cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

❣🍀بـاغــی فـــەرهـــەنـــگـــ🍀❣

بـاغـی فـــەرهـــەنـــگـــ ئـارشـێـۆێ فــەرهــەنــگــ و ئـەدەب و فـولـکـلـۆری کـوردی شـێـعرو گــۆرانـی و پـەنـدی پـیـشـێـنـیـان و ... تێبگەین با پێبگەین. ئەخلاق 🥰هەمیشە 🥰 بەشێکە 🥰لە جوانی🥰

Ko'proq ko'rsatish
Eron193 930Til belgilanmagantelegram7 575
Reklama postlari
212
Obunachilar
-224 soatlar
+157 kunlar
+1330 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

دەلەنگێ وای دەلەنگێ دەڵێ تاوسە دەلەنگێ یاری من عەێبی نییەو شەل نێ بۆ خۆی دەلەنگێ کەریم غەمزە https://t.me/bagefrhng
Hammasini ko'rsatish...
4_5958553016167563974.mp31.02 MB
Photo unavailable
#ڕستەیەک_لە_کتێب کوڕی من عەشق جۆرێكه له جۆرەکانی ئاگر؛ دوو ڕووی هەیه هەم دڵان ڕووناک دەکات، هەم دەیانسووتینێ. دڵێک که نەبێته مۆمێکی گەش و لەبەر ناوی عەشقدا نەتوێتەوه، عەشقی نەناسیوه دڵێک که نەبێته تەنوورێکی سوور، شایەن نييه له سینگی مرۆڤدا بمێنێتەوه. عەشق هەم ژینه هەم مردنه . . . . . ✍ #جان_دۆست 📚 #سێ_هەنگاو_و_سێدارەیەک 🍀@bagefrhng🍀
Hammasini ko'rsatish...
#ڕستەیەک_لە_کتێب کوڕی من عەشق جۆرێكه له جۆرەکانی ئاگر؛ دوو ڕووی هەیه هەم دڵان ڕووناک دەکات، هەم دەیانسووتینێ. دڵێک که نەبێته مۆمێکی گەش و لەبەر ناوی عەشقدا نەتوێتەوه، عەشقی نەناسیوه دڵێک که نەبێته تەنوورێکی سوور، شایەن نييه له سینگی مرۆڤدا بمێنێتەوه. عەشق هەم ژینه هەم مردنه . . . . . ✍ #جان_دۆست 📚 #سێ_هەنگاو_و_سێدارەیەک 🍀@bagefrhng🍀
Hammasini ko'rsatish...
جارێک هەواڵم بپرسە سەردە لەدڵی پڕوەفاشم رامین سێڵوەیی https://t.me/bagefrhng
Hammasini ko'rsatish...
InShot_۲۰۲۲۰۹۰۶_۲۱۴۹۵۹۸۱۷.m4a2.47 MB
خەتای بەختە کە من دێوانەکارم ئەگەرنا بەش بە حاڵم هۆشیارم بە قوربانت نەبم ئەی چەرخی سەرشێت دە بۆ یاوەر نەبووی جارێ بە کارم؟ ئەگەر مورغم پەڕوباڵم لە کوێیە؟ ئەگەر وەحشیم لە کوێیە میرغوزارم؟ ئەگەر بەردم چلۆن هەر شەو لە لایێ؟ ئەگەر دارم لە کوێیە بەرگ و بارم؟ ئەگەر ئینسانم ئەی چەرخی جگەرسۆز ئیتر ڕەحمت ببێ بۆ حاڵی زارم ئەوا عومرم لە چل دووانی زیادە نەبوو جارێ ببیتە خەمگوسارم کە من مردم، لە پاش مردن ئەڵێن پێم ئەسەف بۆ قانعی شیرین‌نگارم #قانع https://t.me/bagefrhng
Hammasini ko'rsatish...
❣🍀بـاغــی فـــەرهـــەنـــگـــ🍀❣

بـاغـی فـــەرهـــەنـــگـــ ئـارشـێـۆێ فــەرهــەنــگــ و ئـەدەب و فـولـکـلـۆری کـوردی شـێـعرو گــۆرانـی و پـەنـدی پـیـشـێـنـیـان و ... تێبگەین با پێبگەین. ئەخلاق 🥰هەمیشە 🥰 بەشێکە 🥰لە جوانی🥰

1
01:23
Video unavailable
لە نیو سابڵاغ بورجیک دیارە تریفە ئەمیری https://t.me/bagefrhng
Hammasini ko'rsatish...
11.37 MB
👍 2😍 1
مەریوان سەفیەدین و ئاریان کەریم ❤️هەناسە❤️ 🍀@bagefrhng🍀
Hammasini ko'rsatish...
219003804.out.mp34.90 MB
💢 وێنەی شاری بۆکان | به‌رهه‌می مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان (1312_1383هـ.) 🔹تێبینیی شاعیر: ❞لە ساڵی 1331ـی کۆچی هەتاوی ماڵمان لە بۆکان بوو، وە خۆم بە فەقێیەتی لە ئاوایی "بالک"ـی مەریوان بووم، وە ماوەیەکی زۆر بوو لەو شارە دوور کەوتبوومەوە، وە زۆر جاران لە دیتنی زرێبار و قەڵای مەریوان، بیری حەوزە گەورەی بۆکان و قەڵای سەردار لە دڵم‌دا زیندوو دەبۆوە، وە هانی دەدام کە بەرەو نیشتمان و مەڵبەندی ژیانی کەس و کارەکەم بگەڕێمەوە، بەڵام فەقێیەتی دەست و پێی بەستبووم؛ ناچار لە یەک دوو ڕۆژی هەینی‌دا ئەم قەسیدەیەم نووسی و بڵێسەی دەروونی خۆم تا ڕادەیەکی پێ دامرکاند. مەبەست ئەوەیە ئەو قەسیدەیە، لە تافی کرج و کاڵی و «تەمەنی نۆزدەساڵی‌»دا نووسراوه‌.❝ 🌺 ❞وێــــنــــەی شــــاری بـــۆکــــان❝ 🌸 شەماڵ هەستە، مەوێستە، ڕامەمێنە بـڕۆ  لەو شــــاره وێنێکی بـهـێـنـە گوڵی دڵ دێتە پشکووتن بە سروەی دیـارێـکی ئـەمـیـن و دڵــڕفـێـنـە نیە زاڵەی ستەم، ناڵەی نەخۆشی کە پشتی گرتووە ❞ناڵە شکێنە❝ دەڵێی سەرهەڵقەنەی دەرد و خەمانە لە فەسڵی گوڵ کە داوێنی بەخوێنە نەخێر دایکە و لەگوڵ داوێنی پڕ کرد لە بۆ گەنجی کوڕ و کیژی خەزێنە ئەگەر بۆ کانی جوانی لێت بپرسن بڵێ ❞بۆکان❝، لە جواب‌دا دامەمێنە نۆبووکی شارەکانی کوردەواری لە ئاوێنەی زەماندا خۆنوێنە شەماڵ، ئاوارەیی دەشت و چیاکەی دەڵێی لەیلێی ونە لەو هەردوو شوێنە لەتاو ئاسکی سڵی نێو کووچەکانی هەچی ئاسکی چیایە سەربەکوێنە لەشۆخی قەشمەرەن، ڕاوچی دڵانن بە ئاوڕێکی یەکیان سەد دڵڕفێنە چنارانی بە بیانووی هاتنی با دەبەن بۆ ڕوو دەمیان گۆیا کەلێنە ڕەقیبیان دی ملیان ناوە بەلاوە کە کوێری کەن لە ئەم سیڕڕە نهێنە گڵی میسکە، عەبیرە پووشی ویشکی گیاش بۆ ڕووی گوڵانی باوەشێنە کە ئاونگی گوڵی دەرمانی چاوە گەڵاش مەڵحەم، پەلیش قەترەچکێنە هەیه حەوزێک لە حاستی نێوەڕاستی لە دڵ حەسرەت، لە لەش عیللەت‌پەڕێنە لەبەر ئەو چاوە جوانەی شاری بۆکان لـە چـاوی  ئـێـمـە‌دا  بـۆتە   گـلـێـنـە لە ترسی چاوەزارە پێی دەڵێن حەوز دەنا بەحرە و شەتی چۆمی خوڕێنە کە دوو جۆگەی دەبەخشێ دوڕڕ و ئەڵماس دەڵێی دوو دەستی حاتەم هاتە وێنە گوڵن شین بوون لە دەوری کیژەکانی له دڵ‌گیری هەمووی باز و شەهێنە خڕەی خشڵ و خوڕەی ئاو و زڕەی جام چ مووسیقێکی نەرم و  دڵ‌بزوێنە دڵی پێکراوی برژانگیان دەچۆقێ به ئاوری کوڵمە، زولفیان باوەشێنە لە ڕەمزی ❞تۆڵەکە❝ی تۆقیوە دوژمن کە ئەو شارە لە تۆ تۆڵە ستێنە نیشانی دوژمنی دا ❞بەردەزەرد❝ی کڵۆکەی، جوابی  بەردی سەرشکێنە دەڵێی گوورا لە ئازادی کوڕی وی لە نێو هەر ڕاپەڕینێک‌دا هەوێنە بەسام و هەیبەتی ڕۆڵەی ❞عەزیز❝ی وەکوو تیغی دەبانی سەرخەزێنە دەپارێزن وڵات تا دوا هەناسە شەهیدیی بۆ کوڕانی ڕێ و شوێنە بە مردن بێتە دەست گەر سەربڵیندی ژیان بێ بایەخە و زۆر بێ ڕمێنە مەگەر ❞سەردار❝ نەچووە  سەر داری ئیعدام کە دوژمن پێی دەگوت سەر دانەوێنە ❞قەڵا❝ی چۆڵ کرد هەتاکوو بێتە بیرگەی کوڕانێکی کە دڵیان پڕ لە خوێنە کوڵی دڵ هەڵڕژێنە  ❞حەوزە گەوره❝ تەمی تازیەی لەسەرتە مەیڕەوێنە ❞قەڵا❝کەی تۆش ❞مەریوان❝ ! پاڵی وێدا کوڕانت وا لە مەردی بوونە وێنە هەتا ڕووخا و خرانە قەسری قاجار لەسەر کاولی، بە کوند گوترا بخوێنە ❞زرێبار❝! گۆمی فرمێسکی هەژاران بهاژێ تۆش، کوڵی دڵ  هەڵڕژێنە بە ❞دەروێش❝ بێژە دەی جارێکی دیکەش دەسی تووک و نزاکەی خۆت هەڵێنە بڵێ خوایە بەخاتر خوایەتی خۆت حەقی بێ‌زۆر لە زۆرداران بسێنە   🔸ئاوایی❞بالک❝ـی مەریوان، جۆزەردانی 1331ـی هەتاوی،   عەبدوڵڵا ئەحمەدیان [لە تەمەنی 19 ساڵی‌دا] 🔻سەرچاوە: کۆمەڵەشێعری ❞هەست و هاوار❝، چاپ و بڵاوبوونەوە: 1370ـی هەتاوی، تاران، نەشری ئیحسان، لل: 43 و 44. 🔹ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی‌ دوایی بیرمەند، نووسەر و ڕووناکبیری ناوداری کورد مامۆستا مەلا «عەبدوڵڵا ئەحمەدیان» توێژه‌ری قورئانی پیرۆز 🔸ئه‌و مامۆستا پایه‌به‌رزه‌ ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی له‌ ئاوایی دەرمان، سەر بە شارستانی مەهاباد لەدایک‌بووه‌ و رۆژی ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٨٣ی هەتاوی کۆچی‌ دوایی کرد و له‌ گڵکۆی مه‌زاری نه‌مرانی بوداق سوڵتانی مەهاباد به‌ خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا. https://t.me/bagefrhng
Hammasini ko'rsatish...

یـاران گـوێ بگرن لە سۆزی دەنگم جەفای دووری یار شێواندی ڕەنگم ئیسماعیل ئیبراهیم https://t.me/bagefrh
Hammasini ko'rsatish...
@rangavarang3.mp31.21 MB
🌸سەری سەودایی🌸 سەرێ سەودای ئەوینی تیا نەبێ بۆچیمە گڕکەی تاڵ دڵێ بۆ دڵ نەکورکێنێ دەبێ بیدەیتە بەر گۆپاڵ هەزار جارم نەسیحەت کردی ئەی چاو بەستە مەڕوانە ئەتۆو سەیرانی گوڵزاران؟ بەکارت نایەسێوی کاڵ دڵم فەرمووی بڕۆ لاچۆ بەوەڵڵاهی بەمن زیندووی گڕووگاڵیش نەکەم چبکەم؟ دە ئیدی  داکەوە!منداڵ! چ خۆشە کاتی پیریشت وەکوو منداڵیی ڕابوورێ بەچەپڵەو هەلهەلە وەک شێت بکەویە شوێن کەری دەججاڵ که کوێستانی سەرت خاڵخاڵی تێکەوت وخەمی لێ نیشت لەغەم هەڵدە و بەشووتێ خاریجی کە هەروەکو فووتباڵ لە سیحری زاڵمان هەرگیز مەترسێ زوڵم هەتا سەر نین بە دەها تاجی شاهیم دیوە چۆن کەوتوونەتە بن چاڵ بە ئاهی ساردی مەزڵوومان قەسەم دەوران لە گەڕدایە زمانی گڕ دەهێنێ ئەم خەباتە بۆ کەڕ و بۆ لاڵ ئەمن سەودای ئەوینی تۆم هەبێ قەت نایەڵێ پیربم خەیاڵت عەینی سیمورغەو شەوان دەمخاتە سەر شاباڵ بەرەو قافی وڵات و شوێنی کۆنی کوردم ئەڕفێنێ بەمن چی رێی چیا سەختەو کە دەدڕێ کەوش و دەشکێ ناڵ کەسێ سەر باڵی سیمورغی ئەوینی جێگەبێ سوبحێ لە ئاسۆی ڕوونی دواڕۆژدا لەبۆی دێنن شەڕابی ئاڵ #ئاسۆ https://t.me/bagefrhng
Hammasini ko'rsatish...