ar
Feedback
Chavoshi_fans_kurdish

Chavoshi_fans_kurdish

الذهاب إلى القناة على Telegram

نە دونیا لە سەرم زیادە بوو نە لەناوچەوانم نووسرابوو کە کەم وەرگرم بەهەرحاڵ، ڕووی خۆمم گرژ نەکرد تەنیا ئەمەویست لە خۆم بچم 🖤

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
640
المشتركون
+124 ساعات
-17 أيام
-830 أيام
أرشيف المشاركات
🖤 هەندێک جار وا هەست ئەکەم تۆ لە ماڵێکدا دەژیت کە دیوارەکانی لە خەم چنراون و هەناسەکانی ئەوانەی تێدا دەژین هەوایان ژەهراوی کردووە تۆ لەوێیت ، لە گۆشەیەکدا وەستاویت و سەیری پەنجەرەیەک دەکەیت کە ڕووی لە هیچ شوێنێک نیە من ناتوانم بێمە ژوورەوە ، چوونکە کلیلی دەرگاکە لای تۆ نیە و منیش نامەوێت بیشکێنم ، تەنیا دەتوانم لە دوورەوە دەست بۆ شووشەی ساردی پەنجەرەکە درێژ بکەم و هیوا بخوازم گەرمی دەستم هەست پێ بکەی ئازارەکەت وەک شێرێکی بریندار وایە کە لە قەفەسی سنگتد خۆی حەشارداوە تۆ ناتوانیت باسی بکەیت ، چوونکە ئەگەر دەمت بکەیتەوە ئەو ئاژەڵە هەڵدێت و هەموو شتێک وێران دەکات تۆش ئەو کات وەک هەمیشە نا موورتاح ئەبیت من لەوە تێدەگەم داوات لێ ناکەم دەرگای قەفەسەکە بکەیتەوە تەنیا دەمەوێت پێت بڵێم من لێرەم لە دەرەوەی قەفەسەکە دانیشتووم و گوێم لە نەڕەی ئەو شێرە بریندارەیە ، ناتوانم تیماری بکەم بەڵام دەتوانم لەگەڵیدا بمێنمەوە تاوەکو ئارام دەبیتەوە …

🖤 هەر کاتێک باش نەبووی خۆت کۆکەرەوە وەرە بۆ لای خۆم من هەمیشە کاتم هەیە بۆ تۆ …

🖤 هەندێک جار شتێک کە خۆشماندەوێت هەمان ئەو شتەیە کە خەریکە هێواش هێواش لە پەلو پۆمان دەخات هەندێ جار ئەو مرۆڤەی کە عاشقین هەمان ئەو کەسەیە کە ئارامیمان لە ناو دەبات هەموو ئەو شتانەی کە ڕۆژانێک ئەزیزمان بوون بڕیاڕ نیە هەتا کۆتایی تەمەن لەگەڵمان بمێننەوە هەندێ جار بۆ وازهێنان لە شتێک دەبێت ئازایەتی ڕووبەڕوو بوونەوەمان هەبێت لەگەڵ خۆمان ئازایەتی ئەوێ دان بەو شتانەدا بنێن بەڵام حەیف ئەو ئازایەتیە سەختە و هەر کەس ناتوانێ ڕووبەڕوی بێتەوە ئەمە ڕاستییەکی تاڵە بۆ ژیانی زۆربەمان ….

🖤 مرۆڤ هەندێ جار بە شێوەیەکی نا ئاسایی بە سۆزەوە عاشقی ئازارەکان ئەبێت …

🖤 درۆیە کەس نازانێت بە چیدا تێدەپەڕیت چیت تێپەڕاندووە و لە ناو چیدایت ئێمە ئەوەنە لاوازین لە هەموو شتێک ڕادێین بەڵام قەت بۆمان لەبیر ناکرێت ….

🖤 لووتکەی ئاسوودەیی ڕۆح ئەوەیە کە بە تەنیا بوونت لەگەڵ خۆتدا هەست بە بەختەوەرەی بکەیت هەرکەسێک لە ناوەوەی خۆیەوە ئارامی و چێژ وەرنەگرێت لە هیچ سەرچاوەیەکی دەرەوە نایدۆزێتەوە ….

🖤 بەڵێ کاتێ کە ئەو دەرکەوت ئیتر من بێ سەرو شوێنم بە تیشکی خۆری جوانی ئەو بە جارێ قوڵپ ئەدا خوێنم وەک و چۆن نەونەمامێ گەردەلوول ئەیبات ئەیهێنێ لەشم مووچڕکی دڵداری وەها ناخی ئەبزوێنێ …

Repost from Mohsen Chavoshi
Zakhmie Aftab.mp38.52 MB

🖤 نیگارا! دڵبەرا! نامیهرەبان! یاری جەفاکارم بە زاری کوشتمت! تاکەی دەفەرمووی من وەفادارم؟ دەڵێی مورغی شەباهەنگە لە دەوری سوبحی دیدارت لە حەلقەی زولفی تۆ دێ دەم بەدەم ناڵەی دڵی زارم بە دەردێ موبتەلا بووم جاهیل و دانا کە حەیرانن مەگەر چاوی نەخۆشی تۆم نە مەخموورم نە هۆشیارم؟

🖤 ئازیزانی ئێمە زۆر عاجباتین بۆ دیدارێکیان خەریکە دەمری بەڵام هەتا نەمری نایەن ….

🖤 هەیە بێدەنگ تا ئازاری کەس نەدات هەیە بێدەنگە تا ئازاری خۆی نەدات هەیە بێدەنگە چوونکە ئەزانێ قسە کردنی سودی نیە هەیە بێدەنگە تا لە کاتی تووڕە بوون بەرامبەرەکەی لە دەست نەدات هەیە بێدەنگە چوونکە هیچی نەماوە بۆ وتن هەیە بێدەنگە تا بزانێ ئەو بیری ئەکات هەیە بێدەنگی لا جوانە بەڵام لە کۆتایدا بێدەنگ ڕۆحی ئەخوات ئێمە هەر کەسەو بە دەست جۆرێک لە بێدەنگی دەناڵێنین ….

🖤 هەرگیز نە فێڵ لە خۆت بکەو نە ئازاری خۆشت بدە کەسێک ئەگەر تۆی بوێت ناتخاتە حاڵەتێکەوە کە دوو دڵی ئەوەبیت ئایا خۆشی ئەوێیت یا نا ….

🖤 بێویژدانترین و خراپترین مرۆڤەکان ئەو کەسانەن کە ئاگر لە گیانت بەردەدەن وێرانت ئەکەن هەتا مردنت دەبەن بەڵام چیرۆکەکە بۆ ئەوانی دیکە دەقیق لەوێوە باس ئەکەن کە تۆ هاوارو ناڵەت لێ بەرزبۆتەوە لەو کاتەی کە خەریکە دوژمنکارانە ڕەفتار دەکەیت خەریکی پەلاماری ئەم و ئەو ئەدەی بەڵام دەربارەی ئەو برینانەی کە خۆیان بۆیان دروست کردوویت هیچ بەوانی دیکە ناڵێن تەنیا هاوار و دادت بۆ ئەوانی دیکە باس ئەکەن تۆش دەسپێرن بە حکومدانی زاهیری خەڵکی خۆشیان لە گۆشەیەکەوە دەوەستن و وەک ( زوڵملێلراوێک ) سەیرت دەکەن ئەم کەسانە زۆر خراپن زۆر بێویژدانن …

🖤 گەر یەکەم نەبی لە ژیانی کەسێکا بۆشی بمری لە پێش چاوی سوودی نیە …

🖤 من چیتر سەرسام نیم بە کاردانەوەو نا ئومێدیەکان ماوەیەکی دوورو درێژە درکم بەوە کردووە دەکرێت هەموو شتێک لە هەموو کەسێکەوە ڕووبدات …

🖤 لێگەڕێ ژیان چۆن ئەڕوا با وا بەردەوامبێ …

🖤 چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟! چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟! چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟! بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە هەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین دەرکراوم من لە خاکی دڵ نشین …

🖤 هەرگیز بە تەنیا نابم کاتێک بە تەنیام …

وتم: ئەی دڵ لە دولبەر شەکوەکردن حەیفە، دڵ دەیوت: ئەمە بۆ دولبەرێکی دڵنەوازە، ئەو دڵ ئازارە وتم: خۆشە بە ئوممێدی وەفا جەور و جەفا، دەیوت: بە سەر چوو عومرم و نەمدی وەفایەک لەو جەفاکارە

🖤 هەموو جارێک کە لە ڕاست شتێک بێدەنگ دەبی مانای وانیە بەو شتە ڕازیت یان قسەیەکت لە بارەیەوە نیە زۆر جار بێدەنگی .. لە ناڕەزایەتیەکی زۆر و تووڕەیەکی پەنگخواردوو گوزارشت دەکا کە شانی هیچ وشەیەک توانای چوونە ژێر باریانی نیە …