167مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
- مشترکین
- پوشش پست
- ER - نسبت تعامل
در حال بارگیری داده...
معدل نمو المشتركين
در حال بارگیری داده...
ناوەندی نووسەرانی کوردوستان/رۆژهەڵات
ئەندامانی هەڵبژاردە
بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی سێهەمین کۆنفرانسی نووسەرانی رۆژهەڵات هەواڵێکی خۆش و دڵخۆشکەرە بۆ سەرجەم شاعران و نووسەرانی رۆژهەڵات. هیوادارم داهاتووی کار و چالاکیەکان بۆ زیندوو ڕاگرتنی وزەی نووسین و جمینی بیری ئیمڕۆیی بێت.
لەگەڵ ئاواتی سەرکەوتن و گەشەی فەرهەنگی رۆژهەڵات
سمایل عەزەمی.
سەرەتای جۆزەردانی ٢٧٢١ ی کوردی. سنە
@NavendiNuseran
هەر هایکۆیەک زۆرجار " کیگۆ " یان وەرز وشەی هەیە و هەر وەها دابڕان و وەستانێکی زمانی تێدایە " کیەرەجی " درەنگکردن و راوەستانە ، وەک ئەوەیە دوای بیستنی قسەی کەسێک ، دوای دیتنی فیلم یان تابلۆیەک ، یان دیمەنێکی سرنجڕاکێش ، لە رستەیەکدا هەست و حاڵەتی خۆت بەرانبەر بەوە دەرببڕیت. وه‌کوو ئه‌م هایکۆیه؛
سەرەتای بەهار،
له‌گه‌ڵ دەنگی مشار-
جوڕەیەک ئه‌خوێنێ!
دوای بیستنی دێڕی یه‌که‌م بێده‌نگییه‌ک دروست ئه‌بێ یان باشتره بڵێین راوه‌ستانێک هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی لە وێنه‌ی هایکۆکه تێبگه‌ین. دێڕی دووه‌م و سێهه‌م پێکه‌وه‌ن و وێنه‌ی هایکۆکه له دوو دێڕه پێکهاتووه. هایکۆنووس له ئه‌ساسدا ئه‌وه‌ی بینیوه؛ له‌گه‌ڵ ده‌نگی مشاره‌که جووڕه‌یه‌ک ئه‌خوێنێ. دێڕی سه‌ره‌تای ئه‌م هایکۆیه که تێکه‌ڵبوونی هایکۆنووس به ئیماژه‌که‌یه له زۆربه‌ی هایکۆکاندا وه‌ک هایکۆکه‌ی باشۆ له کۆتاییدا ئه‌نووسرێت. به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌میشه له سه‌ره‌تاوه بێت. هایکۆنووس به هێنانه‌وه‌ی سه‌ره‌تای به‌هار چه‌ن چتمان بیرده‌خاته‌وه؛ جوڕه‌که هێلانەی ساز کردووه! ره‌نگه هێلکه‌ی دانابێ! ... خوێندنی جوڕه جگه له‌وه‌ی که خه‌ریکه سنووره‌که‌ی ده‌ستنیشان ئه‌کات و جووته‌که‌ی و بوونه‌وه‌ره‌کان ئاگادار ئه‌کاته‌وه، جۆرێک به‌رخۆدان و به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمن و هێزی ده‌ره‌کیه...
زۆرجار ئەو درەنگە لە دێڕی سێهەمدا دێت و بە (؛) پێوەندی لەگەڵ دوو دێڕی پێشوو ئه‌گرێ و ئیماژی هایکۆیی تەواو ئەکرێ. وه‌کوو ئه‌م هایکۆیه‌ی خواره‌وه؛
قه‌تیس ماوه -
لە ژێر سەهۆلی حەوز؛
وێنەی دار!
ئەگەر ئەو درەنگ و راوەستانە " کیەرەجی " لە سەرەتاوە بێت بە ویرگوول (،) لە دوو دێڕی دوای خۆی دیاری ئەکرێت. بەم شێوە کۆتاییەکی سەرسووڕهێنەر و سەرکەوتوو ئەخوڵقێت. "هایکۆی جوڕه که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا."
سەرەکیترین بەردی بناغەی هایکۆ کە لە زۆربەی هایکۆکاندا بەرچاوە ، وێنە یان " ئیماژ " ە . وێنەی دار ، باخ ، گۆم ، حەسێڵ ، مانگەشەو ، بوونه‌وه‌ر و پێکهاته‌کان و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵیاندا... وێنەگەلێکن بۆ دروستکردنی هەست تێکەڵ بە هروژمی مانایی بەربڵاو.
دووەمین بابەتی سەرەکی لە هایکۆدا " جووڵە "یە، لەبەر ئەوەی کە خستنە بەرچاوی وێنەیەک لە ساتێکی دیاری کراو ، کاتێک سرنجڕاکێش ئەبێ کە هاوکات بێ لە گەڵ جووڵە و تێپەڕین، دەنا شێعریەتی لەدەست ئەدات و خوێنەر ماندوو ئەکات. هه‌ست به جووڵه و زیندووبوون له هایکۆدا رێک سنووری نێوان فۆتۆگرافی و ئیماژی هایکۆییه. زۆربه‌ی هایکۆکانی ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌یان تێدایه. یەکێکیتر لە بابەتە سەرەکی و گرینگەکانی هایکۆ " مانای شاراوە"یە . ئەم مانایە زۆرجار لە نێو رستەکاندا ناوترێ ، بەڵام شاعر ، خوێنەر لە شوێنێک دائەنێ کە بتوانێ لەوێوە دنیایەکی جیاوازتر لەوەی رەوڵەتی نووسراوەکەیە ببینێ...
دەیان ساڵە
ڕاوەستاوە بەهێمنی؛
پیره چنار
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م کتێبه‌دا بڕێک له کاره‌کان له ((سێن ڕیۆ )) نزیکن یان سێن ڕیۆن ، باسێکی کورت لێ ده‌که‌ین. لە رووی فۆرمەوە سێن ڕیۆ هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ هایکۆ نیە و لە راستیدا سێن ڕیۆ هەر هایکۆیە ، هایکۆیەک کە بە جێگای ئەوەی کە باسی سروشت بەتەنیا بکات ، باسی مرۆڤ ئەکات و هەوڵ ئەدات بە یارمەتی تەوس و تەشەر و زۆر جار تەنزی تاڵ ، كێشە و ناکۆکی و لایەنە لاواز و گاڵتەئامێزەکانی مرۆڤ دەربخات و زقیان بکاتەوە... ناوی سێن ڕیۆ لە ناوی شاعرێک ناسراو بە " سێن ڕیۆ کارای " (1790-1718 ) گیراوە. ناوی راستەقینەی " کارای هایچە مۆن" بوو. هایچەمۆن کۆمەڵە شێعرێکی لەو سەردەمە بڵاوکردەوە و ئیتر بەدوای ئەوەدا ئەو شێوازە نووسینە بە سێن ڕیۆ ناوی دەرکرد. ئەم شێعرەی خوارەوە یەک لەو شێوازە ئەدەبیەیە؛ که له ئه‌م کتێبه‌دا هاتووه؛
دوای هەڵبژاردن ئه‌وه‌ی له دروشمه‌کان – ئه‌یبیسم؛
خشەی گسک!
من ته‌نیا ئاماژه‌یه‌کی کورتم داوه بۆ ناسینی هایکۆ و هایکۆکانی ئه‌م کتێبه ، و زۆرتری له‌سه‌ر نه‌چووم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه له قه‌باره‌ی پێشه‌کی ده‌رنه‌چێ و هه‌م خوێنه‌ر و هایکۆنووس و شاعرانی ئێمه خۆیان زیاتری بخوێننه‌وه و که‌شفی خۆیانی تێدا بکه‌ن. بێگومان ئه‌م کتێبه زۆر هایکۆی سرنج‌ڕاکێشی له خۆی گرتووه و دوای ته‌واوکردنی کتێبه‌که و خوێندنی هه‌موو هایکۆکان ئێمه بۆ زۆر بابه‌ت روانگه‌یه‌کی ئینسانیترمان ده‌بێ...
سمایل عه‌زه‌می – پاییز 2719ی کوردی
چەن هایکۆ هەر لەو کتێبە:
قاشێک شووتی.
گەروویان تەڕ دەکەن؛
مێشه‌کان!
٭
ورده‌ماسی
قاپوولەم ئەگەزن.
پیاسەی چەم!
٭
خۆیان دەشۆن
لە ژێر فەوارەی حەوزکه؛
ماسییەکان
@haykokurdi
@smail74
پێشەکی لەسەر کتێبی ؛ فرمیسک نیە(هایکۆی کوردی)- لە نووسینی ئێقباڵ موحەمەدی ١٣٩٩
لە ژێر ئەو ڕەوەزەدا
کەڵێک نووستووە!
((زۆر ئاساییه ئه‌و شتانه‌ی له کتێبه‌کاندا ئه‌وترێن ، ره‌نگه له ژیانی واقعیدا روو بده‌ن به‌ڵام نه‌ک رێک هه‌ر به‌و شێوه‌یه. ئاوا قووڵ دڵم به‌ستبوه به ئه‌م شیوه‌ی روودانه. سه‌ره‌تاکان ده‌بێ سه‌ره‌تایه‌کی ته‌واو واقعی بن))
ژان پۆل سارتر کتێبی بێزهاتنه‌وه
ماوه‌یه‌کی زۆر له‌وه‌ی هایکۆ به شێوه‌ی جدی له زمانی کوردی‌دا بایه‌خی پێده‌درێ تێنه‌په‌ڕیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م ماوه که‌مه‌یشدا زۆر هه‌وڵی به‌نرخ و کاری جوان و هایکۆی سه‌رکه‌وتوو نووسراوه که بێگومان باس له خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و هه‌وڵ بۆ چوونه ناخی هایکۆ ده‌کات. ئه‌وه‌ی که هایکۆنووسانی کورد تێئه‌کۆشن لێکدانه‌وه‌یه‌کی دروست و پڕناوه‌ڕۆکیان له هایکۆ هه‌بێ و ته‌نیا وه‌کوو فورمێک شێعری ویشک و قاپێک بۆ دانانی زمان له قه‌باره‌یه‌کی جیاوازدا چاوی لێنه‌که‌ن، ئه‌وه خۆی هه‌وڵه‌که به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ک ده‌با که له داهاتوودا شاعرانی لاو که سه‌رنجیان بۆ لای هایکۆ ده‌خزێ ، به هه‌ڵه‌دا نه‌چن و بتوانن له‌م دنیایه‌دا که‌شف و داهێنانی زیاتر بکه‌ن. بێگومان ئه‌و هایکۆیانه‌ی به زمانی کوردی نووسراون به ئه‌وانه‌یشی که له سایت و گرووپ و که‌ناڵه مه‌جازیه‌کاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه، هه‌موو سه‌رکه‌وتوو و شاز نین. ته‌نانه‌ت ئه‌و کتێبانه‌یش که بڵاوکراونه‌ته‌وه له لایه‌ن ئێمه‌ی هایکۆنووسه‌وه قسه و باسیان له‌سه‌ره‌و ده‌بێ به وردی بیانخوێنینه‌وه و باسیان له‌سه‌ر بکه‌ین- ئه‌م کتێبه‌ی کاک ئێقباڵیش به هه‌موو جوانیه‌کانیه‌وه جیاواز نیه له‌و هه‌وڵانه و ره‌خنه‌یشی له‌سه‌ره- ده‌بێ له پێداچوونه‌وه‌ی داهاتووماندا بڕێکیان لێ ده‌رکێشین یان وه‌ک هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌کان باسی لێبکه‌ین! خۆ ئێمه خوامرۆ نین هه‌مووشتێک له ئان و ساتێکدا و به‌یه‌کجاری بزانین و بیکه‌ین! ئێمه به‌رخوانی خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنی ئه‌مڕۆمانین. به‌خته‌وه‌ری له‌وه‌دایه به‌ره‌ی دواتر ئه‌زمووزی زۆرتری بخریته به‌رده‌ست تا به‌رچاوی کراوه‌تر بێ و داهێنانی باشتر بکات. ئه‌وان به‌م هه‌وڵانه‌وه راناوه‌ستن و داهێنانی تازه‌تر ئه‌که‌ن. هه‌رچی ئه‌زموونه‌کان زۆرتر بن ، به‌ره‌ی نوێ قووڵتر مه‌له‌ی تێدا ده‌کات و شتی تازه‌تری تێدا ئه‌بینێته‌وه.ئه‌م پێشه‌کیه کورته‌م باسکرد بۆ ئه‌وه‌ی تا راده‌یه‌ک گرینگی نووسینی هایکۆ له زمانی کوردی‌دا و له جیهانی ئێستادا له‌به‌رچاو بگرین و هه‌وڵبده‌ین تێگه‌یشتنێکی درووست بده‌ین به خوێنه‌ر و وه‌رگێڕی هایکۆ و به‌ره‌ی داهاتوو...
مێژووی کورت نووسین له ئه‌ده‌بی ژاپۆندا و به‌گشتی له رۆژهه‌ڵاتی دنیادا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش زایین ، به‌ڵام مێژووی نووسینی هایکۆ که وه‌ک شیله‌ی ئه‌و مێژووه درێژه‌یه، ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شانزدەی زایینی لە ژاپۆن کە لە دڵی شێعرێکی پەنج دێڕی بە ناوی " رێنکۆ " یان " رێنکا " کە زۆرتر بنەمای تەنزیان پێوە بوو هاتە دەرەوە. وردە وردە لە تەنز و دەربڕینی ئاسایی کەناری گرت و بەرەو روانینی قووڵتر هەنگاوی هەڵگرت و لە ئەنجامدا " ماتسۆئۆ باشۆ " قەبارەی دیاریکراوی پێ بەخشی و لە سەدەی هه‌ژدەهەمەوە ناوی هایکۆی لێ‌نرا. هایکۆ کورتترین شێعرە لە وڵاتی ژاپۆنەوە بانگەشە بووە و لە حەفدە " مۆرا " یا " ئۆن " لە زمانی ژاپۆنی پێکهاتووە. لەبەرئەوەی لە زمانەکانی دیکە ئەو قەبارە دەنگیە جیاوازە، لە زمانی ئینگلیزی پێ وتراوە "سیلاب" ، لە فارسی "هجا" و لە کوردی " پەنجە یان دەنگ یان بڕگه" ی پێ ده‌ڵێین . ئەو حەفدە دەنگە لە زمانی ژاپۆنی لە هێڵ و رستەیەکدا ئەنووسرێت و لە ئینگلیزی و کوردی و زۆر زمانی دیکە بە شێوەی سێ دێڕی ئەنووسرێت.
古池 / 蛙飛び込む / 水の音
حه‌سێڵگه‌ی چۆڵ...
قڕبۆقێکی تێده‌خزێ؛
شڵپه‌ی ئاو!
باشۆ به‌و هایکۆیه‌وه شۆڕشێکی له نووسینی شێعر ده‌سپێکرد که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه سه‌رنجی ئه‌ورووپا و رۆژاوای جیهانی بۆ لای خۆی راکێشا. که‌سانی وه‌کوو ئێزرا پاوێند ، تی ئێس ئیلیۆت ، ئۆکتاویووپاز و... به خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و شرۆڤه‌ی ئه‌و شێوازه نووسین و شێوه ژیانه‌ی هایکۆ درگایه‌کی تازه‌یان له‌ڕووی زمانه‌کانی خۆیان کرده‌وه. بۆ تێگه‌یشتن له جوانی ئه‌و هایکۆیه به‌س ئه‌وه‌نده‌ی رامانی ئێمه و نۆستالۆژیاکانمان قسه‌ی تیایه. نووسینی ئه‌و هایکۆیه بۆ خۆی و له‌سه‌رده‌می خۆیدا شڵه‌قاندنی ده‌ریای مه‌ند و بێ جووڵه‌ی ئه‌ده‌بی ژاپۆن بوو! من ئه‌لان که دووباره ئه‌م هایکۆیه‌م خوێنده‌وه چوومه‌وه بۆ ساتێک له فیلمی (( کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن – به‌همه‌ن قوبادی))، کاتێک ئارامی دێیه‌ک به گوڕه‌ی له ناکاوی فڕۆکه‌ی دوژمن ده‌شکێ!
در نبردی که میان تو و جهان درگرفته است، جهان را یاری کن!
وظیفه ادبیات📚
رولان بارت✍
از نویسنده همیشه ناعادلانه پرسش می‌شود که: " بدبختی مردم را ببین، برای آن چه کرده‌ای؟" هنرمند در قبالِ چنین باج‌خواهی بیشرمانه‌ای می‌تواند جواب بدهد: "بدبختی مردم؟ دست‌کم من چیزی به آن نمی‌افزایم. و کدامیک از شما می‌تواند چنین ادعایی بکند؟"
وظیفه ادبیات📚
آلبر کامو✍
در تمدنی که جنایت و خشونت از آیین‌های فلسفی آن است و به‌زودی از نهادهای اجتماعی آن هم خواهد شد، جلادان کاملا حق دارند که وارد دستگاه اداری شوند.
وظیفه ادبیات📚
آلبر کامو✍
ما در زمانه‌ی مسلک‌های تمامیت خواه و خودکامه زندگی می‌کنیم یعنی مسلک‌هایی که چنان به خود و به حقانیت ابلهانه یا به حقیقت کوته‌بین خود یقین دارند که رستگاری جهان را تنها در سلطه‌ی خویش می‌بینند. و طلبِ سلطه بر کسی یا چیزی یعنی طلب بی‌حاصلی یا خاموشی یا مرگِ آن کس.
وظیفه ادبیات📚
آلبر کامو✍
@Farkmg📚
@smail74
پەیامێک لە نالیەوە
شێعر ؛ سمایل عەزەمی
خوێندنەوە؛ میلاد ئەمانوڵایی
@smail74
لە کتێبی ؛ رۆماتیسم
پەیامێک لە نالیەوە...
.
.
.
.
لە چی ئەترسی!؟
بۆ لە سووچێکی تاریکی مێشکت‌دا ئەمشاریتەوە؟
لە چی ئەترسی؟
بۆ بە کۆڵانەکانی دڵمدا
بە ترسەوە هەنگاو ئەنێی؟
من نامۆ نیم
من لە نزیکترین ئەستێرەوە پەیام ئەدەم
من لە زەوینەوە هاتووم
هێشتا گوڵی بەهاری پار بە لێوەکانمەوە ماوە
من لەمێژە لێرەم
من مەترسێنە لە خۆر
لە گەرمای دەستەکانت
من نزیکترین ئەستێرەم بە تۆ
من لە شێعر تێدەگەم
وەک چۆن لە تۆ
لە خۆشەویستی تێدەگەم...
@smail74
ئەم شێعرەم پاییزی ١٣٧٣ی هەتاوی(١٩٩٤)ی زایینی نووسی، زۆر جار چاپ کراوە و خوێندراوەتەوە. بەڵام بۆ یادی مامۆستایانم ئەمڕۆ دامناوە.
مامۆستای قوتابخانه
ئه‌ی مامۆستای قوتابخانه
ئه‌ی رێبه‌ری قوتابخانه
بچووکین و وردیلانه
له نێو سه‌رمای ئه‌م زستانه
مه‌ڕۆ جێ‌مان مه‌هێڵانه
*
با و زریان و سه‌رماوسۆڵه
رێمان پێ ئه‌گرن له‌م دۆڵه
ئه‌و گورگه و ئێمه به‌رخۆڵه
چنگ ودیانی بێ ئامانه
مه‌ڕۆ جێ‌مان مه‌هێڵانه
*
مه‌کته‌ب گه‌رمه که تۆ گه‌رمی
وه‌کوو ئێمه تۆ دڵنه‌رمی
تۆ شه‌پۆلی ده‌ریای شه‌رمی
بۆنت بۆنی دارستانه
مه‌ڕۆ جێ‌مان مه‌هێڵانه
*
تۆ باڵنده‌ی ئه‌منیش گوڵم
که تۆ گوڵ بی من بوڵبوڵم
ئه‌ی باڵبه‌سته‌ی گۆشه‌ی دڵم
تا چۆن بژیت له‌م زیندانه
مه‌ڕۆ جێ‌مان مه‌هێڵانه
*
وتت هه‌ر ساڵ له دێهاتێ
هه‌ر ساڵێکیش به‌سه‌رهاتێ
ده‌سا! ئارام بگره ساتێ
ئه‌ی کۆتری بێ هێلانه
مه‌ڕۆ جێ‌مان مه‌هێڵانه
*
هه‌ژار وتی؛ پاییز سه‌رده
دار و ده‌شت و ده‌وه‌ن زه‌رده
هه‌وا ئێجگار تۆز و گه‌رده
له‌م پاییزی هه‌ژارانه
مه‌ڕۆ جێ‌مان مه‌هێڵانه
*
چرای ژینمان له سۆسۆیه
کزه وه‌کوو ڕه‌نگی تۆیه
بۆ تۆ دڵمان به بۆسۆیه
بۆی خسته نێو ئه‌م کۆڵانه
مه‌ڕۆ جێ‌مان مه‌هێڵانه
*
بڵێ چی تۆ ئازار ئه‌دات
بزه‌ی لێوت حه‌شار ئه‌دات
لێوت نیشانه‌ی بار ئه‌دات
چ قه‌وماوه؟ چ داستانه
مه‌ڕۆ جێ‌مان مه‌هێڵانه
*
فرمێسک له چاو حه‌ڵقه‌ی داوه
زامی دڵیشم کولاوه
بۆ ماوه‌یه‌ک رووبکه ئه‌ملاوه
بڕوانه به‌م دووچاوانه
مه‌ڕۆ جێ‌مان مه‌هێڵانه
سمایل عەزەمی پاییز 1994
@smail74
لە کۆشێعری؛ تەنیایی کڵاوەکەی لار داناوە
1352+ 39
بەیەکەوە لەدایک بووین
بەیەکەوە زمانمان کردەوە
بەیەکەوە و
بە کۆڵانێکدا تێپەڕین بۆ قوتابخانە
جلەکانمان بەیەکەوە دڕان
پێڵاوەکانمان بەیەکەوە دڕان
کە پێیەکانمان تەڕئەبوون
وەکوو یەک هەستمان بە سەرما ئەکرد
وەکوو یەک درەنگ ئەکەوتین
لەسەر یەک کورسی دائەنیشتین
قەڵەمەکانمان لە یەک کاتتدا تەواو ئەبوون
.
.
.
بەیەکەوە گەورە بووین
.
.
.
- ئێستا جارنەجارێ -
لە شێعرێکدا
یەکتر ئەبینینەوە
ئەو
هەمیشە من ئەناسێتەوە
هەر جارەیش
رێگای ماڵەوەم لێئەپرسێ و ...
من نایزانم!
سمایل عەزەمی
@smail74
جارێكی‌تر؛ بۆ یادی هەڵەبجە و ئەنفال
کتێبی راڤەی پێدەشتەکانی شاخ 1395 - بەشی حەوتەم
*ئەم شێعرە یەکەمجار رەشەمەی 1378 لە -زانستگای بووعەلی هەمەدان- خوێندرایەوە.
سمایل عەزەمی
پێشه‌کی:
تا کوێستانی وڵاتی من
هێشتا به‌فری تیا ئه‌بارێ و
زستانی درێژی هه‌یه و
به‌هارانی
فرمێسکی رنووی ئاواتی لێ نامرێ،
سیروان، سیروان
ته‌قینه‌وه‌ی به‌دواوه‌یه و
کوێستان، کوێستان
شۆڕشی تیا به‌رده‌وامه.
ئازار
که شاعرێک
وه‌ک نه‌قاشێک
تابلۆی شێعرێک به‌دی ئه‌کات،
له ده‌لاقه‌ی هۆنراوه‌یه‌کی تازه‌وه،
وێنه‌ی سه‌ردی هه‌ناسه‌ێک و
په‌یکه‌ره‌ی ماقی دوو نیگا و
ده‌ستێکی سارد
له ژێر چه‌نه‌ی پرسیارێکی بێ ده‌م و چاو ئه‌خوڵقێنێت...
که شاعر له ئاوێنه‌دا
ئازاری په‌یکه‌ره‌تاشێک ئه‌ی پشکنێت
ئیتر، شێعر نایهه‌ژێنێ و
ئیتر، وشه نابێته ئازار و چڕۆ و
سه‌رپۆشی هه‌موو پرسیارێک به سانایی نانرێته‌وه
بۆیه وه‌ک راز
له ئارشیوی ناوه‌کانا ورد ئه‌گه‌ڕێ و
له ئاخرین هه‌نگاوه‌که‌ی عومه‌رخاوه‌ر
جه‌سته‌ی کوردێک دائه‌تاشێت
که راستی ها به سینگیه‌وه و
تون، تون پرسه‌ی بۆ ئه‌خوێنێ و
له گه‌ل نه‌شه‌ی کیمیاوی دا
وێنه‌ی دنیایەکی رئال
له شارێکی وه‌ک هه‌ڵه‌بجه به‌جێ دێڵێت...
*
که ئێواره له سه‌ر شه‌قام یاخی ئه‌بێ و
درگای کۆڵانان داده‌خرێ و
ئاره‌قه‌ی ژان ته‌وێڵی شوسته ته‌ڕئه‌کا و
پاسه‌وانی رێگا ون و دزراوه‌کان
پاڵ ئه‌ده‌نه بێده‌نگی شارێکی خه‌وتوو،
شتێک، وه‌ک
رۆڵی ئازاری هه‌واڵنێرێک
له ئاسمانی قه‌ڵای هۆنراوه‌ی شاعردا
له دوایین نووسراوه‌ی شارێک وه‌ک هه‌ڵه‌بجه،
ئه‌دوێ و ئه‌ڵێت:
((خه‌ونم ده‌دی به هه‌وره‌وه
کاتێ شێعری بارانێکی
چۆڕ چۆر بۆ چیا باس ئه‌کرد
خه‌ونم ده‌دی به چیاوه
کاتێ گورانی بارانی
شۆڕ شۆڕ بۆ پێده‌شت ئه‌نووسی
خه‌ونی رووباڕێکم ئه‌دی
کاتێ پڕ بوو
له کتێبی خۆشه‌ویستی و
دۆڵ به دۆڵ و
ده‌شت به ده‌شتی
به پێوانەی رێ ئه‌پێوا و
ماسی ماسی ، ناونێشانی گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ کۆبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی ده‌ریا ئه‌برد.
خه‌ونم ده‌دی به خاکه‌وه
کاتێ بێزووی بارانی بوو
کاتێ، ته‌ڕ ته‌ڕ
رووبارێکی هه‌ڵئه‌لووشی و
بۆ به‌یانی رۆژێکی تر
دوا هه‌ناسه‌ی هۆنراوه‌ی چاوه‌کانی خۆی
شیتاڵ شیتاڵ، له به‌ر هه‌تاودا هه‌ڵئه‌خست.))
*
وشه‌یه‌کی ته‌نیام پێ یه و
پێوانه‌ی شێعرێکی دوور و
له ده‌روازه‌ی شارێکی سه‌رتا پا برین
خه‌ونه‌کانم راگرتوه و
چاوه‌ڕوانیم به ملوانکه‌ی چیای ئاسۆ گرێ داوه و
جانتاکه‌یشم، ئاخنراوه له به‌رامه‌ی دڵی هه‌ڵقرچاوی هه‌ڵه‌بجه و
جووتێ کڵاشی دڕاویش له پێی زامه‌کانم دایه .
***
[تا مه‌ڵبه‌ندی رۆحی نه‌حه‌ساوی رووبار
یه‌ک یه‌ک خشتی ئاواته‌کانم لێ ئه‌تکێ و
تا هه‌ره‌سی داهاتوویشم به‌سه‌ر دادێ
وێنه‌ی ئه‌م شاره رووخاوه
له ناو چاوی مێژینه‌ما تاڵتر چاوانی هه‌ڵدێنێ و
کارێزی خوێن
بزه‌ی لێوم ئه‌شواته‌وه]
ووشه‌یه‌کی ته‌نیام پێ یه
ئه‌ویش دوایین تیری سه‌ده‌ی بوردوومانه
له گێرفانی شه‌هیدێکی وه‌ک هه‌ڵه‌بجه
ئه‌ویش نۆبێلێکی سووره
له گه‌ردنی مناڵه‌که‌ی عومه‌ر خاوه‌ر ئاوێزانه
ئه‌ویش کومپانیای جه‌نازه‌س
له وڵاتی بێ تاوانی ئه‌گریجه و سمڵ و مێخه‌ک رێئه‌که‌وێت
ئه‌ویش پیشانگای بارووت و کیمیا و دروێنه‌ی دولاره
ئه‌ویش ئه‌لبۆمی ته‌رازو و مافی مرۆڤ و کۆتری ئاشتی و
په‌یکه‌ره‌ی ئازادی گه‌ل و
به‌رخۆدانی سنوورێکی تێکه‌ڵاوه
ئه‌ویش وێنه‌ی وڵاتێکه
هه‌ڵه‌بجه‌ی لێ به‌جێماوە...
چاپکراو، حەفتەنامەی سیروان 1380ی هه‌تاوی.
@smail74