژوانی🍃♥️. https://t.me/HarfChatBot?start=d84d3cab425b
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
211
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+17 أيام
+130 أيام
أرشيف المشاركات
211
گۆڕێک
کە خۆم هەڵمکەندووە
بۆ هەموو ئەو خەونانەی کە مردن
بۆ هەموو ئەو پێکەنینانەی کە ون بوون...
ڕۆحم
باڵندەیەکی باڵ شکاوە
لە نێو قەفەسێکی بێ دەروازەدا
هەناسە دەدات،
بەڵام ناژی.
211
لە دواییشدا تۆ ئەپرسی:
ئەی جێژوانی بێ ماچ لە چی ئەچێ؟
منیش ئەڵێم: لەو کەمانچە دانراوەی
لە سووچێکدا چاوەڕوانە و کەس نایژەنێ.
211
ئێستا
تەنیا، تەنیا، تەنیا
لە شەقامە چۆڵەکانی ڕۆحی خۆمدا،
سەرگەردانم!
وەک شەپۆلێکی یاخیم و
لە دەریای خۆم هەڵبڕاوم
هیچ بەندەرێک باوەشم بۆ ناکاتەوە.
211
جا ڕەشەبا چی لە دەس دێ؟!
ئەگەر دارەکان بشکێنێ
خۆ ڕەگەکان ھەر دەمێنێ
گەر چراکان بخنکێنێ
خۆ خۆر هەر دەمێنێ.
211
پێت وایە مرۆڤ بە چی ئەمرێ؟
بە برسیەتی؟
بە جگەرە؟ بە ناڕەحەتی؟!
نا!
مرۆڤ لە بێ ئۆمێدی ئەمرێ...
لەوەیکە هەر ڕۆژ چاوەکانی بکاتەوەو نەزانێ بۆچی.
