Readfeeling™
2 959
Suscriptores
-124 horas
-147 días
-6930 días
Archivo de publicaciones
گەر دەستم پێت ئەگەشت بەقەد برینەكانی دڵم بریندارم ئەكردی 🙂💔!
@read_feeling
لێرە تەنیایی وەک گڵۆپی حەوشەکەی ئێمە وایە، بەڕۆژیش ناکوژێتەوە!😅
'توانا عومەر'
@read_feeling
ناخەوم، بخەوم تۆ لە چاومدا بەردەبیتەوە بەربیتەوە، بێ چاو دەمێنمەوە 🤍🫀
'تەیب قادر'
@read_feeling
تا دوێنێ پێموابوو دهتوانم ههموو لووتكهكانی جیهان داگیر بكهم.. ئهمڕۆ زانیم چهنده ههناسهگره سهركهوتن له پلیكانهی ماڵێك كه تۆ ئیدی لهوێدا نیت !😅
'عهباس مهعروفی'
@read_feeling
باڵندە ڕەشەکانی نزیک دەریاکەم بینی ئاماژە بوون بۆ مردنت بەڵام تۆ مەهێڵە بیربچیتەوە مەهێڵە وەک ئەستێرەی کشاو بەسەر سنگمدا تێپەڕیت مەهێڵە وەک جەنگاوەری جێماو لەناو شەڕەکانمدا بکوژرێیت تۆ لەناو جوڵەی برژانگەکانمدا لەسەر ڕەنگی پێستم لەناو دڵی سوورمدا جوانیت. چونکە من خەونم هەیە تاڵە ڕەشەکانت کاڵتر و کەمتر ببنەوە و منیش تاریک وەک خوێنی مەییو خۆشمبووێیت ❤️🥀
'لازۆ ئازاد'
@read_feeling
هەر هێندەی سەر دانەوێنم و لەلای چەپی سنگم بنۆرم ئەتبینم..😅
'دلاوەر قەرەداغی'
@read_feeling
ئێمە لەم تاریکاییەدا تەنھا دەتوانین بەرگەی ئەو تەنیاییە بگرین کە بێ وەفایی ئازیزانمان جێی دەھێڵن.. ئیتر بۆچی؟ لای کەنارەکانی جێھێشتن گلەیی چی لە ڕۆیشتنی ئاو دەکەیت کە وەفای بۆ تینوێتی نییە..😅
'مەھدی صاڵح مەجید'
@read_feeling
لە باڵەخانەیەکی دوای جەنگ ئەچین، دڵخۆشییەکانمان تاڵان کراوە !😅
'پەروێز ھوما'
@read_feeling
جۆگەلەی هەر ئەوینێك نەچێتە ناو دەریای ئەوینی ئەو ئەوە جگە لە سەراب هیچی دی نییە 🧡🪶!
'عادل شێخانی'
@read_feeling
ھیچ نابێ ژیان ھەر دەڕوا و بەفر دەتوێتەوە، درەختەکان چرۆ دەکەن دەوەرێن و وەرزەکان تێدەپەڕن، سەرم سپی دەبێ و ھەر قوربانت دەبم دەچمە پیری و دەستێکی لەرزۆکم بە گۆچانەکەمەوەیە بە دەستە لەرزۆکەکەی ترم لە نامەیەکدا بۆت دەنوسم خۆشمدەوێی 🤍🦋
@read_feeling
کاتێک ژنێک خۆشیدەوێیت ئامادەیە لە پارییسەوە بانگێشت نامەکەت قبوڵ بکات و بێتە شام کاتێکیش دڵی لێت دەشکێ ئەو لەوە تەمەڵترە قوتووی شەکرە کلۆکەی بەردەمیت بداتێ 💔🙂
'نزار قەبانی'
@read_feeling
چیبڵێم.. بێوهفایی باران بوایه، دهمێک بوو وڵاتهکهی من ئاو بردبوی!😅
'نهبهز گۆران'
@read_feeling
لەبیر دەکرێی، وەک ئەوەی نە هەوڵێک بووبیت و نە پاشماوەشت هەبوو بێت، لەبیردەکرێی 🙂🖤
'محمود دەرویش'
@read_feeling
وا مەكە ئەی دۆست، ئەی دۆست، دەست مەگێڕە بە برینما، دەستكاری ئەو ھاوارانەم مەكە كە بە عەبایەكی ڕەش دامپۆشیون، ئەزانم لێزانیت لە جوڵاندنی خەنجەری گیرخواردوی ناو جەستەدا،
بەھرەمەندیت لەوەدا ئازارم تیا بخەیتە سەما، دەزانیت چۆن بە وشەیەك ھەموو بێدەنگییەكانم بخەیتە سەر خوێن... ئەی دۆست، دەتوانیت یاری بە زۆر شت بكەیت، بەڵام یاری بە ژان مەكە، ژان نازانێت ببێ بە وازی، زۆریش لەخۆی بكات نازانێ پێبكەنێ...
وا مەكە ئەی دۆست...💔!
'ھێمن قەرەداغی'
@read_feeling
چاوەکانی دووکتێبن باسی ڕەنگی گوڵ دەکەن'
چاوەڪانی دوغەریبەن ڕوولەماڵی دڵ دەکەن'🌚💙
@read_feeling
چ تهمێکه، هیچ نابینم جگه له تۆ🧡
'عومهر جهلال'
@read_feeling
دوێنێ لە حەمام، تەماشای برینێکی کۆنی خۆمم ئەکرد، پەنجەی بۆ برینە تازەکە ڕائەکێشا! تا برینێکی وێڵ نەھاتووە و بیکات بە سێ، با لێرە بفڕم 🙃💗
'پەروێز ھوما'
@read_feeling
لێرە تەنیایی وەک گڵۆپی حەوشەکەی ئێمە وایە، بەڕۆژیش ناکوژێتەوە !😅
'توانا عومەر'
@read_feeling
بیری خۆم دەکەم، دواجار نازانم کەی بوو تێکەڵت بووم و ونت کردم.🙂
'هۆزان ئیسماعیل'
@read_feeling
ئهگهر ئهتهوێت نانم لێبگرهوه، ههوام لێ بگرهوه، بهڵام پێكهنینهكانت نا..😄💛
'پابلو نرودا'
@read_feeling
خۆزگە لێرە دەبویت و دەتبینی چۆن ئەو یادگارییە کورتە چەند کاتژمێریانە خەریکن وێران وێرانم دەکەن !😅
'توانا عومەر'
@read_feeling
لە تۆ باشترم نەدیوە کە شەوان درەنگ برسیمان دەبوو.. بۆ ھەردووکمان گۆرانیەکت دەکردە نیوە.😅
'تەڵعەت تاھیر'
@read_feeling
ووتی؛ کە ھاتم بەسەرھاتێکی خۆشت بۆ ئەگێڕمەوە
ووتم؛ ھەر خۆی ھاتنی تۆ خۆشترین بەسەر ھاتە😅
'وریا ئەمین'
@read_feeling
- بەیانی ئیش ئەکەیت؟
+نا ...
- ئەی چی ئەکەیت؟
+خەریکی خۆشویستنی تۆ ئەبم 🤍!
'وریا ئەمین'
@read_feeling
مرۆڤ هەیە.. بەڕۆیشتنی کەلێنێکی ئەوەندە گەورە دەخاتە ژیانتەوە تەواوی دانیشتوانی دونیا لەدەورتبن، جێگای ئەوت بۆ پڕنابێتەوە !
'شوان سەعید'
@read_feeling
چ تەلیسمێک لە چاوەکانتدایە هەر کاتێک لێی رادەمێنم دەکەومە دونیایەک پڕ لە خەیاڵ، خەیاڵێک پڕ لە قریوەی ژیان، چپە چپی پەریە ڕۆح سوکەکان، وردە ئەستێرەی بە پۆل هەڵرژاو، وای خودایە چ جوانیەکە.. دەکرێ ئەم جارە لە باتی نیشتمان سرود بۆ چاوەکانی تۆ بلێم چونکە چاوەکانت نیشتمانە
'یارە محمد'
@read_feeling
عەتر هەیە بۆنی خۆشە، بەڵام زۆر نامێنێتەوە؛ هەروەک چۆن کەسانێکیش 🤍!
'وریا ئەمین'
@read_feeling
پزیشکەکە وتی: دوور باش ئەبینی..
وتم: ئەرێ، گەر ئەوانەی دوورن باشبن !😄
'وریا ئەمین'
@read_feeling
لێرە جێگەی من نابێتەوە پێویستە جێگەیەکی نوێ بدۆزمەوە، بەڵام هەرچەن سەر ئەبەم و سەر ئەهێنم هەر شوێنێک تۆی لێ نەبێت بەکەڵکی هەناسەدان نایەت !🙂
'توانا عومەر'
@read_feeling
بۆ تۆ بوو ئۆفیلیا بۆ تۆ بوو، بۆ تۆ بوو بابی من شهڕی لهگهڵ تاتارهکاندا ههڵگیرساند لهبهر تۆ ئاگری بهردایه ڕۆما به هه ڵمی دەریا سوێند دهخۆم، لهبهر چاوی تۆ سێ جار دهست دهدهم به ههتاوی زستاندا بۆ تۆ بوو بابی من ئایهتهکانی خسته سهر نووکی شمشێرهکهی، نهک لهبهر کراسهکهی (عوسمان) بۆ خاتری تۆ کتێبهکانی بهغدای فڕێدانه دیجلهوه به قسهی تۆ ژههری کرده شهربهتی خهلیفهکانهوه، نهک به قسهی حهشاشهکان 🌙😅
#قەصیدەی_رافائیل
@read_feeling
وەکو مرۆڤێکی ناڕازی ئەم زەمەنە بێزارم لەنەھاتنت، لە چاوەڕوانیت لەو پێکەنینانەی دێنە سەرلێوت و من ھەستیان پێناکەم لەو خەمانەی لەدڵتدان و لەگەڵم بەشی ناکەیت بێزارم لەم شارەی تێیدا دەژیم و تۆی تێدانیت، لەو کۆڵانانەی ھەنگاویان پێدا دەنێم و تۆ لەتەنیشمدا نیت لەو سێبەرەی خۆم کەتەنیایەو لەگەڵ سێبەری تۆ نابێت بەدووان 🙂🤍!
'توانا عومەر'
@read_feeling
با تۆزێك خوشت بوێم بهڵام بۆ ههميشه..🧡
'نەبەز گۆران'
@read_feeling