cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

Kurdish Medical World

کەناڵێکی پزیشکییە بەڕێوەدەبردرێت لەلایەن خوێندکارانی کۆلێژە پزیشکییەکانی کوردستان ، بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی تاک لەڕوی تەندروستی و گەیاندنی زانیاری و کتێبی پێویست بۆ خوێندکارانی پزیشکی. بۆ گەیاندنی پرسیار یاخود ڕەخنەو پێشنیار: @hamaexalil @xumar20

Ko'proq ko'rsatish
Eron111 295Til belgilanmaganTibbiyot11 956
Reklama postlari
1 309
Obunachilar
-224 soatlar
+87 kunlar
-3130 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

🔵 چاره سه ری نه خۆشی قه بزی: خواردنی چای کەموون هۆکاره بۆ نەرمكردنەوه ی ریخۆڵه و رەوانکردنی ریخۆله رۆژانه کوپێک چای کەموون بخۆنەوه دەبیته هۆی چارەسەری قەبزی که وچکێک کەموون تیکەڵی کوپێک ئاوی گەرم بکەن و پاشان بیخۆنەوه، ئەگه ر زۆر تووشی قه بزی بوون ئەوا ڕۆژێ کوپنکی لی بخۆنه وه. ـــ گوله به یبوون هه میشه پیشه نگه له چاره سه ری نه خوشییه کان و پیدانی ته ندروستییه کی باش بوژانه خواردنەوەی کوپیک چای گوڵه به یبوون قه بزی ناهێڵی و رەوانی له ريخوله كان دروست ده کات. ـــ خواردنی سەوزه پیویسته رۆژانه سەوزه له (همه خواردنه كان هه بيت وەك: گەڵای توور و كەرەوز. - خواردنی دۆشاوی توو چاره سەرێکی ئێجگاری نەخۆشی قه بزی ده کات و ده بیته هۆی پاراستنی ڕیخۆڵە له گرفتی قه بزی، رۆژانه پیش نان خواردن که وچکیک دوشاوی توو بخونەوه. رۆژانه خواردنی چه ند دەنکه کەتانێک کۆئەندامی هه رس چالاک ده کات و گەده و ریخۆڵەکان پاک ده کاته وه و قەبزی له ناو دەبات. -ئەوانه ی زور تووشی ئەم گرفته ده بن پیویسته رۆژانه کوییک ئاوی جۆ بخۆنەوه چونکه ئاوی جۆ یارمه تیدەریکی به هیزه بو پاککردنه وه ی ریخوڵەکان. -خواردنه وه ی ئاو پیویسته رۆژانه بری (نۆ) په رداخ ئاو بخۆنه وه، له مه ش یارمه تی رژینه کانی گه ده و ریخوڵه ئەدا به ئاسانی پرۆسه ی هه رسکردن ئه نجام بدەن و هیچ کات تووشی قه بزی نابن _خواردنی میوه و شکراوه کان سودیکی نیجگار زوری ده بیت له پاراستنی ريخوله له قه بزی وه ک، هه ڵوژه و قەیسی ئەگه ر به یانیان میوه وشككراوه بکەنه په رداخیک ئاوه وه و دواتر بیخۆنه وه سوودی زور گرنگ و یەکلاکەره وه ی دەبێ له نه هیشتنی قەبزی.
Hammasini ko'rsatish...
1
Photo unavailableShow in Telegram
نه خوشی قەبزی: ناوه زانستییەکەی نه خۆشی قەبزی (constipation) یه کێکه له نه خۆشییه باوەکانی جیهان هه ندی جار حالەته و هەندی جار ده بیته نەخۆشییه کی دریژخایەن ،ژنان زیاتر له پیاوان توشی ئەم حالەته دەبن ئەويش هۆکاری ئەوەیه ژنان لایەنی سوزداریان زیاتره و زۆرتر تووشی خەمۆکی ده بن که هوکارێکه بۆ تووشبوون به قه بزی که خۆی له تەسكبوونەوەی ریخۆلەکان و مانه وه ی پاشه رۆى له ريخۆله ده بينێتەوه. 🔴 هۆکاری تووشبوون به قەبزی: کەم خواردنی ئەو خۆراکانه ی ماده ی ڕیشانڵیان زیاتر تیدایه، یان که م خواردنی سه وزه و میوه و شله مه نییه کان خواردنی هه ندی ده رمان که ده بیته هۆی دروستبوونی قه بزی به تایبه تی نه ودەرمانانه ی ده بنه هۆی ده ردانی شله ڕژێنه کانی له ش. نه خوشی مایه سیری ئەوانه ی ئەو نەخۆشیەیان هه یه به زۆری تووشی ئەم کێشەیە ده بن. ده رنه هاویشتنی باشەڕو له کاتی خۆیدا و هیشتنه وه ی له ريخۆلەكاندا هۆكاريكى ترى تووشبوون به ونەخۆشییه.
Hammasini ko'rsatish...
1
00:58
Video unavailableShow in Telegram
one of the types of suturing
Hammasini ko'rsatish...
15.42 MB
2
On
Hammasini ko'rsatish...
🔹ـ فریاگوزاری سەرەتای چیە بۆ جەڵدەی دڵە:- 🔸ــ جەڵدی دڵ چیە؟ جەڵتەی دڵ:- کاتێک ڕوودەدات کە ڕۆیشتنی خوێن بۆ بەشێک لە ماسولکەکانی دڵ بگیرێت یان گیرانی یەکێک لەخوێنبەرەکانی دڵ لەئەنجامدا خوێن ناگات بەماسولکە کانی دڵ وجەڵدەی دڵ دروست ئەبێ. 🔴ــ نیشانەکانی جەڵدەی دڵ چیە؟ 1_ ئازاری سنگ :- ئازارێکی توند وناڕەحەت لەسەرسنگ دروست ئەبێت بەردەوام ئازارەکە زیاد ئەکات ئەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە وەکوو باڵ وشان وپشت وشەویلگە ، ئەم ئازارە بە ئیسراحەت کردن ئازارەکەی کەم ناکات 2_سەرگێژخوارد وهەست کردن بەبێ تاقەتی 3_ کێشەی هەناسەی بۆ دروست ئەبێت وەکوو هەناسەتەنگی وخێرا هەناسەدان 4_دڵ تێکچوون و ڕشانەوە 5_پێستی بێ ڕەنگ ئەبێ یان کەمێک شین، بە تایبەت دەوری دەموچاو و پەنجەکان 6_ئارەق کردن وتوشی دڵە ڕاوکێ ئەبێت و ماندوێتی زۆر . 💯ــ 🚑فریاگوزاری سەرەتای بۆ جەڵدەی دڵ ئەگەر کەسەکە هۆشی هەبوو واتا بێ هۆش نەبوو؟ 1_سەرەتا{DRS ABC} پەیوەندی کردن بەتیمی فریاگوزاری سەرەتای ( 122) 2_ئەگەر کەسەکە ئیشی یان شتێکی ئەکرد ئەبێت بوەستێت و ئیسراحەت بکات بۆئەوەی بتوانی بەئاسانی هەناسەبدات. 3_ ئەگەر جلێکی تەسکی لەبەر بوو لای بدە یان شلی بکەوە. 4_کەسەکە پێشینەی نەخۆشی دڵی هەیە و دەرمانێکی پێبوو دکتۆر بۆی دانابوو کەبیخوات لەکاتی ئازاری سنگ بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لە ئازاری سنگ (بۆ نموونە، نایترۆگلیسیرین)، پێویستە دەست بەجێ بدرێت بەنەخۆشەکە لەڕێگای ژێرزمانەوە. 5_ئەگەر کەسەکە ، توانای قووت دانی هەبوو ئەسپرینی پێ بدە. 6_لەنزیکەوە چاودێری کەسەکە بکەو بەجێی مەهێڵە تاکوو تیمی فریاگوزرای ئەگەنە شوێنەکە. 7_ ئەگەر کەسەکە حاڵی بەرەوە خراپتر بوون چوو ،ئامادەکاری بکە بۆ CPR و AED note/ تکایە ئەگەر کارمەندی نەخۆشخانەی کاتێک دکتۆری ئەڵێ ECG بۆ نەخۆشەکە بکەن خاوە خاوی تیامەکە دەست بەجێ بڕۆ ECG بکە بۆ نەخۆشکە چونکە بەفیڕۆدانی کات لەم حاڵەتانە یەکسانە بە نزیک بوونەوەی نەخۆش لەمردن.
Hammasini ko'rsatish...
4👍 1👏 1
Photo unavailableShow in Telegram
3
ـــــــNephrolithiasisــــــ   🔹بەردی گورچیلە: بریتییە لە نیشتوونی رەق و بچووكی كانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گوڕچیلەكان. بە شێوەیەكی ئاسایی ئەو ماددانەی كە دەبنە هۆی دروست كردنی بەردی گوڕچیلە، روون دەبن لە میزدا. بەڵام كاتێك میز چڕ دەبێتەوە، ئەو كات كانزاكان دەبن بە كریستاڵ و بەیەكەوە دەنوسێن و رەق دەبن. ئەنجامەكەی دروست بوونی بەردی گورچیلەیە. زۆربەی بەردە گوڕچیلەیيەكان پێكهاتوون لە کالیسیۆم. 🔹هۆكارەكانی: كاتێك پێكهاتەكانی ناو میز (شلە و چەندین جۆری كانزا و كریستاڵ و ترشەكان) لە هاوسەنگی لادەدەن، رێگا بۆ درووستبوونی بەرد خۆشدەبێت.   هەندێك پاڵنەری ديكه ئەگەری درووستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكەن، لەوانە: 1-لەهەندێ بنەماڵەكاندا زۆرتر بەردی گورچیلە دەبینرێت بەهۆی هۆكارە بۆماوەییەكانەوە . 2-هەندێك جار هیچ هۆكارێكی دیار نادۆزرێتەوە 3-كەم خواردنەوەی شلە وا دەكات میز چڕببێتەوە بەمەش مەترسی دروست بوونی بەرد زیاتر دەبێت. 4-زۆر خواردنی ( سپیناخ ، ڕێواز ، فستەق ، گوێز ، چا و كاكاو ) هەندێكجار دەبنە هۆكار بۆ توشبوون بە بەردی گورچیلە . 5-زۆری خواردنی گۆشتی سوور هۆكارێكە بۆ دروستبوونی بەردی جۆری ئۆكسیدی یۆریا . 6-بەكارهێنانی بڕێكی زۆر ڤیتامین C زیاتر لە ١٠٠٠ ملگم لە ڕۆژێكدا لەوانەیە ببێتە هۆكاری زیادبوونی بەردی گورچیلە . 7-جۆرێكی دیكە لە بەردی گورچیلە ناوی بەردی ( سترۆیتی ) ــە كە لە هەوكردنی میزدا دەبینرێت و ژنان زۆرتر دوچاری دەبن . 🔹نیشانەكانی: تاكو بەردی گوڕچیلە نەجووڵێت و نەیەتە خوارەوە ئەوا ئەستەمە هەست بە ‌بوونی بكرێت. كاتێك دەجووڵێت لەوانەیە ئەم نیشانانەی خوارەوە رووبدەن؛ - ئازار لە تەنیشتەكانی پشت "كەلەكە" و خوار پەراسووەكان. - گۆڕان لە توندی ژانەكە، لەوانەیە بۆ 20 خولەك تاكو 60 خولەك بخایەنێت. - ژانەكە لە پشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی سك و بنی سك. - بوونی خوێن لەناو میز یا لێڵ بوونی میز. - ئازار لە كاتی میزكردن. - هێڵنج و رشانەوە. - تا و لەرز هەندێكجار 🔹خۆپاراستن: گۆڕانكاری لە ژیانی رۆژانە؛ زۆر خواردنەوەی ئاو، زیاتر لە 14 پەرداخ ئاو یا 3.3 لیتر لە شلەمەنی. لە كەش و هەوای گەرم پێویستە زیاتریش بخورێتەوە. ئاو باشترین شلەیە بۆ خواردنەوە، هەروەها رۆژانه خواردنەوەی پەرداخێك لە شەربەتی لیمۆ "سروشتی – خۆت دروستی بكە" مەترسی دروست بوون كەم دەكاتەوە، بەڵام خۆت دووربگرە لە خواردنەوە‌ى شەربەتی پاودەری لیمۆ. 🔹چارەسەر: ئەگەر بە گۆڕینی ستایلی ژیان بەردەكە دانەبەزی، ئەوا پزیشك بیر لە پێدانی دەرمان، یان شكاندنی بەردەكە بە لێدانی شەپۆل و تیشكی تایبەتمەند، یان دەرهێنانی بە هەناوبین دەكاتەوە و هەندێكجار پێویست بە نەشتەرگەری كراوەش دەكات.
Hammasini ko'rsatish...
2👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
Kidney stones
Hammasini ko'rsatish...
2
_گرنگی مادەی ئاسن لەماوەی دووگیانیدا: ئاسن بەشێکی گەورە لەھیمۆگڵۆبین پێکدەھێنێت‌و ھەڵدەستێت بەھەڵگرتنی ئۆکسجین‌و پرۆتین لەخڕۆکە سورەکانی خوێنداو دەیگەیەنێتە بەشە جیاوازەکانی جەستە، ماسولکەکان پێداویستی خۆیان لەو رێگەوە وەردەگرن تاکو کارەکانیان بەرێکی ئەنجامبدەن، جگە لەوەش بونی مادەی ئاسن توانای بەرگری مرۆڤ لەبەردەم ماندوبووندا زیاتر دەکات، یەکێک لەخاسیەتەکانی ماوەی دوو گیانی توانای ھەڵمژینی جەستە بۆ ئاسن زیاتردەبێت، بۆیە لەسەر خانمی سکپڕ پێویستە لەوە دڵنیابێتەوە کە بڕی ئاسنی تەواوی وەرگرتوە لەپێناو زامنکردنی پێداویستی منداڵ بۆ ئۆکسجین. بڕی خوێن لەماوەی سکپڕیدا زیاتر دەبێت، بۆیە پێویستی بە مادەی ئاسنی زیاتر ھەیە بۆ دەستەبەرکردنی ھیمۆگڵۆبین، جگەلەوەش بونی ئاستێکی زیاتری ئاسن یارمەتی خانمی دوگیان دەدات لەخەمۆکی دوربکەوێتەوەو ھەستکردن بەلاوازی‌و ماندوبون گرژبون لەو ماوەیەدا کەمدەکاتەوە. 🔴گرنگترین مەترسیەکانی کەمی ئاسن لەماوەی دووگیانیدا: • دابەزینی کێشی منداڵ لەکاتی لەدایک بونیدا. • مردنی منداڵ پێش لەدایکبونی. • مردنی منداڵ بەماوەیەکی کەم دوای لەدایکبونی. • خەمۆکی دایک لەکاتی سکپڕیدا. • ئازاری دایک بەھۆی کەم خوێنیەوە لەدوای منداڵبونی. • زیادبونی مەترسی گەشەنەکردنی مێشکی منداڵ. 🔷گرنگترین ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن: پاقلەمەنی، میوەی وشککراو وەک کشمیش، زەردێنەی ھێلکە، گۆشت جگەری ئاژەڵ بەڵام زۆرینەی پزیشکەکان رێنمای خانمان دەکەن لەماوەی دوگیانیدا لەخواردنی جگەری ئاژەڵ دوربکەونەوە، ھەروەھا لەماسی سەلەمون‌و تونەو بادام‌و بوندق‌و سەوزەی گەڵادار وەک بروکلی‌و سپێناغ‌و کەلەرم‌و برنج‌و گەنمدا ھەیە.
Hammasini ko'rsatish...
2👍 1
کتێبی فێرکاری ECG بە جوانترین شێوە و ڕونکردنەوەی بە وێنەوە
Hammasini ko'rsatish...
attachment;_filename=_ECG_golden_lessons_Medical_information_Hom.pdf3.50 MB
3
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.