ماڵێک بۆڕۆشنبیری...
216Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
کە ماچم کردی
ئیتر کەس نەیناسیمەوە
لە بیابانەوە بووم بە هەور...
«قوباد جەلیزادە»
سەرەتا لەبەر چاوت ناگرن،
دواتر گاڵتەت پێدەکەن
ئینجا لەگەڵت شەڕ دەکەن و
لە کۆتاییا تۆ سەرکەوتوو دەبی!
#مەهاتما_گاندی
خۆشهویستم!
له پیاوێكی گهڕۆكم بیست؛
له لای ئهوان كچانی كۆك،
لهباتی گوڵ،
هۆنراوه دهدهن له بهرۆك!
گهورهكانیان
بۆ پهیكهری هونهرمهندێك دێنه سهر چۆك؛
كهچی له گشت كوردستانا،
له مهڵبهندی
بێكهس و حاجی و گۆرانا،
گهر بگهڕێی سهر تا خواری وهك غهریبێ،
بهدی ناكهی تاپۆی پهیكهری ئهدیبێ!!!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
قەڵەم بنووسە، نووکت بە کــار بێت .
وەک نووسەر داییــم، سەرت لە خوار بێت .
بنووسە شێعــرێک، جوان و بە مەعنــا.
ئەگەر هیچ کەس، سەیــریشی نەکــا .
بنووسە ئەی کورد، تاکــەی نەزانی .
نەتەوەی زەنــد و بابانی .
کەلهوڕ یا زازاک، کرمانچ، سۆرانی .
زۆر نەنگـە ئەگــەر، کوردی نەزانی.
بنووسە سەدان سـاڵە کە کوردان .
بۆ خەبات کــردن هاتوونە مەیــدان .
ئێستاش ژێردەست و زەلیل و ماتین .
سەدەی بیستەمــە هەر بێ وڵاتین . . .
#ماموستا_هەژار"
لەکاتێکدا کە ڕۆژمان تێپەڕدەکەین، پێویستە ناوبەناو بوەستین و بیر لەو ڕاستییە بکەینەوە کە بۆ هەمیشە زیندوو نابین، هەر بۆیە ڕەنگە ئەمڕۆ دوا ڕۆژمان بێت.
ئەم جۆرە بیرکردنەوە لەبری ئەوەی بەرەو چێژوەرگرتنمان ببات، پاڵمان پێدەنێت کە دەرفەتی ژیان بەرز بنرخێنین و شاد بین کە زیندووین و دەتوانین ئەمڕۆمان پڕ بکەین لە چالاکی. ئەمەش وامان لێدەکات خۆمان لە بەفیڕۆدانی ڕۆژەکانمان بەدوور بگرین.
بە واتایەکی تر، کاتێک ئامۆژگاریمان دەکەن کە هەموو ڕۆژێک وەک ئەوەی دوا ڕۆژ بێت بژین، ئامانجیان گۆڕینی چالاکییەکانی ڕۆژانەمان نییە، بەڵکوو گۆڕینی باری دەروونیمانە لەکاتی ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەدا.
بەو مانایە نییە کە ئەوان دەیانەوێت ڕێگریمان لێ بکەن لە بیرکردنەوە و پلاندانان بۆ سبەینێ، بەڵکوو دەیانەوێت قەدری ئەمڕۆ بزانین وەک چۆن بیر لە سبەی دەکەینەوە و پلانی بۆ دادەنێین.
✍🏽 #ویلیام_ئێروین
📕 #فەلسەفەیەک_بۆ_ژیان
هێندە نـاهێنی دنیـا خــەم بخـۆی
ئامانەت هاتووی، دەبێ زوو بڕۆی
«هەژار»
Sign in and get access to detailed information
We will reveal these treasures to you after authorization. We promise, it's fast!