ئامۆژگاری♡"
بۆ هەر ڕەخنەو پێشنیارێک نامە بنێرن.. @Quran_karima1
Mostrar más- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Carga de datos en curso...
23600
19810
17200
♦️پەیامبەری خودا ﷺ فەرموویەتی:«مَن صَلّى الفَجْرَ فِي جَماعَةٍ ثُمَّ قَعَدَ يَذْكُرُ اللَّهَ حَتّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ ثُمَّ صَلّى رَكْعَتَيْنِ كانَتْ لَهُ كَأجْرِ حَجَّةٍ وعُمْرَةٍ». قالَ: قالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «تامَّةٍ تامَّةٍ تامَّةٍ». واتە: ھەرکەسێك نوێژی بەیانی بكات بەجەماعەت، وپاشان دابنیشێت¹ زیكری خودا بكات ھەتا خۆر هەڵدێت, پاشان دوو ڕكعات نوێژ بكات²، پاداشتی ئەو دانیشتن وذیکرکردنە وەک پاداشتی حەج و عومرەیەكە بۆی . •ئەنەس فەرمووی: پەیامبەری خودا ﷺ فەرمووی: بەکامڵی بەکامڵی, بەکامڵی³. 📕رَواهُ التِّرْمِذِيُّ وحسنه الألباني في المشكاة: (٩٧١)، وانظر الصحيحة: (٣٤٠٣) . -------------------- ¹ ئەگەر بەردەوام بوو لەجێگاکەی خۆیدا لەمزگەوت، یان چووە جێگایەکی تری مزگەوت لەبەر فێربوونی عیلم یان مەجلیسی ئامۆژگاری، ھەمان حوکمی ھەیە، تەنانەت ئەگەر ڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە وبەردەوام بوو لەسەر ذیکری خودا، ئەوەش دەگرێتەوە . ² واتا دوای ھەڵھاتنی خۆر کە خۆر ھێندەی ڕمێک بەرز دەبێتەوە، بۆ ئەوەی کاتی نەھی کردن لەنوێژ لەو کاتەدا تێبپەڕێنێت، ئەو ئەندازەیەش باشتر وایە ٢٠ بۆ ٢٥ خولەک دوای خۆر ھەڵھاتن بێت . ³ واتا بەبێ کەم وکورتی . ----------------------------- 🎀@afratanysalafy
34100
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه . ان شاء اللە لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانەوە دەسدەکەین بە لەبەرکردنی سورەتی الکهف.. ڕۆژانە چوار ئایەت دادەنەین هەندێ کاتیش کەمتر بەپێی ئایەتەکە دەگۆڕێت.. تەفسیر داخل نییە بۆ تاقیکردنەوەکە بەڵام دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کە حەزیان بە تەفسیرە هەروەها هۆکارێکە بۆ ئاسان لەبەرکردنیش. دوای تەواوبوونی سورەتەکە تاقیکردنەوە دەکرێت(تجوید و حەرەکات و ژمارەی ئایەت و سورەت داخل نییە)خۆمان شێوەی تاقیکردنەکانتان پێدەڵێین لە داهاتوودا. هەوڵبدەن هەرکەسێک برادەرێکی داخلی گرووپ بکات یان ئەم پۆستە بڵاووبکاتەوە خێرێکی گەورەو نەبڕاوەیە.. هەر پرسیارێکتان هەیە فەرموون. اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد.
25600