cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

گەشتیاری شیان

کاناڵێک بۆ ڕاگەیاندنی هەواڵ و ڕووداوەکانی ڕۆژانەی ئاوایی شیان و باس و بابەتی گرینگی زانستی، ئەدەبی، هونەری، گەشتیاری و ........... ارتباط با مدیر کانال ؛ @mohamadshian

نمایش بیشتر
إيران206 354زبان مشخص نشده استدین و مذهبی100 003
Advertising posts
208مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+17 روز
-130 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

وێڕای ڕێز و سڵاو لەخزمەت خەڵکی خۆشەویستی ئاوایی شیان لە لایەن بنەماڵەی کاک عەباس سەلیمیەوە(تەنگیسەر) سپاس و دەستخۆشی خەڵکی بەشەرەفی شیان ئەکەین بۆ بەشداری بەرفراوانیان لە پرسەی خوالێخۆشبوو کاک عەباس و هیوادارین خودای گەورە ئەجری زەحمەتەکانتان  بەخەیر بداتەوە ، بەبۆنەی ئەوەی زۆرێک لە خزم و هاووڵاتیانی شیان لەم چەن ڕۆژە پرسیویانە و زەنگیان داوە بۆ هەواڵی پرسەی کاک عەباس لە شیان پێویسته سپاسی دڵسۆزی و هاودڵیتان بکەین و لە خزمەتتانا ڕای بگەینین کە بەیانی چوارشەممە سەعات 4 تا 7ی ئێوارە بنەماڵەی دادە پرشنگ سەلیمی لە ناو دێیا له ماڵی خۆیانن و ئەو بەڕێزانەی کە پێیان خۆشە سەردانیان بکەن ئەتوانن لە پرسەی ئەو خوالێخۆشبووە بەشداری بکەن
نمایش همه...
⭕️ خوردن سیب در ساعات اولیه صبح برای سرحال نگهداشتن مؤثرتر از قهوه عمل می‌کند 👈 سیب حاوی 13گرم فروکتوز است؛ قند طبیعی که با افزایش جریان خون، موجب افزایش فعالیت مغز و انرژی بدن میشود ...!!
نمایش همه...
جەژن واتە یاخیبوون بەرانبەر بە نادادی، نەک بوون بە کۆیلەی پارەدار و دەسەڵاتدارەکان. واتە شکاندنی بت و سەنەمەکان، نەک دروستکردن و هەڵدان بە باڵای بتەکان. واتە بوون بە بتشکێن، نەک بت تاش. واتە چەکوش بوەشێنیت بۆ ئەوەی بتەکانی ناخت، بتەکانی دەرەوە ورد بکەیت و لەدایکببیتەوە، کۆمەڵگا سەرلەنوێ لەدایکببێتەوە، نەک ئەوەی چەکوش بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی بتێکی نوێ بتاشیت. . ئیشی ئیبڕاهیم، موسا، حەللاج، عیسا، کۆپەرنیکۆس، ڕۆمی، نیچە، سەردەشت و زەردەشت و هەزارانی تر، بتشکێنی بوو نەک بتتاشی. یادکردنەوەی ئەمانە کاتێک جێی خۆی گرتووە کە ڕێگەی یاخیبوون و بتشکێنی بگریتە بەر. بەو ڕۆژەی کە بتەکان شکێنراون، گوتراوە جەژن. بەڵام بتی دەرەوە، ناشکێ، هەتاوەکو بتی ناخت ورد نەکەیت. بتی ناخت کە شکاند، کە وردت کرد، بتی دەرەوە خۆی دەشکێت. هەموو سەردەمێک، لەگەڵ خۆیدا بتی نوێ و وەڵامی لەبەر کراوەی نوێ درووستدەکات، وە هەموو سەردەمێکیش، ئیبراهیم و مووسا و نیچەیەک درووستدەبێت و دەستدەکات بە شکاندنی بت و سەنەمە درووستکراوەکان. کە مرۆڤ بتەکانی ناخی شکاند، سەرلەنوێ لەدایکدەبێتەوە، دەبێتە مرۆڤێکی نوێ و خاوێن، خاڵی لە هەرچی ڕق و کینە و لوتبەرزی و خۆسەنتەری و ئەوسەنتەری. بەهەمان شێوە، کە بتی کۆمەڵگا شکا، سەرلەنوێ کۆمەڵگا لەدایکدەبێتەوە و خاڵی دەبێتەوە لە بت و سێبەری بتەکان. بەڵام دوای شکانی هەر بتێکیش، مرۆڤگەلێک هەن توانای بێ بتیان نییە و ناتوانن بێ سەرۆک بژین، ناتوانن بێ لێخوڕین بژین، توانای ئەوەیان نییە لەبەر رووناکی خۆر هەڵبکەن و بەرگەی رووناکی ناگرن، پێویستییان بە سێبەری بت هەیە بۆ ئەوەی لەبەر هەتاوی هەقیقەتدا نەسووتێن، بۆیە دووبارە بتی نوێ دەتاشن و لەبەر سێبەرەکەیدا کۆدەبنەوە. چونکە مرۆڤێک لە رووناکیدا پێویستی بەوەیە چاوی بکاتەوە و خۆی بە چاوی خۆی هەقیقەتی شتەکان بینێت، کە هەموو کەس توانای بەرگەگرتنی بینینی هەقیقەتەکانی نییە، هەموو کەس چاوی هێندە بەهێز نییە بتوانێت سەیری خۆر بکات، بەڵام لە سێبەری تاریکیدا پێویستی بە چاو نییە و ئیشەکەی ئاسانترە و بە کوێری بەدوای مێگەل و بتەکاندا هەنگاو دەنێت. بۆیە زۆربەی مرۆڤەکان بتپەرستی هەڵدەبژێرن، چونکە ئاسانترە، بەڵام ئەوەی بتشکێنی هەڵدەبژێرێت، ڕێی هەڵدێری هەڵبژاردووە، دەبێتە سەردار بۆ دوای خۆی، بەڵام سەری دادەنێت لەسەری و وەک مەنسوور دەیبەنە سەر دار. "هەیە گەر عیشقی سەرداری لەسەردا بکە مەشقێ لەوانەی چوونە سەر دار" مەحوی ئەوەی یاخییە، کەسێکی تاکە، بیرکەرەوەیە، هۆشیارە، بەدوای کۆمەلگا و ترێندەکانەوە نییە، مێگەل نییە، گومان دروستکەرە، وەڵامە لەبەرکراوەکانی قبوڵ نییە، ئاراستەی ژیانی خۆی بەدەستی خۆیەوەیەتی، خوی بتپەرستی تەرککردووە، رەگی بتپەرستی و سەرۆکپەرستی هەڵقەندووە، ترسی نییە لە تەنهایی و بەتەنها مانەوە، بەدوای رازیکردنی کۆمەلگاوە نییە. بەڵام هەموو کەس جورئەتی ئەم بتشکاندنەی نییە، چونکە سروشتی ئینسان وایە ترسی هەیە لەوەی بێ بت و چەمانەوە بمێنێتەوە. ئینسانێک سەدان ساڵ فێری چەمینەوە و بتپەرستی بێت و چاوی لە دەستی ئەم و ئەو بێت لێیبخوڕێت و ئاراستەی بکات، ناتوانێت راستەوخۆ ببێت بە تاک و خۆی ئاراستەی بیرکردنەوەکانی خۆی بگرێتە بەر. بۆیە ئینسانی بتپەرست، بەردەوام پێویستی بە کەسێکە ئاراستەی بکات و وەکو مێگەل دوای کەوێت. ناتوانێت بێ بت بژیت، ناتوانێت و توانای بوون بە تاکی نییە، توانای دوورکەوتنەوە لە کۆمەڵگای نییە. ترسی هەیە لەوەی دووربکەوێتەوە لە کۆمەڵگا نەوەک نەفی بکەن و قسەی پێ بڵێن. .
نمایش همه...
((جەژن واتە نوێبوونەوە و لە دایکبوونەوە)) جەژن لە یاخیبوونی کەسێکەوە درووستبووە بەرانبەر بە کۆمەلگایەکی دواکەوتوو. لە رووبەڕووبوونەوەی تاکێکی هۆشیارەوە بەرانبەر بە جاهیلییەتی کۆمەڵگایەکی مێگەل. لە کردنی پرسیارێکەوە بەرانبەر بە وەڵامە ئامادە و لەبەرکراوەکان. لە دروستکردنی گومانێکەوە بۆ هەقیقەتە درۆیینەکانی سەردەم. جەژن لە سەرکەوتنی کەسێکەوە هاتووە کە بتەکانی سەردەمی خۆی ورد کردووە. کە گومانی لە بیرکردنەوە چەقبەستووەکانی کۆمەڵگا کردووە. کە جورئەتی هەبووە پرسیار بکات و تێبگات و بە لەبەرکردنی وەڵامەکان سوکنایی نەیەت. جەژن واتە سیمبولی یاخیبوون و پرسیار و گومانکردن و بەرانبەر بە وەڵامە لەبەرکراوەکان..... 👇👇👇👇
نمایش همه...
🌹🌷ضبط این فیلم زیبا وجذاب حدود ۴۷روز طول کشیده است. اما در ۳دقیقه ۲۱ ثانیه خلاصه شده
نمایش همه...
هامن، ها،من وار  گەرمیش جۆش ئاوەرد فەزای نەزم بەزم نەو وەهاران بەرد بووڵ وە یانەی جەم نەوگوڵاڵان شەند چەمەن بێ نەوای ناڵەی بوڵبوڵ مەند تای بەڕەزای شەنگ نە سای موغاران شێویا چون زوڵف تازیە داران ها ، کاوان ، کاوان دڵ چون دڵ ڕێشان هەڕ دان وە سەردا هەردان پەی وێشان دووریت ئایر وست وە یانە کەی من یانێ یانەی دڵ وێرانە کەی من هەوا ئایرین ، سەروەخت ئایرین دڵە ئایرین ، بەدبەخت ئایرین وەی گشت ئایرەوە خەیاڵم خامەن بەختم ناپۆختەن فامم نەفامەن وەی بڵێسەوە گەردێم باقییەن وادەی ئایرین بادەی ساقییەن بەشق پیاڵەی، مەست چاوە کەت بەو پەشێوی چین پای کڵاوەکەت با بەی مەی بەڵکم ئایر مەستی سۆچنۆ یەکسەر خاشاک هەستی مامۆسا مەولەوی
نمایش همه...
#شێعرەو زاڕۆڵا شێعری منداڵان(ژینگەوان)لە سەباح شیانی، ڕێکخەری گرووپی سروود،کوورش جلالی، سپاس بۆمنداڵانی بە هەستی نیشتمان، سنە بەهاری 98هەتاوی، باخچەو گوراڵا کاناڵێوە تایبەت بە زاڕۆڵا وانای شێعرێ و داستانێ پەی زاڕۆڵە شیرینەکاما وەشحاڵێما کەردێ بە بەشداریتا.❤️ باخچەو گوراڵا❤️ 🌸🌷🌸🌷🌸🌷🌸🌷🌸🌷🌸🌷🌸 https://t.me/+FJy8h49Qe984YWQ0 https://t.me/bbaghcha لاپەڕەو ئینستاگرامی https://instagram.com/bakhchaw.gorala?igshid=OGRjNzg3M2Y=
نمایش همه...
⭕️ دوست من، نمی‌توانم بگویم چطور متفاوت زندگی کنی چون با این کار باز با نقشه دیگران خواهی زیست تا زنده‌ای زندگی کن! اگر زندگی‌ات را به کمال دریابی، وحشت مرگ از بین خواهد رفت ...!! #اروین_د_یالوم
نمایش همه...