cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ژیانەوەی کولتوور

هەر ڕخنە یا پێشنیارێکتان بوو فەرموون کاناڵێک جیاواز بۆ ناساندنی گەورەکانی کورد و ژیاننەوەی کلتوور

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
448Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی هێژام ئەو کەسانەی دڵیان بۆ زمانی زکماک لێدەدا و دەیانەوێ ڕێنووس و ڕێزمان و وشەی ڕەسەن فێر بن فەرموون وەرنە گەورە گرووپی فێرگەی زمانی کوردی تکایە کەسێ هۆگری فێر بوون نیە نەیەت لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو کوردێکی بە شەرەف 👇👇 https://t.me/+MQshG_KDkzw1YjVk
Show all...
فێرگەی زمانی ڪوردی

۱ باسی سیاسی و ئایینی قەدەغەیە. ۲ بابەتی فارسی ڕێگە پێنەدراوە مەگەر بۆ وەرگێران ۳ بەڕێزان ئەم ژوورە بەس بۆ فێربوون و فێرکاریی زمانی کوردییە ٤ چەتکردن نا، مەگەر بۆ شیکردنەوەی وشە ٥ لە ڕۆژدا ۲ تا ۳ بابەت دەتوانن دانێن ئەرشیف:

https://t.me/arshfivwanaeferg

🌜♥️🌛 سکاڵە مەکە! بە بڕوام گۆڕاون وەرزەکان، شەتاوی کوێستانی یادت لەم زستانی ژیانە ماوەیەکە بەستێنی ڕووبارەکانی ئەسرینیان دادڕیوە لەبەر تێشکی هەتاوی چاوت سینگی کوڵم، ڕەنگاڵە دایپۆشیوە! پەروین.نازری @hunarmandan1
Show all...
♦️کابان بەشی سێهەم 🔷ماری موکریانی بە ئەستیم گوت ئێرە جێی قسان نێ نەوەک پورم گوێی لێ بێ هەستە با بە بێنووی ئاو هێنانێ بچینە چۆمی بەشقەم چاوێکیشم بە هەمزەی بکەوێ ، ئەستیش گوتی کابان گیان بۆ بە خۆڕایی نێوی خۆت دەخەیە سەر زاری حالەمێ خۆ بۆ خۆت دەزانی هەمزە بە تەمای ئایشی مام حەمەدەمینێ چەند ساڵە سوێندخۆری یەکن بۆ ببێتە نەقڵی ئەمن بۆ وی مردوو ئەویش هیچ بۆ من نەکردوو . گوتم دەزانم ئەمنی ناوێ ئەگەر ئەمنیش وەک دادم سپی و ناسک بام هەزاری وەک هەمزەی قوڕاوخۆر بوون هەر چاوێکیان لێ بکەم بەڵان چ بکەم دڵ ئەو شتانە نازانێ بە دیتنی دەگەشێمەوە بە چاو لێکردنێ خۆ لە دین وەرناگەڕێم ، ئەویش گوتی بە زات و یەکڕەنگی خوڵای ئەگەر ئەمن کوڕ بام ئەتۆم دەهێنا دادتم نەدەهێنا چونکە ئەتۆ زۆر خوێن شیرنتری لەو ئەو جا پێم بڵێ ئەتۆ بۆ جوابی مرادی نادەیەوە وەختە لە تاوانت وە شاخان بکەوێ گوتم خۆشم ناوێ ئەو جا ئەگە جوابشی بدەمەوە بابم کوا دەمدا بە کوڕی گاوانی ئیدی ئەستی هیچی پێ نەما و بێ دەنگ بوو. گوتم دەی بەڵکوو بە خێرا من ئەتۆش حەبووی ببینی ، حەبوو و ئەستی چەند ساڵێک بوو یەکتریان خۆش دەویست بەڵان پوورم دەیگوت هەتا حەلی کوڕم ژنێ نەهێنێ ئەستی بە مێرد نادەم . ئەستی چووە بەر ئاوێنەکەی و کۆچکەکەی سەری ڕاستە و پاستە کرد و سەری بسکە قەجەریەکانی دە بن گوێی ئاخنی و دەستێکی بە بەرهەڵبێنەکەی دا هێنا و قۆڵچاغەکەی لێ تووند کرد و گۆزەیەکی بۆ خۆی هەڵگرت و جەڕەیەکیشی دا بە من و بە پوورمی گوت دایە دەچین ئاوێ دێنین پووریشم گوتی دەڵێن لە قرژاڵیان پرسی بۆ بە حەوت سەران دەرۆی گوتی چ لە جحێڵی حەیب نێ دەنا بەو سەرمایەی وەختی وەیە بە تای ئەو کراسە تەنکە و قۆڵچاغەی بەو تەنگەی بانگی شێوان بچنە ئاو هێنانێ دەی زوو وەرنەوە لە منو کەوێ. کوڕە جحێڵەکانی دێی ئێواران دەهاتنە سەر چۆمی پۆل پۆل لە سەر ڕێی ئەو کچە گۆزە بە شانانە ڕادەوەستان ، هەر چەند چاوم گێڕا هەمزەیان دە گەڵ نەبوو بە نامرادی و هەناسە ساردی جەڕەکەم پڕ کرد لە ئاو و بە ئەستیم گوت زوو کە درەنگ بچمەوە دایکم کەوڵم دەکا ئەستیش گوتی ئەگەر هەمزەت لێ دیار با وا پەلەت نەدەکرد ئەوە چێ لە ئاشی زۆرت پێ چووە لە ڕێیە پەلەی دەکەی . لە دوور ڕا دیتمان حەبوو لە ڕەفیقەکانی دابڕا و خۆی لە مە نزیک کردەوە دوو سێ جاران دەستی بە کاکۆڵەکانی کە لە بن پێچە ڕیشووە درێژەکانی وە دەر کەوتبوون داهێنا بەرامبەر ئەستێ بە مانای خۆشەویستی ئەمنیش بە ئانقەست هەنگاوم توند کردن و بڕێک وە پێش ئەستی کەوتم دیار بوو بە ترس و لەرزەوە دوو قسەیان لە گەڵ یەک کرد . دوایێ ئەستی بە غار دان خۆی گەیاندەوە من لێوی وەک مێوژۆکەی دەلەرزین زاری تێک دەهاڵا گوتی ئەو شۆ لە کن قەڵاغەکەی ماڵە مام سۆفی بۆ حەبووی دەچمە ژوانێ گوتم بۆ خاتری خوڵای ئاگاو لە خۆو بێ کەس نەوبینێ. لە دوور ڕا دیتن پوورم پاتۆڵی لێ هەڵکێشاوە و خۆی داپێچاوە و دەستی دە بەر دەستی ناوە و لە مە دەروانێ.. درێژەی هەیە کاناڵی تلگرامی کابان @KABANMUKRYAN2721 هۆدەی چیرۆک https://t.me/hodai_chirok
Show all...
attach 📎

♦️کابان بەشی دووهەم 🔷ماری موکریانی بە پێچەوانەی دادم ئەمن کچێکی ڕەش ئەسمەری چاو و برۆ ڕەشی قژل لوولی کورتەباڵا بووم ، ئەو نێو و نێوبانگەی ئەو هەیبوو ئەمن نەمبوو زۆر جار گوێم لە خەڵکی دەبوو دەیانگوت ماشەڵا لە بەر کاری خودای چەند ڕەنگینە ئەو جووتە خوشکە هەر دەڵێی لە دایک و بابێکیش نین لە حەرزی ڕا هەتا حاسمانێیان فەڕقە . نەنکم دەیگوت ڕۆڵە بەفریش سپێ سە لە سەری دەڕێ ئەدی نەتبیستووە دەڵێن ڕەشە بۆنی خۆشە . لە حەیفی قسەی خەڵکی هەموو ڕۆژێ چینێک وەو دەشت و مەزرایەی دەکەوتم جار هەبوو بە سەر کەناڵی دا ڕێ و ڕێ هەتا قزڵقۆپێ بە سواری ئەسپی دەڕۆییشتم و لەو ڕێیەی تێر دەگریام و بەربینگم بە خوڵای دەگرت دەمگوت ئاخر بۆ هەموو جوانیەکت دا بە دادم خۆ بڕێکیشت بەشی من دابا کابە خرا نەدەبوو! وامدەزانی دایک و بابیشم دادمیان لە من زۆرتر خۆش دەوێ چونکە ئەو جوانترە. ئەوڕۆش وەک حەموو ڕۆژان پەنام بۆ مەزرایە برد و لەو سەری کە گەڕامەوە لە ترسی دایکم نەچوومەوە ماڵە خۆن چوومە ماڵە پوورم هەر کە وە ژوور کەوتم پوورم گوتی کابان کچم ئەوە بۆ وا بە هەناسەبڕکێ بەو درەنگ وەختەی هاتوویی گوتم پوورێ گیان دیسان بە ئەسپی هەتا نزیک مێشەکانی قزڵقۆپی چووم و جارێ هەتا میوان نەیەن ناچمەوە دەنا دایکم تیتکم بە سەریەوە ناهێڵێ. پوورم گوتی میوان کێن گوتم خوازبێنی دادمن ، ئاخێکی هەڵکێشا و فرمێسکی بە چاوان داهاتنە خوارێ و مەجووعمە نیسکەکەی کە خەریکی بژاردنی بوو وە لا نا و گوتی دایکت بمرێ حەلی گیان چەند بێ مرادی ڕەبی ڕۆڵە وەک حەیرانەکەی دەڵێ خۆ ئەمن دەیدەمێ بە مەجنوون هەر خودا نەینووسێ ڕەبی ئاە و ناڵەی دڵی تۆ خوڵا نەینووسێ کوڕم. حەلی تاقە برای حەوت خوشکان بوو پوورم دوای چەند خێر و خێراتێ و چاک و پیران و نیشتووی شێخ نەجمەی ئەو تاقە کوڕەی ببوو ، دیار بوو زۆری دڵ بە دادمەوە بوو و بە بابمیان گوتبوو پاروو با نەکەوێتە حەرزی بکەوێتە کۆشێ چاکترە بەڵان بابم دەیگوت ئەمن کچی نادەم بە خزمی خۆن دوایە خزمایەتێکەشن دەچێ. دە گەڵ ئەستی کچی پوورم کە هەر دە حومرێکی دابووین چووینە مدبەقێ و لینگن دە بن کورسێ کێشا چاوێکیشن هەر لە لای دەرکێ بوو نەوەک کەسێک بە سەرن دابێ و گوێی لە قسەکانن ببێ ،، درێژەی هەیە کاناڵی تلگرامی کابان @KABANMUKRYAN2721 هۆدەی چیرۆک https://t.me/hodai_chirok
Show all...
attach 📎

♦️ کابان بەشی یەکەم 🔷ماری موکریانی خەڵکی ئاوایی خەریکی کۆ کردنەوەی خەلە و خەرمان بوون بەر لە هاتنی سەرما، هێندێکیان بە پەلە بارئاشیان بردبووە ئاشی مام وسوو بۆ لێکردن. ئەوانی دیکەش خەریکی ورد کردنی گەز بوون کە لە شامی قەرەشڵاغێ ڕا هێنابوویان بۆ سۆبە دارەکانیان چونکە دەیانزانی زستانێکی سارد بەربینگیان پێ دەگرێ . کوڕە جحێڵەکان وردە وردە کا و تفاقیان لە مەزرایە ڕا بە كەڵ و عارەبان دەکێشاوە بۆ کادێنێ. کچەکانیش بە هەرەوەز دەوەڵانیان لێدابوو و جوان دایان پۆشیبوون. مام وسێن لە سەربانی باگردێنی دەگێڕا بۆ وەی گڵەبانەکە قەڵشەکان پڕ بکاتەوە و دڵۆپەی نەکا لە کاتی بارینی بەفر و باران، دیار بوو زۆر ماندوو بوو بەڵان زوو زوو بە خۆی دەگوت هەی لە منت نەکەوێ وسێن جارێ بە بەرتەوە ماوە بزن بۆ شەوێک جێی خۆی خۆش دەکا نەکەی ببەزی، باش دەزانی دەستی ماندوو لە سەر زگی تێرە. نەنکم دانیشتبوو قووچەکەی دە قامکی کردبوو و پینەی لێفە کورسیەکەی دەکرد و نارە ناری دەهات هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێی دەگوت. دادە خەزاڵیش دەستەودوعا ڕاوەستابوو و دەیگوت خوڵایە دوو سێ ڕۆژی دی باران نەبارێ نەوەک تەندوورەکەی بە قوڕی شۆرەکاتی چاکی کردبوو ئیشک نەبێتەوە و ڕیسەکەی لێ ببێتەوە بە خوری. منیش بە ئاسپایی بەرەو تەویلە چووم دیتم ئەسپە کوێت هێشتا زینی بە پشتیەوەیە، ئەتۆ مەزان دایکم ئاگای لێ بوو لە پڕ لاشیپانی دەرکەی تەویلەی لێگرتم گوتی کچم وەختی مێردیت هاتووە بەسە چیدی بە سواری ئەسپی مەچووە مەزرایە بابت بزانێ پشتت نەرمتر دەکات لە زگت منیش بە جیفڕک لە خۆ دان ڕکێفێکم لە ئەسپی دا و تێمقوولاند. دایکم هاواری دەکرد خوڵات بە قوربانی دادت کا ئەو شەو داواکاری دێن دەنا وات دە سەریەوە نەدەچوو. دادم پێنج ساڵ لە من گەورەتر بوو کچێکی زۆر جوان و بەرچاو بوو هەتا دەست هەڵێنی کەڵەگەت، لێوی دەتکوت قەیتانی سوورن، چاوی دەتکوت پیاڵەن، ئەوە تەختی دم و چاوی بوو، سەر و پرچی دەتکوت ئاوریشمی خاوە؟، سوێندت خواردبا بتکوتبا کچی کافرۆشێ سوێندت لێ نەدەکەوت. نێوبانگی نەک هەر لە دێی خۆن دە شاروێرانێ گەڕابوو هەر بۆیەش داواکاری زۆر بوون.، درێژەی هەیە..... کاناڵی تلگرامی کابان @KABANMUKRYAN2721 هۆدەی چیرۆک https://t.me/hodai_chirok
Show all...
attach 📎

🌿💫 چەن وتەیەکی بەنرخ خوێندنەوەی چەن شێعرێ لەمامۆستا: هەژار کتێبی: بۆ کوردستان @hoday_sher
Show all...
🌿💫 لەگەڵ ختیلکەی گزینگی خۆر لەگەڵ باوێشکی سوورەگوڵ لاولاوی یاد هەمیسان هاڵا لە بەژنی بەرزی ڕۆژ دەستی دڵ هەدانادا هەڵدەقەنێ کۆنە برینەکان توێژاڵ توێژاڵ! نوقمی غەوری زامم دەکا ڕۆژێکی نوێ و دیسان پاشای دڵ ئیزن نادا سەربازی ڕوح تاوێ هەدا دا! پەروین نازری @hoday_sher
Show all...
🌿💫 باخی هەستم چەپک چەپک، لەبەر درگای کۆشکی چاوت کردمە قوربانی نیگاهێ هەرچەن ترازابوو هێڵی چاوت، دیواری پشت سەرمی ئەنگووت سیلەی‌چاوی من ڕاست و هی چاوی تۆش سەدوهشتا بوو! پەروین نازری ٭سیلەی چاوی ڕاست:واتە زاویە راست،قائمە @hoday_sher
Show all...
مامۆستا ماملێ
Show all...