cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

🌻🌻گوڵدانی شێعر و گۆرانی🌻🌻

کەس ناتوانێت بمانکوژێت و لەناومان بات،خۆمان نەبێت.....🌻🌻 تکایه بۆ گەشەدان به ئەم کاناڵه بابەتەکان فۆروارد بکەن

Ko'proq ko'rsatish
Reklama postlari
528
Obunachilar
-124 soatlar
-37 kunlar
-630 kunlar
Postlar arxiv
"هەر بە تەشیە کۆنەکان دەیڕێسین" هەموو ساڵێک لەو دێهاتەی ئێمە، حەوتم ڕۆژ لە وەرزی هاوین، ڕۆژێکی تایبەت بوو. ئەو ساڵەش کە من باسی دەکەم، هەر لەو ڕۆژەدا، لە ژێر ئاسمانی ساماڵ و لەنێو دیمەنی جوانی لادێ، بە دەم هاژەی ڕووباری بەردێ و چریوەی بەسۆزی مەلان لە سەر چڵان و بۆنی نانی گەرمی تیری؛ منداڵانی گوندەکەمان لە پاڵ کانیاوی دێبەر و لە دانگەی ماڵان، بە تێکرا خڕکەبەردیان کۆ دەکردەوەو و لە سووچێک کەڵەکیان دەکرد. تەنانەت چەند منداڵێک گیرفانی خۆشیان لە بەرد ئاخنی بوو. وردە وردە پیاوان و پاشان ژنانی گوندیش لە ماڵان هاتنە دەر و بەرەو شوێنی کۆبوونەوە وەڕێکەوتن. لە ژێر سیبەری داران، پاش چاکوخۆشی و ماندوونەبوونی لە یەکتر، چاوەڕێی کەیخودا و میرزای ئاوایی بوون. ئاخر پێویست بوو پێش دەسپێکی داسدرەو و دەسکەنە و هەڵگرتنی خەلەوخەرمان، هەڵبژادن بەڕێوە بچێت. میرزا و کەیخودا بە هانکەهانک، سندووقێکی ڕەشیان هێنا و لە بەردەم خەڵکیان دانا. مەگەر خودا بیزانێ سندووقەکە هی سەردەمی کام پادشا بوو. ئەگەرچی شڕ بوو بەڵام کەس بیری لە گۆڕینی نەدەکردەوە. شەوی پێشوو وەکوو هەموو ساڵان، میرزا تایبەت بە هەر ماڵێکی نێو ئاوایی، کاغەزێکی سپی لە نێو سندووقە هاویشتبوو، تەنیا لە سەر یەکێک لەو کاغەزانە بە خەڵووز نیشانەیەکی ڕەشی دانابوو. پیرەمێردێک کە بەتەمەنترین پیاوی ئاوایی بوو، دەستی کرد بە گلە و گازندە، کە من نزیکەی هەشتا ساڵە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری دەکەم. سەردەمی زوو ئەم هەڵبژاردنە بە شێواز و ڕێبازی ڕێکوپێکتر بەڕێوە دەچوو. کەچی هەتا دێت وەکوو ڕەنگی سندووقەکە هەر کاڵتر دەبێتەوە. ئەو دەم لەباتی کاغەز، خەڵفی داریان دەبڕی و لە سندووقەکەیان دەنا، تەنیا یەکیان بە لەلە دیاری دەکرد. ئەو ڕێوڕەسمە زۆر کاریگەری هەبوو لە سەر زۆری خەلەو خەرمانی ساڵانەمان. کەچی ئێستا کەس کا بە کڵاوی ئێمە ناپێوێت. بەڵام چەند لاوێک وتیان: مامەگیان، ئێستاش هەر ئەو نەریتەیە، بەڵام لەم سەردەمەدا جەماوەر زۆرترە، لەق و خەڵفی دار، جێی زۆر دەگرێت. خوێندەواریش زۆرترن. هەر چۆنێک بوو هەڵبژاردن دەستی پێکرد. کەیخودا کاغەزەکانی نێو سندووقی تێکوەر دا. بە پێی یاسا، لە پێشدا گەورەی هەر بنەماڵەیەک بە نوێنەرایەتی خاووخێزانی دەهاتە پێشەوە و کاغەزێکی لە سندووق دەردەهێنا. پاش ئەوەی کە هەر ماڵێک کاغەزێکی بەرکەوت، ویستیان بزانن ئەو کاغەزەی کە بە خەڵووز دیاری کراوە، بووە بە بەشی کام بنەماڵە؟  ئەگەرچی بنەماڵەکەمان بۆ دەرکەوت، بەڵام ژنی ئەو کابرا دۆ و دۆشاوی تێکەڵ کردبوو. دەیگوت: ئێمە جگە لەو سێ منداڵە، کچێکی دیکەشمان هەیە کە مێردی کردووە، دەبێ ئەو و زاواکەشمان لەو هەڵبژاردنەدا لەگەڵ ئێمە بن. بەڵام خەڵک وتیان: دادە گیان، قسەیەک بکە سەربگرێ، ڕەبەیەک بگرە جێبگرێ. تازە ئەوان بۆ خۆیان ماڵێکی جیاوازن، چۆن دەبن بە شەریکی ئێوە! بۆ بەشی دووەمی هەڵبژاردن، پێویست بوو ئەمجارە ئەو ماڵە یەکێک لە خۆیان هەڵبژێرن. بۆیە کەیخودا ئەمجارە چوار کاغەزی سپی و کاغەزێکی دیاریکراوی نایە نێو سندووقە ڕەش. لە پێش چاوی خەڵک، خێزانی ئەو ماڵە هەرکامە کاغەزێکیان دەرهێنا. منداڵی ئاخرچۆڕیان(پاشەبەرە) لەبەر منداڵی و کورتەباڵایی، کەیخودا خۆی لە باوەشی گرتبوو، بۆ ئەوەی بتوانێت کاغەزی خۆی هەڵبگرێت. ئاخری کاغەزی ڕەش بوو بە بەشی ژنی ئەو ماڵە. بۆ نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، خەڵکی ئاوایی وەکوو ڕەجمی شەیتان، ئەو ژنەیان بەردەباران کرد، هەتا مرد. شێرلی جەکسون ١٩٤٨/(مدرس صادقی) خوێنەری هێژا ؛ مەبەست لە سندووقی ڕەش، کۆمەڵێک ڕێوڕەسم و بیروڕای هەڵەیە کە لە کۆمەڵگا باوە. کەس بیری لێناکاتەوە بۆ ئەو ڕێوڕەسمانە بەڕێوە دەچن و قازانجێکیان کامەیە؟ ئێمە بەبێ بێرکردنەوە ڕەنگە تەواوی تەمەنمان شوێنی ڕێبازێک بکەوێن کە هەڵە بێت. جا هەر خۆشمان نین، منداڵی پاک و ساکاریشمان تووش دەکەین. ئەو بیرە هەڵانە، کۆمەڵگا و دۆست و دراوسێ و تەنانەت ئەندامانی بنەماڵەکان لێک دەکەن بە دوژمن. کاتێ بەبێ بێرکردنەوە، دەبێن بە شوێنکەوتووی بێر یان ڕێوڕەسمێکی نالەبار، دیارە خەریکین لە سەر ژیانی خۆمان قومار دەکەین. ڕێگا دەدەین چارەنووسمان کەسانێکی دیکە دیاری بکەن کە ڕەنگە نانیان لەوەدا بێت. چەندین جار باسی بەرد کراوە. بەرد لە ئەدەبیات هێمای دڵڕەقی، تووندوتیژی، دەمارگرژی و هەر وەها دواکەوتووییە. ژن کە سەرچاوەی ژیانە، لە کۆمەڵگای لاساییکەرەوە گەورەترین قوربانییە. بیری هەڵە، ڕاهێنانە بۆ دڕندایەتی بە شێوەی ئاسایی(لە ژێر سێبەری داران بە دەم قسە کردنەوە...جا هەموویانیش بە پێی خۆیان هاتوون، کە کێ ببێت بە قوربانی، کێ ببێت بە جەللاد، ئەویش بە بەشداری منداڵان!). ڕەنگە ئەمڕۆ جەماوەری خوێندەوار زۆر بن، بەڵام ڕێوڕەسمی هەڵە، هەر هەیە و هەر بە پێی ڕۆژ تازە دەبێتەوە. خەڵووز هێمای چارەڕەشی و سووتانمانە. دنیایەک کە دەتوانێت وەکوو  بەهەشت بێت، بە بیری هەڵە دەیکەین بە جەحەندەم لە خۆمان و ..... عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٣/٠٩
Hammasini ko'rsatish...
👍 1👏 1
"هەر بە تەشیە کۆنەکان دەیڕێسین" هەموو ساڵێک لەو دێهاتەی ئێمە، حەوتم ڕۆژ لە وەرزی هاوین، ڕۆژێکی تایبەت بوو. ئەو ساڵەش کە من باسی دەکەم، هەر لەو ڕۆژەدا، لە ژێر ئاسمانی ساماڵ و لەنێو دیمەنی جوانی لادێ، بە دەم هاژەی ڕووباری بەردێ و چریوەی بەسۆزی مەلان لە سەر چڵان و بۆنی نانی گەرمی تیری؛ منداڵانی گوندەکەمان لە پاڵ کانیاوی دێبەر و لە دانگەی ماڵان، بە تێکرا خڕکەبەردیان کۆ دەکردەوەو و لە سووچێک کەڵەکیان دەکرد. تەنانەت چەند منداڵێک گیرفانی خۆشیان لە بەرد ئاخنی بوو. وردە وردە پیاوان و پاشان ژنانی گوندیش لە ماڵان هاتنە دەر و بەرەو شوێنی کۆبوونەوە وەڕێکەوتن. لە ژێر سیبەری داران، پاش چاکوخۆشی و ماندوونەبوونی لە یەکتر، چاوەڕێی کەیخودا و میرزای ئاوایی بوون. ئاخر پێویست بوو پێش دەسپێکی داسدرەو و دەسکەنە و هەڵگرتنی خەلەوخەرمان، هەڵبژادن بەڕێوە بچێت. میرزا و کەیخودا بە هانکەهانک، سندووقێکی ڕەشیان هێنا و لە بەردەم خەڵکیان دانا. مەگەر خودا بیزانێ سندووقەکە هی سەردەمی کام پادشا بوو. ئەگەرچی شڕ بوو بەڵام کەس بیری لە گۆڕینی نەدەکردەوە. شەوی پێشوو وەکوو هەموو ساڵان، میرزا تایبەت بە هەر ماڵێکی نێو ئاوایی، کاغەزێکی سپی لە نێو سندووقە هاویشتبوو، تەنیا لە سەر یەکێک لەو کاغەزانە بە خەڵووز نیشانەیەکی ڕەشی دانابوو. پیرەمێردێک کە بەتەمەنترین پیاوی ئاوایی بوو، دەستی کرد بە گلە و گازندە، کە من نزیکەی هەشتا ساڵە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری دەکەم. سەردەمی زوو ئەم هەڵبژاردنە بە شێواز و ڕێبازی ڕێکوپێکتر بەڕێوە دەچوو. کەچی هەتا دێت وەکوو ڕەنگی سندووقەکە هەر کاڵتر دەبێتەوە. ئەو دەم لەباتی کاغەز، خەڵفی داریان دەبڕی و لە سندووقەکەیان دەنا، تەنیا یەکیان بە لەلە دیاری دەکرد. ئەو ڕێوڕەسمە زۆر کاریگەری هەبوو لە سەر زۆری خەلەو خەرمانی ساڵانەمان. کەچی ئێستا کەس کا بە کڵاوی ئێمە ناپێوێت. بەڵام چەند لاوێک وتیان: مامەگیان، ئێستاش هەر ئەو نەریتەیە، بەڵام لەم سەردەمەدا جەماوەر زۆرترە، لەق و خەڵفی دار، جێی زۆر دەگرێت. خوێندەواریش زۆرترن. هەر چۆنێک بوو هەڵبژاردن دەستی پێکرد. کەیخودا کاغەزەکانی نێو سندووقی تێکوەر دا. بە پێی یاسا، لە پێشدا گەورەی هەر بنەماڵەیەک بە نوێنەرایەتی خاووخێزانی دەهاتە پێشەوە و کاغەزێکی لە سندووق دەردەهێنا. پاش ئەوەی کە هەر ماڵێک کاغەزێکی بەرکەوت، ویستیان بزانن ئەو کاغەزەی کە بە خەڵووز دیاری کراوە، بووە بە بەشی کام بنەماڵە؟  ئەگەرچی بنەماڵەکەمان بۆ دەرکەوت، بەڵام ژنی ئەو کابرا دۆ و دۆشاوی تێکەڵ کردبوو. دەیگوت: ئێمە جگە لەو سێ منداڵە، کچێکی دیکەشمان هەیە کە مێردی کردووە، دەبێ ئەو و زاواکەشمان لەو هەڵبژاردنەدا لەگەڵ ئێمە بن. بەڵام خەڵک وتیان: دادە گیان، قسەیەک بکە سەربگرێ، ڕەبەیەک بگرە جێبگرێ. تازە ئەوان بۆ خۆیان ماڵێکی جیاوازن، چۆن دەبن بە شەریکی ئێوە! بۆ بەشی دووەمی هەڵبژاردن، پێویست بوو ئەمجارە ئەو ماڵە یەکێک لە خۆیان هەڵبژێرن. بۆیە کەیخودا ئەمجارە چوار کاغەزی سپی و کاغەزێکی دیاریکراوی نایە نێو سندووقە ڕەش. لە پێش چاوی خەڵک، خێزانی ئەو ماڵە هەرکامە کاغەزێکیان دەرهێنا. منداڵی ئاخرچۆڕیان(پاشەبەرە) لەبەر منداڵی و کورتەباڵایی، کەیخودا خۆی لە باوەشی گرتبوو، بۆ ئەوەی بتوانێت کاغەزی خۆی هەڵبگرێت. ئاخری کاغەزی ڕەش بوو بە بەشی ژنی ئەو ماڵە. بۆ نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، خەڵکی ئاوایی وەکوو ڕەجمی شەیتان، ئەو ژنەیان بەردەباران کرد، هەتا مرد. شێرلی جەکسون ١٩٤٨/(مدرس صادقی) خوێنەری هێژا ؛ مەبەست لە سندووقی ڕەش، کۆمەڵێک ڕێوڕەسم و بیروڕای هەڵەیە کە لە کۆمەڵگا باوە. کەس بیری لێناکاتەوە بۆ ئەو ڕێوڕەسمانە بەڕێوە دەچن و قازانجێکیان کامەیە؟ ئێمە بەبێ بێرکردنەوە ڕەنگە تەواوی تەمەنمان شوێنی ڕێبازێک بکەوێن کە هەڵە بێت. جا هەر خۆشمان نین، منداڵی پاک و ساکاریشمان تووش دەکەین. ئەو بیرە هەڵانە، کۆمەڵگا و دۆست و دراوسێ و تەنانەت ئەندامانی بنەماڵەکان لێک دەکەن بە دوژمن. کاتێ بەبێ بێرکردنەوە، دەبێن بە شوێنکەوتووی بێر یان ڕێوڕەسمێکی نالەبار، دیارە خەریکین لە سەر ژیانی خۆمان قومار دەکەین. ڕێگا دەدەین چارەنووسمان کەسانێکی دیکە دیاری بکەن کە ڕەنگە نانیان لەوەدا بێت. چەندین جار باسی بەرد کراوە. بەرد لە ئەدەبیات هێمای دڵڕەقی، تووندوتیژی، دەمارگرژی و هەر وەها دواکەوتووییە. ژن کە سەرچاوەی ژیانە، لە کۆمەڵگای لاساییکەرەوە گەورەترین قوربانییە. بیری هەڵە، ڕاهێنانە بۆ دڕندایەتی بە شێوەی ئاسایی(لە ژێر سێبەری داران بە دەم قسە کردنەوە...جا هەموویانیش بە پێی خۆیان هاتوون، کە کێ ببێت بە قوربانی، کێ ببێت بە جەللاد، ئەویش بە بەشداری منداڵان!). ڕەنگە ئەمڕۆ جەماوەری خوێندەوار زۆر بن، بەڵام ڕێوڕەسمی هەڵە، هەر هەیە و هەر بە پێی ڕۆژ تازە دەبێتەوە. خەڵووز هێمای چارەڕەشی و سووتانمانە. دنیایەک کە دەتوانێت وەکوو  بەهەشت بێت، بە بیری هەڵە دەیکەین بە جەحەندەم لە خۆمان و .....
Hammasini ko'rsatish...
ــــــــــــــــــــــــــــ #عیسا_ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٣/٠٩ #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
@kurdishhome 🎼🎼گۆرانی: #فیراقی_یار #سەعدوڵڵا_نەسیری #گوڵدانی_شێعروگۆرانی 💜💜 @kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
1
@kurdishhome 🎼🎼دیکلەمە شێعر:#ناسر_حیسامی خوێندنەوە:#کاوە_مەولانی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ شه‌و نه‌بوو نه‌شکێ دڵم، نه‌گریم به‌ ده‌رد و ژانه‌وه‌ هه‌ر له‌ ئه‌ستیره‌م ڕوانی و، یه‌ک به‌ یه‌ک کووژانه‌وه‌ @kurdishhome من له‌ گه‌ڵ فرمێسکی گه‌ش هاتم په‌ژاره‌م هه‌ڵوه‌راند بوو به‌ ڕیحانه‌ی ڕه‌ش و بۆم هاته‌ نێو گوڵدانه‌وه‌ خوێنی دڵ بۆنی غوباری ڕێی غه‌ریبیی لێده‌هات، چه‌شنی ئاسک چونکه‌ وێڵ بوو به‌و ده‌ر و ده‌شتانه‌وه‌ @kurdishhome ڕۆژگارێکه‌ که‌ من هه‌ر چاوه‌ڕوانی تۆ ده‌که‌م خۆش نییه‌ بمرم له‌ ڕێت، به‌و چاوی چاوه‌ڕوانه‌وه‌ دڵ، به‌وه‌ش ڕازی ده‌بوو یه‌ک ئاهی گه‌رمی تێگه‌ڕێ هاته‌ سه‌ر لێو، ‌گه‌ییه‌ ئاھ و ڕۆی به‌ ده‌م زریانه‌وه‌ @kurdishhome پێی بڵێن بێ، شاری شیعرم پڕ له‌ وێنه‌ی شیرنه‌‌ چی ده‌کا فه‌رهاد ئاخر، به‌و که‌ژ و کێوانه‌وه‌؟ #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
1
@kurdishhome 🎶🎶گۆرانی: #دڵی_من 🎻به دەنگ: #مامۆستا_عەزیز_شاڕۆخ #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
2
هەڕاجەبازاڕی مرۆڤایەتی سەر لە بەیانی، هەموویان لەبەر دەرکەی کۆشک و سەرا چاوەڕێ بوون. هاتنی ئەمانە بە هۆی بڵاو بوونەوەی ئاگاداری نامەیەک بوو کە دوێنێ لە نێو شار گەیشتبووە دەستیان. لەو نامەدا هاتبوو: " هاوڕێیان و هاوبیران؛ بە بۆنەی تازەکردنەوەی ئامراز و کڕینی کەرەستەی نوێ، سەرجەم کەلوپەلی نێو عەمارەت بە نرخێکی گونجاو، پێشکەش بە دۆستان و یاران دەکرێت." نزیکەی کاتژمێری نۆی بەیانی شەیتان دەرکەی سەرای کردەوە. لە نێو حەوشە و حەسار چەندین بەردی زل دانرابوو. دەیگوت تایبەت بە ڕێگای گەورەپیاوانە کە بە ئاواتیان نەگەن و خەڵکیش بەدوایان نەکەون. لە نێو داڵانی کۆشک چەندین ئاوێنەی بەرزەباڵایان دانابوو. تایبەت بە ناوزلانی بێناوەرۆک، کە لە ئاوێنەدا خۆیان بە گرینگ ببینن، وا بزانن ئەگەر ئەوان نەبن، کۆمەڵگا لاروسەنگ دەبێت. لە هەر هۆدەیەک چەندین ڕادیو و تەلەفزیۆنی تێدابوو. مێشکی خەڵکیان لە درۆ پڕ دەکرد و ئاستی وشیاری خەڵکیان نزم ڕادەگرت. چەندین جۆر چاویلکەیان دانابوو تایبەت بە کەسانی بێبنەڕەت، کە هەژاران بە سووک و بچووک بێتە پێش چاویان. وا بزانن خەڵک بە کراسەکۆنی ئەوان گەورە بوون. چەندین جۆرە خەنجەر بە دیواردا هەڵواسرابوو بۆ حیزەفێڵی و داوەشاندن لە پشتەوە. پێستی مەڕی لێ بوو، پڕ بە باڵای گورگ و ..... لە نێو دیوی تایبەت، دوو ئامرازی کۆن دانرابوو. بەڵام نووسرابوو بۆ فرۆشتن نابن. ئەگەرچی شەقوشڕ بوون بەڵام شەیتان بە هیچ نرخێک لە سەریان ڕازی بە سەودا نەبوو. دەیگوت: لە مێژوودا زۆر خەڵکانم بەو دوو ئامرازە لە کار و کەرەم خستووە.یەکێکیان بێمتمانەبوونی خەڵکی بەرانبەر بە یەکتر، ئەوی دیکە خۆبەکەمزانین. پاولۆ کۆیلۆ، برازیلیا/(موسی نامی) خوێنەری هیژا؛ مرۆڤی ئەمڕۆ وا بارهاتووە کە لە باتی ئەوەی لە خزمەتی کۆمەڵگا بێت، بە تەمایە کۆمەڵگا لە خزمەتی ئەودا بێت. هەرکەس خۆی بە گەورە دەبینێت، بۆیە ڕێگای گەورەپیاوان خەریکە کوێر دەبێتەوە. زۆرێک جێگە و پێگەی خۆیان ناناسن. بە هۆی دەوڵەمەندی یان پلەوپایەوە، بە چاوی سووک بۆ خەڵکی دەڕوانن. مێدیاکان بەر بە بیری قووڵ دەگرن. داخوازی و دڵخوازی گەلان دەگۆڕن. هەبوونی گورگان لە پێستی مەڕان، متمانەی لە نێو خەڵک هەڵگرتووە. لە مێژە زامێکی قووڵیش کوردی تەواو کەلەلا کردووە. بە ناشوکری نەبێت بەو زمانە بە هێزەوە، بەو مێژووی دێرینەوە، بەو کەلتوور و جلوبەرگ و هونەرە ڕەسەنەوە، هێشتا بە کەم سەیری خۆی دەکا... ئەم دەردانە هەر کامە لایەکی کۆمەڵگایان تووشی داڕمان کردووە و هەتا دێت، هەر قرمیان قایمتر دەبێت..... بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ لە مانای ڕاستەقینەی خۆمان دوور نەبینەوە، زۆر پێویستمان بە بیرێکی نوێ و هەڵویستێک وەرگرتنە. دەنا ئەم لافاوە دیار نیە بەرەو کوێمان دەبات! ــــــــــــــــــــــــــــــ عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٢/٢٩
Hammasini ko'rsatish...
شەرەف یان پارە.....؟ بڕیار بوو لەگەڵ کچێک کە زۆر یەکترمان خۆش ئەویست زەماوەند بکەین. ئەو کچە، تاقانەی یەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوانی شار بوو. شەوێک لە ماڵی خزمێک میوان بووم. لەو کۆڕەدا چەند کەسی دیکەش بەشدار بوون. یەک لەوانە پیرەپیاوێک بوو کە خەڵکی شارێکی دوور بوو، دەیانگوت زۆر گەڕیدە و دنیادیدەیە. داوایان لێکرد لە بەسەرهات و بیرەوەری ژیانی خۆی شتێکمان بۆ بگێڕیتەوە. وتی: سەردەمی لاویەتیم، ئاگری شەڕ وڵاتی داگرتبوو. ئەرتەش حوکمی هەموو لای دەکرد. لەو بگرە و بەردە، من بە شەقی سیاسەت کەوتبوومە بەندیخانە. ڕۆژێک لاوێکیان هێنا و وتیان ئەمشەو لێرە دەمێنیتەوە. ڕەنگی بزرکابوو، دەیگوت لێرە غەریبم، تازە دوێنێ شەو لەگەڵ هاوریەک، هاتوومەتە ئەم شارە. دوێنێشەو لە هوتێلی شار تەنیا یەک وتاغی بەتاڵ هەبوو، بە کرێمان گرت. هەر ئەو کاتە پیاوێکی غەریبیش هاتە هوتێل. جێگا بۆ ئەو نەمابوو. پێکەوە شاممان خوارد. لە سەر سفرە، کابرا لە لامان درکاندی کە هەموو دارایی خۆی کردۆتە پارەو لە جانتاکەی ناوە و دەیەوێ ناوچەی شەڕ بەجێبێڵێت. هاوڕێکەم بە کابڕای گوت: تۆ بەو هەموو پارەوە ناکرێ لەدەرەوە بخەوی. وەرە لە جێگای من بخەوە. من هیچم نیە و بێخۆفم، دەچم لە سالونی هوتێل دەخەوم. من و کابرا چوێنە وتاغەکەوە. کاتی خەوتن شەیتان کەوتە کەوڵم کە کابرا بکوژم و پارەکەی بڕفێنم. بەڵام لە دەروونەوە لەگەڵ وێژدانی خۆم دەستەویەخە بووم. لەم ڕاو و بێڕایەدا، بە بێدەنگی هاتمە دەرەوە و ڕووم کردە دارستان و قەراخی چۆم. تا نیوەشەو بیرم دەکردەوە کە خودابەردار نیە کاری وا بکەم. ئاخۆ بۆ ئەو پارە چەندە ڕەنجی کێشاوەو و لە نانی ژن و منداڵی گرتۆتەوە؟ زانیم ددانی من ئەو نانە نابڕێ، بۆیە لەحنەت لە شەیتان، بێدەنگ گڕامەوە و خزامە نێو جێگەی خۆم و خەوتم. بەیانی بە قیژە و هەرای خزمەتکارانی هوتیل وە خەبەرهاتم. سەری کابرا بە چەقۆ بڕابوو. هاوڕێکەم و جانتای پارەش دیار نەبوون. زانیم کە دوێنێشەو پێش هاتنەوەم هاوڕێکەم ئەو کارەی کردووە!! بەڵام منی غەریب و بێکەس لەم ئاگربارانەدا ئەو هەموو ژنێڕاڵە یاسا نەزانە چۆن تێبگەینم؟ ئەو شەوە تا بەیانی وەکوو مەنجەڵ دەکوڵا. دەیگوت تەنیا دایکە پیرێک شک دەبەم و ماڵمان لە فڵانە دێهاتە لە باکووری وڵات. دەزانم تا ڕێوی قەباڵەی خۆی بخوێنێتەوە، کەوڵی دەکەن. هەرواش بوو. کاتێ دەیانبرد بۆ پای سێدارە، چاوی هیوای بڕیە چاوانم و وتی وەرە پیاوەتیم لە گەڵ بکە، هەر کاتێ رزگار بوویت، بچۆرە دێهاتەکەی ئێمە و بە دایکم بڵێ تەنیاکوڕەکەت بێتاوان بوو. پاش چەند مانگ کە لە زیندان ئازاد کرام. ڕێگەی باکوورم گرتە بەر. کە چوومە ئەو دێهاتە وتیان درەنگ هاتووی. هەر زوو هەواڵەکەمان پێگەیشت. دایکی پاش چەن ڕۆژ دوای ئەو هەواڵە لە خەفەتان دیقی کرد.. بەسەرهاتی کابرا کە گەیشتە ئێرە، پرسیارم کرد: ئەو لاوە ئەو شەوەی زیندان، هیچ باسی هاوڕیەکەی نەکرد؟ وتی ئەوەی من لەبیرم مابێت، وتی ناوی فڵانەکەسە، خەڵکی فڵانە شارە و... بە بیستنی ئەو قسانە تەزووی سەردم بە لەشدا هات. ئەوانەی ئەو دەیگوت هەمووی ناوونیشانی خەزوورم بوو. پاش ئەو شەوە، زۆر بە دوایدا چووم، هەر خۆی بوو. جا دەزگیرانی من، ئەبوو بە میراتگری ماڵێک کە هێلمە(گرێچن) بە هێلمەی فەرشەکەشیان حەرام بوو، لە سەر گۆڕی سێ بێتاوان بنیات نرابوو. پاش چەند مانگ خەزوورم عومری درێژی بۆ ئێوە بەجێهێشت و کچیش چاوەڕی گواستنەوە بوو. نەمەدەزانی چ بکەم. بۆیە چەندین کەسم هەڵبژارد: قازی، نوینەری پێشووی پارلمان، زانای ئایینی، مافناس، چەند لاوێکی هاوتەمەنی خۆم و وەلحاسڵ لە هەموو مەرامێک... بەبێ ئەوەی ناوی کچە بێنم، لە شوێنیکا کۆ بووینەوە و داوام لیان کرد ڕای خۆیان بفەرموون. یەکیان وتی: ئەگەر بمانەوێ زۆر لێی وردببینەوە، کەس ماڵی حەلاڵ نیە. جارجارە دەبێ خۆتی لێ گێل بکەی. ئەوی دیکە دەیگوت: وەرە بەو پارە بنکەیەکی خێرخوازی دامەزرێنین. ئەوی دیکە: زەکاتەکەی بدەی تەواوە. لاوێک پرسیاری کرد ماڵی خەزوورت لە کوێیە؟ ئەویتر..... وتم بەڕێزان وانابێت. تکایە بە شێوەی دەنگدانی شاراوە. ڕای خۆتان بنووسن. دوایی کە سەرەنجم دەدا زۆربەیان نووسیبوویان لەگەڵی زەماوەند مەکە. خەڵکی قسەیان و کردەوەیان یەکناگرێ و هەمیشە لە پشتی شانۆگەری درۆزنانەوە بە تەواوی هێزەوە مڵازیان گرتووە کە لە گرفتی کەسانی دیکە، بە دوای قازانجی خۆیان دا بگەڕێن. ئاخۆ ئەو کچە کە تەواوی تەمەنی لە تەڕی خواردووە و لە وشک خەوتووە، حازرە لەگەڵ من، لە ماڵێکی هەژارانە، دوور لە ناز و نێعمەتی ماڵە باوکی، ژینی هاوبەش دەستپێبکات، یان ئەوینیش سنوورێکی هەیە؟ باڵزاک ۱۸۴۸ پاریس/( محمد نجابتی) خوێنەری هێژا؛ باڵزاک پێمان دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە هەموو رۆژێ دووپات دەبێتەوە. نابێت پێوەرمان بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆمانبێت. ماڵی حەرام بۆ خۆمان حەڵاڵ نەکەین. دڵنیابن ماڵی حەرام لە سەر گۆڕی بێتاوانان بنیات نراوە... ـــــــــــــــــــــــــــــ #عیسا_ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۲/۱۱
Hammasini ko'rsatish...
1
مەردانە مردن، نەک حیزانە ژین. منی ڕێبواری غەریب، پیانوتبووم ئەگەر پێش تاریکایی ئێوارە، لە پردی سەر ڕووبارەکە بپەڕیتەوە، ڕێگایەکی وەهات لە بەر نامێنێ. لەو تاریک و لێڵیەدا خۆم گەیاندە قەراغی ڕووبار. کەچی لەبەر لافاوی دوێنێشەو، تەنیا ئاسەواری پردەکەم چاو پێکەوت. لەو پێدەشتە قوڕاویەدا، گرمەی هەور و هاژەی چۆم، کۆتاییان بە سەفەری ئەو ڕۆژە هێنا. بۆیە بە ناچاری لەو دەوروبەرانە درگای ماڵێکم کوتا. پیرەپیاوێکی چرابەدەست، دەرکەی بۆم کردەوە. لەبەر شەوقی چرا، یەکم شت کە هاتە پێش چاوم، جێگای برینێکی قووڵ بوو کە لەمبەر تا ئەوبەری ڕوومەتی داگرتبوو. ئەو شەوە بووم بە میوانی. پاش نان و چا، چەند باس و بەسەرهاتێکمان کرد بە شەوچەرە. کاتی خەوتن، پێم نا بە جەرگی خۆمدا و گوتم: من لێرە غەریبێکی ڕەبەنم، ڕەنگە تا ماوم جارێکی دیکەش ڕێم نەکەوێتە ئەم ناوچەیە. ئەگەر لێم دڵڕەنج نابیت، باسی ئەو برینەی دەموچاوتم بۆ بگێڕەوە. وتی: هەر لەبەر ئەوەی کە غەریبی پێت دەڵێم. بەڵام تەنیا بەو مەرجەی کە بەڵێنم پێبدەی هەتا ماوی وشەی خەیانەت لە لات ئاسایی نەبێتەوە! وتی: من لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئیرلەندم. وڵاتێک کە ئینگلیز، لێی داگیر کردبووین و بە موڵکی خۆی دەزانی. بەڵام ئیرلەند بۆ ئێمە تەنیا ناوی وڵاتێک نەبوو. مانایەکی هەبوو بە قەدەر پانتایی ئاسمان. بۆیە لەگەڵ چەن لاوێکی دڵسۆز و بوێر، بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی ئیرلەندمان دامەزراند. زۆر ئازایەتیم لەو کەسانە دیت کە گیانیان دەکردە قەلخانی نیشتمان و لە خوێنی خۆیاندا دەگەوزان. ئەودەم زۆر کەسان دەهاتنە لامان و پەیوەست دەبوون بە شوڕشەوە. رۆژێک لاوێکمان لێ پیدا بوو. دیار بوو کە خوێندەواریشی هەیە. دەیگوت سەرکەوتنمان نزیکە، لە قسەکانیا زۆر وشەی "ئیسم" و "ئیست"ی تێدا بوو. لە لای هاوریانم زۆر لەبەردڵان نەبوو. بەڵام من دەمگوت ئێمە ئەگەر بمانەوێ ببین بە چرای خەبات، ئەبێ پێشەنگی ئەو خەڵکە بین نەک دژ بە خەڵک. پێویستە گوێبیستی بیروڕای هەموو هاوڕیان بین. تا بتوانین هێزی گەل یەک بخەین. ئێمە دەبێ لە کاتە ناخۆشەکانا خەڵکمان خۆشتر بوێت و ببین بە ئارەقەی دیواری کۆمەڵگا... شەوێک ئەبوایە من و ئەو لاوە بۆ چەند کارێکی نهێنی بچینە نێو شار. بۆ نەگبەتی، لە سەر شەقام تووشمان بوو بە تووشی سەربازێکی دوژمنەوە. وای دەزانی خەڵکی ئاسایین، بانگی کردین: ڕاوەستن، ئێوە کێن؟ من کە دەمزانی کاتی شەڕ نیە، خێرا هەڵاتم. پاش چەن هەنگاو، ئاوڕم دایەوە، هاوڕێیەکەم لە ترسان وەکوو داهۆڵ ڕاوێستا بوو. زۆر بە گورجی گەڕامەوە، وەها زرمەم لە سەری سەربازەکە هەستاند کە ناڵەی لێ بەرز بووەوە. هاوڕیەکەم پەلکێش کرد. بارانی گولـلەبوو کە دادەباڕی. خۆمان کوتا نێو کۆڵانێک. شاری خۆمم باش دەناسی، تازە دەرباز ببوین. بەڵام شانی هاورێکەم گوللـەیەکی بەرکەوتبوو. گەیاندمە شوێنێکی ئەمن و ئەمان. برینەکەی زۆر قووڵ نەبوو. خەریک بووم برینپێچم دەکرد، وتی ئەمشەو بۆ ڕزگاری من، کارێکی زۆر مەترسیدارت کرد. وتم باسی من و تۆ نەبوو، هەر ئەندامێکی شۆڕش کە بکەوێتە دەستی دوژمن، خەسارێکە بۆ نیشتمان. هەموو جارێ بە تەنیا دەچوومە نێو شار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی نهێنی شۆڕش. کە دەهاتمە دەمدیت ڕوو لە چاکبوونەوەیە کەچی، مەلی ترس لە ڕۆحیدا هیلانەی گرتبوو. دەیگوت کەس ناتوانێ دژ بە دەستەڵاتی ئینگلیزێک ڕاوەستێ کە دنیایان لە ژێر دەستدایە. ڕۆژی ئاخر کاتێ گەڕامەوە حەشارگاکەمان، ئەو لاوە لە نێو هۆدەکە ڕاوێستا بوو، هەستم کرد کە کەلێن و قوژبنی ماڵەکە لە سەربازی دوژمن ئاخێندراوە. زانیم خەیانەتی لێ کردووم و منی فرۆشتووە. هیچ مەودام نەبوو، سەراوان و بناوانم لێ گیرابوو. تەنیا پەلامارم دا و بە شمشێر لەم بەر تا ئەو بەری ڕوومەتیم هەڵدڕێ. بۆ چەن چرکە بێدەنگ بوو. پرسیارم کرد پاش ئەو خەیانەتە، کابرای خائین چی بەسەر هات؟ وتی پاش ساڕێژبوونی زام، خەڵات و بەراتی خەیانەتم لە جانتای بیشەرەفی نا و هاتمە وڵاتی برازیل و ئێستەش لە خزمەتی ئێوەم! وتم جا مەگەر تۆ شۆرشگێڕەکە نەبووی؟ وتی: نا، ئەو شێرە پیاوە پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، لە ناوەڕاستی شار تیرباران کرا. وتم: دەی ئەم بەسەرهاتەت بۆ بە پێچەوانە بۆ من گێڕایەوە؟ وتی: ئاخر کام مێشکی سالم دەتوانێ گۆی لە چیرۆکی خەیانەتی من بگرێ؟ ئەویش خەیانەت بە کەسێک کە گیانمی پاراست! لویس بۆرخێس ۱۹٦۲ ئارژانتین/(گلشیری) خوێنەری بەڕێز؛  زۆر جار لە مێژوو؛ جێگای مەرد و نامەرد، غەدار و غەدرلێکراو دەگۆڕن. دەبێ زۆر وردبینانەتر بۆ میژوو بڕوانین. بۆرخێس لەم چیرۆکەدا دەڵێ کابرای خائین، خوێندەواریشی هەبووە. ڕەنگە مەبەستی خەسارناسی خەیانەتە. نەزانین تەنیا هۆکاری خەیانەت، نییە.  ڕووناکبیری خائینیش هەیە. هەروەها لە دنیای ئەمڕۆ بە هێزی تیکنولۆژیا، وشەی خەیانەت نەک هەر ئاسایی، کە لە پێش چاوی خەڵک خەریکە شیرین دەکرێ. وێنەیێکی زۆر بەرچاو، دراما تورکیەکانن کە بە تەواوی هێزەوە خەریکی ئەو کارەن... عیسا ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۲/۰۱
Hammasini ko'rsatish...
👍 2
مەردانە مردن، نەک حیزانە ژین. منی ڕێبواری غەریب، پیانوتبووم ئەگەر پێش تاریکایی ئێوارە، لە پردی سەر ڕووبارەکە بپەڕیتەوە، ڕێگایەکی وەهات لە بەر نامێنێ. لەو تاریک و لێڵیەدا خۆم گەیاندە قەراغی ڕووبار. کەچی لەبەر لافاوی دوێنێشەو، تەنیا ئاسەواری پردەکەم چاو پێکەوت. لەو پێدەشتە قوڕاویەدا، گرمەی هەور و هاژەی چۆم، کۆتاییان بە سەفەری ئەو ڕۆژە هێنا. بۆیە بە ناچاری لەو دەوروبەرانە درگای ماڵێکم کوتا. پیرەپیاوێکی چرابەدەست، دەرکەی بۆم کردەوە. لەبەر شەوقی چرا، یەکم شت کە هاتە پێش چاوم، جێگای برینێکی قووڵ بوو کە لەمبەر تا ئەوبەری ڕوومەتی داگرتبوو. ئەو شەوە بووم بە میوانی. پاش نان و چا، چەند باس و بەسەرهاتێکمان کرد بە شەوچەرە. کاتی خەوتن، پێم نا بە جەرگی خۆمدا و گوتم: من لێرە غەریبێکی ڕەبەنم، ڕەنگە تا ماوم جارێکی دیکەش ڕێم نەکەوێتە ئەم ناوچەیە. ئەگەر لێم دڵڕەنج نابیت، باسی ئەو برینەی دەموچاوتم بۆ بگێڕەوە. وتی: هەر لەبەر ئەوەی کە غەریبی پێت دەڵێم. بەڵام تەنیا بەو مەرجەی کە بەڵێنم پێبدەی هەتا ماوی وشەی خەیانەت لە لات ئاسایی نەبێتەوە! وتی: من لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئیرلەندم. وڵاتێک کە ئینگلیز، لێی داگیر کردبووین و بە موڵکی خۆی دەزانی. بەڵام ئیرلەند بۆ ئێمە تەنیا ناوی وڵاتێک نەبوو. مانایەکی هەبوو بە قەدەر پانتایی ئاسمان. بۆیە لەگەڵ چەن لاوێکی دڵسۆز و بوێر، بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی ئیرلەندمان دامەزراند. زۆر ئازایەتیم لەو کەسانە دیت کە گیانیان دەکردە قەلخانی نیشتمان و لە خوێنی خۆیاندا دەگەوزان. ئەودەم زۆر کەسان دەهاتنە لامان و پەیوەست دەبوون بە شوڕشەوە. رۆژێک لاوێکمان لێ پیدا بوو. دیار بوو کە خوێندەواریشی هەیە. دەیگوت سەرکەوتنمان نزیکە، لە قسەکانیا زۆر وشەی "ئیسم" و "ئیست"ی تێدا بوو. لە لای هاوریانم زۆر لەبەردڵان نەبوو. بەڵام من دەمگوت ئێمە ئەگەر بمانەوێ ببین بە چرای خەبات، ئەبێ پێشەنگی ئەو خەڵکە بین نەک دژ بە خەڵک. پێویستە گوێبیستی بیروڕای هەموو هاوڕیان بین. تا بتوانین هێزی گەل یەک بخەین. ئێمە دەبێ لە کاتە ناخۆشەکانا خەڵکمان خۆشتر بوێت و ببین بە ئارەقەی دیواری کۆمەڵگا... شەوێک ئەبوایە من و ئەو لاوە بۆ چەند کارێکی نهێنی بچینە نێو شار. بۆ نەگبەتی، لە سەر شەقام تووشمان بوو بە تووشی سەربازێکی دوژمنەوە. وای دەزانی خەڵکی ئاسایین، بانگی کردین: ڕاوەستن، ئێوە کێن؟ من کە دەمزانی کاتی شەڕ نیە، خێرا هەڵاتم. پاش چەن هەنگاو، ئاوڕم دایەوە، هاوڕێیەکەم لە ترسان وەکوو داهۆڵ ڕاوێستا بوو. زۆر بە گورجی گەڕامەوە، وەها زرمەم لە سەری سەربازەکە هەستاند کە ناڵەی لێ بەرز بووەوە. هاوڕیەکەم پەلکێش کرد. بارانی گولـلەبوو کە دادەباڕی. خۆمان کوتا نێو کۆڵانێک. شاری خۆمم باش دەناسی، تازە دەرباز ببوین. بەڵام شانی هاورێکەم گوللـەیەکی بەرکەوتبوو. گەیاندمە شوێنێکی ئەمن و ئەمان. برینەکەی زۆر قووڵ نەبوو. خەریک بووم برینپێچم دەکرد، وتی ئەمشەو بۆ ڕزگاری من، کارێکی زۆر مەترسیدارت کرد. وتم باسی من و تۆ نەبوو، هەر ئەندامێکی شۆڕش کە بکەوێتە دەستی دوژمن، خەسارێکە بۆ نیشتمان. هەموو جارێ بە تەنیا دەچوومە نێو شار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی نهێنی شۆڕش. کە دەهاتمە دەمدیت ڕوو لە چاکبوونەوەیە کەچی، مەلی ترس لە ڕۆحیدا هیلانەی گرتبوو. دەیگوت کەس ناتوانێ دژ بە دەستەڵاتی ئینگلیزێک ڕاوەستێ کە دنیایان لە ژێر دەستدایە. ڕۆژی ئاخر کاتێ گەڕامەوە حەشارگاکەمان، ئەو لاوە لە نێو هۆدەکە ڕاوێستا بوو، هەستم کرد کە کەلێن و قوژبنی ماڵەکە لە سەربازی دوژمن ئاخێندراوە. زانیم خەیانەتی لێ کردووم و منی فرۆشتووە. هیچ مەودام نەبوو، سەراوان و بناوانم لێ گیرابوو. تەنیا پەلامارم دا و بە شمشێر لەم بەر تا ئەو بەری ڕوومەتیم هەڵدڕێ. بۆ چەن چرکە بێدەنگ بوو. پرسیارم کرد پاش ئەو خەیانەتە، کابرای خائین چی بەسەر هات؟ وتی پاش ساڕێژبوونی زام، خەڵات و بەراتی خەیانەتم لە جانتای بیشەرەفی نا و هاتمە وڵاتی برازیل و ئێستەش لە خزمەتی ئێوەم! وتم جا مەگەر تۆ شۆرشگێڕەکە نەبووی؟ وتی: نا، ئەو شێرە پیاوە پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، لە ناوەڕاستی شار تیرباران کرا. وتم: دەی ئەم بەسەرهاتەت بۆ بە پێچەوانە بۆ من گێڕایەوە؟ وتی: ئاخر کام مێشکی سالم دەتوانێ گۆی لە چیرۆکی خەیانەتی من بگرێ؟ ئەویش خەیانەت بە کەسێک کە گیانمی پاراست! لویس بۆرخێس ۱۹٦۲ ئارژانتین/(گلشیری) خوێنەری بەڕێز؛  زۆر جار لە مێژوو؛ جێگای مەرد و نامەرد، غەدار و غەدرلێکراو دەگۆڕن. دەبێ زۆر وردبینانەتر بۆ میژوو بڕوانین. بۆرخێس لەم چیرۆکەدا دەڵێ کابرای خائین، خوێندەواریشی هەبووە. ڕەنگە مەبەستی خەسارناسی خەیانەتە. نەزانین تەنیا هۆکاری خەیانەت، نییە.  ڕووناکبیری خائینیش هەیە. هەروەها لە دنیای ئەمڕۆ بە هێزی تیکنولۆژیا، وشەی خەیانەت نەک هەر ئاسایی، کە لە پێش چاوی خەڵک خەریکە شیرین دەکرێ. وێنەیێکی زۆر بەرچاو، دراما تورکیەکانن کە بە تەواوی هێزەوە خەریکی ئەو کارەن...
Hammasini ko'rsatish...
عیسا ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۲/۰۱ #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻
Hammasini ko'rsatish...
@kurdishhome هەروەها لە دنیای ئەمڕۆ بە هێزی تیکنولۆژیا، وشەی خەیانەت نەک هەر ئاسایی، کە لە پێش چاوی خەڵک خەریکە شیرین دەکرێ. وێنەیێکی زۆر بەرچاو، دراما تورکیەکانن کە بە تەواوی هێزەوە خەریکی ئەو کارەن... ـــــــــــــــــــــــــــ #عیسا_ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۲/۰۱ #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
@kurdishhome #مەردانە_مردن، #نەک_حیزانە_ژین. منی ڕێبواری غەریب، پیانوتبووم ئەگەر پێش تاریکایی ئێوارە، لە پردی سەر ڕووبارەکە بپەڕیتەوە، ڕێگایەکی وەهات لە بەر نامێنێ. لەو تاریک و لێڵیەدا خۆم گەیاندە قەراغی ڕووبار. کەچی لەبەر لافاوی دوێنێشەو، تەنیا ئاسەواری پردەکەم چاو پێکەوت. لەو پێدەشتە قوڕاویەدا، گرمەی هەور و هاژەی چۆم، کۆتاییان بە سەفەری ئەو ڕۆژە هێنا. بۆیە بە ناچاری لەو دەوروبەرانە درگای ماڵێکم کوتا. پیرەپیاوێکی چرابەدەست، دەرکەی بۆم کردەوە. لەبەر شەوقی چرا، یەکم شت کە هاتە پێش چاوم، جێگای برینێکی قووڵ بوو کە لەمبەر تا ئەوبەری ڕوومەتی داگرتبوو. ئەو شەوە بووم بە میوانی. پاش نان و چا، چەند باس و بەسەرهاتێکمان کرد بە شەوچەرە. کاتی خەوتن، پێم نا بە جەرگی خۆمدا و گوتم: من لێرە غەریبێکی ڕەبەنم، ڕەنگە تا ماوم جارێکی دیکەش ڕێم نەکەوێتە ئەم ناوچەیە. ئەگەر لێم دڵڕەنج نابیت، باسی ئەو برینەی دەموچاوتم بۆ بگێڕەوە. وتی: هەر لەبەر ئەوەی کە غەریبی پێت دەڵێم. بەڵام تەنیا بەو مەرجەی کە بەڵێنم پێبدەی هەتا ماوی وشەی خەیانەت لە لات ئاسایی نەبێتەوە! وتی: من لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئیرلەندم. وڵاتێک کە ئینگلیز، لێی داگیر کردبووین و بە موڵکی خۆی دەزانی. بەڵام ئیرلەند بۆ ئێمە تەنیا ناوی وڵاتێک نەبوو. مانایەکی هەبوو بە قەدەر پانتایی ئاسمان. بۆیە لەگەڵ چەن لاوێکی دڵسۆز و بوێر، بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی ئیرلەندمان دامەزراند. زۆر ئازایەتیم لەو کەسانە دیت کە گیانیان دەکردە قەلخانی نیشتمان و لە خوێنی خۆیاندا دەگەوزان. ئەودەم زۆر کەسان دەهاتنە لامان و پەیوەست دەبوون بە شوڕشەوە. رۆژێک لاوێکمان لێ پیدا بوو. دیار بوو کە خوێندەواریشی هەیە. دەیگوت سەرکەوتنمان نزیکە، لە قسەکانیا زۆر وشەی "ئیسم" و "ئیست"ی تێدا بوو. لە لای هاوریانم زۆر لەبەردڵان نەبوو. بەڵام من دەمگوت ئێمە ئەگەر بمانەوێ ببین بە چرای خەبات، ئەبێ پێشەنگی ئەو خەڵکە بین نەک دژ بە خەڵک. پێویستە گوێبیستی بیروڕای هەموو هاوڕیان بین. تا بتوانین هێزی گەل یەک بخەین. ئێمە دەبێ لە کاتە ناخۆشەکانا خەڵکمان خۆشتر بوێت و ببین بە ئارەقەی دیواری کۆمەڵگا... شەوێک ئەبوایە من و ئەو لاوە بۆ چەند کارێکی نهێنی بچینە نێو شار. بۆ نەگبەتی، لە سەر شەقام تووشمان بوو بە تووشی سەربازێکی دوژمنەوە. وای دەزانی خەڵکی ئاسایین، بانگی کردین: ڕاوەستن، ئێوە کێن؟ من کە دەمزانی کاتی شەڕ نیە، خێرا هەڵاتم. پاش چەن هەنگاو، ئاوڕم دایەوە، هاوڕێیەکەم لە ترسان وەکوو داهۆڵ ڕاوێستا بوو. زۆر بە گورجی گەڕامەوە، وەها زرمەم لە سەری سەربازەکە هەستاند کە ناڵەی لێ بەرز بووەوە. هاوڕیەکەم پەلکێش کرد. بارانی گولـلەبوو کە دادەباڕی. خۆمان کوتا نێو کۆڵانێک. شاری خۆمم باش دەناسی، تازە دەرباز ببوین. بەڵام شانی هاورێکەم گوللـەیەکی بەرکەوتبوو. گەیاندمە شوێنێکی ئەمن و ئەمان. برینەکەی زۆر قووڵ نەبوو. خەریک بووم برینپێچم دەکرد، وتی ئەمشەو بۆ ڕزگاری من، کارێکی زۆر مەترسیدارت کرد. وتم باسی من و تۆ نەبوو، هەر ئەندامێکی شۆڕش کە بکەوێتە دەستی دوژمن، خەسارێکە بۆ نیشتمان. هەموو جارێ بە تەنیا دەچوومە نێو شار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی نهێنی شۆڕش. کە دەهاتمە دەمدیت ڕوو لە چاکبوونەوەیە کەچی، مەلی ترس لە ڕۆحیدا هیلانەی گرتبوو. دەیگوت کەس ناتوانێ دژ بە دەستەڵاتی ئینگلیزێک ڕاوەستێ کە دنیایان لە ژێر دەستدایە. ڕۆژی ئاخر کاتێ گەڕامەوە حەشارگاکەمان، ئەو لاوە لە نێو هۆدەکە ڕاوێستا بوو، هەستم کرد کە کەلێن و قوژبنی ماڵەکە لە سەربازی دوژمن ئاخێندراوە. زانیم خەیانەتی لێ کردووم و منی فرۆشتووە. هیچ مەودام نەبوو، سەراوان و بناوانم لێ گیرابوو. تەنیا پەلامارم دا و بە شمشێر لەم بەر تا ئەو بەری ڕوومەتیم هەڵدڕێ. @kurdishhome بۆ چەن چرکە بێدەنگ بوو. پرسیارم کرد پاش ئەو خەیانەتە، کابرای خائین چی بەسەر هات؟ وتی پاش ساڕێژبوونی زام، خەڵات و بەراتی خەیانەتم لە جانتای بیشەرەفی نا و هاتمە وڵاتی برازیل و ئێستەش لە خزمەتی ئێوەم! وتم جا مەگەر تۆ شۆرشگێڕەکە نەبووی؟ وتی: نا، ئەو شێرە پیاوە پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، لە ناوەڕاستی شار تیرباران کرا. وتم: دەی ئەم بەسەرهاتەت بۆ بە پێچەوانە بۆ من گێڕایەوە؟ وتی: ئاخر کام مێشکی سالم دەتوانێ گۆی لە چیرۆکی خەیانەتی من بگرێ؟ ئەویش خەیانەت بە کەسێک کە گیانمی پاراست! لویس بۆرخێس ۱۹٦۲ ئارژانتین/(گلشیری) خوێنەری بەڕێز؛  زۆر جار لە مێژوو؛ جێگای مەرد و نامەرد، غەدار و غەدرلێکراو دەگۆڕن. دەبێ زۆر وردبینانەتر بۆ میژوو بڕوانین. بۆرخێس لەم چیرۆکەدا دەڵێ کابرای خائین، خوێندەواریشی هەبووە. ڕەنگە مەبەستی خەسارناسی خەیانەتە. نەزانین تەنیا هۆکاری خەیانەت، نییە.  ڕووناکبیری خائینیش هەیە.
Hammasini ko'rsatish...
@kurdishhome 🎵گـــــــــۆرانی "شلێرە " دەنگی : #کەماڵ_گەنجی #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜 @kurdishhome 💜💜
Hammasini ko'rsatish...
@kurdishhome 🎻Bedeng: #Koma_Mezlûm 🎶🎶#Bêhna_Buharê ........................................ Bêhna buharê ji te tê yarê Tu ket bîra min dîsa êvarê Hêsir ji çavê min diherike xwarê Weke ava çeman diherike yarê Xew li min tune sar e yarê Were li halê min binere yarê Hesreta minê dîtina te yarê Dermanê dilê min çavên te yarê Ew şevên tarî wê here yarê We li me derkeve heviya biharê We evîna me şîn bibe yarê Wekî ew gulên hêviya buharê #گوڵدانی_شێعروگۆرانی 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
1
@kurdishhome 🎶🎶 #GULISTANÊ Dengbêj: #aram_tigran ......................................... Gulşîrînê Gulistanê, Gul bibîne li Hayastanê, Pelê gûza ser fîstanê, Sozek da min zivistanê. Gulistanê bû biharê, Palek dabû li ser darê, Ket xewa xweş berêvarê, Şiyar nekin neyê xwarê. Gulşîrînê Gulistanê, Gul bibîne li Hayastanê, Pelê gûza ser fîstanê, Sozek da min zivistanê. Gulistanê bûka salê, Xorta dîn kir şiyand malê, Xorta dîn kir şiyand malê, Çavê xorta tim li balê. Gulşîrînê Gulistanê, Gul bibîne li Hayastanê, Pelê gûza ser fîstanê, Sozek da min zivistanê. Gulistan çû nav dîlanê, Çi dîlanek bê îmanê, Tu mêze ke li xweydanê, Awirê çava bi bazdanê. Gulşîrînê Gulistanê, Gul bibîne li Hayastanê, Pelê gûza ser fîstanê, Sozek da min zivistanê #گوڵدانی_شێعروگۆرانی 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
1
گـــــــۆرانی "دڵم مەشکێنە" دەنگی: #مامۆستا_میکایل #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜 @kurdishhome 💜💜
Hammasini ko'rsatish...
3
@kurdishhome #شەل_نییە؛ #تەنیا_پای_لارە سەرلەبەیانی، دوکتوری بەرپرسی شێتخانەیان ئاگاردار کردەوە کە چوار پیاو و ژنێک، لەو شێتانەی کە زۆر جێی مەترسین و حەزیان لە کاولکارییە، پێش مەلابانگدان هەڵاتوون و چوونەتە نێوشار. بەو هەواڵە دوکتۆر ڕەمەقەی دا(پەشۆکا). چوونکا باش ئاگاداری بارودۆخی دەروونی ئەو پێنج کەسە بوو. دەیزانی چ شەڕێک بەر دەرکەی پێ گرتووە. بۆیە دەستبەجێ پێوەندی لەگەڵ سەرۆکی باڵای پولیسی شار گرت. گرینگی هەواڵەکەی بۆ گێڕاوە و وتی: ئەو کەسانە بە هۆی کێشەی دەروونییەوە نابێت لەنێو جەماوەردا بە ئازادی بگەڕێن. جەنابی سەرۆک، دوکتۆری لەوە دڵنیا کردەوە کە بە زووترین کات هەموو هێزەکانی پولیس دەخاتە گڕ بۆ دۆزینەوەی ئەو چەندکەسە. بەڵام ئەو داخوازییەی هەبوو کە: دەبێ ئێمە زانیاریەکی تەواومان سەبارەت بەو پێنج کەسە هەبێت، تا بتوانین لەنێو خەڵکی بیانناسینەوە. بەڵام هەتا بۆتان دەکرێت، بە زمانێکی خۆماڵیانە باسی ئەو پێنج  کەسەمان بۆ بکەن، نەک عیلمی و ئاکادمیک. دوکتۆر گوتی: دوو کەسیان هەر بە جلی سەیر و سەمەری شێتانەی خۆیانەوە هەلاتوون. سەر و قژیان وەکوو وێنجەی بەر ئاوایی، کە گەماڵیان تێدا گەوزاندبێت وایە. سێهەمین کەس جلەکانی خۆی بەجێ هێشتووە، بەڵام جلی دیکەشی دەست نەکەوتووە، هەر بە جلی ژێر و نیوە ڕووت چۆوەتە نێوشار. دەڵێی لە هەواری قەرەچی بەجێ ماوە. @kurdishhome بەڵام ئەو دوو کەسی دیکە ناسینەوەیان تۆزێک ئەستەمە. ئەوان هەر سەگوەڕی ئێوارە چوونەتە حەمام و زۆر پاک و خاوێنن. پاشان لە نیوەشەودا چوونەتە هۆدەی پشوودانی دوکتۆران و چەند دەست جلوبەرگی ڕێکوپێک و کراوات و جانتای جوان و عەتر و بۆنی پاریسیان لەگەڵ خۆیان بردووە. ئەگەرچی سەروگوێلاکیان وەکوو  مرۆڤی ساغ دێنە پێش چاو، بەڵام بە شێوازی هەڵسووکەوت و کردەوە، هەر دەلێی جندۆکە دەستی لێیان وەشاندووە. کە دەکەویتە قسەکردن لەگەڵیان، بە پێچەوانەی ڕواڵەتی ڕێکوپێکیان، بۆتان دەردەکەوێت کە ئەمانە باری نالەباری دەروونیان کەری نێر نایکێشێت. سەرۆکی فەرماندە بە هەموو هێزەکانی نێوشار ڕایگەیاند کە کارەساتێکی وا ڕووی داوە، دەبێ زۆر وشیارانە ئەو پێنج کەسە بدۆزنەوە. جێی ئاماژەیە کە بەرانبەر بە دۆزینەوەی هەرکام لەو کەسانەش خەڵاتمان ڕەچاو کردووە. لای ئێوارە، فەرماندە چووە بنکەی ناوەندی پولیسی شار.‌ بەڵام شتێکی سەیری چاو پێ کەوت. سەدان کەسیان هێنابوو کە هەرکامە بە شێوازێک لەو چەند کەسە دەچوون کە لە شێتخانە هەڵاتبوون. ئەگەرچی دەیانگوت بە هەڵە ئێمەیان هێناوە. @kurdishhome فەرماندە سەری سووڕ مابوو. بۆیە ناردی بە دوای بەرپرسانی شێتخانە کە بێن و پێنج کەسەکەی خۆیان بناسنەوە و لەگەڵ خۆیان بیانبەنەوە بۆ شێتخانە. کاتێ کە وەفدی دوکتۆران هاتن ئەوانەیان بینی، وتیان: ئەو پێنج کەسە هیچ کامیان لێرە نین، ئەگەرچی ئەمانەش هیچیان لە باش ناچن. سەرۆکی فەرماندە بەرانبەر بە ژێردەستانی گوتی: کەوابێت کەس پاداشی دەست ناکەوێت و ئەمانەش بەڕەڵایان بکەن با‌ بڕۆن. عەزیز نەسین/( رضا رهنما) @kurdishhome خوێنەری هێژا؛ کاتێ ڕەخنەیان لە عەزیز نەسین دەگرت کە بۆ ئەوەندە بە ڕووتی باسی دەردەکانی کۆمەڵگا دەکەیت؟ دەیفەرموو: ژیانی ئەو خەڵکە هەژارە کاتێ لەدەرەوە سەیری دەکەیت، کومێدیەکی تەواوە، بەڵام کاتێ تێکەڵ بە ژیانیان دەبیت، یەکسەر تراژدیایەکی پڕ گریانە و منیش کە جگە لە قەڵەم هیچ شک نابەم، دەی چۆن لەو قوڕە خەستە تۆز هەستێنم؟ @kurdishhome لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆر کەسان هەن، کە‌ بە شێوازی جۆراوجۆر تووشی کێشە دەروونییەکان هاتوون. پێویستیان بە دەرمان هەیە. بەڵام نەتەنیا خۆیان بە نەخۆش نازانن، ڕەنگە خۆیان زۆر بەرزیش ببینن. ئەمە لە کاتێکدایە ئەم کەسانە ڕەنگە خاوەنی ئیش و کار و ژیانی هاوبەش و.... جا مانەوە لەم بارودۆخە دەروونییەدا جێی مەترسییە. هەم بۆ خۆیان، هەم بۆ بنەماڵە و خەڵکانی دیکە.... ــــــــــــــــــــــــــــ #عیسا_ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۱/۱۸ #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
👍 3👏 1
‍ ‍ ‍ @kurdishhome 🎼گۆرانی: #دڵم_تەنگە بەدەنگ: #نیزام_مەڵازادە ✍هۆنراوە: #مامۆستا_هێمن و شەریف ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ دڵم تەنگەو پەرێشانم دەمێکە خەیاڵم هەر دەمەی لانەی خەمێکە ئەوەندە دڵ پرم پێم خۆشە بگریم کە فرمێسک و هەناسەش مەرهەمێکە دەمێنی،هەر بمێنێ با بمێنێ یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نا مۆرادی بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی دڵم هێن تەنگە هەر جێی تۆی دەبێ و بەس ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی دەمێنی،هەر بمێنێ با بمێنێ یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ ئەگەر چی رۆیی،قەت ناچی لە یادم دەکەم یادت بە یادی تۆوە شادم کە بارگەت بۆ هەوار پێکنا گوڵی من شکا ئەستوندەگی تاڵیی مۆرادم دەمێنی،هەر بمێنێ با بمێنێ یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜 @kurdishhome 💜💜
Hammasini ko'rsatish...
3👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
@kurdishhome 🎼🎼🎼 دەنگ: #نەمر_عەلی_زەندی 🖤 #ڕۆحی_شاد_نەتەوەی_خۆش🖤 #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜 @kurdishhome 💜💜
Hammasini ko'rsatish...
💔 3👍 1
‍ ‍ ‍ ‍ @kurdishhome 🎶#Min_bîrya_te_kirye 🎻🎻#Şivan_Perwer ......................................... Min bêriya te kiriye bawerke m'bêriya te kiriye Min bêriya te kiriye bawerke m'bêriya te kiriye Bipirse ji rengê buharê Bipirse ji gulên wê darê Min bêriya te kiriye bawerke m'bêriya te kiriye Min bêriya te kiriye bawerke m'bêriya te kiriye Ev çend sal e ez girtî me Zulm û zorî gelek dîme Lê bi evîna te dijîme bawerke m'bêriya te kiriye Jîna bê te ne tu jîn e Jîna bê te ez dijîme Herku te'd bîra xwe tînim Hêz dide min û dijîme Min bêriya te kiriye bawerke m'bêriya te kiriye Evîn nebe jîn şîn e Jîna bê evîn qiymet nîne Dikim doza evînê bawerke m'bêriya te kiriye Bipirse ji kevokên aşitiyê Bipirse ji hevaltî û dostiyê Bipirse ji dîwarên hepsê Ewê ji te ra bêjin rastiyê Min bêriya te kiriye bawerke m'bêriya te kiriye #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜 @kurdishhome 💜💜
Hammasini ko'rsatish...
3
@kurdishhome 🎼🎼گۆرانی شێعر: #سوارە_ئیلخانیزادە دەنگ: #نەجمە_غوڵامی #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
3👌 1
@kurdishhome ☘🌿🌱 سێزده به دەر 🍃🌾🍀 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ زۆر له مێژه ده‌ڵێن؛ ده‌بێ له سێزده به‌ده‌ردا، سێزده به‌رد (کوچک) فڕێ بده‌ی با له ساڵی نوێدا سێزده نه‌هامه‌تی لێت دوور ببێته‌وه. هەر چەند بەم دیارده هیچ باوەڕێکم نییه بەڵام بەوانەی که باوەڕیان هەیه دەڵێم  له‌م سێزده به‌ده‌ره‌دا، سێزده دیارده‌ یان پێکهاته‌ به‌ردباران بکەن به‌ڵکوو له ساڵی نوێدا لێتان دوور ببێته‌وه. @kurdishhome ✅ ئه‌وانه‌ی که له‌م ڕۆژەدا له جوانییه‌کانی سرووشت که‌ڵکوه‌رده‌گرن، به‌ڵام بۆ خاوێنکردنه‌‌وه‌ی تێناکۆشن. ✅ ئه‌وانه‌ی که بۆ فێربوونی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان تێناکۆشن. ✅ ئه‌وانه‌ی که بۆ فێربوونی زمانی زگماک (دایکی)ی خۆیان تێناکۆشن و به زمانی بیانی نامه بۆ دۆستانیان ده‌نێرن. ✅ ئه‌وانه‌ی که جگه له بیر و باوه‌ڕی خۆیان، ڕێز له بیر و باوه‌ڕی خه‌ڵکی دیکه ناگرن. ✅ ئه‌وانه‌ی که هەموو به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییەکان بۆ مسۆگەرکردنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، پێشیل ده‌که‌ن. ✅ ئه‌وانه‌ی که ڕێز له مافی چینی چه‌وساوه به‌تایبه‌ت چینی ژنان ناگرن. ✅ ئه‌وانه‌ی که ڕێز له به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کان ناگرن. ✅ ئه‌وانه‌ی که له بنه‌ما ئایینیه‌کان بۆ ئاشتی و پێکه‌وه ژیان که‌ڵکوه‌رناگرن. ✅ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که له بەرپرسانیان پتر له بەردەنگەکانیان ڕێز دەگرن. ✅ ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی که له سه‌رمایه‌ی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان که‌ڵکوه‌رناگرن. ✅ ئه‌و زلهێزانه‌ی که جگه له پاڵپشتی له نەتەوەی خۆیان، پاڵپشتی له نه‌ته‌وه‌ی هه‌ژار و سته‌م لێکراو ناکه‌ن. ✅ ئه‌و حێزبه سیاسیه پاوانخوازانه که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و مافی مرۆڤیان له بیر کردووه. ✅ ئه‌وانه‌ی که بێ‌بیرکردنه‌وه و تێڕامان، ده‌نگۆی دژ به نه‌ته‌وه‌ی خۆیان، بڵاو ده‌که‌نه‌وە. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ #پژمان_حەبیبی✍ #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
1👌 1🕊 1
‍ 🎼 دیکـله مه :ئـێوارە شاعێر :#پشکۆ_یاسینی خوێندنەوەی:#کاوە_مەولانی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ من لە ڕێگای خۆشەویستی ئەودڵەم بێچارە بوو ماڵەکەی ئەشقم بە قوڕ گرت وا دڵم سەد پارە بوو خێزەرەی کرد ئەسری ناکام ورد لە گۆشەی چاوەکەم تۆ و من و دونیایە خۆزیا چیم بە سەر ئەم کارە بوو پێم بڵێ چۆن بوو توانیت گەر لە بیر خۆت بەیتەوە ئەوکەسەی بۆ تۆ لە شارا بێ کەس و ئاوارە بوو بۆتە شەختەی ناهومێدی بۆ گەشەی بێستانەکەم ئەو هەتاوەی وا کە ڕۆژێ تیشکی ئەم گوڵزارە بوو ڕۆژەکانم تێکەڵاوی ئاورە و باڕووت و خوێن تۆ شکەنجەی گەر نەکەی دڵ، کوا خەمم سێدارە بوو خۆرەتاوی چاوەکانت نادوێنێ پەنجەرەم ماڵی ئاوا ئاشنایی هەر دەمەو ئێوارە بوو پڕ بە ئێوارێ غەریبی و غوربەتت تیا چاندوو وم ژیلەمۆی پشکۆی دڵی سوور کەی وەکوو ئەمجارە بوو #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜 @kurdishhome 💜💜
Hammasini ko'rsatish...
1🙏 1
02:48
Video unavailableShow in Telegram
💥 لە بەندیخانەدا ✍مامۆستا قانع 🎙هەڵوێست 🎬میکس و مونتاژ:د. محەممەدحەسەن پوور 🎼 @hallvest
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
@kurdishhome ئەمڕۆ هەینی ١٠ی خاکەلێوە "ساڵڕۆژی لە سێدارە دانی پێشەوا قازی محەممەد، سەیفی قازی و سەدر قازی" ڕۆژی #شەهیدانی_کوردستان له‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ‌ ١٠ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ساڵی‌ ‌ ١٣٢٦ی‌ هه‌تاوی (١٩٤٧/٣/٣٠ زایینی) ‌دا پێشه‌وا قازی‌, حه‌مه‌حوسێن خان‌ سه‌یفی‌ قازی‌(ئامۆزای‌ پێشه‌وا) ‌و ئه‌بولقاسم‌ سه‌دری‌ قازی‌( برای‌ پێشه‌وا) به‌ دوای‌ حوكم دران له‌ دوو دادگای‌ ناعادلانه‌‌و فه‌رمایشی‌دا به‌ده‌ستی‌ چه‌په‌ڵی‌ دوژمنانی‌ گه‌لی‌ #كورد له‌ چوارچرای‌ شاری‌ مه‌هاباد, واته‌ هه‌ر له‌و شوێنه‌ی‌ كه ٢ی‌ ڕێبه‌ندانی‌ ١٣٢٤هه‌تاوی(١٩٤٦/١/٢٢زایینی) دا كۆماری‌ كوردستانی‌ لێ‌ ڕاگه‌یه‌ندرابوو, له‌ سێداره‌ دران ‌و شه‌هید كران. لە ڕۆژی شەهیداندا، پەیمان نوێ دەکەینەوە لەگەڵ هەموو شەهیدانی کوردستان، کە تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان دەست لە خەبات هەڵناگرین و درێژەدەری ڕێبازی پیرۆزیان دەبین. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Hammasini ko'rsatish...
👍 1🔥 1
@kurdishhome 🎶🎶 #Ez_Berfim 🎻🎻 #Heme_Hacî ............................... Ez berf im berf im berf im Lê lê nar lê lê nar Ez berf im berf im berf im Lê lê nar tu delal î Ez berfa çiyakê sor im Lê lê nar lê lê nar Ez berfa çiyakê sor im Lê lê nar tu delal î Hemeyla dor bi mor im Lê lê nar lê lê nar Hemeyla dor bi mor im Lê lê nar tu delal î Dosta lawkê por sor im Lê lê nar lê lê nar Dosta lawkê por sor im Lê lê nar tu delal î @kurdishhome Ez berfa çiyakê spî me Lê lê nar lê lê nar Ez berfa çiyakê spî me Lê lê nar tu delal î Hemeyla dorbendî me Lê lê nar lê lê nar Hemeyla dorbendî me Lê lê nar tu delal î Dosta lawkê gundî me Lê lê nar lê lê nar Dosta lawkê gundî me Lê lê nar tu delal î @kurdishhome Ez berfa çiyakê reş im Lê lê nar lê lê nar Ez berfa çiyakê reş im Lê lê nar tu delal î Hemeyla dor bi neqş im Lê lê nar lê lê nar Hemeyla dor bi neqş im Lê lê nar tu delal î Dosta lawkê keleş im Lê lê nar lê lê nar Dosta lawkê keleş im Lê lê nar tu delal î #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
1
@kurdishhome 🎵🎵🎵 #ئەمساڵ_بێ_چیا_نەورۆز_ناکەم 🎸بەدەنـــــگی : #مامۆستا_عادڵ_نادری #گۆڵدانی_شێعروگۆرانی 💜💜 @kurdishhome 💜💜
Hammasini ko'rsatish...
@kurdishhome 🎵🎵🎵گۆرانی: جوانی جوانی دڵه گیان ...... 🎸ده نگ : مامۆستا ناسـر ڕه زازی 💜💜 @kurdishhome 💜💜
Hammasini ko'rsatish...
2
Photo unavailableShow in Telegram
#ڕستەیەک_لە_کتێب📖 ئازادی شتێک نییە کە دوو دەستی پێشکێشی کەسێکی بکەن. دەکرێت لە وڵاتێکی دیکتاتۆردا بژیت بەڵام ئازاد بیت. تەنیا پێویستە دژی دیکتاتۆڕ شەڕ بکەیت! پیاوێک بە مێشکی خۆی بیر بکاتەوە، ئازادە. پیاوێک کە لەسەر ئەو شتانە پێداگر بێت کە پێی وایە مافی خۆیەتی، ئازادە. ئازادی نابێت بە سواڵ لە کەسانی تر وەری بگریت. بەڵکوو دەبێت بە شەڕ بەدەستی بێنیت! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 📚 #نان_و_شەڕاب ✍ #ئینیاتسیو_سیلۆنێ
Hammasini ko'rsatish...
2
@kurdishhome "قارەمانی ژیانی خۆمان بین." هەموو ڕۆژێ، بیری لەو خۆزگە و ئاواتانەی دەکردەوە کە هیچیان لە ژیانیدا نەهاتنە دی. زۆر چاوەڕوان بوو کە کوڕە دەوڵەمەندێک بێتە خوازبێنی. بەڵام لە بەر دەستکورتی بنەماڵەکەی لە گەڵ مامۆستایەکی قوتابخانە هاوسەرگیری کرد. باوانی(جهیزیە) کەم و کز. ڕۆژی زەماوەند، بارشایی و سوورانەش هەر هیچ. ‌ژیانی نۆماڵیان بە داهاتێکی مەمرەو مەژی دەست پێ کرد. جار بە جار کە خەیاڵ دەیبردەوە، دەبوو بە خاوەنی ماڵ وحاڵ و ڕێ و جێ. بەڵام کە وریا دەبووەوە: ماڵی چی؟ چارەوای تێدا غار بدەی بایی هەزار تمەن خەسار نادات. ڕۆژێک مێردەکەی بەهەڵەداوان هاتەوە بۆ ماڵ. نامەیێکی بە دەستەوە بوو. وەزیری پەروەردە مامۆستایانی هەڵبژاردەی شاری بە خێزانی، بانگهێشت کردبوو. وای دەزانی ژنەکەی بەو نامە شاد دەبێت. کەچی خانم لووتی داژەند کە میوانی ئەوان کەی بۆ ئێمەمانان دەبێت؟ ئاخر بە کام جلوبەرگی ڕازاوە؟ کابرا وتی: ئافرەت دەبا هەرچۆن کە هاین، هەروەهاش بنوێنین. مرۆڤ دەبێ باوەڕی بە خۆی بێت، هەموو شتێ جلوبەرگ نیە. بەڵام ژنە هەر دەڵێی شینی تاقەبرای دەکا.  پیاوەکە بڕێک پارەی سپی هەبوو کە داینابوو بۆ ڕۆژی ڕەش. بە ناچاری هەمووی بوو بە خەرجی جلوبەرگی خانم. بەڵام هەر گریان بەردەوام بوو. جلی جوان، بە بێ خشڵ و زێڕ و زیو؟ کابرا وتی: خانم لاسایی باز بە قاز ناکرێ. بۆ دوو کاتژمێر کەم بمانخەرە بەر جەڕپێچ. بەڵام ئەقڵی سووک، بارێکی گرانە، جا چ پیاو بێت و چ ژن. بە ناچاری چوونە ماڵی دوورەخزمێکی دەوڵەمەند. کەتمان ناکرێ، ئەو خاتوونە، ئەوەی زێڕ و زیوی هەبوو نایە بەردەمی کە بۆ خۆت هەڵبژێرە. لەو ناوە، ملوانکەیەکی ئەڵماسی بەرچاو کەوت، دەتگوت مەلایکە شۆردوویەتەوە. بەشەرمەوە وتی: دەتوانم ئەم ملوانکە هەڵگرم؟ خاتوون وتی هیچ کێشە نیە. بیبە و دوایی بیهێنەوە. شەوی میوانی، خانم وەکوو بووک ڕازایەوە. خەڵکان دەیانپرسی ئەڕێ ئەو ژنە سەر بە کام خێڵی ئەم شارەیە؟ کە بوو بە بەزمی هەڵپەرکێ، تەنیا لەبەر ئەو مەبەستە کەوتە سەرچۆپی و پڕ بەدڵ خۆی نواند. شەودرەنگان لەو پەڕی کەیف و دڵخۆشی گڕانەوە بۆ ماڵ.  بەلام لە ناکاو زووخاوی دنیا ڕووخا بەسەریانا. ملوانکە نەمابوو. کابرا هەر ناوکی کەوت. هەتا شوێنی شایەکە گەڕایەوە، بەڵام ملوانکە نوقمی زەوی ببوو. جا گیان لە جێی سەختەو نایێتەدەر. دەبێ چ بکەن؟ زەرەرەو هاتووە. بە قەرز و فەرز لای پیاوێکی سوو خۆر توانیان دەقاودەق هاوشێوەی هەمان ملوانکە بکڕنەوەو بیدەنەوە بە خاوەنەکەی. بەڵام لە خراپ قۆپیەک(باتلاق) چەقیبوون. لە بەر قەرزداری لە ماڵە ئەعیانێک بوون بە ژێرماڵە. ژنە بوو بە جلشۆر و ئاوکێشی ماڵان. میردەکەی نیوەڕوان هەر لە قوتابخانە دەگەڕایەوە، هەتا ئێوارە لە دووکانی کابرا کاری دەکرد. قەرزەکە لە بەر سووەکەی دە ساڵی خایاند تا دوایی هات. بەڵام بە قەدەر سی ساڵ پیر ببوون. ڕۆێک ژنە چوو بۆ بازار. چاوی بەو خزمە دوورەیان کەوت. لێی چووە پێشەوەو سەلامی لێکرد. لە پێشدا نەیناسی. کاتێ کە خۆی پێناساند، وتی ڕوڵە بۆ ئەوەندە پیر بووی؟ وتی: لەبەر ئێوە! خاتوون پێی سەیر بوو. وتی لەبەر من؟ بۆچی؟ سەر لە بەر هەموو بەسەرهاتەکەی بۆ گێڕاوە. خاتوون وتی هەی ماڵی باوانت بە قوڕ گیرێ. خۆ ئەو ملوانکە زڕ بوو(بدلی، ساختە). مووپاسان/(سپیدە جعفرزادە) @kurdishhome خوێنەری هێژا؛ ئێمە بۆ خۆنواندن لە دایک نەبووین. ئەرکی ئینسانی و نرخی ژیان زۆر لەوە بەرزترە. زۆر بنەماڵە لەبەر قسەی خەڵک و چاولەچاو بڕین، نەک دە ساڵ، بەڵکوو تەواووی ژیان لە خۆیان تاڵ دەکەن، بۆ ئەوشتانەی کە دوایی دەزانن بێبایەخ بوون. @kurdishhome ئەو هەژارانەی کە بە چاوی سووک بۆ خۆیان دەڕوانن، دەستکەوتی هەموو ڕەنجێکیان بۆ دەوڵەمەندانە. جار وایە دەوڵەمەندان زۆر لەوەی کە هەن بەرزتر دەیانبینین. ئەوانیش تووشی زۆر کێشەن. نابێ باری ڕاستەقینەی ژیانی خۆمان لە گەڵ ڕواڵەتی ژیانی ئەوان هەڵسەنگێنین. ئەو نووسەرە مەزنە زۆر وردبینانە پێمان دەڵێ: بۆ نەزان، جێی مەترسیە کە ملوانکەی ئەڵماس ببێتە تەوقی لەحنەت. ــــــــــــــــــــــــــــ #عیسا_ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۱/۰٦✍ #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
گۆڤاری ژمارە ٤٦: لە داوێنی ئاربەبا خاکەلێوەی ۲۷۲٤ (۱٤۰۳ی هەتاوی) سەرنووسەر:  #ک_د_ئازاد
Hammasini ko'rsatish...
👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
@kurdishhome 🕊🕊🕊🕊🕊🕊🕊🕊🕊 جێژنی نەورۆز هێمای تەبایی و #یەکگرتوویی و سەربەستی پێیە. کە دەڵێ: مردوو لەژێر خاکی ڕەشدا دەمێنێ و زیندوو دەبێ سەرلەنوێ گیان بگرێتەوە و ئازاد #بژیی... جێژنی #نەورۆزی ۲۷۲٤ی #کوردەواری بە هیوای تەبایی و یەکگرتووی و ئازادی و سەربەخۆی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان پیرۆز بێ لە هەموو #کوردستان. 🕊🕊🕊🕊🕊🕊🕊🕊🕊 ــــــــــــــــــــــــــــــ #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
02:26
Video unavailableShow in Telegram
@kurdishhome کورته فیلمێک له کاتی شیمیایی کردنی #شاری_هەڵەبجه🌷🌷 ــــــــــــــــــــــــــــ لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا لە ساڵی 2687 ی کوردی ڕژیمی بەعسی #سەدام_حوسێن دەستی کرد بە بۆمبارانی کیمیایی شاری هەڵەبجە و زیاتر لە 5 هەزار کەسی لە چەند خولەکدا شەهید کرد. ▪️بە تەنیا جێم مەهێڵن / ئەمشەو زریان دەمچێنێ. ــــــــــــــــــــــــ #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ @kurdishhome گـۆرانی: #بەتەنیا_جێم_مەهێڵن شاعێـــر : #ڕەفێق_سابیـر بەده نگ : #عەلی_عابدی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بە تەنیا جێم مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ كێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن باڵی هەزارتان دەبرن شارێكتان دەخنكێنن كێ دەیزانی بەهاریش شەختە و زریان دەهێنێ چاوی لێمان دادەخا چرووكان دەوەرێنێ بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ كێ دەیزانی كە ئاوا تەناف هەڵخەن بۆ شارێ دەستی شەقامیش ببرن كۆڵان بدەن لە دارێ لاوێكی شەرمێون بووم مێشكم دەدرا بە ماران ئێستاش كە پیر و ماندوم دەرم دەكەن لە شاران بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ كێ دەیزانی كە ڕۆژێ من دەكرێم بە گۆرانی دەمەو بەهار دێمەوە دەچمە نێو ئاوی كانی گەرووم بە گزینگ تەڕ كەن زامەكانم بە شیلان بە گۆرانی دام پۆشن یا بە سەوزی دارستان بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜 @kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
1
@kurdishhome 🎼🎼 🌷#وەتەن🌷 #حەسەن_دەرزی #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜@kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
🕊 1
@kurdishhome 🎶🎶حەیـــــــران #گوڵدانی_شێعروگۆرانی🌻🌻 💜💜 @kurdishhome💜💜
Hammasini ko'rsatish...
2