Chavoshi_fans_kurdish
الذهاب إلى القناة على Telegram
نە دونیا لە سەرم زیادە بوو نە لەناوچەوانم نووسرابوو کە کەم وەرگرم بەهەرحاڵ، ڕووی خۆمم گرژ نەکرد تەنیا ئەمەویست لە خۆم بچم 🖤
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
641
المشتركون
+124 ساعات
+17 أيام
-530 أيام
أرشيف المشاركات
🖤
بە دەردی خۆمەوە گەر گۆشەیەک دەگرم بە بێ دەنگی
بە لاما دێ بە خەشم و ڕق دەڵێ: خۆ نەقشی دیوارە
کە دێم ئیزهاری شۆر و شینی دڵ کەم، بەڵکی ڕەحمێ کا
بە خەندە دێ دەڵێ: خۆڵی بە سەردا بێژن ئەم هارە
وتم با بەس وجوودی بێ وجوودم باری خاتر بێ
لەگەڵ دڵ گۆشەیێکم گرت، ئەوم بەردا بە یەکبارە
لە کونجی بێکەسیدا موددەیێکم بردە سەر، ئاخر
شەوێ دڵ کەوتە بەحسی بێ وەفایی ئەو ستەمکارە
وتم: ئەی دڵ لە دولبەر شەکوەکردن حەیفە، دڵ دەیوت:
ئەمە بۆ دولبەرێکی دڵنەوازە، ئەو دڵ ئازارە
وتم: خۆشە بە ئوممێدی وەفا جەور و جەفا دەیوت:
بە سەر چوو عومرم و نەمدی وەفایەک لەو جەفاکارە
وتم: پەنهانییە دەرحەق بە عاشق لوتفی مەعشووقان
وتی: ئەو زاهیر و باتین لە جوملەی ئێمە بێزارە
وەگەرنا دەفعەیەک لەم بەینە بۆ دەفعی گلە دەیوت
هەواڵێکی بپرسن چۆنە ئەو مەزڵوومی بێچارە؟
🖤
چاوەکانی بەقەد دەیان ڕۆمان قسە ئەکەن
چاوەکانی بەقەد کووردستان جوانە
چاوەکانی بە قەد باوەش دایک ئارامی ئەدات
چاوەکانی تەنیا چاوێکی ئاسایی نیین
یەک جار بینینی چاوەکانی بەس بوو
کە بەشی تەمەنێک برد کردنەوە ئەبات ..
🖤
هەرگیز وەڵام مەدەوە کاتێک تووڕەیت
هەرگیز بەڵێن مەدە کاتێک دڵخۆشیت
هەرگیز بڕیار مەدە کاتێک دڵتەنگی
ژیان بەرەو ئاسانی ئەڕوات
ئەگەر لەمانە تێبگەین …
🖤
کۆمەڵێک شت هەیە لە دڵتدا
مەحاڵە لەبیری بکەیت
بۆ نموونە کاتێک بە کەسێک
دەڵێیت ( لەبەر خاتری من )
کەچی ئەو بە خاتری تۆ هیچ شتێک ناکات
یان پشت بە کەسانێک دەبەستیت
کە نرخت نیە لایان
یاخوود کەسێک لە ئاستی بەرز دادەنێیت
وا بیر دەکەیتەوە لای ئەویش
تۆ لە هەمان ئاستدایت
کەچی بۆت دەرەکەوێت بەراورد بە ئەو تۆ کەسێکی هیچیت
ناخۆشترین هەست ئەوەیە کە شتەکان
لە خۆت ئاڵۆز بکەیت
تەنیا لەبەر ئەوەی کەسە ئازیزەکانت نیگەران نەبن و خەم نەخۆن .
🖤
ئەزانن بۆ ئێمەیان بیر نیە ؟
ئاخر ئێمە برینێکمان لە ڕۆحیانا دروست نەکرد
کە لەگەڵ هەر کوولانەوەیەکدا ئێمەی بیر بێتەوە
چوونکە مرۆڤەکان زیاتر بیر لە ئازارەکانایان ئەکەنەوە
وەک لە جارەسەرەکانیان .
🖤
مرۆڤ چەند سەیرە ..
تۆیان شکاندووەو ڕۆشتوون
کەچی هێشتا تۆ نیگەرانی ئەوەیت
ئەوانت عاجز کردبێت …
🖤
تەنیا پێم خۆشە رێ کردنێک بڕۆم و
قەت نەگەم بە هیچ شتێک
تەنیا بە تاریکاییا بڕۆم بە ڕێگەیەکی بێ کۆتایی درێژ
نە دیوار نە شاخ نە ئینسان هیچ شتێک نەبینم
نە کەس بڵێ بۆ کوێ دەڕۆی نە کەس لێت بپرسێ
کاتێک شەوان بۆ ماڵەوە ئەگەڕێمەوە ڕێگاکەم هەمیشە درێژ ئەکەمەوە
تەنیا تاریکو بێدەنگی و ڕێ کردنێکی درێژی بێ کۆتا …
🖤
مەحموود دەروێش ئەڵێت :
تاوانی ئێمە چیە کە دەبێت دووجار بمرین
جارێک لە ژیان جارێکی تر لە کاتی مردن .. !
🖤
تاڵێ ڕۆژانم وەکو قسەکانی تۆیە
جێی خۆم نا ژیانم جێی تۆیە …
چەن لە دڵەوە ئەخوێنێ خوایە
فەرموون ( پناە ) بە ژێرنووس ..
Repost from Mohsen Chavoshi
"پناه"
ترانهسرا: امید روزبه
آهنگساز: محسن چاوشی
تنظیمکننده: رضا فوادیان
گیتار الکتریک: عادل روحنواز
کمانچه: مجید مظاهری
میکس و مسترینگ: مهدی کریمی
🖤
تراکی ( پەناە ) لەگەڵ درامای بامداد خمار
بڵاو بۆتەوە بێ ئەوەی کەس ئاگای لێبێ
لە هیچ جێیەکیش هەتا ئێسا دا نەنراوە
🖤
خەونی من ئەوەیە خەون نەبینم
ئەو خەونە لەو ڕۆژەوە دووبارە ئەبێتەوە
لەوانەیە بۆ چەند ڕۆژێک بوەستێت
بەڵام هەمیشە بەم شێوەیە بۆم دەگەڕێتەوە .
🖤
یەکێک لە ژەهراویترین سیفەتەکانی مرۆڤ
ئەوەیە کە چاوەڕوانی ئەوەت لێ ئەکەن
بەرامبەر شتێک نەرمی و باشی بنوێنیت
کە ئەگەر خۆیان بن هەرگیز ئەو کارە ناکەن .
🖤
لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووە
تەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لە لای خۆم نەبووە
ئێستا وەک ئەوسا حەز ناکەم سەیری ئاوێنە کەم
ڕووخسارم جۆرێ شێواوە ناچێتەوە سەر وێنەکەم
🖤
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە کەچی
عەقڵ ئەڵێ نا قەسەبەی شۆڕشی مەستانە نەچی
من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ڕیزوانە دەچم
ئەو دەڵێ نا ڕەشە جێڕاوگەیی شەیتانە نەچی
