باهۆز | bahoz
الذهاب إلى القناة على Telegram
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
275
المشتركون
+424 ساعات
+57 أيام
+1130 أيام
أرشيف المشاركات
کە ئەم خەندە و قسە و لێوەت هەیە تۆ
لە باتی شەککەر و نوقڵ و نەباتی
دەدەی وادەم بە قەتڵ ئەمڕۆ، سبەی هیچ
ئەتۆ شاهی، چیە وا بێ سەباتی!
مەحوی
Repost from ســنەوبەر
بۆنی تێستێسترۆن قڕوو دەکا🤌🏻.
خاڵۆ خاڵۆتە کەم بڵێ خاڵۆ خاڵۆ دەم وە بان خاڵانت ماڵۆ❤️🔥.
لەوێدا بژیم و بمرم.
بێزار بێزار بێزار بووم. لەو هەموو تیغەی
سەربڕین.
لەو هەموو ڕەشەبای ڕقە. لەو هەموو دارستانی
تۆڵەیە. بێزارم بێزار لەو هەموو حیکایەتە ژەنگ
شێرکۆ بێکەس
کچێک هاتووەتە ڕۆحمەوە، نە فریشتەی خواوەندێکە و نە پەریەکی ئاسمان و نە حوری بەهەشتی، کچێکی جوانی سەر ئەرزە و قەڵبەزەیە و لەشی پڕە لە مووسیقا، هەر نۆتەیه و تیا هەڵەقوڵێ، ناسکناسک لەم دیوە وەختێ تماشای دەکەی، لەناوەوە چرۆی شێعری تیا ئەبینی و لێوانلێوە لە مانگەشەو
شێرکۆ بێکەس
#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی
ئاهەنگ :
#شلێرە_گیان
#هۆی_بێری_بێری
#هاتەوە_خانزاده_خان
#لەو_کەلە_دەنگی_ساز_دێ
#لیمۆ_شیرازی
#Mp3
▪️▫️▪️▫️
@kakNaserRezazi
جەرگم لەتلەت کەن بە شیران
قۆڵبەسم کەن بە زەنجیران
دەچمە دیدەنی دەزگیران
هەر ئەڕوا بەجێم دێڵێ
وەکوو بولبول فەسڵی بەهار
شەو و ڕۆژ و لەیل و نەهار
دەناڵێنم بۆ وەسڵی یار
هەر ئەڕوا بهجێم دێڵێ
دەبڵا دانێ نێم و حەجەر
خاڵی لەیلام بێنمە دەفتەر
ھەر خاڵێک و دوسەد گەوھەر
ھەر ئەڕوا بەجێم دێڵێ
سوێندت بۆ بخۆم بە پێغەمبەر
هەزار موشتەری هاتە سەر
فوتوا نادەن لە من بەدەر
هەر ئەڕوا بەجێم دێڵێ
خوا کاران هەروا دەکات
غونچەی لە خاک پەیدا دەکات
ئەمنی پێ موبتەلا دەکات
هەر ئەڕوا بەجێم دێڵێ
🎧گۆرانی: یار دەڕوا بەجێم دێڵێ
🎙گۆرانیبێژ: #ناسر_ڕەزازی
🪈شمشاڵ: قادر عەبدوڵازادە[قالە مەڕە]
