cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی-کوردی.

بەڕێوەبەر: تاهیر ئەدمین: @Mangashw لینکی کاناڵ: @farhangijin: https://t.me/farhangijin لینکی گروپی لکاو بە کاناڵەوە https://t.me/farhangijin1

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedHumor & Entertainment8 484
Advertising posts
2 796Subscribers
+324 hours
+477 days
+26130 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

واتای (پرچم) بە کوردی؟Anonymous voting
  • درەوش
  • بەیرەق
  • ئاڵا
  • واڵا
0 votes
کوردستان خۆشە و زوانەکەی شیرین! "خەرمانی وشەی کوردی" بەھار، ھەوار پڕی دەنگ و ئاھەنگی جوانی سروشت ئەوێ. چەم ھاژە و لرفەی تێ، جۆگەگەورە بە ئارامی لە ھەندێ شوێنەو شوڕە، شوڕێکی تێ، باوەرەکان شوڕەو قوڵتەی موسیقایە و تاف و قەڵبەزەکانی ھاژەیان رۆح حەلاجی ئەکا، لە قەراخ جۆگە و چەم و باوەرەکانەو قوڕە و واقەی قورواق ختوکەی گیان ئەدا، قاڕەی قاڵاو و قشقەڕە جارجارە وەک پارازیت بە سەر گشت دەنگەکانا زاڵ ئەوێ، بولبول و مەلانی خۆش ئاواز ھەرکامە بە ئاوازێ چنگ لە تارەکانی چەنگی رۆح و دڵ ئەدەن. لە ناوپەلی دارەکانەو تیشکە پڕشنگیانەکانی خۆرێکی نەرمەنیگا بە سواریی ھۆنە ھۆن و کفە کفی فێنکەبایەک دڵ و رۆح و لەشی باوەشێن ئەکەن و لە تەک ئاھەنگی گەڵای دارەکانا کە وەک پولەکەی کراسی دەردەدامانی وەوی خشەخشیان تێ،  گیان دێننە سەما. لە ناو شەخەڵ و گژ و گیاکانەوە دەنگی خشپە و خشەی خشۆکەکان ئەگاتە گوێ. سەڕەی کەریش وەک قاڵاو و قشقەڕەکان ئارامی سروشت دڕن پێ ئەدا. لە لەوەڕگەکانیش دەنگی وەحا، وەلە، وەش، یێخ، گدێ، پخی شوانە تێ کە ھەر کام لەم دەنگانەی بۆ ئاگادار کردنەوەی یەکێ لە ئاژێڵەکانی ژێر فرمانی بەکار تێرێ. ئاژێڵەکانیش ناوبەناوێ ھەرکامە بە ئاوازی خۆیان دەنگ دەرتێرن. ھەر لە باڕەی بزن و گیسک و کار و پەز و کاوڕ و بەرخەوە بگرە تا بۆڕەی گا و مانگا و نەوەنە و نەوەژن و پارگوێر و گوێرەکە و حیلەی ئەسپ. ئێتر شیڕەی شیڕشیڕەکەرە و قاقبەقاقی کەو و گاڵەگاڵی گاکوتر و کوڕڕەکوڕڕی ماریش با بوەستێ. شەویش دائەھات تاقە تاقی شابو، قیژە قیژی بایەقوش و قاژە قاژی ریوی کە ژانە سکی گرتووە لە تەک حەپەحەپ و وەزە وەڕی سەگ و لوورە لووری گورگا تێکەڵ ئەوو، ھۆش و فیکری بەشەریان ئەبرد، لە ناکاو گیزەی میشوولەیەک لە گشتیان دائەبڕاندی و شڵپت لە بناملی خۆتەوە ھەڵئەساندو تازە سودیشی نەبوو، چونکی مێشوولە سەرکەوتووانە بەشە خوێنی خۆی بردبوو و ژاری خۆی تێکردبوو. ✍️ یوسف محمود. چیتر دەزانن زیادی بکەن. @farhangijin
Show all...
👍 3
Repost from N/a
پێی بڵێن بێ، شاری شیعرم پڕ له‌ وێنه‌ی شیرنه‌‌ چی ده‌کا فه‌رهاد ئاخر، به‌و که‌ژ و کێوانه‌وه‌؟ #ناسرى_حيسامى پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
Show all...
👍 1
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
ڕازە شاخ؟ ڕاز واتە گا بەردی درێژ و گەورەی یەک‌پارچە و درێژ لە لوتکە و بناری چیا، ڕازە شاخ دیاردەیەکی سروشتی جیۆلۆجیە، گابەردەکان بە چەند ڕێزی تەریب و درێژ بە تەنیشت یەکدا ڕیز دەبن. لە تۆپۆگرافیا و سروشتی شاخاوی کوردستاندا لەو جۆرە ڕازەشاخانە لە زۆر جێگەی کوردستان بەدی دەکرێن و دیمەنێکی زۆر جوان و تایبەت دەنوێنن ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ ℬ.𝒜 ئێوە چی پێ دەڵێن؟ بەکر ئەحمەدی کورد دەڵێ :خانچی پاڵیێ لێ داکێشە. خان=شوێنی حەوانەوەی ڕێبواران ،دوو نهۆمە ،نهۆمی سەرەوە بۆ ڕێبواران و نهۆمی خوارەوە بۆ وڵاخە بارهەڵگرەکان وەکوو (هەسپ و هێستر و کەر) خانچی =ئەو کەسەی خانی بەڕێوە دەبرد و خزمەتی ڕێبواران و وڵاخەکانی دەکرد. پاڵی :ئەو پەڕۆیە یان قایشەی بە کورتان یان زینەوە بەستراوە و لە پشتەوە بە بن کلکی وڵاخەکەدا دەڕوات. داکێشە =بینە خوارێ  ئەم ئیدیۆمە بۆ ئەو کەسانە بە کار دێت کە لە کۆنترۆڵ دەردەچن و هەڵس و کەوتی نەشیاو دەکەن،چونکە کە پاڵی هەڵدەکشێ وڵاخەکەش لە کونتڕۆڵ دەردەچێ . نەزمی فەرحۆ @farhangijin
Show all...
👍 9👏 5
کورد دەڵێ :خانچی پاڵیێ لێ داکێشە. خان=شوێنی حەوانەوەی ڕێبواران ،دوو نهۆمە ،نهۆمی سەرەوە بۆ ڕێبواران و نهۆمی خوارەوە بۆ وڵاخە بارهەڵگرەکان وەکوو (هەسپ و هێستر و کەر) خانچی =ئەو کەسەی خانی بەڕێوە دەبرد و خزمەتی ڕێبواران و وڵاخەکانی دەکرد. پاڵی :ئەو پەڕۆیە یان قایشەی بە کورتان یان زینەوە بەستراوە و لە پشتەوە بە بن کلکی وڵاخەکەدا دەڕوات. داکێشە =بینە خوارێ  ئەم ئیدیۆمە بۆ ئەو کەسانە بە کار دێت کە لە کۆنترۆڵ دەردەچن و هەڵس و کەوتی نەشیاو دەکەن،چونکە کە پاڵی هەڵدەکشێ وڵاخەکەش لە کونتڕۆڵ دەردەچێ . نەزمی فەرحۆ @farhangijin
Show all...
👍 8
🍃🌺🍃🌺🍃🌺 🍃🌺🍃🌺 🍃🌺🍃 🍃 بەشی سێیەم. -۳- پەندیپێشینیان 👇 پەندی پێشینیان هی ساڵی کۆنن لە باغچەی ئەدەب گوڵی بە بۆنن با بیپارێزین ئەی دۆست و یاران بە دیقی چاوی هەموو نەیاران... ٢١ - کلیل بۆ حەڵاڵ زادەیە. ٢٢ - دەستی خۆی نیەو ماری پێ ئەگرێ. ٢٣ - پلار لە دار گوێز گری، لە سەت گوێز دانەیەکیان هەر پووچەڵ ئەبێ. ٢٤ - کۆستە چوو بۆ ڕیش سمێڵیشی دانا. ٢٥ - تیکە لە دەم بکەوێتە خوار بۆ داوێن باشە. ٢٦ - ئەوەندە مۆنە ورچی بۆ هەڵپەڕێنی پێکەنینی نایە. ٢٧ - ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمە بۆر. ٢٨ - پیاوی حیز بە خاڵی خۆی ئەوێرێ. ٢٩ - ئەو کانیەی ئاوت لێخواردەوە بەردی تێمەخە. ٣٠ - کەر زۆرە و کورتان کەم. ع - ڪەلیخان
Show all...
👍 14👎 1
🍃🌺🍃🌺🍃🌺 🍃🌺🍃🌺 🍃🌺🍃 🍃 پەندے پێشینیان 👇۱ پەندی پێشینیان هی ساڵی کۆنن لە باغچەی ئەدەب گوڵی بە بۆنن با بیپارێزین ئەی دۆست و یاران بە دیقی چاوی هەموو نەیاران ١ - کەم کلکە سووتەکەی لە بەرا بکە، هیچی لێ هەڵناوەرێ. ٢ - ڕۆن کە زۆر بوو قوونی پێ چەور ئەکەن ٣ - بزن دوازدە مانگ قوونی بەدەرەوەیە کەس هیچ ناڵێ، مەڕ ڕایەک لێی دەرکەوت چەپڵەیان لێ تەقاند. ٤ - هەنگ، پێوەدانی لە ویزە ویزی خۆشترە. ٥ - ئەگەر لووت لە بەینا نەبوایە، چاو چاوی دەر دەهێنا. ٦ - قاچی شکاوە، قۆلی بۆ هەڵ ئەبەستن! ٧ - باوک مردن لە تێر نەخواردن خۆشترە. ٨ - تا ئەم با لەو کونەوە بێ حاڵمان لەوە خۆشتر نابێت. ٩ - لە نێوان دوو کەرا جووتەت بەر ئەکەوێ. ١٠ - شەڕ لە بێکاری چاترە. ١١ - یەزد دوورە گەز نزیک. ١٢ - ژن و ماڵیان وتووە. ١٣ - شەڕ لە شێف و ئاشتی لە خرمان. ١٤ - بەڕە لە لای تەنکییوە ئەدڕێ. ١٥ - گەورە ئاو ئەڕێژێ بچووک پێی لێدەنێ. ١٦ - ماڵ بە بەخشین هەر هەڵ ئەگڕێ. ١٧ - نە دەستی قونجاو، نە دەستی بڵاو. ١٨ - گوڵ لە سەلگوێنکیشا بڕوێ هەر جوانە. ١٩ - هێلکەو ڕۆنیان بۆ کەر دانا گوێی تێخست. ٢٠ - ڕقێک ماڵ وێران ئەکا، ڕقێک ئاوەدان. ع - ڪەلیخان
Show all...
خان ئەوەی لە وێنەکە دیارە یەکێکە لە خان ( کاروانسەرا) ی شارۆچکەی کۆیە یە، لە چەند شارۆچکە و شاری تری هەرێمی کوردستان لە ساڵەکانی (١٨٠٠ ـ ١٩٨٠) هەبووە؟ ـــــــــــــــــــ خان چییە و بۆچی بەکار هاتووە؟ خان میوانخانەی سەردەمی خۆی بووە، لە دوو نهۆم پێکهاتوە، نهۆمی سەرەوە میوانخانە بوو، نهۆمی خوارەوە بەشێکی بۆ تەوێڵەی ئاژەڵ بەکارهاتووە، چونکە میوانەکان بە ئەسپ و هێستر و کەر بازرگانی و هاتوچۆیان کردوە، بۆیە پێویست بوو چۆن شوێنی میوانەکان بکرێتەوە، بەهەمان شێوە پێویست بوو شوێن ئاژەڵ و ئالیکیان هەبێ و خزمەتیان بکرێ. واتە چۆن خزمەتی میوان دەکرا بە هەمان شێوە پێویست بوو خزمەتی میوانەکانیش بکرابووایە. هەر هاوڕێیەک زانیاری هەیە کە لە چ شار شارۆچکەیەک یان ناوچەیەک خان هەبووە بۆم بنێرێ، سوپاسی دەکەم. ئەگەر ساڵی دروست‌کردنی دیار بێت باشترە. نادر ڕۆستی @farhangijin
Show all...
👍 15
Repost from N/a
وەک کانیی ویشککراو لە حەسرەت چەند دڵۆپ ئاودامە، پێی بگریم. # مارف_ئاغایی پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
Show all...
👍 1
فەرهەنگی
کۆمەڵاتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
زەویەکەی گۆشتەگڵە، هەر خاکەنازت چەقاند وەک ئارد دەپژێ، دوای ڕەهێڵە بارانی پڕخێری هەفتەی ڕابردوو ئێستا کەشی کێڵانیەتی و نابێتە کڵۆ و کەرسەک. سروشتی خاک وایە لە وەرزی بەهاردا نێر دەبێ و زوو پندر دەبێتەوە و کەشی کێڵانی دێ، لە وەرزی پاییز و زستاندا زەوی ( ئەرز) مێیە و دەبێتە قوڕولیتە و وا زوو کەشی کێڵانی نایتەوە و جووتیار دەبێ هەر چاوەڕوانی بەهارە چکۆلەیەک بێ تاکو دەرفەتی تاقێک یان ڕۆژەجووتێکی بۆ دەڕەخسێ. چونکە خاکەکەش گۆشتەگڵە چەند دەمی خاکاناز و گاسن ڕۆچێتە خوارێ بەردێکت نایەتە ڕێ. ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ ℬ.𝒜 بەکر ئەحمەدی @farhangijin
Show all...
11👍 3