cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

یاری من

کوا هاودەمێک...؟ تا بەدرێژی بۆی باسکەم کە دڵ لە دەست ڕۆژگاری دابڕانی یار ، چ مەینەتێک دەکێشێت. #حافظ manager: @jabbar_ahmad @raswl_amina

Больше
Рекламные посты
3 912
Подписчики
+124 часа
-107 дней
-3130 дней
Архив постов
Фото недоступноПоказать в Telegram
شەوێ درێژه ئەم شەوە خودا بەسەر کەسا نەیێ.. دووچاری کەس نەوێ لەوا ئەوی که من دووچارمە.. #زاری
Показать все...
5
بۆ وەفاتم گەر وەفایێ کا بە ھاتن یەک نەفەس لازمە دەستەودۆعا بم تا ئەبەد من بۆ وەفات ماھی ڕوخسارت کە جیلوەی دا لە شامی پەرچەما ڕۆژ بەڕووزەردی لە مەشریقدا بەرەو مەغریب ھەڵات #ناری
Показать все...
7
قیبلەکەم بەو زاری هەر وەک غونچە بۆیە پێکەنی.. دا بڵێن خەندەی لە گوڵ دێ ئابـڕووی پەروین دەبا.. #وەفایی زار: دەم
Показать все...
7
ڕەگ و ڕیشەی دڵم هەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ... #وەفایی
Показать все...
7
Фото недоступноПоказать в Telegram
ڕوو لە هەر لایە دەکەم نامۆیە بۆم.. #هێمن
Показать все...
4
Фото недоступноПоказать в Telegram
من تێدەگەم ئەوەی ڕابرد، وەگیر نایێ، ئەوەی دادێ، هەر مردنە. هێندەم بەسە، کە تۆ ئێستا سەرت لەسەر باسکی منە. #پەشێو
Показать все...
7
مەستی خەیاڵی ئەوە لەحزەژمێری شەوە دوژمنی خوێنیی خەوە دیدەیی بێداری من #نالی
Показать все...
7
Фото недоступноПоказать в Telegram
ئەگەر وەعدەم بە مەحشەر پێ‌ بدا دولبەر گەلێ شوکرم لەسەر پردی سیڕاتیشا خەیاڵی ئینتیزاریمە.. #قانع
Показать все...
8
Фото недоступноПоказать в Telegram
قەبووڵ نابێ حەجی کەعبەی ویساڵت ئەگەر دڵ حەڵقەیی ئەو زوڵفە بەر دا لە جێی تیرت دڵم دەردێ لە سینەم بەئیستقباڵی تۆ گەر بێی لە دەردا.. #سالم
Показать все...
7
Фото недоступноПоказать в Telegram
من بسووتێنن ئەگەر دەمکەن بە کل بۆ چاوی تۆ.. #حەمدی
Показать все...
🔥 5
دیسان سەرلە نۆ ماڵ وێرانیمە تەمو تەمەلوول سەرگەر دانیمە دیسان وەک جاران شین و زاریمە خەم و پەژارەی دەردەداریمە دیسان چەرخەکەی چەواشەی بەدخوو بۆ ئازاری دڵ کەوتە هات و چوو دیسان قرچەی زام دەروونی ڕێشم زوخاوڕێژ ئەکا جەرگی پڕ ئێشم گەردوون هەرتاوێ جەورێ ئەنوێنێ چەشنی بایەقووش بەزمێ ئەخوێنێ گەردون کردەوەی  نامرادی یە دۆست لە یەک کردن دڵ ناشادیە #قانع
Показать все...
4
Фото недоступноПоказать в Telegram
ئەی ڕەفیقان گەر ئەپرسن ئەم برینانە چییە؟ تیرەبارانی نیگاهی شۆخی غەدداری منە #ئەحمەد_موختار_جاف
Показать все...
9
دڵ ئەوا کەوتۆتە زیندانی غەمت قوربانتم تایەکی زولفت بنێرە بەڵکە بۆم دەربێتەوە تۆ خودا تاکەی لە تاریکی شەوی هیجرانی تۆ دەستەوئەژنۆ دابنیشم ڕەببی کەی ڕۆژ بێتەوە #حەریق
Показать все...
8
Фото недоступноПоказать в Telegram
کاتێ یەک ئەبینین بە درێژایی سەد ساڵ باوشت پیا ئەکەم. #دیوار
Показать все...
👍 4
من ئێستا پڕ بووم لە باران ئەڵێی گۆمی بەر سایەقەم.. #شێرکۆ_بێکەس
Показать все...
10
کافریش ڕەحمێ بە یەخسیر و زەلیلی خۆی دەکا سا وەرە ڕەحمێ بە حاڵم کە ئەگەرچی کافری گەر بە خەنجەر تیکەتیکەم کەی لەسەر ڕێم دابنێی دەست لە تۆ ھەڵناگرم ھەر تۆم لە خەڵکی چاتری #کوردی
Показать все...
7😢 2
ئەی ڕەفیقان بێن بە خەنجەر بمکوژن ئێوە و خودا تا خەلاسیم بێ لە دەس هیجرانی یاری بێ وەفا #کوردی
Показать все...
7🔥 2
ئەی ڕەفیقان بێن بە خەنجەر بمکوژن ئێوە و خودا تا خەلاسیم بێ لە دەس هیجرانی یاری بێ وەفا #کوردی
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
نەخۆش و سەرخۆش و مەست و خوماری چاوەکەی کاڵم.. #وەفایی
Показать все...
11
Фото недоступноПоказать в Telegram
تۆ وەكو ڕزگاركەری منیت لەم دنیایە هەرچەندە دەمێكی زۆرە بڕوام لەدەست داوە بە ڕزگاربوون. #كافكا بۆ #مێلینا
Показать все...
6👍 1
تا سەر نییە ئەم نازە وەھا دووری مەبینە ئەو چاوە گەلاوێژە خەڵاتی کە برینە ئەو زوڵفە کە ئێستاکە دوو توێی عەنبەری چینە ڕۆژێکی کە دێ تێکەڵی توێی خاکی زەمینە #ئەحمەد_هەردی
Показать все...
5
وەرمەگێڕە ڕوویی نازت زامەکەم ئەکولێتەوە شووشەیی عومرم بە بەردی ھیجر و خەم ئەشکێتەوە تیری موژگانت بھاوە و بمکوژە ببڕێتەوە با بزانن من شەھیدی بەژن و باڵاتم وەرە #ئەخۆل
Показать все...
7🔥 2
مەستی خەیاڵی ئەوە لەحزە ژمێری شەوە دوژمنی خوێنیی خەوە دیدەیی بێداری من.. #_نالی
Показать все...
6
Фото недоступноПоказать в Telegram
نەخۆشی خۆشترە لای من لە ساغی و سیححەت ئەی جانا ئەگەر یەک ھەفتە جارێ بێی بپرسی چۆنە ئەحواڵت..؟ #ئەحمەد_موختار_جاف
Показать все...
4
ئەگەر بۆ مەنزلی لەیلا بە کووچی عشقەوەدا چووی خەبەردار بە لە خۆت ئەی دڵ سەرت نەشکێنی دیواری کەسێ‌ ڕێی کەوتە ئیقلیمی محەبەت گەر هونەرمەندبی دەبی ڕۆژێ‌ بگا دەستی وەکوو یووسف بە سالاری #موخلیس
Показать все...
2👏 2
ئەگەر بۆ مەنزلی لەیلا بە کووچی عشقەوەدا چووی خەبەردار بە لە خۆت ئەی دڵ سەرت نەشکێنی دیواری کەسێ‌ رێی کەوتە ئیقلیمی محەببەت گەر هونەرمەند بی دەبی ڕۆژێ‌ بگا دەستی وەکوو یووسف بە سالاری #موخلیس
Показать все...
زمستانی فیراقت تێکیدا بازاڕی دڵ #گۆرانیەکان
Показать все...
🔥 2
2👏 1
بە دوو زوڵفی کەمەند ئاسا ڕەگی دڵمت لە بێخ هەڵکەند دەسا ڕەحمێ کە با نەمرم دڵ ئینتیزاری دەرمانە بە دوو ئەبرۆی هیلال ئاسا کە وەک شمشێری قەتتاعە بڕیت ڕیشەی دڵی زارم لە ژینی خۆی هەراسانە.. #زاری
Показать все...
4
Фото недоступноПоказать в Telegram
مەعشووقە؛ لە لا، جام؛ بە لەب، مەنزڵی خەڵوەت چیدی هەیە دنیا! کە تەمەننا لە خودا کەم؟ #ئەدەب
Показать все...
5
00:18
Видео недоступноПоказать в Telegram
دڵ لەسەر پشکۆی فیراقت وەک سەماوەر هاتە کوڵ بێرەوە، چایی بەبێ شەکری لێوت چا نییە #نەدیم
Показать все...
👍 4 3
Фото недоступноПоказать в Telegram
بەخت یەک ھیجرەت دوو و غوربەت سیان و دڵ چوار من یەکم، چوار تەوقی ناحەق بۆچی چۆتە گەردنم؟! #کوردی
Показать все...
🔥 4
Фото недоступноПоказать в Telegram
غەم وشادی سەراپا ھەرچی بێ وابەستەیی تۆیە #حەریق
Показать все...
4
Фото недоступноПоказать в Telegram
ئەو نەهات یا هەر لەبەر چاوی من ئەوڕۆ تەم هەیه؟ #هێدی
Показать все...
😢 4 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
فریشتەی کامەرانیم بووی، کەچی شەیتانی دڵ دەرچووی بە بارێکی ترا دووبارە شێت نابم، بڕۆ لاچۆ! #مەدهۆش
Показать все...
😢 5 2
Фото недоступноПоказать в Telegram
بە کەمی مەگرە ژیانی بەئەوین دەئەویندایە هەموو تامی ژین #هێدی
Показать все...
👏 4
ئەی نەسیم و ئەی هەناسەی بەربەیانانم لە کوێی ئەی هەموو ئاوات و تاسەی ڕۆح و گیانانم لە کوێی ئەی هەموو دەم هاودەم و هاوڕێ و هەڤاڵ و هاونشین هێزەکەی هەنگاوی پیاسەی ڕێوبانانم لە کوێی ئەی چرای ڕووناکیی ئاسمانی ژیانم مانگی من ئەی زریوەی ئەو کراسەی ئاسمانانم لە کوێی ئەی کە تەعریفی کەماڵی بۆ ئەویندارانی ژین ئەی کە پێناسەی لە خاسەی جوان و جوانانم لە کوێی ئەی ڕەدیف و قافییە و وەزنی شیعر ئەی شاغەزەڵ ئەی عەزیزم ئەی خولاسەی بەیتی خاڵانم لە کوێی #خاڵە_قازی
Показать все...
👏 3 2
ئەی نەسیم و ئەی هەناسەی بەربەیانانم لە کوێی ئەی هەموو ئاوات و تاسەی ڕۆح و گیانانم لە کوێی ئەی هەموو دەم هاودەم و هاوڕێ و هەڤاڵ و هاونشین هێزەکەی هەنگاوی پیاسەی ڕێوبانانم لە کوێی ئەی چرای ڕووناکیی ئاسمانی ژیانم مانگی من ئەی زریوەی ئەو کراسەی ئاسمانانم لە کوێی ئەی کە تەعریفی کەماڵی بۆ ئەویندارانی ژین ئەی کە پێناسەی لە خاسەی جوان و جوانانم لە کوێی ئەی ڕەدیف و قافییە و وەزنی شیعر ئەی شاغەزەڵ ئەی عەزیزم ئەی خولاسەی بەیتی خاڵانم لە کوێی #خاڵە_خازی
Показать все...
ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرکەم غەریبی کۆی دڵبەر بم ئەگەر ساتێ لە یادم چی ھیلاکی ژەھری ئەژدەر بم بەغەیری بۆسەی چاوت ئەگەر قەسدی ویساڵت کەم بە شوعلەی قەھری تۆ یاڕەب سەراپا قەتڵی ئەخگەر بم #کوردی
Показать все...
4
ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرکەم غەریبی کۆی دڵبەر بم ئەگەر ساتێ لە یادم چی ھیلاکی ژەھری ئەژدەر بم بەغەیری بۆسەی چاوت ئەگەر قەسدی ویساڵت کەم بە شوعلەی قەھری تۆ یا ڕەب سەراپا قەتڵی ئەخگەر بم #کوردی
Показать все...