ar
Feedback
Chavoshi_fans_kurdish

Chavoshi_fans_kurdish

الذهاب إلى القناة على Telegram

نە دونیا لە سەرم زیادە بوو نە لەناوچەوانم نووسرابوو کە کەم وەرگرم بەهەرحاڵ، ڕووی خۆمم گرژ نەکرد تەنیا ئەمەویست لە خۆم بچم 🖤

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
641
المشتركون
+124 ساعات
+17 أيام
-530 أيام
أرشيف المشاركات
🖤 هەتا گەورە نەبیت هەست بەو ئازارە ناکەی کە باوکت چەشتوویەتی قەت تێناگەی ئەوەی لە پێناوی تۆ کردوویەتی ڕەنگە هاکەزایی بڵێی باوکمە و خۆشمەوێت کە لە دەستت داو گەورەبووی ئەو کاتە ئەزانی ژیان زۆر سەخت بووە ئەوە باوکت بووە وای کردبوو ژیان ئاسان بێت …

🖤 گەر بزەیەک بوو لەتی دەکەم لەتێک بۆ خۆم لەتێک بۆ تۆ خەفەتێک بوو بەشت نادەم هەڵیدەمژم وەک دوای پەتۆ .

🖤 کات ئەوە ئاشکرا ئەکات کە نزیک بوونەوەیان لە من تەنیا کونجکوڵی بووەو ئەوەی من هاندەریان بووە ئەو بۆشایە بووە کە لە ناخی خۆیان و هەستەکانیان درووست بووە هیچیانم ڕۆژێک نەبێنی لە پێناوی مندا بگۆڕێن وە یان قووربانیەک بدەن لە پێناو ئەوەی کە بمێننەوە لەگەڵمدا دۆستۆیڤسکی

🖤 مردن کۆتایی هەموو ئازارەکانە هەموو ترسێک هەموو هیوایەک هەموو حەسرەتێک ئەوەی دەمێنێتەوە هیچبوونە …

🖤 ڕۆحم پەیوەستە بە دووکەڵەوە و ساڵانی تەمەنم پاکەتێک جگەرەیە و نازانم بە کام جگەرە دەمرم .

🖤 وەک و شێتێکم لێ هاتووە کە ماندووە لە شێتیەکەی بەڵام ناهێڵێت شێتیەکەی بمرێت کەسێک بە فریام بگات هەتا بەنرخی کووشتنیشم بێت هیوای گەڕانەوەی تۆم لێ بسێنێت روزبە بمانی

🖤 جانانە ڕۆی و جان و دڵ هەردوو دوو بە دووی یاڕەبی چی بکەم بە نیساری کە بێتەوە .

🖤 تا ئەتوانن مەست بن ئێمە ئاگامان لە خۆمان بوو دۆراین …

🖤 ئەو کەسە هەڵبژێرە لە پاساوت بۆ دێنێتەوە بەبێ ئەوەی داوای لێ بکەیت چوونکە خەمی لەدەست دانی تۆیەتی .

🖤 مات و پەشێوم نەما سەبر و قەرارو شەکیب چوونکە عیلاجی نەبوو دەردی دڵی بێ تەبیب .

🖤 ژیان واتە لە دەست دان … ڕۆژێک ئازیزێکت لە دەست ئەدەی ڕۆژێک خەونەکانت ڕۆژی دواتریش خۆت ئەوە ڕاستیە ….

🖤 ئێمە لە ساڵی پارەوە جێماوین پاییز بێت و بەهار بێت تەنیا ژمارەکان ئەگۆڕێن ، ئێمەش لە جێی خۆمانەوە وردە وردە نووقم ئەبین .

🖤 گووتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمە دیتنت ئەما لە کورتی دا تەمەن وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا .

🖤 بە هەر شتێکەوە هۆگر بیت ڕێک بەوە ئازار دەدرێیت وە سەلام ….

🖤 مەحوی ئەفەرموێت : ئەوەی دڵی وەک بەردە گووڵی بەسەر دا دەبارێ ئەوەشی دڵی وەک گووڵە زەمانە بەردی بەسەردا دەبارێنێ

🖤 وا وەرە دەی وا وەرە نێزیک بە لێم بمدەیە مەی بمدەیە مەی تا دەڵێم: مست مستم ساقیا دستم بگیر تا نیفتادم ز پا دستم بگیر جا کە سەرخۆش بوم بە دەنگێکی نەوی بۆت دەڵێم ئەو شیعرە بەرزەی مەولەوی بشنو از نی چون حکایت می کند از جدایی ها شکایت می کند .

🖤 جارێک لەخۆتم دوور ئەخەیتەوە جارێکیش پەلکێشم ئەکەیت ئەوەی داومەتە دەستت دڵە جڵەو نا

🖤 لە ڕاستیدا من لە متمانە کردن بە کەسێک ناترسم بەڵام لە نا ئوومێد بوون دەترسم دەترسم لەوەی کە ئوومێد لەسەر کەسێک هەڵچنم و لە کۆتاییدا بۆم بسەلمێنيت کە کارێکی هەڵەم کردووە .

🖤 ئەفسووس مخابن وامزانی چەند ڕۆژێکەو تەواو نەمزانی ژیانم بوو …

🖤 لەوانەیە وا بیر بکەیتەوە لە بیر کراویت بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کەس نیە بیرت لێ بکاتەوە تاکو لەبیر بکرێیت .