cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

نەرمەچڕ/جەلیل.ع. قەقنەس. (nerme çr)

با نەرم نەرم هاوارەکاما چڕمێ... با نەواو هەناسەسەردیما وەرماڵۆسنەکا چڵاکنۆرە.. با نەواو رۆحی مانیاو وێما بژنەومێوە.

Show more
Iran314 728The language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
189Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

بەشێوجە ویرەوەریەکاو دوێ شاعێرێ ڕچەماڕێ سەروو کارکەردەی جە ڕەوتوو شێعرێ نەوێنە. مامۆسا ڕەئووف مەحموودپوور مامۆسا جەلیل عەباسی http://t.me/Daneshnameh_shams
Show all...
شەرەف یا بێ شەرەفی؟ چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر گوندێک و دەسدرێژییان کردە سەر هەموو ژنەکانی گوند، تەنیا یەک ژنیان توانیی پارێزگاری لە خۆی بکات و چەکدارەکە بکوژێت. چەکدارەکان گەڕانەوە مۆڵگەکانی خۆیان و ژنانی گوند هاتنە دەرەوە و بە گریانێکی حەزینەوە خەریکی کۆ کردنەوەی جلە دڕاوەکانی خۆیان بوون. ئەو تاقە ژنەی پارێزگاریی لە خۆی کردبوو، بە جلی خوێناوییەوە هاتە دەرەوە و سەری بڕاوی چەکدارێکی بەدەستەوە، رووی کردە ژنە چاوبەفرمێسکە هاوەڵەکانی و بەسەربەرزییەوە پێی گوتن: واتان دەزانی منیش بێ هێز و داماو دۆش دادەمێنم تا دەسدرێژیم بکاتە سەر؟ نا.. دەبوو یا ئەو بکوژم یا خۆم تاکوو دەستی نەمگاتێ. ژنەکان سەیرێکی یەکتریان کرد، هەر بە زمانی نیگا و ئاماژە پیلانێکیان داڕشت کە پێکەوە ئەو ژنە بکوژن تا ئیتر لە ئاستیدا سەردانەخەن و شەرمەزار نەبن... تا کاتێ هاوسەرەکانیان گەڕانەوە، تانە و توانجیان تێ نەگرن کە "ئەی بۆچی ئەو توانیی پارێزگاری لە شەرەفی خۆی بکات و بۆچی ئێوە خۆتان بەدەستەوە دا؟!!! ئیتر بە هێرشێکی ناکاو، هەموویان پێکەوە ژنەکەیان کوشت. بەڵێ، دۆڕاوەکان نامووسیان کوشت تا عەیب و عار و نەنگی خۆیان بپارێزرێت!!! ئەمەیە ڕووی ڕاستیی بوودەڵە و گەندەڵەکانی کۆمەڵگە. مرۆڤە پاکەکان دەکوژن چاکەکان دەکوژن ڕاستییەکان تێک دەدەن درۆ و بوختان هەڵدەبەستن ڕێگە بە مرۆڤە چاک و پاکەکان دەگرن و تەرەیان دەکەن. هەموو کارێکی خراپ و قێزەون ئەنجام دەدەن تا بوودەڵەیی و گەندەڵیی خۆیان دەر نەکەوێت. و: جەلیل عەباسی https://t.me/JpirshalirA/147
Show all...
attach 📎

ئێمە دەرمانما کیاست پەی ئەفریقای، ئینەیچ هەرمانێوە ئینسانیە و ئێژا و عالە بێ. بەڵام دەرمانەکێ وێشا کێشەشا چەنە بێ، ئاخر سەرشاوە نویسیابێ: "دماو نان واردەی"!!!!! ٭٭ ئێمە دەرمانمان نارد بۆ ئەفریقا، ئەمەش کارێکی مرۆیی و هێژا و چاک بوو. بەڵام دەرمانەکان خۆیان کێشەیەکیان تێدا بوو، ئاخر لێیان نووسڕابوو: "پاش نان خواردن"!!! ٭ شاعیر و نووسەری ئەڵمانی، ئەمریکی: "چارلز بۆکۆفسکی" و: جەلیل عەباسی https://t.me/JpirshalirA/147
Show all...
attach 📎

کە مەردا، لاشەکەیم سراجگا بنیەیدێ یاگێ وەشە و ئارامەنە پەی ویر کەردەیۆ گەرەکما چەنی چەمەی بلمێنە دلێ بێدەنگی چەنی تایلەکێ، ویرێ زەماوندەکێ ئەوسای کەرمێ گەرەکما چەنی پیرو چۆکڵا شەوبێداری کەرمێ ئەو بێ تەقە بدۆ کێلەکێم و زوانو مەولانایمۆ ورتەش بێ: "ئیرادەم ئێدەن وەی کەڵپۆسەوە شەوناڵین وەشەن وەلای دۆسەوە" منیچ، بێ ورکە هەناسەو مەلای دەمنوو ڕوەشەرە: "شەوەن خەڵوەتەن ماڵ بێ ئەغیارەن عاڵەم گرد وتەن دۆس خەبەر دارەن" ئەو بێ دلێ و چوارمشقی نیشۆرە من کتریە سیاوێ خەیاڵانە چای وەنەوشەیش پەی دەم کەروو و دڵم گۆش سپارۆنە دەردەدڵەکاش ئەو باسو تەرە بیەی بابا تەیریم پەی کەرۆ منیچ نامەش پەی بنویسوو لاو میرۆتمانی با شاخوشینی دۆنۆ و قەلەندەرەکەی هەمەدانۆ گێڵنۆوە لاو دوانزە براڵەکەی. کە مەردا لاشەکەیم سراجگا بنیەیدێ ئامانەتو دەسو تایلەکێش کەردێ و چەمەی بسپاردێرە جارجار تکێ زووخاوو چۆڵەوانی پیرەوەتی چکنۆرە دەمی قڵیشبەردەو ویرەکام. دماو مەردەیم سراجگا یاگێوە عالەنە پەی ویرۆ کەردەیم پەی ئارامشیم. "ج.قەقنەس" https://t.me/JpirshalirA/147
Show all...
attach 📎

مانگە وێش شارتەنۆ، نا... لوا، تا ڕووجیار نەدیۆشەنە و پەی بە فێنکیی ماچەکا منوتۆ نەبەرۆ. "ج.قەقنەس" https://t.me/JpirshalirA/1477
Show all...
attach 📎

ڕێزدار شاملۆ، چی دەربارەی سوهراب سپەهری دەڵێیت؟ دەبێ دەرفەتێک بڕەخسێت و جارێکیتر بەرهەمەکانی بخوێنمەوە. کێ دەڵێ بۆچوونم لەسەر کارەکانی ناگۆڕێت. مەبەستم ئەوەیە بڵێم لەوانەیە خوێندنەوەی دووبارەی بەرهەمەکانی، بتوانێ ئەو عیرفانە بەجۆرێک پیشان بداتەوە کە لە باردودۆخی کۆمەڵایەتیی ساڵەکانی دوای کوودەتای (32)دا بەلامەوە زۆر ناپێویست و بێ بنەما بوو. ئاخر لەو دۆخە شێواوەی ئەو ساڵانەدا کاتێ سەری بڕاوی مرۆڤێکی بێتاوانیان لە لێواری جۆگەئاوێکدا فڕێدەدا، چۆن دەکرا کەسێکیتر چەند هەنگاوێک لە خوارترەوە لەسەر هەمان جۆگە ڕاوەستێت و بکەوێتە ئامۆژگاری: "ئاوەکە لێڵ مەکەن"!!! من پێموابوو یەکێکمان (ئاگای لە مەحمووی بێ زەواد نەبوو)، یا من، یا ئەو. ڕەنگە بە دووبارە خوێندنەوەی، بگەمە قەناعەت و دەستە بێگوناهەکانی لە دنیای خەیاڵ و یادەوەریدا ماچباران بکەم. شیعرەکانی هەندێجار لەڕادەبەدەر جوانن، بێ وێنەن، بەمحاڵەشەوە پێموانیە ئاوی ئێمە بە جۆگەلەیەکدا بڕوات. لەلای من (تەنیا جوانی) بەس نیە. چ بکەم، جیاوزیی ئێمە لەمەڕ کارایی شیعرە. ڕەنگە تاوانی من بێت کە زۆرتر حەز دەکەم شیعر (شەیپوور) بێت نەک (لایلایە)، واتە ڕاچڵەکێنەر بێت نەک خەولێخەر. ٭ لە کتێبی: دەربارەی هونەر و ئەدەبیات، گفتوگۆی ناسری حەریری لەگەڵ ئەحمەدی شاملۆ. و، بۆ کوردی: جەلیل عەباسی تێبینی: 1- کودەتای 32 مەبەست کودەتاکەی ساڵی 1332(1953)ی شای ئێرانە دژی محەمەد موسەدیق. 2- ئاگای لە مەحمووی بێ زەواد نیە بۆ کەسێک بەکار دێ زۆر پەرت بێت و ئاگای لە هیچ شتێکی دەوروبەری نەبێت، فارس دەڵێ: (از مرحلە پرت)، بەلای منەوە بۆ ئەم مەبەستە زۆر جوان و بەجێ بوو. جەلیل عەباسی https://t.me/JpirshalirA/1477
Show all...
attach 📎

نایشارمەوە، دەمێکە ئەو هەستە تاڵەم لا درووست بووە کە: حزبە کوردییەکان (بە چەپ و ڕاستیانەوە) ڕا سپێردراون بۆ درێژە پێدان و بە ئەنجام گەیاندنی ئەو پیلانە ئەهریمەنییەی دوژمنەکانی ئەم نیشتمانە!!! "ج.قەقنەس" https://t.me/JpirshalirA/1477
Show all...
attach 📎

Sign in and get access to detailed information

We will reveal these treasures to you after authorization. We promise, it's fast!