cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ChrikayKurd.com

تا گەیاندمانە سیفر فرەی پێچوو

Show more
Iran67 063The language is not specifiedMusic20 044
Advertising posts
2 897Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

لە کۆتاییدا دەبێت ئاماژە بەوەش بکەین کە ئێستا ماڵپەڕەکە بە زمانی کوردی (سۆرانی/کورمانجی) و ئنلیزی لەبەردەستە و دەقی هەموو گۆرانی و هۆنراوەکان بە دوو ڕێنووسی ئارامی و لاتینیی زمانی کوردی پێشکەش کراوە بەڵام بەهۆی ئەوەیکە بە شێوەی مەکینەیی دەقی ئارامی کراوەتە کورمانجی یان پێچەوانەی، دەقەکان هەڵەیان تێدایە کە هەول دەدەین لە داهاتوودا ئەو کێشەیەش چارەسەر بکەین.
Show all...
خاڵی سەرەکیی گۆڕانکارییەکان زیادبوونی بەشی 'گەڕانی پێشکەوتوو'ە کە بە کرتەکردن لەسەر دوگمەی لیستەی لاپەڕەی سەرەکیی ماڵپەڕەکە (وێنەی یەکەم) دەتوانن بە پێی نێوی گۆرانیبێژ یان شێوەزار یان جۆر (هۆنراوە/گۆرانی) بەشوێن وشەیێکدا بگەڕێن و ئەنجامی باشتر بەدەست بخەن و هەروەها ئەگەر تەنانەت بۆ گەڕان بەشوێن وشەیێکدا تەختەکلیلی کوردیشتان لەبەردەست نییە دەتوانن بە کرتەکردن لەسەر ئایکۆنی تەختەکلیل لە بەشی گەڕانەکەدا (وێنەی کۆتایی) لە تەختەکلیلی خودی ماڵپەڕەکە کەڵک وەرگرن.
Show all...
لە بەشی ژوورەوەی لاپەڕەی سەرەکی ژمارەی گۆرانی و هۆنراوە و هونەرمەندان لەبەردەستە. لە بەشی خوارەوەی لاپەڕەی سەرەکی بە کرتەکردن لەسەر هەر پیتێک دەتوانن نێوی گۆرانیبێژەکان و هەژماری ئەو گۆرانییانەیان کە لە ماڵپەڕدا دانراوە ببینن و بە کرتەکردن لەسەر نێوی هەر گۆرانیبێژێک بڕۆنە لاپەڕەی ئەو گۆرانیبێژە و بینەری دەقی گۆرانییەکانی بن و فایلی گۆرانییەکان ببیسن/داگرن.
Show all...
ئەمێستا ماڵپەڕی چریکەی کورد ڕازاوەتر و باشتر لە جاران ئەرشیڤی دەق و گۆرانیی کوردی پێشکەشی ئێوەی خۆشەویست دەکات. WWW.CHRIKAYKURD.COM
Show all...
ئەرێ ئەی کوردی پەنابەر ئەی لە هەندەران دەربەدەر هۆ کوڕ و کچ، خانمینە بەخۆڕایی نەگوتراوە بەرد هەر لە جێی خۆی سەنگینە ئەمن بەم هەموو ئەزموونە بەم ئاموشۆ و بەم قاڵبوونە بەو هەموو گەشت و گەڕانە بۆم دەرکەوت و بوو بە وانە نە ڕۆژئاوا نە ڕۆژهەڵات قەت نابێتە پیرەوڵات هەر سوارێ مەیدانی خۆی هەر کلچووکێ کلدانی خۆی جیهان با هەر بۆ خۆی خۆش بێ پیرۆزی میللەتانی خۆی بێ منیش وەک ئا ئەو خەڵکانە خۆشیم وڵاتی کوردانە من کۆرپەم و کۆرپەی ساواش لەناو ژنی ئەم جیهانە هەر دایکی خۆی لەلا جوانە کلچووک: ئەو قەڵەمەی کە کلی چاوی پێ دەکێشن. #هومەر_دزەیی ✨🔊✨ @chrikay_kurd ✨✨✨ CHRIKAYKURD.com ✨🎼✨
Show all...
❤‍🔥 10 4👍 1
باشترین ماڵپەڕەکانی بینین و داگرتنی فیلم و دراما بە ژێرنووس و دۆبلاژ بە زمانی کوردی www.beenar.net و www.kurdcinama.com ئەم دوو ماڵپەڕە زۆرترین ژمارەی فیلمیان داناوە و وەرگێڕانی فیلم و زنجیرەکان لە ماڵپەڕی 'بینەر' بەهێزترە. www.shafilm.vip لە ماڵپەڕی 'شا فیلم' داگرتنی فیلمەکان ڕەحەتترە و لەو ماڵپەڕانەیە کە لە ڕۆژهەڵاتدا فیلتەر نەکراوە. www.kurdsubtitle.net www.kfilmone.krd www.kurdbest.com www.kurd-movie.com ئەو ماڵپەڕانەی سەرەوەش چەن ماڵپەڕێکی دیکەی بینین/داگرتنی فیلم و زنجیرە بە ژێرنووسی کوردین. www.kurdbin.net لە ماڵپەڕی' کوردبین' دەتوانن فیلم و دراما بڵاوکراوەکانی کەناڵی ئاسمانی 'کوردسات' ببینن/داگرن کە مخابن زۆرینەی بووەتە درامای فارسی. www.kurddoblazh.com ماڵپەڕی 'کورد دۆبلاژ'یش پێگەیێکە بۆ بینین و داگرتنی ئەو فیلمانەی کە لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا دۆبلە کراون و بڵاوکراونەتەوە. ✨🔊✨ @chrikay_kurd ✨✨✨ CHRIKAYKURD.com ✨🎼✨
Show all...
👍 8 2❤‍🔥 1
Repost from VejînBooks
📕 «فەرهەنگی ژیان» لە ڤەژینلێکسدا دانرا https://lex.vejin.net/ck/dict/zhyan «فەرهەنگی ژیان» بەرهەمی «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵازادە» مامۆستای زمانی ئینگلیزییە لە ساڵی 1973 لە ناوچەی مەهاباد لە دایک بووە. فەرهەنگی ژیان ساڵی 2015 بڵاو بووەتەوە و فەرهەنگێکی گشتیی ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە 14237 سەروشەی تێدایە. بۆ هەموویان جۆری وشە (Part of Speech) و فۆنەتیک بە ستانداردی IPA دەستنیشان کراوە. ماناکان بە پوختی دانراون کە بە تایبەتی بۆ وەرگێڕەکان بەسوودتر ببێت. - سوپاس بۆ کاک «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵازادە» کە مافی بەکارهێنانی فەرهەنگەکەی پێ داین و فایلی وۆردی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین. - سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.
Show all...
👍 12 2❤‍🔥 1
لە خەڵوەتخانەی چەوساوەکان ئەو ئێوارە لە پاش کڕینی پاڵتاوی تازە، بەرەو ماڵ دەهاتەوە، پاڵتاوە کۆنەکەشی هەر بە دەستەوە بوو. بەدەم ڕێوە، مێشکی خەریکی لێکدانەوەی ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو بوو. پێش کڕینی پاڵتاوی تازەش هەر خۆی بە بەختەوەر دەزانی. بەڵام کێشەکەی ئەوە بوو کە پاڵتاوە شڕ و شیتاڵەکەی ببوو بە بەزمی پێکەنینی هاوڕێیانی نێو فەرمانگە. ئەو شوێنەی کە بە خوارترین پلە و کەمترین داهات تێیدا دامەزرابوو، ئەوەندە گاڵتەیان پێ کرد، تا کەوتە سەرەوبەرەی کڕینی پاڵتاوی نوێ. بەڵام بە کام پارە؟ بە کام داهات؟ بۆیە بەناچاری بۆ چەندین مانگ نانی شەوی وەلا نابوو. لەبەر ئەوەی چرا نەسووتێ شەوانە زوو دەخەوت. لەسەر شەقام بە ئارامی بە ڕێگادا دەڕۆیشت، بۆ ئەوەی کە پێڵاوەکانی شەق و شڕ نەبێت. هەر کە دەگەیشتەوە ماڵ، جلە ژێرەکانی ڕادەماڵی نەوەک پێویست بە تازەکردنەوەی ئەوانیش بێت. حەوتووی هەوەڵ ئەم بەزمانەی لای ئەستەم بوو، بەڵام  وردەوردە پێی ڕاهات. ئەو بەیانییە یەکمجار بوو کە بە پاڵتاوی تازەوە دەچووە سەرکار. جەنابی ڕەییس بە بۆنەی جێژنی لەدایک بوونی خۆی هەموو بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکەی بانگهێشت دەکرد. کە چاوی بە پاڵتاوی تازە کەوت، نێوی ئەویشی خستە نێو ڕیزی میوانەکان. هەر سەرەو ئێوارە لەماڵ دەرکەوت، بەرەو گەڕەکی ماڵی ڕەییس کەوتە ڕێ. شەقام بە شەقام جیاوازییەکانی زۆرتر بۆ دەردەکەوت. هەتا دەهات دەنگی دەسفرۆشەکان کەمتر دەبوو، ژنان و منداڵان جل و بەرگیان ڕازاوەتر و ڕەنگ و ڕوویان گەشتر دەبوو. کۆڵانەکان خاوێنتر و شەوقی چراکان ڕووناکتر دەبوون. ئەو شەوە تا درەنگانێ بەزمی شایی و هەڵپەڕین بەردەوام بوو.جەنابی ڕەییس لە هەر ڕەنگێ پاڵتاوێکی هەبوو.... بەو نیوە شەوە کە گەیشتەوە کۆڵانەکەی خۆیان. دوو کابرای چەتە سەرەڕێیان پێ گرت و بە زۆر پاڵتاوەکەیان لێ ئەستاند. کاتێ هانای بردە بەر پولیس، دەستیان کرد بە پرسیار: لەم نیوەشەوەدا لە دەرەوە خەریکی چیت؟ ئەو دوو کەسە کێ بوون؟ شایەتت هەیە؟... چەن کەسێک وتیان ناتوانی بیسەلمێنی کە پاڵتاوەکەت دزراوە، مەگەر باڵادەستێک و خاوەن دەستەڵاتێکی بەناوبانگ پێیان بلێت، دەنا ئەوەی کە لە هەموو شتێ هاسانتر دەخورێت، ماڵ و مافی هەژارانە. لە بەردەم کەسە خاوەن پلەوپایەکە، بە پرتەپرت باسی پاڵتاوی بۆ گێڕاوە و وتی دنیام بە تاریکی زانیوە و لای ئێوە بە ڕووناکی... کەچی کابرا تێی ڕاخوڕی: ئەک داوەشی، هاتوویتە بەر ماڵی من، وەکوو مریشکی هێلکەکەر گاڕەگاڕت گرتووە کە من چی بکەم؟ من چۆن بۆ گیلەپیاوێکی وەک تۆ یاسا پێشێل دەکەم، دەزانی من کێم؟ بە دڵتەنگی و ناهۆمێدی هاتەوە ماڵ. لە ڕێگا لەبەر سەرما کەسیرە کەوتبوو. لەنێو جێگەوبان بە دەم وڕاوەکردنەوە جنێوی بە کابرا دەدا و دەیگوت درۆیان نەکردووە بێ بنەڕەت بە دەنکە جۆیێک دێتە زەڕین... پاش چەن ڕۆژ، بێدەنگتر لە ژیانی، سەری نایەوە و ناوی لە ناوان سڕایەوە. شەوان خەڵکی شار دەیاندیت ڕۆحێکی یاغی وەک کەڵەگای گەڕەک دەردەکەوێ و پاڵتاوی دەوڵەمەندان دادەماڵێ، هەموویان ترسیان لێ نیشتبوو نەوەک خاوەن پاڵتاوەکانی تریش بێن ...... نیکۆلای گوگول لەم چیرۆکەدا سەروبن و خواروژووری ژیانی چەوساوەکان دەخاتە پێش چاو: هەژاران وا فێر کراون کە بەختەوەری لە بێچاوەڕوانیدا ببینن، بە کەمترین داهات ڕازین. زۆر جار لەبەر ئەوەی کارەکەیان لەدەست نەدەن زۆر بێڕێزی قبووڵ دەکەن. ئەوەی لەلای دەوڵەمەندان ئاساییە، بۆ نەداران ئاواتە. بۆیە بۆ دەست خستنی هەر شتێکی کەم بایەخ ئەبێ لە چەن شتی تر دەست بپارێزن. مرۆڤی برسی ناتوانێ ئاواتی بەرزی هەبێت مەگەر تاکوتەرا. چینی نەدار و هەژار زوو لەگەل قۆڕترین و ناشیرینترین شێوازەکانی ژیان ڕادێن. گەڕەکی هەژاران و سەرمایەداران وەکوو دوو دنیای جیاوازن. زۆرێک لە خەڵک عەقلیان لە چاویان دایە و ڕیزیان بۆ ڕواڵەت و جل و بەرگە نەک بۆ کەسایەتی ئەو کەسەی کە لە نێو جلەکاندایە. دۆستایەتی هەژار و دەوڵەمەند تەنیا خەم و خەفەت زورتر دەکات.  زۆربەی بێئەخلاقییەکانی کۆمەڵگاش هی تازە پیاکەوتووەکانن کە وشەی "من" زۆر لە قسەکانیاندا دووپات دەبێتەوە. چینی چەوساوە ئەوەندە سەرکوت کراوە ناتوانێ بە دەنگی بەرز داوای مافی خۆی بکات، چوونکە مافی خۆی هەر ناناسێ. بیرێکی یاخی وەکوو ڕۆحێکی یاخی بۆ زاڵمان سامناکە و زۆر باسی تر... داستایێڤسکی نووسەری مەزن سەبارەت بەم چیرۆکە وتبووی: ئێمە هەموومان لە ژێر پاڵتاوەکەی "نیکۆلای گوگول"ەوە سەرمان دەرێناوە. #عیسا_ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۸/۰۸ تێبینی: لە چەن شوێنی کوردستان بە پاڵتاو دەڵێن پاڵتە، باڵتە، پاڵتۆ.... @hasanzirak
Show all...
10
🎥 لە گۆڤاری سۆما دا دەتوانن بینەری ئەم فیلمە سینەماییانە بن(کرتە لەسەر نێوی فیلمەکە بکەن): ۱. Kurdish Sniper| ئۆزلەم یاشار ۲. وڵاتە تژی شیرینەکەم|هونەر سەلیم ۳.ڤۆدکا لیمۆن|هونەر سەلیم ٤.زەر| کازم ئۆز ٥.ئەزموون|شەوکەت ئەمین ٦.ڕەشەبا|حوسێن حەسەن ۷. وڵاتی زستان|هیشام زەمان ٨.ژیان|جانۆ ڕۆژبەیانی ۹.باهۆز|کازم ئۆز ۱۰.تارمایی جەنگی پیشوو |هاوڕێ مستەفا ۱۱.پەڕینەوە لە غوبار |شەوکەت ئەمین ۱۲. کوێستانی قەندیل|تەها کەریمی ۱۳.بیرەوەرییەکانی سەر بەرد | شەوکەت ئەمین ۱٤.هەنسکی ئاسمان|شەهرام قادر ۱٥.پەیکەری دڵ| شوان عەتووف ۱٦.ژ بۆ ئازادیێ| ئەرسین چەلیک ۱۷.تەختەڕەش| سەمیرا مەخمەلباف ۱٨.مێگەل|یەلماز گونەی ۱۹.شیوەنی بەفر | جەمیل ڕۆستەمی ۲۰. کچی کافرۆش|تەنیا کەریم ۲۱.گەلەگورگ| تەیفوور بەتحایی ۲۲.چیرۆکی شارە وێرانکراوەکان| شێرۆ هندێ ۲۳.بێکەس| کارزان قادر ۲٤.زارێ| هامۆ بەیک نازاریان ۲٥.A Flag Without A Country 2015/ بەهمەن قوبادی ۲٦. ئافرەت(فیلمی بەڵگەنامەیی)| مەسعوود بابایی ۲۷.خەونەکانی شاعیرێکی مردوو | سەرکەوت جەبار ۲٨.سرتە لەگەڵ با | شەهرام عەلیدی 🎬سینەمای بیانی: .خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا | مایک نیۆل . لوولیتا | ئادریان لین .لوولیتا | ئیستەنلی کوبریک .لیستی شیندلێر | ئێستیوێن ئێسپیلبێرگ .سەفەری هیوا|خاویێر کولێر .نیشتمانی بچووکی من| ئێما کاوادا
Show all...
attach 📎

👍 6 2
📽A Flag Without A Country 2015/ (دێکۆمێنتار،دڕاما) 🎬دەرهێنەر: #بەهمەن_قوبادی 🔷فیلمەکە بەدواداچوونێکە بۆ ژیانی گۆرانیبێژ " #هێلی_لۆڤ" و هەروەها " #نەریمان_ئەنوەر" کە فڕۆکەوانە و بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیەوە لاقی لە کار کەوتووە و توانای فڕوکەوانیی نەماوە و قوتابخانەی فڕۆکەوانیی بۆ منداڵانی کوردستان دامەزراندووە. هەردووکیان هەوڵ دەدەن هاوکاریی کۆمەڵگاکەیان بکەن، کە بەردەوام بە هۆی سەختیی ژیان و شەڕ و داعشەوە دەسووتێ و ئاوەدان دەبێتەوە. گۆڤاری سۆما
Show all...