cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

شەو و شێعر

تا دێ شێعرم خۆشتر دەوێ، چونکە شێعر وەک شۆخێکی دوودڵ وایە هەموو ڕۆژێ جێ و کاتی ژوان نیشان دەکەین، بە دەگمەن دێ... یا هەر نایە! عەبدۆڵا پەشێو https://t.me/Hevyan

Show more
Iran185 117The language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
556Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

پەچەے و پەرچەمی و پرچی سیا هەر دەڵێی مانگەشەوە ڪوڵمی تیا لادە دەسرۆڪەیی هەورے لە جەبین دەرڪەوێ شەمس وقەمەر؛نوورو زیا لێوے تۆئاوی بەقا من خزرم فەیزے تۆڕەحمەت و من سەوزەگیا مەمخەرە هاوییەیی هەوڵی فیراق دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا "گێل"ئەگەرتورڪی،"تەعال"ئەرعەڕەبی "بێ"ئەگەر ڪوردے؛ئەگەر فورسی" بیا" سەرے فەرهادم و دندووڪی قوڵنگ دەستی مەجنوونم و داوێنی چیا دوور لەتۆ ئیدے مەپرسە قــــوربان حاڵی" نالی" ڪە نەمردو نەژیا! 🔹مامۆستا نالی @hevyan
Show all...
من نیشتمانێکم هەیە.... تەلیسمی گەردوونە لە قەڵادزێدا ئەیکوژن و بەڵام لە "ئامەد"دا زیندوو ئەبێتەوە لە هەڵەبجەدا سەری ئەبڕن و بەڵام لە کەرکووکدا ئەژێتەوە لە هەولێردا لە قەنارەی ئەدەن و لە ورمێدا بەرزەوپێ ڕاست ئەبێتەوە من نیشتماێکم هه‌یه‌ حه‌وت په‌راسووی له‌ هه‌موو نیشتمانه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م دنیایه‌ زیاتره‌! نه‌ قه‌واره‌ و نه‌ حاڵ و نه‌ ماڵ و نه‌ چه‌تر و نه‌ شووره‌ و نه‌ ئه‌ندامه‌ له‌ کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا و نه‌ پولێکی هه‌یه‌ له‌ سندوقی دراوی ده‌وڵه‌تاندا و نه‌ ئاڵا و نه‌ زرێپۆش و نه‌ فڕۆکه‌ و که‌چی ماوه‌و که‌چی ئه‌ژی و که‌چی هه‌یشه‌! ✍ #شێرکۆ_بێکەس @hevyan
Show all...
#وەرگێڕان مرۆڤە مەزنەکان لە هەڵۆ دەچن . هەتا بەرزتر دەبنەوە کەمتر بەرچاو دەکەون . سزای ئەو بەرزفڕییە تەنیایییەکی قووڵە . #ئیستانداڵ و. #زاهێد_بابامیری @hevyan
Show all...
جوانترین شت لەم دونیایەدا خەیاڵ کردنی مرۆڤەکانە، چونکە تێیدا مرۆڤ بۆ چەند ساتێک بە هەموو ئاواتەکانی دەگات ! #بەختیار_عەلی @hevyan
Show all...
عومری بێحاسڵی من چوو بە عەبەس ئەمەکم ھەرچی ھەبوو چوو بە عەبەس میھری بێمیھری ڕوخت گیراوە لە منی سایە سیفەت چوو بە عەبەس قەسدی یاریتە لەکن بەزمی ڕەقیب یاری من! خۆت مەکە بەدخوو بە عەبەس خانەیی دڵ کە خەرابە، چ بڵێم بە خەیاڵت کە: بفەرموو، بە عەبەس! نالی ئەو غونچە دەمە بێزارە مەکە ماچی دەمی، ئەرجوو، بە عەبەس 🔹مامۆستا نالی @hevyan
Show all...
Show all...
کەڵە پیاوی کوردستانەکەم مامۆستا جەلال مەلکشا نەمر @hevyan
Show all...
کەڵە پیاوی کوردستانەکەم مامۆستا جەلال مەلکشا نەمر @hevyan
Show all...
زستانێ بوو چوومە خەیاڵی بەفرەوەو قووڵ داچووم و دڵم بەستی و تیا مامەوە! لە بەهاردا هەڵەکۆکێک بە ئەسپایی منی هێنایە دەرەوە و لەگەڵ خۆیدا پێشکەشی کردم به بسکی شۆڕەژنێک! #شێرکۆ_بێکەس @hevyan
Show all...
ئاوازی خۆشی دڵداری ئاو ھەڵدێری ژوانی یاری مانای ژیانی چەند ڕەنگینە جوانی کاتی زۆر شیرینە لەنجەی یارم بەرەو کانی ئێوارانە ڕازی جوانی ئەپڕژێنێ بەناو دێدا ئەم نەغمەیە کەم بە کوێدا ئاوایە تاوی گەرمی دڵداری ئاوایە ڕەمز و نازی نازداری مانای ژیانی 🔹سواره ئیلخانی زاده @hevyan
Show all...