2 959
Підписники
-124 години
-147 днів
-6930 днів
Архів дописів
شعر لە عێراق لە دایک ئەبێ بۆیە عێراقی بە هەتا ببیە شعر 🤍🌙
'محمود دەروێش'
@read_feeling
6.35 MB
لێرە، گەر لە باخی لۆكەشدا بیت، ھەر بە دەستی دۆستێكەوە دەشكێیت.. گەر نەمامی ھەمیشە بەھاریش بیت، ھەر بە تەوراسی باخەوانێك وشك دەبیت.. ئەم شارە ئیشی خۆیەتی، یارانی خۆی، بە دەستی نەیارانی بدات لە دار !😅
'ھێمن قەرەداغی'
@read_feeling
پێم لێمەبڕە. وەک بۆنی باران بە نەرمی وەرە وەک بەردی خزاوی قەدپاڵی چیایەک وێنەی گۆزەیەکی شکاو، بۆ پارچەکانی ترم بگەڕێ کە نەسەبیان دەچێتەوە سەر ئێسەکە نەرمەکانی خۆت 🤭🤍!
'ڕێبین جاف'
@read_feeling
وەکو کەشتی ئەو هەموو خەمەم هەڵگرتو نیشتیمانم جێهێشت! وەکو باڵندەیەکی باڵشکاو هێلانەکەم گوێزایەوە لەدڵەوە بۆ ئەقڵ وەکو سەرنشینێکی ماندوو لەنیوەی ڕێگادا هەمووشتم جێهێشت هەموو ئەو کارانە بێهودە نەبوون، ئارام ئارام بومەتەوە هاوشێوەی ئەو دایکەی دوای چەن کوڕ دەزانێت ئەم سکەیان کچە 🙂💔!
'توانا عومەر'
@read_feeling
ھیچ نامەیەکم بە ھەڵە بۆ نەناردویت و دەستیشم بە ھەڵە بەر تەلەفونەکە نەکەوت، ھەمو ئەوانە بیانویەک بون تا قسە بکەین، گەمژە🙂💔!
@read_feeling
6.44 MB
پێكەنینەكانت شنەی بان خەمی دڵ دەوەرێنن..💛
'نەبەز گۆران'
@read_feeling
ڕۆژێک دادێت بەدیار تاڵەسپیەکانی قژمانەوە دادەنیشین و بەدبەختیەکانی خۆمان دەژمێرین و ئیتر بێزار دەبین لە ژماردنی ڕۆژەکانی دووری کەسێک 💔😅
'شوان سەعید'
@read_feeling
بێرۆ بمكوژه، لەلای تۆ مردن نەوەک بە بێ تۆ ژین بەسەر بردن !😅
'سەعدی شیرازی'
@read_feeling
كاتێك من حەز بكەم پەنجەرەی ئارەزووەكان بە ڕووی خۆمدا بكەمەوە، ئیتر بۆ دەبێ لە دەرگای بوونی تۆ بدەم؟
'نەبەز گۆران'
@read_feeling
ئەو ساتەی هەموو شتێك وەك ناخ وێرانبووە، چەند خۆشە گۆرانی بۆ هەڵچنینەوە بڵێیت.. من سەربازێكم، دوای دۆڕاندنی شەڕەكان، هێشتا توانای خۆبەدەستەوەدانم نییە !😅
'نەبەز گۆران'
@read_feeling
چا کە سارد ئەبێتەوە هەندێک ئاوی کوڵاوی تێ ئەکەن تا گەرم بێتەوە گەرم ئەبێتەوە بەڵام کەم ڕەنگ ئەبێت پەیوەندییەکانی ئێمەش ڕێک بەو جۆرەیە هەمیشە دووبارە زیندوو ئەکرێنەوە بەڵام وەک یەکەم جار نابێت
نە ڕەنگی و نە تامی 🥲🤍!
@read_feeling
هەزارجار بەتۆم وت دەلیلی شەیدابوونی ژنێك، بۆ جوانی پیاو نییە پیاو كاتێك جوانە كە هەست بە برینەكانی دڵی ژن بكات 🤤🔥
'نەسرین بەهجەتی'
@read_feeling
ماڵی هیجرت شێوێ، چۆن منیشی کردۆتە ئاوارە هەردەمەو نیگایەکت نیشتیمانمە !😅
'ئالان شێرکۆ'
@read_feeling
من دەزانم، مردن هەر ئەوشەوانەیە کە بەسەر ئەم شەقامەدا بە ڕۆحێکی کۆنی بێکەڵکەوە دێم و دەچم تەنهایی نەبێت کەس هاوڕێیەتی من و ئەم شەقامە دێرینە ناکات💔🥲!
'ئالان شیرکۆ'
@read_feeling
8.85 KB
من دهمهوێ سپێدهیهك لهگهڵ ڕۆژدا بۆم ههڵبێيت و ئاوا نهبیت !😅
'پەشێو'
@read_feeling
هەزارجار بەتۆم وت دەلیلی شەیدابوونی ژنێك، بۆ جوانی پیاو نییە پیاو كاتێك جوانە كە هەست بە برینەكانی دڵی ژن بكات 🧡🍂!
'نەسرین بەهجەتی'
@read_feeling
ئێستا دەمەوێ سەرانسەری ژیانی خۆم وەک ھێشووە ترێ لە مشتمدا بگوشم و شەرابەکەی ، دڵۆپ دڵۆپ وەک ئاوێکی پیرۆز بکەم بە گەرووی وشکی سێبەرەکەمدا 🤍!
'سادق ھیدایەت'
@read_feeling
بەھێزترین ئینسانی ناو ئەم كەونەش ببیت بێ سودە، كە شەو دێت تەواوی ئەم كەونەت لێ بچووک دەبێتەوە بۆ مرۆڤێک..💔
'ئارام ئازاد'
@read_feeling
چەرخی فەلەک لە سوڕانەوەیە، ئەوەی ئەمڕۆ تۆ شانازی پێوەئەکەی من دوێنێ وازم لێهێنا 😊🤍!
'دییە'
@read_feeling
9.13 KB
ھەر بەڕاست، ھەندێک چۆن دەتوانن ھێندە نەبن؟ ھێندە نەیەن؟ چۆن دەبێت؟ بۆچی ھەمیشە دەبێت ئەوەی کە دەمێنێتەوە ئێمە بین؟ ئاخر بۆچی؟🙄💔
'مەریەم قەھرەمانلو'
@read_feeling
بایهک سۆراخی کردوویت موعجیب بووه به نهسیمی فێنکی ههناسهت تهنها حهزدهکات بتناسێت🙂
'مەهدی ساڵح مەجید'
@read_feeling
حەز دەكەم خۆم لای چنگێ خۆشەویستی جێ بمێنم و تۆش لەژێر دەواری ئەوینێكدا ڕاكشێیت ژیان بخەیتە ژێر سەرت و خەون ببینی، كاتێك من حەز بكەم لەم ئاسمانی بوونەدا شەقەی باڵم بێت، ئیتر بۆ دەبێ تیر لە فڕینی تۆ بگرم؟ 🙁🦋!
@read_feeling
ھۆ سێبەری سپی ھۆ ئەو کچەی لاسارتری لە ڕەشەبا، دە دەرکەوە لە کوێی 😅🤎!
'شەھید بەکر عەلی'
@read_feeling
4.29 MB
چ تەنیاییەکی تێیکەوتووە ئەمشەو مانگ!
تۆ دڵت لام نابێ و دونیا تێدەگەیەنم
کە دڵت لام نییە مێرولەکان لە خۆم کۆدەکەمەوە و بە زوبانێکی شیرێن پێیان دەڵێم: هاوڕێم لێت ناشارمەوە ئەو دڵی لام نییە 😅💔
'دلاوەر قەرەداغی'
@read_feeling
وە باشترە حەپی خەو بەکار بھێنی لە جێگەی حەپی ئازار، شەو مانەوە ئازار بەخشە 🙂💔!
@read_feeling
1.81 MB
مانگێک دڵی به ژیان خۆشهو له بهر پهنجهرهی جوانیت ههڵهاتووه بۆ پێی دهڵێی: لێراکهدا ڕامهوهسته؟ 😅
'مەهدی ساڵح '
@read_feeling
با ئەم شارە بچوکیش بێت بەڵام دەشێت دوو مرۆڤ تێیدا هەرگیز ڕێکەوتی یەکتر نەکەنەوە !🙂
'بەختیار عەلی'
@read_feeling
لێ گەڕێن مرۆڤ با خۆی بێ! دەستە زبرەكانت، لە ژیانی خەڵك وەر مەدە دەستە زبرەكانت، مەخەرە ناو ژیانی كەس لێ گەڕێ با هەموو كەس خۆی بێت 🙏🏻💔
'نەبەز گۆران'
@read_feeling
مەوداکانی نێوان من و مەرگ بچوک ئەبنەوە و ژیان ئەبێتە دوورترین خاڵ ئەو کاتەی تۆ نیازت وایە لێم برەنجێیت !💔
'دەریا ھەڵەبجەیی'
@read_feeling
کانییهک دڵی به خۆی خۆشهو لهبهر خۆیهوه گۆرانی دهڵێت ...بۆ پێی دهڵێیت: دهنگت ناخۆشه 🙂!!
'مەھدی ساڵح'
@read_feeling
لە نهۆمی هەشتەمی نەخۆشخانەکە پاڵ کەوتووم، لە پەنجەرەکەوە بەدیار ئاسمانی دوورترین گەڕەکی شارەوە، کۆلارەیەکی ڕەشم لێدیارە، تۆ پێم بڵێ: کۆلارەیەکی ڕەش جگە لە چاوەکانی تۆ دەبێت چیترم بیرخاتەوە ؟!😅
'شوان سەعید'
@read_feeling
ڕۆژێک لێرە، نزیکی ئەم مێزە ئاوڕێکی منداڵانەی لێم دایەوە پێدەچوو قسەی زۆری لە دڵدابێت، پێ دەچوو بیەوێت شتێک بڵێت لێیگەڕێ، پشیلەی حەوت رۆح منم... ئاخر حەق لەکوێدا ماوە هاورێ، ئەگەر حەق لەیەک جێیەکی ئەم دونیایەدا بمایە دەبوو لەدوای ڕۆیشتنی ئەو، من بمرم 😅💔!
'شوان سەعید'
@read_feeling
من هیچی تر نازانم، لیسا گیان کابرایهکی غهشیمم، کتێبهکان ئهم پهننهیان پێ داوم... خهتای ”دۆستۆیڤسکی“بوو فیتی دام و خستوومیە سهر کهڵکهڵهی ئهم ڕۆیشتنهی ”نالی“ بهرهو ئهو مهملهکهته شوومهی که ماڵی ”حهبیبهی“ لێیهو سهرئهنجام له کۆڵانی بێ وهفاییهوه دهر دهچێت، چی بکهم؟ ”خوا “کتێبهکان بگرێت خوا دۆستۆیڤسکی بگرێت ماڵی "نالی"م بهقوڕ گرت، ئهوهنده وهسفی زوڵفی خاوی تۆی کردەوه، ”جاحز“یشی له ڕێ دهرکرد، لیسا ڕاستی، درۆ دەكەم، خهتای کهس نییە، دڵم حهزی لێته، بهیانییهکی نهفامم تازه عهقڵم بڕیوهتی و ناوی خۆمم لهسهر دیوارهکانی دڵڕهقی حهوشهی دڵت نووسیوه، ئهم جاره ڕهشم مهکهرهوه 😓💔
'مەهدی ساڵح مەجید'
@read_feeling