باهۆز | bahoz
الذهاب إلى القناة على Telegram
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
285
المشتركون
+324 ساعات
+107 أيام
+1630 أيام
أرشيف المشاركات
کڵاولار! گورجی کەوڕەفتار! نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
لە تیری ئاهی ناکامیم حەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
بە دووتا ئەشکی حەسرەت خوێن ئەبارێنێ بەسەر دەشتا
تەماشای لالەزاری ڕاگوزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
لە لای خەڵقی گەدایە گەردی ژێر پێی موڵکی دڵداری
بە سایەت وەک هوما تاجم لەسەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
بە لەرزە و زەلزەلەی ئەو پڵپڵانەی دەوری پووشینت
بینای هەستیم هەموو زێر و زەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
ئەوا واعیز ئەڵێ لادە لە قیبلەی عەشق و جوانیی ڕوو
سەماعی وەعزی سەرتاپا زەرەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
فریشتەی یا پەری یا حۆری ئەی شۆخی مەلەک شێوە؟
بە عیشوە و خوو لە هاوجینسی بەشەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
بە تای دوڕڕی غەزەل ئەچنم لە حەسرەت ڕشتەیی گێسووت،
مەتای عومری درێژکردووم لەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
ئەڕۆی ئۆغر؟ ئەڕۆی ئۆغر؟ نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
حەیام، عەقڵم، دڵ و دینم هەدەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
مامۆستا گۆران
هۆنراوەی عەبدوڵڵا پەشێو
چاوەڕێتم!
دەگەڕێیتەوە سوێند دەخۆم
سوێند دەخۆم دەگەڕێیتەوە
گەر یەک یەكیش سنوورەکان
مینڕێژ بکەن
بە گوللە و تیر
دنیاش دابێژ دابێژ بکەن
هەموو ڕۆژێ
لەگەڵ بەریبەیانیدا
بەرەو ئاسۆ،
لە دوو دەدەم دەزووی نیگام
وا هەست دەکەم
تۆ دەبیتە باڵدارێکی ئەفسانەیی و
بەیانییەک دێیتەوە لام!
دەگەڕێیتەوە... سوێند دەخۆم
سوێند دەخۆم... دەگەڕێیتەوە
بۆیە ئەگەر
بست بە بستی ئاسمانیشت لێ بتەنن،
هەموو ڕۆژێ
لەگەڵ بەریبەیانیدا
پەنجەرەکان دەکەمەوە
وا هەست دەکەم،
کە تۆ وەكو توولەنەمام
بەیانییەک
لەبەر پەنجەرەکەم دەڕوێی
بە دیواردا هەڵدەگەڕێی
دێیتەوە لام... !
ئەزیەتم کەمتر دەدا، دا ڕۆژی حەشر
زۆری ڕانەگرن لەگەڵ من بۆ حیساب
ڕامە حەتتا بۆ سەگێکی وەک ڕەقیب
ئەو جەنابە هەر لە منیە ئیجتیناب
مەحوی
مۆسیقایەکی کۆنی کوردی
تەسنیفی دەشتی (فدای ماڵەکەی)
دەنگ: خاتوو مێهره باقری
کاتی تۆمارکردن: ساڵی ١٩٦٥
شوێنی پاراستن: کتێبخانەی نەتەوەییی فەرەنسا
خاوەن: ڕۆژە دێڤین
هەر شتێکیش هەبێت هەم لە خزمەتتان زۆربەتان هاوڕێی نزیکن و دۆستن بچوکی تان ئەکەم هەر شتێک هەبێت ❤️
