cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

فەرمودەکانی پێغەمبەر ﷺ

سپی ⚪ بریتی نیە لە جوانی ڕەشیش⚫ بریتی نیە لە ناشرینی کفن سپیە ⚪، کەعبەش ڕەشە ⚫ لەژێر چەترەکەی ئیسلام جوانی مرۆڤ لە دڵ ودەروونیدایە ❤😊 ۞ لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَ!

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedReligion & Spirituality59 561
Advertising posts
1 280Subscribers
+324 hours
+87 days
+1130 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

Show all...
فەرموودە و أثر

۞ يَهْدِي اللَّهُ لِنُورِهِ مَن يَشَاءُ ۞ النور ٣٥📓 اللە هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ده‌یه‌وێت و شایسته‌ن بۆ لای نووری خۆی کە(قورئانە)📕 قال رسول اللە ( ﷺ )📓 {بَلَّغُواْ عَنّيِ وَلَوْ أيَة} لەمنەوە بیگەیەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت📕 @Far_muda_bot

#فەرمان_كردن_بە_هێشتنەوەی_ڕیش عَنِ ابْنِ عُمَرَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم:((خَالِفُوا الْمُشْرِكِينَ أَحْفُوا الشَّوَارِبَ، وَأَوْفُوا اللِّحَى)) رواه مسلم ٢٥٩. واتە: ((پێچەوانەی موشریكەكان بكەن سمێڵتان كورت بكەنەوە وە ڕیشتان بهێڵنەوە)). وە هەر چوار مەزهەبەكە كۆكن لەسەر ئەوەی كە ریش تاشین حەڕامە والله أعلم.
Show all...
#كێ‌_تامی_ئیمان_دەچێژێ‌ عَنِ الْعَبَّاسِ بْنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ رضي الله عنه أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللّهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ: «ذَاقَ طَعْمَ الإِيمَانِ، مَنْ رَضِيَ بِالله رَبًّا، وَبِالإِسْلامَ دِيناً، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولاً». رواه مسلم ٣٤. واتا:((تامی ئیمانی چەشتووە ئەوکەسەی کەڕازی بێت الله پەروەردگاری بێت، وەئیسلام دینی بێت، وە موحەممەدیش (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێغەمبەری بێت))
Show all...
«1254» حَدَّثَنَا مُسَدَّدٌ حَدَّثَنَا يَحْيَى عَنِ ابْنِ جُرَيْجٍ حَدَّثَنِي عَطَاءٌ عَنْ عُبَيْدِ بْنِ عُمَيْرٍ عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمْ يَكُنْ عَلَى شَيْءٍ مِنَ النَّوَافِلِ أَشَدَّ مُعَاهَدَةً مِنْهُ عَلَى الرَّكْعَتَيْنِ قَبْلَ الصُّبْحِ.  ﴿صحيح﴾ واته‌: له‌ عائیشه‌وه‌ (رضی الله عنها) ده‌گێڕنه‌وه‌، كه‌ وتویه‌تی: رسول اللە (ﷺ) ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دوو ڕكاته‌ی پێش نوێژی به‌یانی به‌رده‌وام ده‌بوو له‌سه‌ر هیچ نوێژێكی سوننه‌تی تر به‌رده‌وام نه‌ده‌بوو.
📕 سنن أبي داود 📕
Show all...
#موسڵمان_دەبێ‌_لە_زمان_و_دەستت_سەلامەت_بێ‌ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو عَنْ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ ((الْمُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ الْمُسْلِمُونَ مِنْ لِسَانِهِ وَيَدِه)) رواه البخاري ١٠. واتە: ((موسڵمانی-تەواو-ئەو كەسەیە كە موسڵمانان لە زمان و لە دەستی سەلامەت بن)). سەلامەت بوون لە زمان واتا غەیبەتیان نەكەی و جوێنیان پێ نەدەی ، وە سەلامەت بوون لە دەست واتا كەس ئازار لە دەستی تۆ نەبینێت.
Show all...
«1250» حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عِيسَى حَدَّثَنَا ابْنُ عُلَيَّةَ حَدَّثَنَا دَاوُدُ بْنُ أَبِي هِنْدٍ حَدَّثَنِي النُّعْمَانُ بْنُ سَالِمٍ عَنْ عَمْرِو بْنِ أَوْسٍ عَنْ عَنْبَسَةَ بْنِ أَبِي سُفْيَانَ عَنْ أُمِّ حَبِيبَةَ قَالَتْ قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ((مَنْ صَلَّى فِي يَوْمٍ ثِنْتَيْ عَشْرَةَ رَكْعَةً تَطَوُّعًا بُنِيَ لَهُ بِهِنَّ بَيْتٌ فِي الْجَنَّةِ)).  ﴿صحيح﴾ واته‌: ئوم حه‌بیبه‌ ده‌ڵێت: رسول اللە (ﷺ) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌سێك له‌ ڕۆژێكدا دوانزه‌ ڕكات نوێژی سوننه‌ت بكات خوای گه‌وره‌ له‌ به‌هه‌شتدا ماڵێكی بۆ دروست ده‌كات).
📕 سنن أبي داود 📕
Show all...
#بڵاوكردنەوەی_سەلام عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم [لَا تَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا ، وَلَا تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا ، أَوَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى شَيْءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ؟ أَفْشُوا السَّلَامَ بَيْنَكُمْ] رواه مسلم ٥٤. واتە: ((ناچنە بەهەشتەوە تاوەكو ئیمان نەهێنن ، وە ئیمان ناهێنن تاوەكو یەكتریتان خۆش نەوێ ، ئایا شتێكتان پێ بڵێم ئەگەر ئەنجامی بدەن یەكتریتان خۆش بوێت؟ سەلام بڵاو بكەنەوە - سەلام لە یەكتری بكەن)). سەلام كردنیش هەر ئەوە نی یە كە تەنها ئەوەی دەیناسی سەلامی لێبكەی بەڵكو دەبێ سەلام بكەی لەو كەسەی كە دە یناسی و لەو كەسەش كە نایناسی.
Show all...
«1107» حَدَّثَنَا مَحْمُودُ بْنُ خَالِدٍ حَدَّثَنَا الْوَلِيدُ أَخْبَرَنِي شَيْبَانُ أَبُو مُعَاوِيَةَ عَنْ سِمَاكِ بْنِ حَرْبٍ عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ السُّوَائِيِّ قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لاَ يُطِيلُ الْمَوْعِظَةَ يَوْمَ الْجُمُعَةِ إِنَّمَا هُنَّ كَلِمَاتٌ يَسِيرَاتٌ.  ﴿صحيح لغیره﴾ واته‌: له‌ جابری كوڕی سه‌موره‌ی سوائییه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌، كه‌ وتویه‌تی: رسول اللە (ﷺ) درێژه‌ی نه‌ده‌دا به‌ وتاری ڕۆژی هه‌ینی، به‌ڵكو وتاره‌كه‌ی بریتی بوو له‌ چه‌ند وشه‌یه‌كی ئاسان و كه‌م و پڕ مانا.
📒 سنن أبي داود 📒
Show all...
١٣ - دەرڪەوتنی ئاگرێڪ لە حیجاز لە نیشانەڪانی ڕۆژی دوایی ڪەوا پێغەمبەر ﷺ هەواڵی پێداوە ، دەرڪەوتنی ئاگرێڪە له خاڪی حیجاز لەتەنیشت مەدینەی منەوەرە ، هەندێڪ لەزانایان و مێژوو نووسان ئەم نیشانەیە لەساڵی ٦٥٤ ڪۆچی دادەنێت. حـــافظ بن کـثیر لەم بارەیەوە دەگێڕێتەوە : ( ئاگرێڪ لەخاڪی حیجاز بەدیارڪەوت ڪەوا بەرملی ووشتری لە ( بوصرا ) رووناڪ دەڪردەوە ) ئێستا شاری حۆرانە لە سوریا ، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت : (( قیامەت هەڵناسێت تاوەڪو ئاگرێڪ له خاڪی حیجاز دەردەڪەوێت بەرملی ووشتر لە بویسرا ڕووناڪ دەڪاتەوە )) بوخاری ریوایەتی ڪردووە. دەڵێن ئەم ئاگرە سێ مانگ مایەوەو ئافرەتانی مەدینە لەبەر ڕۆشنایی ئەم ئاگرە خوریان دەڕست ) البدایە و النهایە ١٩٩/١٣ ابو شامە لەوەسفی روودانەڪەدا دەڵێت : [ ئەو کاتە شەوی چوارشەممە ٣/جمادی اخر/٦٥٤ ڪۆچی بوو ( ڪە دەڪاتە ڕێڪەوتنی ٢٩ / ٥ / ٢٠٦ زاینی ) لەمەدینەی منەووەرە دەنگێکی زۆر گەورە پەیدابوو ، پاشان بوومەلەرزە دەستیپێڪرد لە ئەنجامدا زەوی دەستی بەلەرزین کردو دیوارو دارو سەربان و پەنجەرەو دەرگاڪان هەژانەوە ڪات لەدوای ڪات تاوەڪو ڕۆژی هەینی لەهەمان مانگدا. پاشان ئاگرێڪی گەورە لە مەدینە ‒ نزیڪ بنی قریضة ‒ دیارکەوت ، لەناو مەدینە ئێمە بەچاوی خۆمان دەمانبینی ، وەڪ ئەوە وابوو لای ئێمە بێت ، دۆڵەڪانی پڕ ئاگرڪرد تاڪو گەیشتە دۆڵی ( شڤا ) ئاگرەڪە وەڪ ئاو ڕێچڪەی دەڪرد ، پریشڪی دەهاوێشت بەئەندازەی قەسرێڪ دابوو ).
نیشانەکانی ئاخر زەمان 📘
Show all...
قال أبو القاسم : حدثنا أبو محمد حرب بن إسماعیل، قال :  ١ - هذا مذهبُ أئمِّةِ العلمِ، وأصحاب الأثرِ، وأهلِ السُّنَّةِ المعروفین بها، المُقتدَی بهم فیها، [مِن لدُن أصحاب النبيِّ إلی یومنا هذا] .  وأدرکتُ مَن أدركتُ مِن عُلماءِ أهلِ العراقِ، والحِجازِ، والشَّامِ وغیرهم علیها .  فمن خالف شیئًا مِن هذە المذاهبِ، أو طعنَ فیها، أو عابَ قائلها، فهو مُخالِفٌ مُبتدعٌ، خارجٌ مِن الجماعةِ، زائلٌ عن منهجِ السُّنَّةِ وسبیلِ الحقَّ .  وهو مذهبُ : أحمدَ، وإسحاقَ بن إبراهیم بن مخلد، وعبد الله بن الزُّبیر الحُمیدي، وسعید بن منصور، وغیرهم ممن جالسنا، وأخذنا عنهم العلمَ، فكان مِن قولهِم : ٲبو القاسم وتی : ٲبو محمد حرب بن ٳسماعیل بۆی گێڕاینەوە ووتی : ۱ - ئەمە ڕێباز و بیروباوەڕی پێشەوایانی ئەهلی عیلم و خاوەن أثر و ئەهلی سوننەیە ڪە پێی ناسراون، ئەوانەی ڪەوا چاویان لێدەڪرێت و دەڪرێنە پێشەنگ تیایدا، لە هاوەڵانی پێغەمبەرەوە ﷺ تاوەڪو ڕۆژگاری ئەمڕۆمان . وە گەیشتم بەوانەی پێیان گەیشتم لە زانایانی خەڵڪی عێڕاق و حیجاز و شام و جگە لەوانەش گشتیان ڪە پێیان گەیشتم و لێیانم وەرگرت لەسەر ئەو بیروباوەڕە بوون - واتە ئەو قسانەی ڪە دەیڪەم لە لاپەڕەڪانی داهاتوو گشتیان بیروباوەڕی ئەم زانایانەیە ڪە پێیان گەیشتووم لە عێڕاق و حیجاز و شام و جگە لەوانەش - . بۆیە هەر ڪەسێڪ شتێڪ بڪات پێچەوانەی ئەم ڕێبازانە، یان تانەیان لێ بدات، یان عەیبێڪ بگرێت لە بێژەرەڪەی، ئەوا ئەو ڪەسە پێچەوانیڪارە، مبتدع ـە - واتە ڪەسێڪی داهێنەرە و شتێڪی نوێی لە دین داهێناوە - ، ئەوا چووەتە دەرەوەی لە ڪۆمەڵەی مسوڵمانان، لاچووە لەسەر ڕێباز و مەنهەجی ئەهلی سوننە و ڕێگەی حەق . ئەمەش ڕێبازی أحمد بن حنبل و إسحاق بن إبراهیم مخلد و عبد الله بن زبیر الحمیدي و سعید بن منصور ـە، وە جگە لەوانەی ڪە لەگەڵیان دانیشتووین و زانستمان لێیانەوە وەرگرتووە، لە وتەڪانیان ئەوە بووە ڪە :
📚کتاب السنة حرب الكرماني
Show all...