باهۆز | bahoz
الذهاب إلى القناة على Telegram
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
281
المشتركون
+324 ساعات
+107 أيام
+1630 أيام
أرشيف المشاركات
شوکر تۆ لە فکرم ناچی، ئەگەرچی من لە فکرت چووم
لە من غایب نەبی تۆ، بەسمە، با من بم لە تۆ غایب
مەحوی
کە تۆ غایب لە بەر چاوم دەبی، چم بێ لە تۆ غایب
قیامەت حازری بەر چاومە، خۆمم لە خۆ غایب
مەحوی
ئەی فریشتە نازدارەکەم!
تۆ چرای، من پەروانەتم
ئەی شۆخە وەفادارەکەم
کوشتەی ئەو تیشکە جوانەتم
هەتا ئەمرم
تۆ پەروەرم
نازت ئەگرم
لەسەر سەرم
کاکەی فەلاح
فەرش چنێ
هەتاکوو مرد
فەرشی چنی و گوڵی چنی.
بەڵام ئاکام:
نە فەرشێکی هەبوو بۆ خۆی
نە کەسێکیش
گوڵێکی خستە سەر قەبری!
شێرکۆی مەزن
گۆرانیی «ناڵەشکێنە» لە گۆرانییەکانی بولبولی کوردستان، مامۆستا حەسەن زیرەک بە دەنگی خۆش ناسر ڕەزازی👌🏻
