ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

الذهاب إلى القناة على Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
231
المشتركون
-124 ساعات
-17 أيام
-130 أيام
أرشيف المشاركات
«دوو کتێب و یەک مامۆستا؛ لە پێناو یەک ئامانجدا؟» یەکەمین مامۆستای ڕاستەقینەم و ئەو کەسەی دەرگای جیهانی خوێندنەوەی لێ کردمەوە،
«دوو کتێب و یەک مامۆستا؛ لە پێناو یەک ئامانجدا؟» یەکەمین مامۆستای ڕاستەقینەم و ئەو کەسەی دەرگای جیهانی خوێندنەوەی لێ کردمەوە، مامۆستا و برای گەورە و بەڕێزم بوو؛ "بەڕێز و دڵسۆز، مامۆستا جەلال مەعرووفیان" کەسێک کە بە کردەوە، نەک بە گوفتار، هەم ڕێڕەوی ژیانی منی گۆڕی و هەم خزمەتی بە گەلەکەمان کرد. پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووم؛ لە قوتابخانەی «کاوە» لە شاری سەردەشت. ئەو سەردەمە، ئەو کتێبانەی ئەمڕۆ بە ئازادانە دەیانخوێنینەوە، قەدەغە و تەنانەت مەترسیداریش بوون. بەڵام یەکەمین کتێبانێک کە خوێندمنەوە، «منم تەیموری جەهانگوشا» و «بێنەوایان» بوون؛ کتێبانێک کە منداڵێکی قوتابخانە نەدەبوو تەنانەت ناویشیان بێنێت. بەتایبەت لە دەڤەر و ناوچەکانی ئێمەدا. هەر ئەو «کارە قەدەغەکراو بەڵام بوێرانەیە»، بوو بە یەکەمین هەنگاوی ڕاستەقینەم لە ڕێگەی تێگەیشتن و هۆشیاریدا. ئەگەر ئەو مامۆستا و برایەم نەبوایە، ڕەنگە هەرگیز نەوێرابام دان بە نەزانیندا بنێم و هەوڵ بۆ زانین و ئاگایی بدەم. ئەو منداڵەی کتێبە قەدەغەکراوەکانی دەخوێندەوە، ئەمڕۆ تێدەگات کە هەر ئەو بوێرییە بچووکە، بوو بە هەوێنی پەیام و ڕیسالەتەکەی. لە ناخی هەر ئەو دوو کتێبەدا، دوو ڕاستی لە هزرمدا نەخشێنران: لە «تەیمور»ـەوە فێر بووم کە دەسەڵات لە ترسەوە لەدایک نابێت؛ بەڵکوو ئیرادە و هزری ستراتیژیکە دەتوانێت چارەنووس بگۆڕێت. و لە «بێنەوایان»ـیشەوە فێر بووم کە ڕزگاری تەنیا بە هێز و دەسەڵات مسۆگەر نابێت؛ بەڵکوو دادپەروەری، مرۆڤایەتی و ویژدانیش کۆڵەکەکانی ئازادین. هێلسینکی 🇫🇮 📌هێشتا بەڕوونی لەبیرمە، "مامۆستا جەلال" قەڵەمێکی پێدام و پێی گوتم: "هەرکاتێک لە وشەیەک یان ڕستەیەک یان بڕگەیەک(پەرەگرافێک) تێنەگەیشتی، خەتێک بەژێردا بکێشە." و کیفیەتی قەڵەم و قەڵەمتراشەکانی ئەو سەردەمەش زۆر خراپ بوون. https://t.me/Galawezhnamekaro

.

ژیانم بەم شێوەیەیە: من هێشتا خەریکی ناسینی خۆمم، وە ئەوە ئاساییە. تۆش دەبێت هەمان شت بکەیت؛ ژیان بدۆزەرەوە، کەمێک خەیاڵ بکە. جوانییەکانی خۆت لە ئامێز بگرە، ڕێز لە مرۆڤەکان بگرە، ✍🏻تەنانەت ئەگەر بە بۆچوونی تۆ شایستەی ڕێزیش نەبن، و بەدوای خەونەکانتدا بڕۆ. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

من بە پێ دەڕۆم. ئەو ڕێنمایی دەکات. ئەوە بەسە. من راه می‌روم. او راهنمایی می‌کند. همین کافی است. https://t.me/Galawezhnamekaro

(کام شێخ و کام دەروێش)🪝 دەروێشی کوێر، دەروێشی مەعرەکەگێڕ و دەروێشی دیل. ✍🏻لە هەر کۆمەڵگەیەکدا سێ گرووپ زیاتر لە هەمووان وشیاری و ئازادی لاواز دەکەن: دەروێشی کوێر، کە بێ پرسیار و بێ هەڵسەنگاندن شوێن کەسێکی تر دەکەوێت؛ دەروێشی مەعرەکەگێڕ، کە بێتواناییی خۆی لە بیرکردنەوەدا لەپشت هەرایەوە دەشارێتەوە؛ و دەروێشی دیل، کە لە هەڵەی ڕێگەکەی خۆی تێدەگات، بەڵام بوێریی هەنگاونان لە ڕێگەیەکی نوێدا نییە؛ وشیارە، بەڵام ترس، ڕاهاتن یان بەرژەوەندی بە دیلی دەیهێڵێتەوە؛ کەواتە ڕاستییەکە دەبینێت، بەڵام بەرپرسیارێتییەکەی هەڵناگرێت. 📌یەکەمیان، واز لە بەرپرسیارێتیی بیرکردنەوە دەهێنێت؛ 📌دووەمیان، بۆ باوەڕێکی تاقینەکراوە شانۆگەری ساز دەکات؛ 📌و سێیەمیان، سەرەڕای هەبوونی دەرفەتی ڕزگاربوون، لە هەڵبژاردنی دەست هەڵدەگرێت. ئەم سێیە، لە ڕواڵەتدا جیاوازن، بەڵام لە ڕاستیدا یەکێکن: بەندایەتیی هزری لەژێر بەرگی ئیمان و باوەر و دەمارگیری، و کوژاندنەوەی بێداریی و ئاگایی مرۆڤ. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

کاتێک مرۆڤی کورد یان موسڵمان لەلایەن لایەنێکی حیزبی پێوانە دەکرێت، و ئیمان لەلایەن ئیسلامی سیاسییەوە، کاتی ئەوە هاتووە کە مانا لەبیر نەکەین و بزانین… کوردبوون و موسڵمانبوون هەڵوێست نین؛ ئەوان مانان. لە ناو حیزبێکدا کورت ناکرێنەوە، نە لە پارە، نە لە دەسەڵات. کوردبوون واتە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی؛ بە ئازادی ژیان و تێکۆشان بە شەرەفمەندییەوە، بەبێ ڕەچاوکردنی پێگە، پێناسە، یان جێگە. هەروەها موسڵمانبوون واتە بەندەیی پاک بۆ خودا، نەک بەندەی مرۆڤ و حیزب و پێگە. بەڵام ئەمڕۆ لە هەردوو لایەنەکەدا، کوردبوون بە حیزبێکەوە بەستراوەتەوە، و ئیمان بە ئیسلامی سیاسی و ئەندامێتیی حزبی گرێ دراوە. لە کاتێکدا هیچ کام لەم دوو لایەنە ناتوانن مرۆڤێک بکەنە کورد، هەروەها ئیسلامی سیاسیش ناتوانێت مرۆڤێک بکاتە بەندەیەکی ڕاستەقینەی خودا. هاوڕێی ئازیز، ئەگەر من ئەندامی پارتەکەت نیم، یان لەسەر ڕێگای ئیسلامی سیاسیی خۆتان ناڕۆم، وا مەزانە بە هیچ شێوەیەک لە پێش منەوەیت؛ لۆژیک و مێژوو دیاری دەکات. تۆ لە ڕێگای پێگە و ئەرکی ڕێکخراوەییی خۆتدا دەجوڵێیت، من لە ڕێگای پاکی و حەقیقەتدا بەبێ چاوەڕوانی هەڵسوکەوت دەکەم. کوردبوون واتە هۆشیاری و شەرەف و بەرپرسیارێتی و خۆشەویستی بۆ خاک و بۆ ئازادی و بۆ مرۆڤایەتی. موسڵمانبوون واتە بەندایەتیی خودا بە ئازادی و دادپەروەریی هۆشیار و میهرەبانیی بەردەوام لەگەڵ خۆت و مرۆڤایەتی. نەتەوەیی و ئیمان دوو ڕەهەندی مانان، نەک دوو ئامرازی دەسەڵات. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

‘سێبەرە بڕاوەکە” دایکم دەیگوت: "کاتێک دارێک لە حەوشەدا گەشە دەکات و بەرهەم نادات، بیر لە بڕینەوەی دەکەیتەوە؛ بەڵام ڕێک لەو ساتەدا کە تەورەکە هەڵدەگریت، تێدەگەیت چەندە گەورە بووە و کاتێک خۆر گەرم دەبێت، تازە تێدەگەیت سێبەرەکەی چەندە ژیانبەخش بووە. ئەمڕۆ، ئەم وتەیە وەک ئەفسانەیەک لەسەر زەوی دەجووڵێت کاتێک تەورەکەم هەڵگرتووە بۆ بڕینی هەموو شتێک کە بەرهەمم پێ نادات بەڵام سێبەرێکی نادیارم پێ دەبەخشێت. ئەی، ئایا ژیان تەنها کۆکردنەوەی بەرهەمە؟ یان ڕێزگرتنە لە سێبەرە بێنرخەکان کە تەنها کاتێک نامێنن، تێدەگەین چی لە دەست دەدەین؟ “سایه‌ی بریده” مادرم می‌گفت: "وقتی درختی در حیاط رشد می‌کند و میوە نمی‌دهد، فکر بریدنش به سرت می‌زند؛ اما درست در همان لحظه که تبر را بلند می‌کنی، درمی‌یابی چقدر بزرگ بوده و وقتی خورشید گرم می‌شود، تازه درمی‌یابی سایه‌اش چقدر زندگی‌بخش بوده." امروز، این سخن چون افسانه‌ای بر زمین جاری است آنگاه که تبرم را برمی‌دارم برای بریدن هر چیزی که به من ثمری نمی‌دهد اما سایه‌ای نادیدنی به من می‌بخشد. آیا، آیا زندگی تنها گردآوری محصول است؟ یا احترام نهادن به سایه‌های بی‌قیمتی است که تنها وقتی نیستند، درمی‌یابیم چه چیزی را از دست داده‌ایم؟ هێلسینکی🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

فشار تاریخی می‌تواند ملتی را در عمق پخته کند، اما اگر ذهن جمعی از سایه‌های گذشته آزاد نشود، هر گامی به سوی قدرت، درونی‌ترین ترس‌ها را بیدار می‌کند. رهایی از این سایه‌ها از جایی آغاز می‌شود که ملت، قدرت را نه در شعارهای بزرگ، بلکه در عادت‌های کوچک هرروزه بسازد؛ تحول از همان لحظه‌ای شروع می‌شود که اولین قدم در ذهن برداشته می‌شود. https://t.me/Galawezhnamekaro

نەتەوەکەمان بە کام قۆلاپ داهاتووی خۆی ڕاو دەکات؟ نزیکەی سێ دەیە ژیان لە فینلاند ڕاستییەکم بۆ ڕوون بۆتەوە: چارەنووسی وڵاتان بە سەرکردەکانیان دیاری ناکرێت، بەڵکو بە ئاستی ئاگایی و هۆشیاری خەڵکەکەیان دیاری دەکرێت. فینلاند بە دەوڵەمەندی یان هێز بنیات نەنراوە؛ بەڵکو بە خەڵکێک بنیات نراوە کە تێگەیشتوون، توانای خوێندنەوەی کتێبی باشیان هەیە. قوتابخانەی باش، متمانە، بەرپرسیاریەتی، ئاگایی و سەربەخۆیی بیر و هزر، کاریگەرترە لە هەزار سەرکردەی کاریزماتیک. لێرەدا حکومەت درێژەپێدەری کەلتووری ئاگایی خەڵکە نەک موعجیزەی تاکەکەسی. بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هێشتا سەرنج لەسەر «ڕزگارکەر» دایە؛ و لە هەر شوێنێک مێشک ئاگا و هۆشیار نەبێت، هیچ سەرکردایەتییەک تەنانەت بە باشترین نیەتەوە ناتوانێت داهاتووێکی ڕوون بۆ نەتەوەکەی دروست بکات. هێزی نەتەوەکان لە دەستی ئەوانەدایە کە بڕیار دەدەن هۆشیار و ئاگا بن، نەک لە دەستی ئەوانەدا کە چاوەڕێی ڕزگاربوون دەکەن. https://t.me/Galawezhnamekaro 🇫🇮

.

زۆر جار له کونەڕەشەکە سەرم دەدا، بەیتێکم بۆ وەرگێڕابوو، بۆم خوێندەوە: "تۆ نەمردووی ئەی عەلائەدینی سەججادی نەسەب، خاوەنی مێژووی ئەدەب، پێشنوێژی پێخواسی عەرەب!" دەیگوت: "ئەرێ پێخواسەکە منم یان پاشنوێژەکانمە؟!!". لەو ژیانە پڕ لە ژانەدا تەمەنی گەییە حەفتا ساڵ.. ئەو هیچ‌لەدەست‌نەهاتوانەی هەر ئیرادگرتن دەزانن و هەرگیز لە هونەر ناڕوانن، کردبوویانە ئامانجی تەوس و توانج و زەدەیان لێ دەدۆزییەوە و لە یەکتریان دەقۆزیەوە: مەلا دەس‌ژار و چاوچنۆکە، ترسەنۆکە، گۆشەگیرە، لەم ناوە هەر خۆی لەبیرە، سەر بۆ حوکمەت دەنەوێنێ، لە مەجلیسی تەشریعی کە جاشخانەیە چۆن قبوڵ دەکا بەشدار بێ و لەناو کۆمەڵ لەکەدار بێ. ئیتر سەرتان نەیەشێنم پێهەڵگوتن بە دینار و غەیبەتکردە بە خەڵوار بوو، ئەم بەرگۆیی و بە نامۆیی لێ‌ڕوانینە تا دەمی ئاویلکەدانی، تا دوا هەناسەی ژیانی دوایی نەهات. تا خەبەر هات کە مامۆستا عەلائەدین عەمری خوای کرد. ئەمجار وەرە و گوێ لە ئاخ و کۆڤان بگرە و لە داخی دووزمانان مەمرە. هەر ئەوانەی بە زیندوویی کەوڵیان دەکرد، شین و چەمەرەیەکیان بوو، بە داستان بیگێڕنەوە! مخابن بۆ ئەو جوانچاکە جوانەمەرگە، لەوەتا پەلکی وەریوە هەموو کوردستان هەتیوە و سەد بەیت و بالۆرەی تریش!" ✍🏻هەژار موکریانی https://t.me/Galawezhnamekaro

داخ لە دەست کورد😡 - مەلا مارف کۆکەیی ئەگەر بێژم لە برسا مرد، ڕەنگە باوەڕم پێ نەکەن، چونکە ئەودەم نانی وشک زۆر هەرزان بوو! - مەلا ئەمجەد، ئەو هونەرمەندە بێوێنەی کە نازناوی شیعری "کاک" بوو، ئاغای لێ ببووە ڕمووزن و لە چەند دێ بەدەریان کرد! - قانیع تا مرد، نان و دۆی خۆی ڕۆژێک لە پەنا یەک نەدیت! - حاجی تەوفیقی پیرەمێرد کە حاڵی ماڵیش خۆش بوو، هەر چونکە کۆمۆنیست نەبوو، کەس ڕۆژنامەکەی نەدەکڕی، دەیانگوت دەستندەخۆری ئینگلیسانە! - فایق بێکەس کە چریکەی، گوێی دوژمنانی کەڕ دەکرد، دوو لێفەی لە ماڵدا نەبوو که خۆی و منداڵەکانی پێ داپۆشێ. بە قەرزداریی جولەکەی ئارەق بە قەرزدەر مرد. - گۆران ئەو ئەستێرە گەشەی عاسمانی ئەدەبیاتی کورد، بۆ دابێنبوونی بژیوی، دەگاتە یافای فەڵەستین. وتاربێژی ڕادیۆی شەرقی ئەدنا بێ. - جگەرخون پەنجا ساڵ پتر بۆ شیعر و چیرۆکی کوردی چەوسایەوە، لە جیاتی نان، خوێنی جگەری خۆی دەخوارد! چەندێ لە کوردستان ژیا و من دەمزانی گەسک‌لێدەری کۆڵانان لەو تێرتر بوون، کەس ئیرەیی پێ نەدەبرد! ئەوانە لە ژیانیان ئاوا بوون، لە پاش مردنیان چاوا بوون؟ لەپاش ماڵێ سڵاماڵێ وەخۆ کەوتن، بۆ یادی فایق بێکەس و پیرەمێردی گردی یارە و مەرگی گۆران، مێوانی و نان و خوان درا. ڕووپەڕ بە جارێ وەرگەڕا. چۆن دەبێ لەبیرمان بچن! ئەشێ ناشتنی لاشەیان، ئەم هەموو کردە باشەیان لە لایەن ئێمەی ڕۆشنبیر کە لە کوردی‌پەرستیدا ئاوی شەوی شلوێ ناکەین، وەبیر حەشاماتی مەردم بخرێتەوە. دەتگوت مەولودنامە دەکەن! بەردەرک و بان و بیلایێ ئاوڕشێن کەن، بەڕان ڕاخەن، سەنیر و پاڵپشت داخەن، شتی بۆنخۆش بسووتێنن، چرا و مۆمان داگیرسێنن، دنیا بکەنە چراخان، چەند کەس هەر گوڵاو بپژێنن، کابانی دەستاوخۆش بان کەن، قۆڵی بەبازن هەڵماڵن، تەشک و داوێنی لێ هەڵکەن، پڵاومڵاوی زۆر چێ کەن، با چەور بێ! کشمیش و خورماش تێکەن، خۆرشت و ترشک زۆر خۆش بێ، با هەموو چڵەیەک بۆش بێ، وێڕای هاوسای کۆک و پۆشتە و دەوروجیران، لەو ڕووتانەش بگێڕنەوە کە دەم دە شیعران وەردەدەن و زۆر تامەزرۆن، با بە خێری گیانی مردووەکە تێر بخۆن، هەموو ڕۆژێ هەڵناکەوێ کفتە مفتە! وا بەلاش و بە لێشاو بێ... سا ئەوانیش لەسەریانە بە وتاری بایەخدار و بە شیعری تەڕ و ئاوداریان کۆڕەکە بڕازێننەوە! لەپاش مڕبوون لە خواردن و لەپاش پڕبوون لە شەکراوان و مەکراوان، هەردەم یەکێ لەسەر بەرزەک قوت دەبتەوە و بەوپەڕی گفت‌ولفتی خۆش دەس پێ دەکا: "خوشک و برایانی بەڕێز: تکا دەکەم هەسنە سەر پێ، دەقیقەیەک قڕوقەپ، مەنای بێدەنگە، ڕەنگە هەر لەم دەقیقەدا گیانی نازداری کۆچکردوو لە بەهەشتەوە بفڕێتە سەر ئەم کۆڕە و ببیسێ چۆنی باس دەکەین!." جا ئاخرێکەی هەژار دێتە سەر باسی سەججادی و دەڵێت: عەلائەدین سوختە بوو، بوو بە موستەعید. موستەعید کرا بە مەلا. چۆن مەلایەک؟ لە عارەبی و فارسی و کوردی وریا و پیتۆڵ. بەڵام جلک ‌شڕوشۆڵ و تەبەک و باخەڵ چۆڵ‌وهۆڵ. دەگەڕا بە شوێنی ناندا، لە بەغدایە گیرسایەوە. لە سایەی چەند خێرەومەندێک، بە گێرەگێر پێشنوێژیەتی لە کونەگورگێکا دەس‌کەوت کە ناو نرابوو مزگەوت. حوجرەیەکیش بۆ جێ‌خەوی مەلا هەبوو. سەد خۆزگە بە حوجرەی نالی. من ناوم نابوو کونەڕەش! بە ڕۆژ دەبوو چرا هەڵکا، بە شەو چۆنی تێدا هەڵکا؟ هەر خۆی و خودا بیزانێ. ئاوارەیە، غەوارەیە، گوناهی هەرە گەورەشی کوردبوونیەتی. ساڵەهای ساڵ ڕۆژوشەوی و کات‌وساتی لەو حوجرەدا لە سەر حەسیر ببووە سیپاڵ. جا مەگین چڵۆنکایی با، دەنا هەرگیز ئەو زیندانەی جێ‌نەدەهێشت. هێشتاش هەر لەوە دەترسا کوردی نامەرد، کە ماڵم هەقە زۆریش بوون، تۆمەتی ئێرانی‌بوونی بە مل دادەن، لەپاش گرتن و جزیادان، بۆ ئەودیو سنووری ڕادەن. ئەو نانە وشکەشی بچێ کە ئێستا بێ‌منەت دەیخوا. جیا لە کاری پێشنوێژییەکەی، هەر پێنج فەرزان کە بە حاڵ، نان و بژیوی نەمرنەژی لێ دەردەهات. بە ڕۆژ و بە شەو بێکار بوو. بێکار لە بەهەشتیش بژی وەڕەز دەبێ، خۆی لەکن خۆی ناحەز دەبێ و قێزی لە خۆی دەبێتەوە. خۆ نەمازە سەججادیی کۆنەگەڕیدەی دنیادیدەی قسەزلی بە باڵا بچووکی وا لەشسووک، بەبێکاری لە ژوورێکی ڕەش‌وبرش، تەسک و باریک و شەدار و ئاوا تنوک و تاریکدا، دەس لەبان دەس کارێ نەکا. هەر دەشڕزێ با مەرەکەف لە قورم و مازوو دروس‌کا، قەفەچتێک و کاغەزی کاش زۆر هەرزانە، با بەختی خۆی لە نووسین تاقی‌کاتەوە. بەختی لەم ئەزموونە گرتی، بۆ یەکەم جار لە گۆواری "گەلاوێژ"ـدا ناوی سەججادی خۆی نواند. نێزیک دە ساڵ ئەم ناوەمان لەسەر بەرگ و ناوەڕۆکی ئەو گۆوارە بایخدارە دەخوێندەوە. ئیتر بەری بەرهەمدانی کرایەوە، وردە ورده بوژایەوە: مێژووی ئەدەبیاتی کوردی، باسی شۆڕشەکانی کورد، گەشتوگوزارنامەکانی، فەرهەنگۆکی بە عارەبی و فارسی و کوردی، کتێبی ڕشتەی مرواری کە ئێژن بوویتە هەشت بەرگ، بەرهەمی عەلائەدینن، ئەمە جگە لە وتاری ناو ڕۆژنامە و ڕاوەی شیعری شاعیران و زۆری تریش کە هەژماردنیان دژوارە. زۆر سەبووری بە من دەهات. ✍🏻هەژار موکریانی

.

(کدام شیخ و‌کدام درویش)🪝 درویش کور، درویش معرکه‌بیار و درویش اسیر. ✍🏻در هر جامعه‌ای سه گروه بیش از همه آگاهی و آزادی را تضعیف می‌کنند: درویش کور، که بی‌پرسش و بی‌سنجش در پی دیگری می‌رود؛ درویش معرکه‌بیار، که ناتوانی خویش در اندیشیدن را پشت هیاهو پنهان می‌کند؛ و درویش اسیر، که خطای راه خود را می‌فهمد، اما جرات گام‌نهادن در راهی نو را ندارد؛ آگاه است، اما ترس، عادت یا مصلحت او را در بند نگه می‌دارد؛ پس حقیقت را می‌بیند، اما مسئولیت آن را برنمی‌دارد. 📌اولی، مسئولیت اندیشیدن را رها می‌کند؛ 📌دومی، برای باوری نیازموده صحنه می‌آراید؛ 📌و سومی، با وجود امکان رهایی، از انتخاب آن بازمی‌ماند. این سه، در ظاهر جدا، اما در حقیقت یکسان‌اند: بندگی فکری در پوشش ایمان و تعصب، و خاموش‌کردن بیداری انسان. https://t.me/Galawezhnamekaro 🇫🇮

✍🏻(ڕەوتی هۆشیاری لەسەر شانی مێژوو) فەلسەفەی سەرکردایەتی لە تاریکیدا سەرکردەی ژیر و دانا، ئەگەر لە تاریکی کاتەکاندا لەگەڵ نەتەوەکەی هاودەنگ و هاودەم بێت و لەگەڵ گەلەکەیدا هەناسەی ژیرێتی بدات وە جیاوازی بیرکردنەوەکانیان و بۆچوونەکانیان بە باوەشی کراوە قبووڵ بکات، ڕێچکەکانی ئەو سەرکردەیە گەشاوەتر و سەرکەوتووترن کە تەنها لە ڕۆشنایی دەسەڵات و حوکمڕانی خۆپەرستیدا دەڕوات. سەرکردایەتی وەک گەشتێکی شەوانەیە ئەگەر لەگەڵ ئەستێرەکاندا بڕۆیت هیچ تاریکییەک ناتوانێ ڕێگات بشکێنێت. لە تاریکیی سەردەمدا بە هەزاران مەشخەڵی بچووکی و دڵسۆزانەی خەڵک دەشکێنرێن نەک بە یەک مەشخەڵی دەسەڵات و حوکمڕانی. سەرکردەی دانا ئەو کەسەیە کە بە باڵی دانایی و حیکمەتەوە لە دڵی تاریکییەکاندا دەفڕێت نەک کەسێک کە تەنها لەسەر تەختی ڕووناکی هێز و دەسەڵات و خۆپەرستیدا دادەنیشێت. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

.