cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

Kurdish Medical World

کەناڵێکی پزیشکییە بەڕێوەدەبردرێت لەلایەن خوێندکارانی کۆلێژە پزیشکییەکانی کوردستان ، بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی تاک لەڕوی تەندروستی و گەیاندنی زانیاری و کتێبی پێویست بۆ خوێندکارانی پزیشکی. بۆ گەیاندنی پرسیار یاخود ڕەخنەو پێشنیار: @hamaexalil @xumar20

Больше
Иран111 673Язык не указанМедицина11 944
Рекламные посты
1 308
Подписчики
+424 часа
-57 дней
-2230 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

Фото недоступноПоказать в Telegram
نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەكان چیه‌؟  نه‌خۆشی درێژ خایه‌نی گورچیله‌كان هەروەها پێی دەوترێت شکستی درێژخایەنی گورچیلە، لە دەستدانی کردارەکانی  گورچیلەیە . گورچیلەکان  پاشەڕۆکان و شلە زیادەکان لە خوێن دەپاڵێون .کە دواتر لە ریگەی میزدا  لادەبرێن. نەخۆشیی گورچیلەی درێژخایەنی دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە ئاستی مەترسیداری شلەمەنی و پاشەڕۆکان دروستببێت بۆ ئەوەی لە لەشتدا کۆببنەوە نیشانەکانی بریتین لە : هیلنج و رشانەوە کیشە دروست بوون لە خەو زۆر بوون یان کەم بوونی میز وشکبوونی پیست بەرزی فشاری خوین ئازاری سینگ کەم بوونی ئارەزووی خواردن هەست کردن بە ماندووی و لاوازی هۆکارەکانی توشبوون بریتین لە : 1.جۆری ۱ و ۲ شەکرە 2.بەرزی پەستانی خوین 3.Glomerulonephritis: بریتیە لە هەرکردنی ئەو بەشەی کە کرداری فلتەرکردن ئەنجام دەدات 4. هەبوونی بەرد لە گورچیلەکان 5.Vesicoureteral :بریتیە لە حالەتیک کە بەهۆی گەرانەوەی میز بۆ ناو گورچیلەکان روودەدات چۆن خۆمان بپارێزین : 1.دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشان 2.پاراستنی كێشی له‌ش 3.خواردنی خۆراكی ته‌ندروست 4.كۆنترۆلكردنی په‌ستانی خوێن 5.كۆنترۆلكردنی رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێن.
Показать все...
👍 1 1
نەخۆشی ئێکزیما یان دێرماتایتس، یەکێکە لە نەخۆشییە بەر بڵاوەکانی پێست دادەنرێت. ئێکزیما لە ئەنجامی ھەوکردنی پێستەوە دروست دەبێت. ئەم نەخۆشیە بە خوران، سووربوونەوەی پێست و دروست بوونی لیر و قڵیشان دەناسرێتەوە. ئێکزیما نەخۆشیەکی گوێزەرەوە نییە و کوشندەش نییە ئەگەر بێت و چارەسەری بکرێت و پشتگوێ نەخرێت. ئەم نەخۆشییە بە زۆری لە تەمەنی منداڵیدا بەر بڵاوە. ئێکزیما بە زۆری لە ئانیشک، بەشی پشتەوەی ئەژنۆکان و دەم و چاو زیاتر ڕومەت، سمت، پشتەوەی گوێ و دەست و قاچ دەردەکەوێت. جۆرەکان ئەتۆپیک ئێکزیما: بەربڵاوترین جۆرە. کە پەیوەندی بە وشکی پێست و گۆڕانی بۆ ماوەیی و لە کار کەوتنی سیستەمی بەرگری لەش و ھەستیاری خواردن ھەیە. ھەوکردنی پێست بەھۆی ماددەی ھەستیاری ئێکزیما: ئەم جۆرە بە کارلێک کردن لە نێوان پێست و ماددەی ھەستیاری دادەنرێت کە سیستەمی بەرگری لەش وەک تەنێکی نامۆ دەیناسێتەوە. دایسھایدرۆتیک ئێکزیما: خوران و ھەوکردنێکی بێزارکەر لە لەپی دەست و بنی پێ دروست دەبێت. دەبێتە ھۆی بڵق بوونی پێست. دەمارە ھەوکردنی پێست: دروست بوونی پەڵەی پولەکەیی لە سەر و باسک و مەچەک و قاچ بەھۆی گەستنی مێروو و مەگەز. ئێکزیمای درھەمی: بە شێوەیەکی بازنەیی لە پێستێکی خوراو کە دەتوانێت ببێتە ھۆی قەتماغ دروست دەبێت. ھەوکردنی پێستی ماوەبوو: ھەوکردنی پێست لە بەشی خوارەوەی قاچ کە زۆربەی کات پەیوەندی بە کێشەکانی سوڕانی خوێن ھەیھ. ھۆکاری سەرەکی تووشبون بە نەخۆشی ئێکزیما نەناسراوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بە لە سنوور دەرچوونی وەڵام دانەوەی سیستەمی بەرگری لەش بۆ ماددەی ھەستیار دادەنرێت. ھەندێک لە ھۆکارەکان بریتین لە: ماددەی وەڕسکەر وەک سابون، شامپۆ و ماددە پاک کەرەوەکان بە گشتی و ھەروەھا گۆشت و سەوزە. زیندەوەری بچوک وەک بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوو. خواردن وەک بەرھەمەکانی شیر. گۆڕانی ڕێژەی ھۆڕمۆن بە تایبەتی لە خانمانی دووگیان. ماددەی ھەستیار وەک تۆز، ئاژەڵی ماڵی و کڕێژی سەر. پلەی گەرمی زۆر بەرز یان زۆر نزم وە شێی بەرز و نزم و ئارەقە کردن. تووشبووانی ئێکزیما چەند نیشانەیەکیان تێدا بەدەر دەکەوێت لەوانە وشکبوونی پێست و هەستیاری، سووربوونی پێست و هەوکردنی، خورانی پێست، پەڵەی ڕەشی پێست هەروەها دەرکەوتنی شوێنی هەڵئاوساوی پێست. چارەسەرکردن ئەو چارەسەرییانەی کە لە نەخۆشی ئێکزیمادا بەکاردێت ئامانج لێی چاکبوونەوەی پێستی توشبوو و ڕێگریکردن لە زیادبوونی نیشانەکانە. ھەندێک لە تووشبوان دەتوانن بە تێپەڕ بوونی کات چاکببنەوە، بەڵام ھەندێکیان تا کۆتایی تەمەنیان لەگەڵ نەخۆشیەکە دەمێننەوە.
Показать все...
4👏 2👍 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
👍 1 1
🔵 چاره سه ری نه خۆشی قه بزی: خواردنی چای کەموون هۆکاره بۆ نەرمكردنەوه ی ریخۆڵه و رەوانکردنی ریخۆله رۆژانه کوپێک چای کەموون بخۆنەوه دەبیته هۆی چارەسەری قەبزی که وچکێک کەموون تیکەڵی کوپێک ئاوی گەرم بکەن و پاشان بیخۆنەوه، ئەگه ر زۆر تووشی قه بزی بوون ئەوا ڕۆژێ کوپنکی لی بخۆنه وه. ـــ گوله به یبوون هه میشه پیشه نگه له چاره سه ری نه خوشییه کان و پیدانی ته ندروستییه کی باش بوژانه خواردنەوەی کوپیک چای گوڵه به یبوون قه بزی ناهێڵی و رەوانی له ريخوله كان دروست ده کات. ـــ خواردنی سەوزه پیویسته رۆژانه سەوزه له (همه خواردنه كان هه بيت وەك: گەڵای توور و كەرەوز. - خواردنی دۆشاوی توو چاره سەرێکی ئێجگاری نەخۆشی قه بزی ده کات و ده بیته هۆی پاراستنی ڕیخۆڵە له گرفتی قه بزی، رۆژانه پیش نان خواردن که وچکیک دوشاوی توو بخونەوه. رۆژانه خواردنی چه ند دەنکه کەتانێک کۆئەندامی هه رس چالاک ده کات و گەده و ریخۆڵەکان پاک ده کاته وه و قەبزی له ناو دەبات. -ئەوانه ی زور تووشی ئەم گرفته ده بن پیویسته رۆژانه کوییک ئاوی جۆ بخۆنەوه چونکه ئاوی جۆ یارمه تیدەریکی به هیزه بو پاککردنه وه ی ریخوڵەکان. -خواردنه وه ی ئاو پیویسته رۆژانه بری (نۆ) په رداخ ئاو بخۆنه وه، له مه ش یارمه تی رژینه کانی گه ده و ریخوڵه ئەدا به ئاسانی پرۆسه ی هه رسکردن ئه نجام بدەن و هیچ کات تووشی قه بزی نابن _خواردنی میوه و شکراوه کان سودیکی نیجگار زوری ده بیت له پاراستنی ريخوله له قه بزی وه ک، هه ڵوژه و قەیسی ئەگه ر به یانیان میوه وشككراوه بکەنه په رداخیک ئاوه وه و دواتر بیخۆنه وه سوودی زور گرنگ و یەکلاکەره وه ی دەبێ له نه هیشتنی قەبزی.
Показать все...
2👍 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
نه خوشی قەبزی: ناوه زانستییەکەی نه خۆشی قەبزی (constipation) یه کێکه له نه خۆشییه باوەکانی جیهان هه ندی جار حالەته و هەندی جار ده بیته نەخۆشییه کی دریژخایەن ،ژنان زیاتر له پیاوان توشی ئەم حالەته دەبن ئەويش هۆکاری ئەوەیه ژنان لایەنی سوزداریان زیاتره و زۆرتر تووشی خەمۆکی ده بن که هوکارێکه بۆ تووشبوون به قه بزی که خۆی له تەسكبوونەوەی ریخۆلەکان و مانه وه ی پاشه رۆى له ريخۆله ده بينێتەوه. 🔴 هۆکاری تووشبوون به قەبزی: کەم خواردنی ئەو خۆراکانه ی ماده ی ڕیشانڵیان زیاتر تیدایه، یان که م خواردنی سه وزه و میوه و شله مه نییه کان خواردنی هه ندی ده رمان که ده بیته هۆی دروستبوونی قه بزی به تایبه تی نه ودەرمانانه ی ده بنه هۆی ده ردانی شله ڕژێنه کانی له ش. نه خوشی مایه سیری ئەوانه ی ئەو نەخۆشیەیان هه یه به زۆری تووشی ئەم کێشەیە ده بن. ده رنه هاویشتنی باشەڕو له کاتی خۆیدا و هیشتنه وه ی له ريخۆلەكاندا هۆكاريكى ترى تووشبوون به ونەخۆشییه.
Показать все...
2👍 1
00:58
Видео недоступноПоказать в Telegram
one of the types of suturing
Показать все...
15.42 MB
2
On
Показать все...
🔹ـ فریاگوزاری سەرەتای چیە بۆ جەڵدەی دڵە:- 🔸ــ جەڵدی دڵ چیە؟ جەڵتەی دڵ:- کاتێک ڕوودەدات کە ڕۆیشتنی خوێن بۆ بەشێک لە ماسولکەکانی دڵ بگیرێت یان گیرانی یەکێک لەخوێنبەرەکانی دڵ لەئەنجامدا خوێن ناگات بەماسولکە کانی دڵ وجەڵدەی دڵ دروست ئەبێ. 🔴ــ نیشانەکانی جەڵدەی دڵ چیە؟ 1_ ئازاری سنگ :- ئازارێکی توند وناڕەحەت لەسەرسنگ دروست ئەبێت بەردەوام ئازارەکە زیاد ئەکات ئەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە وەکوو باڵ وشان وپشت وشەویلگە ، ئەم ئازارە بە ئیسراحەت کردن ئازارەکەی کەم ناکات 2_سەرگێژخوارد وهەست کردن بەبێ تاقەتی 3_ کێشەی هەناسەی بۆ دروست ئەبێت وەکوو هەناسەتەنگی وخێرا هەناسەدان 4_دڵ تێکچوون و ڕشانەوە 5_پێستی بێ ڕەنگ ئەبێ یان کەمێک شین، بە تایبەت دەوری دەموچاو و پەنجەکان 6_ئارەق کردن وتوشی دڵە ڕاوکێ ئەبێت و ماندوێتی زۆر . 💯ــ 🚑فریاگوزاری سەرەتای بۆ جەڵدەی دڵ ئەگەر کەسەکە هۆشی هەبوو واتا بێ هۆش نەبوو؟ 1_سەرەتا{DRS ABC} پەیوەندی کردن بەتیمی فریاگوزاری سەرەتای ( 122) 2_ئەگەر کەسەکە ئیشی یان شتێکی ئەکرد ئەبێت بوەستێت و ئیسراحەت بکات بۆئەوەی بتوانی بەئاسانی هەناسەبدات. 3_ ئەگەر جلێکی تەسکی لەبەر بوو لای بدە یان شلی بکەوە. 4_کەسەکە پێشینەی نەخۆشی دڵی هەیە و دەرمانێکی پێبوو دکتۆر بۆی دانابوو کەبیخوات لەکاتی ئازاری سنگ بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لە ئازاری سنگ (بۆ نموونە، نایترۆگلیسیرین)، پێویستە دەست بەجێ بدرێت بەنەخۆشەکە لەڕێگای ژێرزمانەوە. 5_ئەگەر کەسەکە ، توانای قووت دانی هەبوو ئەسپرینی پێ بدە. 6_لەنزیکەوە چاودێری کەسەکە بکەو بەجێی مەهێڵە تاکوو تیمی فریاگوزرای ئەگەنە شوێنەکە. 7_ ئەگەر کەسەکە حاڵی بەرەوە خراپتر بوون چوو ،ئامادەکاری بکە بۆ CPR و AED note/ تکایە ئەگەر کارمەندی نەخۆشخانەی کاتێک دکتۆری ئەڵێ ECG بۆ نەخۆشەکە بکەن خاوە خاوی تیامەکە دەست بەجێ بڕۆ ECG بکە بۆ نەخۆشکە چونکە بەفیڕۆدانی کات لەم حاڵەتانە یەکسانە بە نزیک بوونەوەی نەخۆش لەمردن.
Показать все...
4👍 1👏 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
3
ـــــــNephrolithiasisــــــ   🔹بەردی گورچیلە: بریتییە لە نیشتوونی رەق و بچووكی كانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گوڕچیلەكان. بە شێوەیەكی ئاسایی ئەو ماددانەی كە دەبنە هۆی دروست كردنی بەردی گوڕچیلە، روون دەبن لە میزدا. بەڵام كاتێك میز چڕ دەبێتەوە، ئەو كات كانزاكان دەبن بە كریستاڵ و بەیەكەوە دەنوسێن و رەق دەبن. ئەنجامەكەی دروست بوونی بەردی گورچیلەیە. زۆربەی بەردە گوڕچیلەیيەكان پێكهاتوون لە کالیسیۆم. 🔹هۆكارەكانی: كاتێك پێكهاتەكانی ناو میز (شلە و چەندین جۆری كانزا و كریستاڵ و ترشەكان) لە هاوسەنگی لادەدەن، رێگا بۆ درووستبوونی بەرد خۆشدەبێت.   هەندێك پاڵنەری ديكه ئەگەری درووستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكەن، لەوانە: 1-لەهەندێ بنەماڵەكاندا زۆرتر بەردی گورچیلە دەبینرێت بەهۆی هۆكارە بۆماوەییەكانەوە . 2-هەندێك جار هیچ هۆكارێكی دیار نادۆزرێتەوە 3-كەم خواردنەوەی شلە وا دەكات میز چڕببێتەوە بەمەش مەترسی دروست بوونی بەرد زیاتر دەبێت. 4-زۆر خواردنی ( سپیناخ ، ڕێواز ، فستەق ، گوێز ، چا و كاكاو ) هەندێكجار دەبنە هۆكار بۆ توشبوون بە بەردی گورچیلە . 5-زۆری خواردنی گۆشتی سوور هۆكارێكە بۆ دروستبوونی بەردی جۆری ئۆكسیدی یۆریا . 6-بەكارهێنانی بڕێكی زۆر ڤیتامین C زیاتر لە ١٠٠٠ ملگم لە ڕۆژێكدا لەوانەیە ببێتە هۆكاری زیادبوونی بەردی گورچیلە . 7-جۆرێكی دیكە لە بەردی گورچیلە ناوی بەردی ( سترۆیتی ) ــە كە لە هەوكردنی میزدا دەبینرێت و ژنان زۆرتر دوچاری دەبن . 🔹نیشانەكانی: تاكو بەردی گوڕچیلە نەجووڵێت و نەیەتە خوارەوە ئەوا ئەستەمە هەست بە ‌بوونی بكرێت. كاتێك دەجووڵێت لەوانەیە ئەم نیشانانەی خوارەوە رووبدەن؛ - ئازار لە تەنیشتەكانی پشت "كەلەكە" و خوار پەراسووەكان. - گۆڕان لە توندی ژانەكە، لەوانەیە بۆ 20 خولەك تاكو 60 خولەك بخایەنێت. - ژانەكە لە پشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی سك و بنی سك. - بوونی خوێن لەناو میز یا لێڵ بوونی میز. - ئازار لە كاتی میزكردن. - هێڵنج و رشانەوە. - تا و لەرز هەندێكجار 🔹خۆپاراستن: گۆڕانكاری لە ژیانی رۆژانە؛ زۆر خواردنەوەی ئاو، زیاتر لە 14 پەرداخ ئاو یا 3.3 لیتر لە شلەمەنی. لە كەش و هەوای گەرم پێویستە زیاتریش بخورێتەوە. ئاو باشترین شلەیە بۆ خواردنەوە، هەروەها رۆژانه خواردنەوەی پەرداخێك لە شەربەتی لیمۆ "سروشتی – خۆت دروستی بكە" مەترسی دروست بوون كەم دەكاتەوە، بەڵام خۆت دووربگرە لە خواردنەوە‌ى شەربەتی پاودەری لیمۆ. 🔹چارەسەر: ئەگەر بە گۆڕینی ستایلی ژیان بەردەكە دانەبەزی، ئەوا پزیشك بیر لە پێدانی دەرمان، یان شكاندنی بەردەكە بە لێدانی شەپۆل و تیشكی تایبەتمەند، یان دەرهێنانی بە هەناوبین دەكاتەوە و هەندێكجار پێویست بە نەشتەرگەری كراوەش دەكات.
Показать все...
2👍 1
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.