cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

رێکخراوەی ژینگەپارێزی کێلەشینی سەوزی زاگرۆسی شنۆ (ژینکۆ) انجمن محیط زیست کیله شین پویان سبز زاگرس اشنویه (ژینکو)

ڵاپەرەی ئەنجومەن لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان @kszshno پەیوەندی گرتن بە بەشی میدیایی ئەنجومەن @nazarishn9

Show more
Iran199 082The language is not specifiedPolitics32 460
Advertising posts
214Subscribers
No data24 hours
No data7 days
+130 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

ساڵانە ملیۆنان کەس لە جیهاندا بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە توشی نەهامەتی و دەربەدەری دەبن. ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتوانی سەر زەوی ساڵانە بەهۆی پیسبونی ژینگەوە گیان لەدەست دەدەن.. لە ساڵی ٢٠٢١، هندستان پلەی پێنجەمی ریزبەدنی وەرگرتووە لە پیسی هەوادا، کە توشبوون بە جەڵتەی مێشک کێشەی هەناسەدان نەخۆشییە باوەکانی دڵ ، شێرپەنجە بڵاوترین نەخۆشییەکانی ئەو وڵاتە بوونە کە بەپێی راپۆرتە باوەڕپێکراوەکان پیسبونی هەوا و ئاو هۆکاری سەرەکی نەەخۆشییەکە بوونە. ژینگە و تەندروستی تاک: بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، گۆڕانکارییەکانی شێوازەکانی بەکاربردن، و پێشخستنی پراکتیزە تەندروستەکان لە بواری وزە، گواستنەوە، نیشتەجێبوون، بەڕێوەبردنی شارەکان و کشتوکاڵدا، دەرفەتێکی مانادارن. دەشڵێن، ئەو کەسانەی کەم داهاتن زیاتر لە شوێنە پیسەکان و نزیک ئاوەڕۆکان دەژین. لە ئەنجامدا منداڵان و ژنانی دووگیان زیاتر بەرەوڕووی کێشە تەندروستییەکانی پەیوەست بە پیسبوون دەبنەوە. پێویستە بەدواداچوون بۆ پیسکەرەکانی ژینگە بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت تاکەکان لە کوێ و چۆن بەرکەوتوون. هەروەها دەتوانرێت لە زۆرێک لە کێشە تەندروستییە گەورەکان و مردنەکان دوور بخرێتەوە. پێویستمان بە کردار و یاسا و سیاسەت هەیە بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون و گۆڕانی کەشوهەوا. ژینگە و تەندروستی دەروونی. هەوا و ئاوی پاک، پاکوخاوێنی و شوێنی سەوزایی، و شوێنی کارکردنی سەلامەت لەوانەیە کوالیتی ژیانی خەڵک باشتر بکات. بە کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن و نەخۆشی و هاندانی شێوازی ژیانی تەندروستتر و بەرهەمهێنانی دەروونی. دەتوانین چی بکەین؟ وەبەرهێنان لە بەردەوامیی ژینگەدا دەتوانێت وەک تەندروستی و خۆشگوزەرانی مرۆڤ کار بکات. بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکانی UNEP، ئەو هەوایەی کە هەڵیدەمژین، ئەو خۆراکانەی دەیخۆین، ئەو ئاوەی دەیخۆینەوە هۆکارن بۆ بەشێک "٪٢٥"ی نەخۆشییە جیهانییەکان. یەکێیک لە مافە سەرەتایی و بنەڕەتییەکانی مرۆڤ ژیانییەتی لە ژینگەیەکی تەندروست، هاوشێوەی مافی ژیان و ئاو و خۆراک پاکوخوێنی ژینگەکەی لە مافە هەرە سەرەتاییەکانی تاکە. پیسبوونی هەوا جددیترین مەترسییە لەسەر تەندروستی ژینگە لە جیهاندا. ڕۆژانە نزیکەی ٧ ملیۆن کەس بەهۆی بەرکەوتنیان بە خراپی کوالێتی هەوا، گیان لەدەست دەدەن. لێرەدا چەند هەنگاوێک دەخەینەڕوو کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پێشنیارکراون کە ڕەنگە بگیرێنەبەر: 1. سەرکردایەتیکردنی گۆڕانکارییە گەورەکان بۆ وزە و تەندروستی و ژینگە. 2. دڵنیابوون لە پەرەپێدانی زانیاری و دابەشکردنی توێژینەوە و چاودێریکردنی مەترسییە تەندروستییەکان و گۆڕانکارییەکانی جێبەجێکردنی چارەسەر. 3. پشتگیریکردن لە ڕێکارەکانی بنیاتنانی توانا و گەورەکردن لەسەر ئاستی وڵات. 4. بنیاتنانی توانای بەرپەرچدانەوەی فریاگوزاری لە ئەگەری ڕووداوی ژینگەیی. 5. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ژینگەیی پەیوەندیدار و ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی. تەندروستی ژینگە چۆن کاریگەری لەسەر دارایی هەیە؟ مەترسییە تەندروستییە پەیوەندیدارەکان بە تێکڕا 5-10%ی بەرهەمی ناوخۆیی تێکدەدات و لەناوی دەبات، بۆیە وەبەرهێنان لە کوالیتی ژینگەدا سوودی بۆ تەندروستی و خۆشگوزەرانی مرۆڤ دەبێت. پێویستە لەوە تێبگەین کە ئێمە تەنها زیان بە سروشت ناگەیەنین بەڵکو زیان بە تەندروستی ئێستا و داهاتوومان دەگەیەنین لەم ڕۆژەی ژینگەی جیهانیدا. ڕۆزا ساڵح 5-6-2023 بەشێک لە وەرگێڕان و داڕشتنەوە خۆم سەرچاوە: https://www.aimsindia.com/blog/world-environment-day-protect-our-environment-and-protect-our-health/
Show all...
World Environment Day: Protect our Environment and Health

Every year, World Environment Day is observed on June 5. This day is celebrated to encourage awareness and environmental protection.

شەست هەنگاو بۆ پاراستنی ژینگە رێکخراوە ژینگەپارێزانی ژینکۆی شنۆ @kszshno
Show all...
تاکەی بێوەفایی بەرانبەر بە ژینگە و دارستان؟ حەسەن ڕەوش(پارێزەر) 👇👇👇👇👇👇 @hassa_ravesh
Show all...
ھەنگاوێک بەرەو سرووشت، دوو ھەنگاو دوورکەوتنەوە لە شارنشینی! ھەموومان بیستوومانە، ڕۆحێکی تەندرووست لە جەستەیەکی تەندرووستدایە و باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی جەستە و دەروون بە تەندرووستی بمێنێتەوە وەرزشکردنە. سەرەڕای سوودە زۆرەکانی، گەشت و گەڕانی ناو سرووشت یەکێکە لە ھەرزانترین چالاکییە وەرزشییەکان کە بۆھەموومان بەردەستە. ژیانی ماشێنی و  سەردەمی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای ئەمڕۆ، وێڕای ئەو ھەموو کارئاسانییەی بە مرۆڤایەتی بەخشیوە، بەڵام زۆرێک لە خۆشییەکانی ژیانیشی لە مرۆڤ سەندووەتەوە. مرۆڤەکان بە دیواری شوێنی کار و شوێنی ژیانیان دەورە دراون و بە دەگمەن چانسی چوونەدەرەوەی شارەکانیان بۆ دەڕەخسێت!. کە پرسیاریش دەکەیت لەگەڵ وەرزش و گەشت و گەڕانی ناو سرووشت چۆنی؟. وەڵامە سادەکە ئەوەیە"دەرفەتم نییە"!. ئەم دۆخە کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕۆحی منداڵ و گەنجان و گەورەکانیش بەجێھێشتووە، تاکە چارەسەریش  تەنھا بە جێھێشتنی شارەکان و پەنابردن بۆ دڵی سرووشت بۆئەوەی شپرزەیی و نائارامی دڵ و دەروونمان کۆتایی بێت و ئەھوەن ببینەوە. مرۆڤ لە سروشتەوەیە و ھەر سرووشتیشە کە ئارامی دەکاتەوە یان تەندرووستی و خۆشگوزەرانی پێدەبەخشێت. تکایە، دەرفەتی گەشت و گەڕانی ناو سرووشت بۆخۆتان بڕەخسێنن و وەرزش بکەن، کەمێک لەتەکنەلۆژیا و جیھانی مۆدێرن دوور بکەونەوە و ژیانێکی دیکە لەناو سرووشت تاقی بکەنەوە. گرنگیدان بە وەرزش و گەشت و گەڕانی ناوسرووشت، گۆڕانکارییەکی گەورە بەسەر دۆخی جەستەیی و دەروونی،  ھەروەھا بیرکردنەوەکانی مرۆڤدا دێنێت و دەبیتە مرۆڤێکی دیکە. محەمەد چاوشین/ قەڵادزێ ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣ بەشی راگەیاندنی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی ژینکۆی شنۆ @kszshno
Show all...
📚🎧کتێبی دەنگی🎧📚              " تاوان دژی ژینگە " نووسەر: دوکتۆر موحەمەد ڕادمەنش          وەرگێڕان: ئامانج قوربانی               خوێندنەوە: فاتح ((( بڵاو کردنەوەی ئەو کتێبە دەنگییە بۆ هەمووان ئازادە بە مەرجێک مەبەست وەرگرتنی پارە نەبێ ))) ئازیزان دەتوانن سەرجەم بەشەکانی ئەم کتێبە لەم کانالە تێلگرامیەی ژێرەوە گۆبیس بن. @kherade2 بەشی راگەیاندنی رێکخراوەی ژینگەپارێزی ژینکۆی شاری شنۆ @kszshno
Show all...
نوێترین گۆرانی بۆ مناڵان ژینگە پێشکەش بە مناڵان و ژینگە پارێزانی وڵات خەڵکی ئەم کوردستانەم نەوەی ئەم زێدە جوانم #منداڵانی_نیشتمان🌱 🌸@mandalana🌸 لاپەڕێی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻 https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
Show all...
📚🎧کتێبی دەنگی🎧📚              " تاوان دژی ژینگە " نووسەر: دوکتۆر موحەمەد ڕادمەنش          وەرگێڕان: ئامانج قوربانی               خوێندنەوە: فاتێح                    بەشی ( ۱۳ ) پێشکەش بە ڕۆحی پاک و نەمری پارێزەرانی ژینگەی کوردستان بە تایبەت               شەهید شەریف باجوەر و سەرجەم شەهیدان و هەر واتر دۆستانی ژینگە و  بە بست بە بستی خاکی پیرۆزی کوردستان. ((( بڵاو کردنەوەی ئەو کتێبە دەنگییە بۆ هەمووان ئازادە بە مەرجێک مەبەست وەرگرتنی پارە نەبێ ))) @kherade2 @fateh55
Show all...
📚🎧کتێبی دەنگی🎧📚              " تاوان دژی ژینگە " نووسەر: دوکتۆر موحەمەد ڕادمەنش          وەرگێڕان: ئامانج قوربانی               خوێندنەوە: فاتێح                    بەشی ( ۱۲ ) پێشکەش بە ڕۆحی پاک و نەمری پارێزەرانی ژینگەی کوردستان بە تایبەت               شەهید شەریف باجوەر و سەرجەم شەهیدان و هەر واتر دۆستانی ژینگە و  بە بست بە بستی خاکی پیرۆزی کوردستان. ((( بڵاو کردنەوەی ئەو کتێبە دەنگییە بۆ هەمووان ئازادە بە مەرجێک مەبەست وەرگرتنی پارە نەبێ ))) @kherade2 @fateh55
Show all...
Sign in and get access to detailed information

We will reveal these treasures to you after authorization. We promise, it's fast!