گڕوگاڵی پاش ئێوارە
الذهاب إلى القناة على Telegram
هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
203
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
لا توجد بيانات30 أيام
أرشيف المشاركات
خەڵاتی یەکێ لە جوانترین و
قووڵترین ڕستە فۆلکۆر و ناوچەییەکان
ئەشێ بگا بەمەی هەولێر…
لە دونیایێ لۆم نەبووی
چت لێ بکەم لە قیامەتێ :))
بۆچی وەک ئێمە
هەست بە «غەریبی کردن» ناکەن؟
ئاخۆ لە شاری ئەوان..
شەو نییە؟
-مەحموود دەروێش-
گەر بەینێکی تر وەها بمێنم
ڕەنگە نەک شیعرم، خۆیشم نەمێنم
مەدهۆش#Goranî • @Girugal
«نەفرەتی نەوبەهاران»ی بەختیار عەلی بە وەرگێڕانی فارسی گەشتە چاپی سێهەم، کەچی کوردییەکەی لە چاپی دووەمدایە.
نازانم؛ تێبینی ئێوە چییە؟😁
-نزیکی یاگەی تەریدەی فەسڵەن
دووری ڕای خەیاڵ قافڵەی وەسڵەن
مەولەوی-بەڕاستی مرۆڤ چۆن ئەتوانێ نزیک بکەوێتەوە، تا دوور نەکەوێتەوە؟
جبران خەلیل جوبران-کە جێم هێشتووی بۆ ئەوەیە جێت نەهێڵم
شێرکۆ بێکەس#Goranî • @Girugal
گەر بەکارهێنەری «یوتیوب»ـن و کەڵکی لێوەرئەگرن، لە ڕێگەی بەستەری خوارەوە ئەتوانن کاناڵەکەم سابسکرایب بکەن و پاڵپشت بن.
⬇️⬇️⬇️
🔴Youtube - یــوتیــوب
هەروەها گەر بۆ بیستنی پادکەستەکانتان ئاپی «کەستباکس» بەکارئەهێنن، ئەتوانن لە ڕێی بەستەری خوارەوە پادکەستەکانم لەوێ ببیسن و بەشدار بن.
⬇️⬇️⬇️
🟠Castbox - کەستـباکس
وە هەروەها ئەتوانن پاڵپشتی «سپاتیفای» و «ساوندکڵۆد»ـەکەم بن.
⬇️⬇️⬇️
🟢Spotify - سپاتیـفای
⚫️Soundcloud - ساوندکڵۆد
سپاس لە سەرنج و بەشداریتان❤️
@Girugal
•
لەم کاتەی کە چێشت لێدەنێم
کوڵمم هەنارێکی هەورامانە و
جەستەم دارەبەنێکی،خۆشەویستی و
نیگام شەڵاڵی خۆزگەکانی کوڕە لاوێکی شاعیرە
چرپەی باران و هەناسەی گەڵاوەریوەکانی
پیت بە پیتی پۆدکستەکەی" ئالان"،پەرەسیلکەی
چاوەکانم ، نغرۆی خەیاڵم دەکاتەوە
لە گوێمدا دەزرینگێتەوە، ئەوین .
من ژنێکی بەساڵاچوو،دەڕۆمەوە بۆ کۆڵانە تەنگەکانی،هەرزەلاویم
لە شەقامی خەونەکانمدا پیاسە دەکەم
شاڵاوی بارانی ئەم خیابانە بۆ کوێ دەمباتەوە؟؟
دەبێ بگەڕێمەوە
ئێوارەیە و مێوانێکی نامۆ
لە سەر خوانی ژنەشاعیرێکی بێدەرتانە.
لە شیعر نازانێت و بارانی خۆشناوێت
دەبێ بگەڕێمەوە جێشتخانەکەم
مێوانم دێت و
من هێشتا لە بەر بارانی
پۆدکستەکەی" ئالاندا" سەما دەکەم
قولتەی خۆرشت و چزەی سێو و ترپەی دڵم
دەستەکانم دەشۆرم لەم خۆزگەیە
پێموانیە،تامی چێشتی ئەم ئێوارەمە
ئەوینێکی،هەڵپرووزاو نەبێت و
مێوانەکەمیش
لە سەر خوانی،خەونەکانم
بزە نەیگرێتەوە.
•
🌱✨
-
-لە کاتی چێشت لێنان ئێوارە و بیستنی پۆدکستەکەی ئالان ڕەحمانی. لە لایەن دایکێکی شاعیر 👤شیوا.م- #Poem • @Girugal
آخرین یار
آخرین بار
آخرین لحظهٔ تلخ دیدار
سر به سر پوچ دیدم جهان را
باد نالید و من گوش کردم
خشخش برگ های خزان را
-فروغ فرخزاد-#Goranî • @Girugal
هەرگیز کەسی وەک تۆم نەناسیوە، هێندە لێتەوە نزیکم، قەت لە کەسی دیکەوە هێندە نزیک نەبووم. ددانی پێدا ئەنێم، من کێوی بووم، ئەوە تۆ بووی کەویت کردم. تۆ هەرچەندە بەردەوام گەمارۆت داوم، وەلێ من هەمیشە چاوەڕێتم، هەر وەک کەسێک چاوەڕێی گەڕانەوەی نیشتمانێک بکات کە لە مێژە لە کیسی چووبێت.
بەشێک لە نامەی غەسان کەنفانی بۆ غائدە ئەسەممان#Goranî • @Girugal
Repost from jineftin
💫 تۆ تێیتە کایەی ئەم ناشیعرەوە
✍ ئالان ڕەحمانی
🔻ئێوارەیەکی شینە
باران پێیەکی لە ئاسمان و پێیەکی لە زەمینە.
بەڵام ئیتر کێ گرینگی بە تەڕەساڵی و سەوزاییی سەحرا ئەدا؟-
کە ڕەهێڵە هەرچی کەوتە بەر تەوژمی
برژاندی و خەزانی کرد.
-وینستۆن لە دوێنێ گرانتر بووە
ئیدی بەهمەنیش کار ناباتە ئاکام
پاکەتێک تیر نەبێ.
ئەچمە لای پەنجەرەکە و سەیری کۆڵانەکەمان ئەکەم..
پیرەپیاوێک عەرەبانەیەکی پیرتر لە خۆی پێیە و خەریکی کۆکردنەوەی شەخەڵە
بیر ئەکەمەوە:
ئاخۆ ژیان ڕێکترە یان ژان؟-
دێمەوە و لەسەر کورسییە بەناوبانگەکەم دائەنیشم، لاپەڕەیەک دەردێنم و پێنووسێک ئەکەمە هاوڕێی سپێتییەکانی
بۆ کوێ ناڕوا ئەم خەیاڵە خەڵەتاوە بە خەڵات!
بەڵام باڵی ئەم لاپەڕە بۆ هەموو مەژگم بەش ناکا-
هەر بەم چەن سانتە ڕازی ئەبم.
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2026/06/25/تۆ-تێیتە-کایەی-ئەم-ناشێعرەوە/
هەست ئەکەم دوای ئەو هەموو شۆڕش و نوێگرییە کراوە بۆ شێعر، هێشتا شێعری نوێ لای کۆمەڵگا و تاکی ئاسایی کورد کە زۆرینەن شتێکی سەیر و سەمەرە و جێنەکەوتووە!
ئەشێ دووپاتی کەیتەوە من سەرقاڵ بە شێعری نوێم
وە ئەو قسە لە چاوی بەرامبەرەکەت بخوێنیتەوە کە توانایی ئەوەت نییە خۆت بدەیتە قەرەی شێعری کلاسیک و وەزن و قافییەی ژەنگ هێناو!!
#وردەقسە
بۆ ئێمە باشترین بەرگری لە (زمان) و (فەرهەنگـ)ـمان، ئەوەیە کە بە هەموو هێز و توانامانەوە ئەم دووانە لە جیهانی ئیمڕۆدا پەرە پێبدەین.
«بۆچی ئەدەبیات؟» -ماریۆ بارگاس یۆسا-•
وێنەی
دێنیز
ئونداڤ
کە
شادیی
گۆڵی
هەڵپەڕکێی
کوردییە
و
ئەم
ئاکارەی
جیهانیی
بوو
.• #Kitêw • @Girugal
لەمەولا لە یوتیوبیشدا چالاکیم ئەبێت و ئیمشەو یەکەم بەرهەمم لەوێدا دانا.
گەر بەکارهێنەری یوتیوبن Youtube، بە سابسکرایب و پاڵپشتیتان دڵخۆشین❤️🌹
لینکی کاناڵ: https://youtube.com/@alanrahmani?si=2zBmFM3dmBpsoFSP
لینکی یەکەم ڤیدۆ (مزگانی و سترانی «با» بە ژێرنووس و ئیدیت): https://youtu.be/J4QDye0Ia7I?si=nqvHe_UbwYcO5vMu
چ تەکانێکە، خودایا هەرەسی جەوری حەبیب؟
بۆ نیهالی ئەمەلم بەرگ و بەر و ڕیشە نەما
سالم
