cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

Readfeeling™

🌻🧡 05/08/17

Больше
Сирия9Язык не указанКатегория не указана
Рекламные посты
2 959
Подписчики
-124 часа
-147 дней
-6930 дней
Архив постов
Фото недоступноПоказать в Telegram
ڕۆژێک بە سەلامێکی سادە هاتیت و ئاگرت لە تاک بە تاکی وجودی من بەردا و ڕۆشتیت، ئێستا کێ دەزانێت من دەبێت چەند هەزار ساڵی دیکە بسوتێم تا لەبیرت بکەم..💔🙂 'پویا جەمشیدی' @read_feeling
Показать все...
جە‌نگم لە‌گە‌ڵ بە‌رپا مە‌كە‌ سە‌ربازێكی ماندووم, سە‌ربازێك ھە‌موو شتێكی دۆڕاندبێت جە‌نگكردن لە‌گە‌ڵی نادادپە‌روە‌ریە‌..🙂 ‘توانا عومەر’ @read_feeling
Показать все...
ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان پێویستیت بە ژیانی من ھەبوو، وەرە بیبە..❤️ 'ئەنتوان چیخەف' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
وا مشەوەش بوو کە میحرابی برۆتی دی ئیمام ئیزنی خەڵقی دا، کە دنیا ئاخیرە بۆ دێنە نوێژ 'مەحوی' @read feeling
Показать все...
کەدادی یەئسی خۆمم بردە لای، ئەم عارفە توند بوو وتی: ئاخر سبەی جەژنە، خوێنی تۆ لەپێ دەگرم. 'مەحوی' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
ھەرچییەک کە دەخۆم، لێی کەم دەبێتەوە غەمی تۆ نەبێت!😄 'مەولانا' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
مشتێک ئاردم لە نێو پەنجەکانی دایکم بەڵام دایکم خەیاڵ بردویەتی بۆدوور منیش لە نێو پەنجەکانی بیر چومەتەوە 😅❤️ 'گۆران سعید' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
جارێ ناپرسی لە حاڵی من مەگەر نازانی تۆ، زار و بێزار و نەزارم کاری من هەر زارییە 😅💛 'هێمن' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
کە سەرم خستە سەر شانی، نەما ژانی!💚 'شەم حەمە' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
😁
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
💚
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
💚
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
دڵ، ئارامی نەما چ بکا؟ کە ئارامی دڵان ڕۆیی.. 'وەفایی' @read_feeling
Показать все...
حەیات تەڵخ و ئەجەل شیرینە بێ تۆ. 'کوردی'
Показать все...
بەڕووی دڵما، خەفەت پەرژینە بێ تۆ. سالم..
Показать все...
جەفا یار و صەفا ئەغیارە بێ تۆ. صافی..
Показать все...
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ. نالی..
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
ئەگەر ھاتم بەناوی چا وە دێم بۆ چا نایەم، بۆ دیتنی ئەو چاوە دێم 'شێج محەمەدی خاڵ' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
دڵ پەرێشانم لەحەسرەت پەرچەمی شێواوی تۆ ڕۆژی ڕەشکردم بەجارێ زوڵفێ ئاڵۆزاوی تۆ 'ئەحمەد موختار جاف' @read_feeling
Показать все...
وەرە، وەک مردن لەناکاو هەر وەک مردنیش ئەبەدی !💚 'پەروێز هوما' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
وا عەجەب ماوم کە ماوم، بۆ بەبێ تۆ نامرم؟😅 'حەمدی' @read_feeling
Показать все...
02:37
Видео недоступноПоказать в Telegram
مەحوی❤️
Показать все...
ئه‌و كاتانه‌ی ته‌نیایی وه‌ك ئامێرێك ده‌مهاڕێت و ده‌مداته‌وه‌ ده‌ست خۆم.. سه‌فه‌ر چه‌شنی ته‌ورێك خۆی به‌ دیواره‌كانی بونمدا ده‌كێشێت وجودم له‌ت له‌ت ده‌كات و وه‌ك ڕه‌شه‌با ده‌یه‌وێت ڕه‌گو ڕیشه‌م له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ هه‌ڵكێشێت.. منیش هه‌موو جارێك له‌ ناو ئه‌و تاریكییه‌ ڕه‌ش ڕه‌شانه‌ی كه‌ دڵنیام دوا جار ده‌مده‌نه‌ ده‌ست هه‌ڵدێرێك ده‌رونی تێكشكاوی خۆم هه‌ڵده‌گرم و وه‌ك كاڵ فامێك هه‌رگیز نه‌متوانیوه‌‌‌ له‌ نێوان ئێره‌و ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ دایمه‌ ویستومه‌ بۆی بڕۆم یه‌كێکیان هه‌ڵبژێرم ! 'دیدار ڕزگار' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
ئەم گۆزە شکاوانە ئاشت نابنەوە ئەم روحە لەت لەت بوانە کۆناکرێنەوە ئەم باخچانە دڵیان نایەتەوە سەر خۆیان 🤍✨ 'مەھدی ساڵح مەجید'
Показать все...
00:30
Видео недоступноПоказать в Telegram
من لەگەڵ مرۆڤدا ئەمڕۆم لە دوێنێم خراپترە، سەرم دەخورێنم و دەزانم کە سبەینێم لەگەڵیان لەمڕۆ ڕۆشنتر نییە، تا ئەمڕۆ وامدەزانی لەنێو بەنی ئادەمدا شت هەیە دڵی پێخوش بکەیت وەلێ ئێستا حەزدەکەم دەستی چەپم بخەمە سەر دڵم و پەنجەی دەستی ڕاستم بکەم بەقوڕگمدا و قوڵپ قوڵپ بتهێنمەوە... خودایا من لەم دەستکردە جوانەت کە ناوی مرۆڤە.. نائومێدم، نائومێدم، نائومێدم 💔🙂 'توانا ئەمین' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
وەره ئەی ڕێژنەبارانی بەهاری وەره شێعری تەڕی پڕ وردەکاری ❤️ 'هێمن' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
خۆزگە فیزیاگەرێك جورئەتی ئەوەی دەكرد بڵێ نەخێر، مەرج نیە شكان تەنها لە دۆخی ڕەقیدا ڕووبدا ئەوەتا دڵ لەوپەڕی نەرمیدا دەشكێ !😅 'ھەندرێن' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
تەنها من نا.. هەر هەمووتان باش دەزانن، سەختە، زۆر سەختە، تەنیابیت و یادی پێکەوە بوون بکەیت..😅 'نەبەز گۆران' @read_feeling
Показать все...
ئەو هێندە بارانی خۆشدەویست کە من ئاواتم دەخواست هەموو تەمەنم هەورێک بومایە بەسەر بانی ماڵەکەیەوە..😅🧡 'محمد شیرین زادە' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
ئاسمان بە ھەسارەکانیشەوە، بچینە ناو کاکێشانە دوورەکانیش ھێشتا ئاوێنەی خۆشەویستی خۆمان لە خەیاڵی ڕەشمان لەبەرچاومانە بەدترین ئافرێندراوی خودا، شیرینترین خراپەکاری دڵی ئێشاوم ❤️ @read_feeling
Показать все...
دوای تۆ ئەم دونیاییە, یەک دونیا ئیشی دەوێت تا دووبارە ببێتەوە بە دونیا..🙂 'ئیلهان بەرک' @read_feeling
Показать все...
تۆ لە نێو ئەو دونیا گەورەیە زۆر بچووکی, وەلێ لەنێو ئەو دڵە بچوکەی من هەموو دونیای..🧡 'هاوژیر محمد' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
وەرە سووربە لەسەر وادەو بەڵێنی وەرە کوردبەو مەکە پەیمان شکێنی ❤️ 'هێمن' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
مرۆڤێك گه‌ر بیه‌وێ ته‌نانه‌ت به‌ ده‌نگیشی ده‌توانێ له‌ باوه‌شت بگرێ..❤️ 'ئیلهان بێرك' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
چاوەکانی لەوێنەیشدا، مەیلی بەرپاکردنی جەنگێکیان هەیە !❤️ 'پەروێز هوما' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
دڵم خۆشە.. وا باوكم لەوسەری كۆڵان دەركەوت, لە خۆشی دەركەوتنی باوكم، خونچەی كراسەكانی دایكم بەسەر تەنافەكەوە دەبن بە گوڵ !❤️ 'نەبەز گۆران' @read_feeling
Показать все...
خەوی چی.. لە کەیدا بخەوم ؟ کە چاوە ڕەشەکانت، شەویان تاڵان کردووە ! 'تەڵعەت تاهیر' @read_feeling
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
❤️
Показать все...
وەک خەونێکی کورت لەیادت چومەوە وەک کتێبێک کە نەتەوێت جارێکی تر بیخوێنیتەوە لە بەشێکی بێ کەڵکی یادەوەریت تێتھەڵداوم، وەک ڕابردوویەکی تاڵ ناتەوێ ئاوڕم لێبدەیتەوە، چەشنی ڕەنگێ کە چاوانت ئازار دەدەن سەیرم ناکەی.. چ زوو بیرت چوو ئەو کاتانەی نەفرەتت لە ڕابردوت دەکرد کە بێ منە تفت لەو خەونانەت دەکرد کە منت تیا نەبینیون سەرکۆنەی ئەو ڕەنگانەت دەکرد کە لە ڕەنگی چاوی من لایانداوە..🙂 'دیدار ڕزگار' @read_feeling
Показать все...
😅🧡
Показать все...