باهۆز | bahoz
الذهاب إلى القناة على Telegram
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
271
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+27 أيام
+830 أيام
أرشيف المشاركات
هەر لێرەوە دەسخۆشیت لێی ئەکەم بۆ ئەم ئاڵبوومی تایبەتە لە کاناڵەکەت بڵاو کردەوە.
هەم کاناڵەکەی خۆت ڕازاندەوە، هەم هی من❤️
تایبەتی بژیت
بەڵێنی هیچت پێ نادەم
هەر ئەوەندەم ئاگا لێیە
کە من ئێستا خۆشم دەوێی
ئێستا وەکو هێمۆگڵۆبین
لەناو خوێنمدا دەگەڕێی
عەبدوڵڵا پەشێو
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
چاوەکانم گریە بارە
سینەکەم هەر داغدارە
یار یەکە غەم سەدهەزارە
مورغى دڵ بۆت کەوتە داوە
عەقڵ و هۆشى پێ نەماوە
بۆیێ سەرتاپا سووتاوە
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
دۆستان بۆم کەن دوعایە
زامەکەى دڵ پڕ جەفایە
قەت خەیاڵ ناکەم شفایە
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
جارێ ناپرسى لە حاڵم
عاشقى نوورى جەماڵم
کەى دەبێ یاڕەب ویسالم
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە؟
کەى دەبێ خۆت بێیە لامان
دڵبەرى شۆخى خەرامان
تا بگا دەستم بە دامان
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
(سافى) بۆت بوو شێت و شەیدا
دڵ بە دەرد و سەر بە سەودا
ڕەحمى پێ بکە لە ڕێى خودا
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
چاوەکانم گریە بارە
سینەکەم هەر داغدارە
یار یەکە غەم سەدهەزارە
سافی هیرانی
