cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

إِبنُ التُّرابْ الڪُردي

قال الفُضيل بن عِياض رحمه الله : " إلزمْ طريقَ الهدَى و لا يضرُّكَ قلَّةُ السالكين و إياك وطرقَ الضلالة ، و لا تغترَّ بكثرة الهالكين " @Ibn_alturab7_bot •انشُر القَنَاة كَـ صَدَقَة جَارِيَة •

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganTil belgilanmaganDin & Maʼnaviyat99 060
Reklama postlari
476
Obunachilar
-324 soatlar
-47 kunlar
+1130 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

لە کاتی هەڵەی ڕێنوسی ئاگادارمان بکەنەوە👇 عوزرمان قەبووڵ بفەرموون : @Ibn_alturab7_bot
Hammasini ko'rsatish...
واشمەزانە هەر دەنوسرێتەوە و تەواو کردنە کوردی هێندە ئاسان نیە واللەهـی ئەثەر هەبووە ڕۆژێك ڕایگرتووم، بەڵکو جار هەبووە پۆستم نەکردووە لەبەر یەك وشە سەیرم کردووە بزانم لەوێدا بۆچی بەکارهاتوە؛ تۆی بەڕێزیش بە خولەكێك دەتوانی دە ئەثەر بخوێنیتەوە بەو کوردیە ڕەوانەی دانراوە .
Hammasini ko'rsatish...
لە ماوەی ٢٣/٤ تاکو ١/٧ واتا دوو مانگ و حەوت ڕۆژ ٥٤٠ ئەثەر کراوەتە کوردی، وە بە ماوەی سێ مانگ ٩٤٠ ئەثەر کرا بە کوردی . بەو هەموو بێ مەجالیە و ژیان کردنە و جگە لەوەش خەریکی خۆت بوون و هتد... فی سبیل ئەوەی تۆی بەڕێز ئەم خو ڕەوشتە ناشرینانە تەرك بکەی و ئەو ڕەوشتە جوانانە لەخۆتدا بهێنیتە بوون لەپاش تەوفیقی️ اللّٰه تعالی، بۆیە ناڵێم قەدری من بگرن چونکە ئێمە هیچ شتێکمان لە کەس ناوێت بەڵام قەدری ئەو کتێب و ماندوو بونانە بگرن، هەیە نامەم بۆدەنێرێ خۆیشی توڕە دەکا ئەتو لەبەرچ عەرەبیەکە دانانێی ! لە کاتێکدا ڕون کردنەوەشم داوە زیاد لە چوار جار .
Hammasini ko'rsatish...
٥٣٦ - الفیض ـی کوڕی إسحاق دەفەرمووێ : فضیل فەرمووی -زمانی دەرهێنا-، وە بە پەنجەکانی لێی دەدا و ئینجا فەرمووی : (ئایا دەبینی؟، بەڕاستی ئەوە زۆر سەیرە، چاکە و خراپەی لێدێتە دەرەوە، وە ئەوە گۆشتە، هیچ ئێسکی تێدانیه، بۆیە بیپارێزە). ٥٣٧ - لوقمان بە کوڕەکەی گوت : (هەر کەسێك خاوەنی زمانی نەبێت پەشیمان دەبێت، وە هەر کەسێك بەربەرەکانێی زۆر بێت -موناقەشە- ئەوا جنێو دەدا). ٥٣٨ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (بەندە ناگات بە حەقیقەتی ئیمان هەتاکو زمانی نەپارێزێت -نەگرێت-).
Hammasini ko'rsatish...
بابی بیست و سێ : (پاراستنی زمان و واز هێنانی پیاو لە قسەڪردنێڪ ڪە سودی پێ ناگەیەنێ -پەیوەندی بەوەوە نیە-) ٥١٨ - عبداللە دەفەرمووێ : کەسێك هات بۆ لای️ رسول اللّٰه ﷺ، گوتی : ئەی️ رسول اللّٰه من لەناو قەومەکەم ـدا گوێڕایەڵیم دەکرێ، بەچ شتێك فەرمانیان پێ بکەم؟ پێی فەرموو : (فەرمانیان پێ بکە بە بڵاوکردنەوەی سەلام، وە کەم قسە کردن ئیلا لە شتانێکدا نەبێت کە سودی هەبێ بۆیان -پەیوەندی پێیانەوە هەیە-). ٥١٩ - عمرـی کوڕی خطاب رضي️ اللّٰه عنە ئامۆژگاری پیاوێکی دەکرد و دەیفەرموو : قسە لە شتێکدا مەکە کە سودی نیە بۆت، و دوور بە لە دوژمنەکەت، وریای هاوڕێکەت بە ئیلا کەسی ئەمین نەبێت، وە ئەمین ئەو کەسەیە کە لە️ اللّٰه بترسێ). ٥٢٠ - عون ـی کوڕی عبداللە دەفەرمووێ : ئافرەتێك گوتی : واللەهـی من واجب بووە لەسەرم کە هیچ تاوانێکی گەورەم هەڵنەگرتووە . دەفەرمووێ : لە خەودا هاتن بۆلای و پێیان گوت : ئەوە تۆ وا و وا ـت گوت؟ وە تۆ قسەت لە شتێکدا کردووە کە سودی نیه بۆت، وە قەدەغەی قسانێک دەکەی کە زیانت پێ ناگەیەنێت). _ واتا : تۆ لە شتانێکی بێ سود دا قسە دەکەی و شتانێک کە سودی هەیە و زیانت پێناگەیەنێت خۆتی لێ بێدەنگ دەکەی دەشڵێی تاوانی گەورەم نیە؟ یانی ئەوە تاوانی گەورەیە . ٥٢١ - أبو الدرداء دەفەرمووێ : (فێریب بێدەنگی ببن وەك ئەوەی کە فێری قسە کردن دەبن، بێدەنگی حوکمێکی گەورەیە -حیکمەت-، وە ببە بەوەی کە پێداگریت زیاتر بۆ گوێ گرتن بێت نەوەك قسەکردن، وە قسەش لە شتێکدا مەکە کە سودت پێناگەیەنێت -پەیوەندی بەتۆوەنیە-، وە مەبە بە هۆکاری پێکەنین بەبێ شتێکی سەرسوڕهێنەر -کە شایان نەبێ-، وە مەبە بەو کەسەی کە بڕۆیت بەبێ شتێك کە پێویست بێ). ٥٢٢ - لوقمان ـی کوڕی حکیم دەیفەرموو : (من عینادی -قسەی بەتاڵ-کەم دەکەمەوە، قسە ناکەم لە شتێكدا کە سودم پێنەگەیەنێت، وە پێناکەنم بەبێ بونی شتێکی پێویست، وە هەنگاو نانێم بەبێ بوونی پێویستی، بێدەنگی حوکمە -حیکمەتە-، وە کەمن ئەو کەسانەی ئەنجامی دەدەن). ٥٢٣ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (لە جوانی ئیسلامەتیدا بۆ پیاو ئەوەیە کە واز لە شتێک بهێنێ پەیوەندی بەوەوە نیە). ٥٢٥ - عامرـی کوڕی سعد دەگێڕێتەوە لە باوکیەوە کە فەرموویەتی : (گەورەترین ستەم لە موسڵمانان لەسەر موسڵمانێکدا بریتیە لەوەی : پیاو پرسیار بکات لە شتێک، وە لێکۆڵینەوەی بەدوا بکا، هیچ شتێکی لەسەر دانەبەزیووە، حەڕام دەبێت بەهۆی پرسیارکردنی ئەوەوە). __ واتا هێندەی بەدوای شتەکان دەکەوێت و وردی دەکاتەوە و قەلەقی تێدەکا تا دەبێتە هۆی حەڕام بوونی لەسەر خۆی و خەڵکی . ٥٢٦ - ئەنەس دەفەرمووێ : لوقمان وەستابوو لەلای داود ﷺ کە خەریکی دروست کردنی قەڵغان بوو، لوقمان شتێکی سەر سوڕهێنەری بینی، حیکمەتەکەی ڕێگری لێکرد لەوەی پرسیار بکات، کاتێك کە تەواو بوو، درعەکەی بۆ پۆشی، و فەرمووی : ئەمە قەڵغانێکی باشە بۆ جەنگ، لوقمان فەرمووی : بێدەنگی حیکمەتە، وە کەمن ئەوانەی ئەنجامی دەدەن، ویستم پرسیارت لێبکەم دەربارەی، تۆ منت پاراست لە پرسیار کردن). _ واتا ویستی پرسیار بکا بەڵام حیکمەتەکەی نەیهێشت و کە تەواو بوو خۆی پێی گوت . ٥٢٧ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (باوەڕی بەندە جێگیر نابێت تا دڵی جێگیر نەبێت، وە دڵی جێگیر نابێت تا زمانی جێگیر نەبێ). ٥٢٨ - حسن دەفەرمووێ : (گەڕام بەدوای ورع ـدا نەمدۆزیەوە جگە لە زمان گرتن). _ واتا زمان گرتن بریتیە لە ورع بە گشتی، ورع بریتیە لە : واز هێنان لە موباحێك یان حەڵاڵێك لە ترسی کەوتنە ناو حەڕام . ٥٢٩ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (بەڕاستی بەندە ئەوەندە بە زمانی دەخزێت توندتر لەوەی بە پێیەکانی دەخزێت). ٥٣٠ - سفیان ثوری دەفەرمووێ : (ئەگەر تیرێك بگرم لە یەکێك، باشترە لەلام وەك ئەوەی زمانمی تێبگرم-بوختان- چونکە تێگرتنی زمان نزیكە هەڵە بکات). ٥٣١ - عبداللەـی کوڕی مسعود دەفەرمووێ : (سوێند بەو زاتەی هیچ پەرستراوێکی بە حەق نییە جگە لەئەو، هیچ شتێك شایانتر نیە هێندەی زمان کە بە درێژی زیندانی بکرێ، -بە درێژای کات زیندانی بکرێ-). ٥٣٢ - أنس ـی کوڕی مالك دەفەرمووێ : (بەندە تەقوای️ اللّٰه ناکات تا زمان ـی زیندانی نەکات). ٥٣٣ - زیدـی کوڕی أسلم دەیگێڕێتەوە لە باوکیەوە کە : (أبوبکرـی صدیق رضي️ اللّٰه عنە لە نەخۆشیەکەیدا بە دەستی زمانی گرتبوو و پیای دەکێشا -یان تفی دەکرد- و دەیفەرموو : بەڕاستی ئەوە دەمگەیەنێت بە قوڵایی). ٥٣٤ - زیدـی کوڕی أسلم دەیگێڕێتەوە لە باوکیەوە کە گوێی لە عمرـی کوڕی خطاب بوو رضي️ اللّٰه عنە دەیفەرموو : (چووم بۆ لای أبوبکر، ئەویش زمانی خۆی گرتبوو و جوڵەی پێ دەکرد، گوتم : پاك و بێگەردی بۆ️ اللّٰه، فەرمووی : بەڕاستی ئەوە دەمگەیەنێت بە قوڵایی -هیلاکی-). ٥٣٥ - عبداللەـی کوڕی عمرو دەفەرمووێ : (زمانت بپارێزە هەروەك چۆن زیو ـەکەت -پارەکەت- دەپارێزیت -هەڵدەگری-).
Hammasini ko'rsatish...
وانەی بیست و هەشت : [ڪتێبی : مَکارِمُ الأَخلاقِ وَمَعالِیَها وَمَحمودُ طَرائِقِهَا] #شەرحی_ڪتێبی_مکارم_الأخلاق
Hammasini ko'rsatish...
وانەی حەوتەم : [ڪتێبی : عَمَل الیَومِ واللَّيلَةِ] #شەرحی_ڪتێبی_عمل_اليوم_واللیلة
Hammasini ko'rsatish...
من خزمەتکاری هەر موسڵمانێكم کە ئاگادارمان بکاتەوە لە هەڵە و پێشنیارمان بۆبکە بەڵام دوو تێبینی : ١ - کاتێك پێشنیارێك دەکەی یان ڕەخنە دەگری کە وەڵام دەدرێیتەوە إنصافت هەبێت گەر حەق بەمن بوو قەبوڵی بکە زۆر ئاساییە . ٢ - کە شتێك یەقینەن دڵنیابووی هەڵەیە ئینجا ئاگادارمان بکەوە، زۆر موسڵمان️ اللّٰه پاداشتیان بداتەوە ئاگاداریان کردووینەوە کە فڵان شت هەڵەیە تا هێندە هێناویان و بردوویانە منیشیان بردۆتە قەناعەتی خۆیان کەچی دواتر هەڵە ـش بووە . بارك️ اللّٰه فینا وفیکم ، عوزریشمان قەبوڵ بفەرموون لە تەئخیربوون و لە بوونی هەڵە ئاگادارمان بکەن .
Hammasini ko'rsatish...
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.