192Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
چۆن فەلسەفییانە لەداییك دەبیین؟
(پیشكەش بە هاوڕێیانی فەلسەفەكارمان: بەكر عەلی و ئیسماعیل حەمەومین)
1. هیچ بوارێكی دانایی هێنده‌ی دانایی فه‌لسه‌فی، مرۆڤ له ڕاسته‌قینه‌ی ئومێد و نائومێدی و سه‌ركه‌وتن و تێك‌شكان نزیك ناخاته‌وه.
فه‌لسه‌فه كه به‌مانای خۆشویستنی دانایی دێت، له هه‌مان كاتیش‌دا جیاكه‌ره‌وه‌ی خۆشه‌ویستیی و دانایی درۆزنانه‌یه له دانایی و خۆشه‌ویستیی ڕاسته‌قینه.
2. فه‌لسه‌فه تێپه‌ڕاندنێكی به‌رده‌وامی ئه‌و ئاسته‌یه له دانایی و خۆشویستن كه له ژیانی ڕۆژانه‌دا به ناوی (واقیع)ـه‌وه پێمان ده‌فرۆشرێت و ناچار ده‌كرێین وه‌كخۆی په‌سه‌ندی بكه‌ین و خۆمانی له‌گه‌ڵدا بگونجێنین و له‌م ته‌سلیمبوونه‌شدایه به واقیعێكی دروستكراو، یان نومایشكراو، كه خودی ئێمه ناچار ده‌بێت به چه‌شتنی ئه‌و ئازارانه‌ی، كه جگه له ده‌ستی گه‌مژه‌یی خۆمان هیچیتریان له پشته‌وه نییه!
تێبینی: ئەگەر تا ئێرە تێگەیشتوویت، بەردەوام بە لە خوێندنەوە)
3. گه‌مژه‌یی زاده‌ی ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه، كه هێشتا ئێمه نه‌بووینه‌ته خودێكی پرسیاركه‌ر و واقیعهه‌ژێن و به‌درۆخه‌ره‌وه‌ی ئه‌فسانه‌كانی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژانه.. له‌و كاته‌دایه ئێمه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان زانیبێت بووینه‌ته قوربانیی و هه‌سته‌كان و هۆشی خۆمانمان ونكردووه، فه‌لسه‌فه وه‌ك خۆشویستنی دانایی ڕاسته‌قینه، دێت به هانامانه‌وه و په‌یوه‌ندیی له نێوان ڕۆح و جه‌سته و هه‌سته‌كانماندا دروستده‌كاته‌وه و ده‌مانكاته‌وه به خودی خۆمان تا جیهان و واقیع وه‌كئه‌وه‌ی كه هه‌ن و قێزه‌ون و ناشیرن، یان قه‌شه‌نگ و ئاسایین، بناسینه‌وه و تێیبگه‌ین و ته‌سلیم به هیچ ئه‌فسانه‌یه‌ك نه‌بین كه ڕۆژانه به‌ره‌و گه‌مژه‌ییمان ده‌به‌ن..
4. فه‌لسه‌فه‌ی ڕاسته‌قینه نیگای مرۆڤێكه ده‌زانێت نابێت له پرسیاركردن بوه‌ستێت و هه‌میشه بوێریی ئه‌وه‌ی هه‌بێت سنووره‌كانی واقیع و ڕاسته‌قینه تێپه‌رێنێت. نه‌شیاوه‌كان شیاو بكات و به‌دهێنه‌ری گریمانه‌كراوه‌كان بێت. ته‌نیا به‌م مانایه خودی ئێمه ده‌توانێت خۆی له‌و گه‌مژه‌ییه مێژوویه بۆماوه‌ییه ڕزگار بكات، كه هه‌رده‌م پێیگوتوین: چاوه‌ڕێ بن، مژده‌یه‌ك به ڕێوه‌یه!
5. ئێمه بێ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م گه‌مژایه‌تیه ناتوانین هه‌رگیز ببینه ڕۆح و خودێك كه به‌هۆی خۆیه‌وه، به‌هۆی پرسیاره‌كانی خۆیه‌وه بتوانێ بوونی خۆی بسه‌لمێنێ..
(تێبینی: ئەگەر تا ئێرە زویر نەبوویت، دیسانەوە بەردەوام بە لە خوێندنەوە)
6. من باسی هیچ شۆڕشێكی به‌كۆمه‌ڵیی و ئاپۆره‌یی ناكه‌م، ته‌نیا باسی شۆڕشێكی تاكه‌كه‌سیانه ده‌كه‌م، كه بتوانێ له كه‌سبوون و مرۆڤبوونماندا (خود)ێكی شاراوه بدۆزێته‌وه، خودێك، كه نه مه‌مه‌ی شیری ده‌وێ و نه لانك و نه ئاهه‌نگی له‌دایكبوون، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و كاته ئه‌م خوده له‌داییك ده‌بێت كه بتوانێ ئازاده‌نه بیر بكاته‌وه.. ئه‌مە ته‌نیا ساته‌وه‌ختی بیركردنه‌وه‌یه‌یه، كه تیایدا خود له‌داییك ده‌بێت و فه‌لسه‌فه ده‌كاته مه‌رجی هه‌بوونی خۆی..
7. له ده‌ره‌وه‌ی فه‌لسه‌فه و له ده‌ره‌وه‌ی خودیش سارایه‌ك له گه‌مژه‌یی و لووتبه‌رزی و توندوتیژی هەیە، كه ئێمه ڕۆژانه له پێناویان‌دا ده‌جه‌نگین، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جه‌نگاوه‌رێكی دۆڕاوین..
8. پێویستە لە خەمی ڕزگاركردنی خۆماندا بین بۆ ئەوەی لەم هەموو داوە ڕزگاری بكەین، كە بەناوی واقیع و ژیانەوە تێیكەوتووە. بیر بكەرەوە لەسەر چی ڕۆژانە شەڕ دەكەیت: ئەگەر ئەو شتانەی شەڕیان لەسەر دەكەیت، بۆ خودی خۆت سوودمەندن، بەردەوام بە لە جەنگان، ئەگەر بە دژی خۆت كەوتنەوە، بوەستە.
(تێبینی: دەزانم هەمووتان دەزانن، بەڵام نەمزانیی كە ئێوە نازانن من نەزانم).
فۆتۆكە: برا گیان! ئاغالە بۆ ئاوا تەماشام دەكات؟! سه‌رچاوه ( رێبوار سیوه‌یلی )
"تا کی غم این خورم که دارم یا نه
این عمر به خوش دلی گذارم یا نه
پیش آر پیاله را که معلومم نیست
این دم که فرو برم برآرم یا نه"
خیام محبوب ترین شاعر و همدم همیشگی نجواهای تنهایی من است.
شعر خیام شباهت بسیاری با نگرش «دیونوسوس» یکی از خدایان کوه المپ در یونان باستان دارد.
شعر خیام به مانند دعوت دیونوسوس، دعوت به طرب، شادنوشی و شادخواری است.
شعر خیام دعوت به غنیمت شمردن لحظه و کودکانه زیستن در جهان پر از ابهام و سوال است.
شعر خیام، لالایی تحمل پذیر کردن دهشتناکی زندگی است.
شعر خیام دعوت به سکوت و بال دادن به خیال و رویا در جهان پر از آز و طمع است.
شعر خیام دعوت به تساهل و رواداری در جهان پر از تعصب و خشونت است.
شعر خیام قهقهه مستانه به جباریت و زمختی هستی است.
شعر خیام سرود رهایی "سبکباران ساحلهاست"
شعر خیام به مانند فلسفه نیچه در پی "آری گفتن" به زندگی با تمام هولناکی آن است.
خیام قرنهاست که جامی به دست، در قله هستی ایستاده است و با تکرار مداوم فانی و گذرا بودن زندگی انسان را به آرامش و سکون، از عمق جان دیدن و اندیشیدن فرامی خواند.
کەس نەزانێ من بە چی مەستم ئەتۆ خۆ شارەزای
دەردی من با کەس نەزانێ تۆ لەگەڵ خەڵکی جودای
(هێدی)
آن یکی گوید فلان ناپاک فاسق را نگر
و آن دگر گوید که به‌مان شوخ کافر را ببین(سنایی)
جنگ ،دشمنی و خشونت حاکم بین مسلمانان ریشه دار است،یکی از عوامل آن نحوه اندیشیدن ما و احساسات مترتب بر آن است.
این عوامل احتمالا مجهول ،فقط باعث ایجاد تنش در ابعاد کلان و منطقه ای نمی شود،بلکه پیش از آن ، افراد را در نسبت با دیگران دچار مشکل می کند.
اگر ما بر این باور باشیم که اعتقادات ما واجد کمال و خلوص تام و تمام است و ما مالک حقیقتیم، نه تنها کلام متفاوت دیگران را شبهه می پنداریم و پیش از شنیدن و سنجیدن، حکم آن را صادر می کنیم، بلکه هر معتقد دگراندیشی را منحرف می خوانیم، واین می شود سر آغاز خشونت.
کاملا طبیعی است که ما نسبت به نحوه اندیشیدن دیگری، موضعی انتقادی داشته باشیم، اما اگر انتقاد ما آمیخته به نفرت و انزجار (و حتی کدورت)باشد،محصولش می شود خشونت.گمان نکنیم داعش اکنون بوجود آمده است، این اندیشه، پیشه ای بی ریشه نیست، بلکه ما قرنهاست با داشتن رگه هایی از داعش، دانش خود را تبدیل به تیشه کرده ایم.
دلخوش نباشیم که داعش در پس مرزهای جغرافیایی است، ای بسا انزجار ما از دیگری نشانه همسایگی و همسری با آنان باشد.
اگر ما طالب و عاشق حقیقت باشیم، نه باورهای خود، دیگر طالبان حقیقت را، به صرف مشتاقی، دوست خواهیم داشت. هر چند به نتایجی متفاوت از ما رسیده باشد.
اهل تحقیق خوب می دانند که، کشف حقیقت احتیاج به سلوک همگانی دارد نه جنگ همگانی.
فهماندن این نکته به پیروان مذاهب مختلف بسیار سخت است، چون روحانیون همه مذاهب به آنها آموخته اند که شما گل سر سبد خلقت هستید و دیگران هستند که از حقیقت فاصله دارند.
خدا را شکر که عرفا در رسیدند و آب لطفی بر عبوسی فقها افشاندند.
بپرهیز از چسبیدن به یک باور خاص و کفر انگاشتن غیر آن، که اگر چنان کنی خیر کثیری را از دست می‌دهی، بلکه از درک حقیقت امر، آن‌چنانی که هست، باز می‌مانی؛ پس نفس‌ات آمیزه‌ای باشد از صورت تمام باورها زیرا خداوند تبارک و تعالی وسیع‌تر و عظیم‌تر از آن است که در این یا آن باور محصور گردد.
پس هرآینه خداوند می‌گوید: "و به هر سو رو کنید، خدا آن‌جاست" [بقره: 115] و به سوی خاصی اشاره نکرده است. (محی ا‌لدین ابن عربی ، فصوص الحکم، فص حکمة قلبیة في کلمة شعیبیة).
ئایا مزگەوتی ئەقسای ناو قورئان، هەمان (مەسجیدولئەقسا)ی شاری ئورشەلیمی قودسە؟
ناوی مزگەوتێک لە قورئاندا بە مەسجیدولئەقسا هاتووە، وەک لە سورەتی ئەسرا دەبیندرێت: (سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِيٓ أَسۡرَىٰ بِعَبۡدِهِۦ لَيۡلٗا مِّنَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ إِلَى ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡأَقۡصَا ٱلَّذِي بَٰرَكۡنَا حَوۡلَهُۥ لِنُرِيَهُۥ مِنۡ ءَايَٰتِنَآۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ 1 القرآ‌ن الكريم سورة الإسرا‌ء، الآية 1.). وەک زاندراوە و لە تەفسیرەکانیش تۆمار کراوە، سورەتی ئەسرا، سورەتێکی مەککیە و بەشی هەرە زۆری ئایەتەکانی، بەم ئایەتی سەرەوەش، لە شاری مەککە دابەزیوە. واتا پێش کۆچی پێغەمبەر بۆ مەدینە، یان پێش ساڵی ٦٢٢ز دەقەکە هەبووە. وەک دەزاندرێت، پێغەمبەر لە مانگی جونی ساڵی ٦٣٣ز کۆچی، لە شاری یەثرب یان مەدینەی ڕەسول، کۆچی دوایی کردووە.
شاری قودس، کە زووتر ناوی ئورشەلیم بووە و لە نۆڤێمبەری ساڵی ٦٣٦ز، کاتێک کە لەشکری موسوڵمانان، لە سەردەمی دەستەڵاتی خەلیفەی دووەم، عومەری کوڕی خەتتاب، ئابڵۆقەیان دا، شارێکی پتر مەسیحی نشین بوو بە ناوی (ئیلیا). واتا شارەکە سێ ساڵ و سێ مانگ دوای نەمانی پێغەمبەر و لانی کەم ١٤ ساڵ دوای ناو هاتنی مزگەوتەکەی لە سورەتێکی قورئان، کەوتۆتە دەست موسوڵمانان. بۆیە ناکرێت وا باوەڕ بکەین، پێش ئەو کاتەی گیرانی، تۆ بڵێ (فەتح)ی، شارەکە مزگەوتی ئەقسای تێدا هەبووە، لەو کاتەی کە هیچ موسوڵمانێکی تێدا نەژیاوە.
نوسەرانی تەفسیری قورئان، لە بوونی ناوەکە لە قورئان، تووشی سەرلێشێواوی هاتوون و هەر یەکەیان لای خۆیەوە هۆکارێکی بۆ دۆزیوەتەوە. هەندێکیان نوسیویانە کە حەزرەتی ئیبراهیم، دوای ئەوەی خانوی کەعبەی لە مەککە دروست کرد، ئینجا مەسجیدولئەقسای لە ئورشەلیمیش دروست کرد، بۆیە وەک قیبلەی دووەم سەیر کراوە. هەن نوسیویانە کە جنۆکە بناغەی مزگەوتەکەیان داناوە.
کاتێک کە موسوڵمانان ئابڵۆقەی شاریان دا و بۆیان نەگیرا، پاتریارکی شارەکە داوای کرد، کە دەبێت خودی عومەری کوڕی خەتاب بێتە ئێرە و پەیماننامەی ئاشتی بنوسین. ئەوە بوو عومەر هات و بەڵێنی بە مەسیحی و جوەکانی شار دا کە پەرستگاکانیان پارێزراو دەبن. هەندێک دەڵێن هەر ئەویش ئەو شوێنەی بۆ مزگەوت دیاری کردووە. گوایە گوتوویەتی کە پێغەمبەر لە سەرەڕێگای گەشتی ئاسمانی، یان میعراجیدا، لێرە دابەزیوە و نوێژی کردووە!.
بێگومان موفەسیری دیش هەن، کە وای دادەنێن مزگەوتەکە لەلایەن حەزرەتی سلێمانی کوڕی داود دروست کراوە. لە تەوراتیشدا هەمان چیرۆک بۆ دروست کردنەکەی هاتووە. دیارە لە تەورات شوێنەکە ناوی (هەیکەلی سلێمان) بووە و سەرچاوە مێژوییەکانیش ئاماژەیان بۆ کردووە، کە پەرستگاکە زووتر و لانی کەم دوو جار لەلایەن ئاشوریان و ڕۆمەکان وێران کراوە. واتا پێش دەرکەوتنی ئیسلام، پەرستگای جوەکان بووە نەک مزگەوت.
ئەگەر مزگەوتەکە هەمان هەیکەلی سلێمانی یەهودیان بووبێت، کە لە قورئان دا بە (مەسجیدولئەقسا) ناوی بردراوە، ئەوا دەقەکە دەبێتە بەڵگەی ئەوەی کە شوێنەکە، پەرستگای هەرە پیرۆزی یەهودیانە، وەک خۆیشیان باوەڕیان وایە، کە مزگەوتەکە درەنگتر و لەسەر هەیکەلی سلێمانی ئەوان بنیات نراوە.
ئەی لە کەیەوە ئەم مزگەوتە هەبووە؟ هەندێک لە مێژونوسان گوتویانە کە مزگەوتەکە لە ساڵی ٦٦١ز، مەعاویە کوڕی ئەبی سوفیان دروستی کردووە، بەڵام هیچ مێژونوسێکی سەردەمی مەعاویە ئاماژەیان بەو پڕۆژە گرنگە نەکردووە. لە سەردەمی مەعاویە، تا مزگەوتی ئەمەویش لە دیمەشق، کە بەرامبەر ماڵەکەی خۆی بوو، هێشتا دەستی بەسەر دا نەگیرابوو و وەک جاری جاران هەر کڵێسا‌ی مەسیحیان بوو.
زۆرینەی سەرچاوەکانیش، عەبدولمەلیکی کوڕی مەڕوانی خەلیفەی ئەمەویان، بە دروستکەری مزگەوتی ئەقسا دەزانن، کە لە ساڵی ٦٨٥ز، بەرامبەر بە ٦٥کۆچی، دەستی بە بنیات نانی کردووە و دواتر لەسەر دەستی وەلیدی کوڕی تەواو کراوە. ئەی ئەو مزگەوتی ئەقسایەی ناو قورئان دەبێت کوێ بووبێت؟ تۆ بڵێیت ئایەتەکە درەنگتر و لە ساڵی ٦٥ی کۆچی خزێندرابێتە ناو سورەتەکەی قورئانەوە؟ بۆ نا! دەستەڵاتدارانی ئومەوییە، دەستیان بەسەر کەعبە ڕانەدەگەیی و نەیارانی بەنی ئومەییە لەوێ، واتا لە شاری مەککە بوون، بۆیە ویستویانە بە دروست کردنی قیبلەی تازەی پاڵپشت بە دەقێکی پیرۆزی ناو قورئان، ڕووگە و قیبلەی موسوڵمانان بێننە شاری قودسی پاڵ دیمەشقی پایتەختیان و لە دەست دوژمنانی بنەماڵەکەی خۆیانی دەربێنن.
بێگومان ئەم پڕۆژەیەی عەبدولمەلیکی ئومەویی سەری نەگرت و ساڵی ٧٥٠ز، بەنو عەبباس هاتن و دەستەڵاتی ئومەوییانیان ڕاماڵی. دواتر خەلیفەی دووەمی عەباسیی، جەعفەری کوڕی مەنسور، هاتە قودس و هەرچی زێڕ و زیوی سەر دەرگا و پەنجەرەی مزگەوتی ئەقسا هەبوو، وەک غەنیمەی ئومەویانی دوژمنی سەیری کردن و هەمووی تاڵان کرد و بۆخۆی بردن. هاوکات مزگەوتەکەشی کردە تەوێڵەی ئەسپی موسوڵمانان. لە سەردەمی دەستەڵاتی دوو سەت ساڵەی خاچپەرستانیشدا، شوێنی مزگەوتەکە هەر تەوێڵەی ئەسپان بووە. دوای شەڕی حوتەین، واتا دوای ساڵی ١١٨٧ز، سوڵتان سەلاحەددینی ئەیوبی، مزگەوتەکەی دیسان دروست کردەوە. لە سەردەمی دەستەڵاتی سوڵتانەکانی عوسمانی، مزگەوتەکە بە پێوە مابوو. چەند جارێکیش نوژەن کراوەتەوە. ئەمەی ئێستا کە دەبیندرێت، هەمان مزگەوتی سەلاحەددینی ئەیوبییە و بە نوژەنکراوی درێژە بە کێشەکان دەدات و مەیدانی ململانێکانیشی بەرینتر کردۆتەوە.
تۆ بڵێیت جارێکی دیش، (ألاقصی) ببێتەوە تەوێڵەی ئەسپی سەرکەوتووان؟ سه‌رچاوه : لاپه‌ره‌ی فه‌یسبووکی Schaswar Harshami
كام شاعیر؟
لەو شاعیرانەی ئێستا دەشێعرێنن، كامیان هێندە ناسكخەیاڵە؟ وەرن سەرنجێك بدەن لەو بڕگەیەی بەیتی "لاس و خەزاڵ" و لە ئاواتەكانی لاس ورد بنەوە، كام شاعیری نوێخوازی ئێستا، هێندەی شتی ناسك هەیە؟ كام؟
كوتیان كورده نۆبه‌ی تۆیه. كورده كوتی نه‌خێر ئه‌من به‌ندی ناڵێم ئه‌من ئه‌گه به‌ندی بڵێم نابێ نه هیچكه‌س حاجز بێ نه هیچ كه‌س پێی ناخۆش بێ؛ من به‌ندی به ئاره‌زووی خۆم ده‌ڵێم. یای خه‌زاڵ كوتی كورده ئه‌تۆ ماسی بێ كێردی،347 به ئاره‌زووی خۆت به‌ندی خۆت بڵێ.
له ماڵی مه‌لا نه‌بییه تا ده‌گا به ماڵی ده خێڵه‌كییان
له ماڵی ده خێڵه‌كییان
تا ده‌گا به ماڵی میرزاخان، میرعه‌زیزخانی سوورچی و زورارییە
له ماڵی میرعه‌زیزخانی‌ڕا تا ده‌گا به ماڵی حه‌مه‌دی فه‌قێ‌وه‌یسییان
خۆ ئه‌وه لاس ده‌ڵێ
بریا من دارێ بام له داری ده دارقه‌یسییه
ڕسقابام له نیو ڕێزی پشده‌رییه
پیاوێكی فامیده بیبڕیبام
بیدابام به چه‌نگ وه‌ستایه‌كی قابیل و كارچاك
بیدابام به‌ر دمی ڕه‌نده و كوشته‌رییه
بیانكردبامێ به تیرێك
هه‌ڵیانخستبام به په‌ڕی ده خه‌رته‌ڵان348
دوومه‌تی ده خاسه‌سییه
بیاندابام به چه‌نگ تیره‌ندازێكی قه‌وی‌کێش349
هه‌ڵیدابام بۆ چه‌په‌كی كوێستانی شاڵه‌به‌گییان
سەرەم کەوتباوە لە بڵیندان
لاسکم کەوتباوە لە نەوییان
پێیان کوشتبام دایکی دە کاراسکان350
دەگەڵ پیرە بابی دە نێرییان
ئەوە لە وێ شین ببام بە دارگۆرانگێک351
دە حەدەحەدی دە نیوەڕۆیەدا
بە سەرم وەربان قوولە قوولی دە شوانان
زه‌نوێر له وی ده شه‌نگه‌بێرییان352
به‌ڵان له وێشیان بڕیبام
بیاندابام به چه‌نگ وه‌ستایه‌كی قابیل و كارچاك
بیاندابام وه‌به‌ر دمی ڕه‌نده و كوشته‌رییان
به خه‌ڵكیان گێڕابام
بیانكردبام به ته‌شێك له وی ده خه‌ڕاتییان
بیاندابام به چه‌نگ هه‌جیجییان353
بیانفرۆشتبام به یای خه‌زاڵه‌شۆڕێ مه‌لا نه‌بییان
یای خه‌زاڵ حه‌وت ساڵان
پێی ڕستبام ڕانگ‌وچۆغه‌ی ده میران و مێرمنداڵان
له پاشان قینی لێ هه‌ستابام؛ فڕێیدابام
بیدابام وه به‌ر جووتێكه كه‌وشی نوقرەزێڕی دم‌چاڵی حه‌سڵ كووڕه‌كییان
فڕێیدابام له سه‌ر گه‌رمك و دم‌گه‌رمكی ده كانییان354
... شین ببام به دا‌رگۆرانگێك له وی دە شه‌نگه‌بییە355
له بن لكێكم دانیشتبان356
ناز و نیم‌نازكه‌ری ده سه‌قزییه
له بن لكێ دیم دانیشتبان
كڵاو به سه‌ر و دراوبه‌رۆكی له بانه‌یی‌یه
له بن لكێ دیم دانیشتبان
چڵكن و دژوێنی ده محاڵییه
له بن لكێ دیم دانیشتبان
سایه ده به‌ر و چه‌كمه ده پێی ده كه‌رشێرییان357
له بن لكێ دیم دانیشتبان
كراس ڕه‌ش و ده‌سره هه‌وری ده كاده‌روێشییان358
له بن لكێ دیم دانیشتبان
سووروسپیاوكه‌ری ده سابڵاغییان359
له بن لكێ دیم دانیشتبان
كه‌راس ڕه‌ش و مه‌مك فینجانی ده شاروێرانییان
له بن لكێ دیم دانیشتبان
خه‌زێم شۆڕی ده ڕه‌واندزییان
له بن لكێ دیم دانیشتبان
چه‌ند پیاوماقووڵی باڵه‌كان
ده‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌بدوڵڵای
به زار و كه‌لیمێكی گه‌لێك شیرن
ماره‌یی خه‌زاڵیان بڕیبا له لاسه‌شۆڕی دە باڵه‌كییان
بڕگەیەك لە بەیتی لاس و خەزاڵ. گۆتنی حەمەدێ بەیتان
سەرچاوە:
گەنجی سەربەمۆر. بەرگی چوارەم.
سودەکانی کاڵەگ (گندۆرە)
-لە جەڵدە و نەخۆشیەکانی دڵ دەمانپارێزێت:
بەهۆی بوونی مادەی "ئەدینۆساین" لەناویدا ڕێگرە لە مەینی خوێن و سوڕی خوێن چالاکدەکاتەوە، لە ئەنجامدا لە جەڵدە و نەخۆشیەکانی دڵ دەمانپارێزێت.
-بۆ کۆئەندامی هەرس باشە:
بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ئاو لە ناویدا یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات و کێشەکانی هەرس چارەسەردەکات.
-چارەسەری ئەکزیما و نەخۆشیەکانی گورچیلە دەکات:
لەبەر ئەوەی ميزکردن زیاددەکات چارەسەری نەخۆشیەکانی گورچیلە و ئەکزیما دەکات.
-وزە بەخشە:
لەبەر ئەوەی دوڵەمەندە بە ڤیتامین "بی" وزە بە لەش دەبەخشێت.
-یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات:
کاڵەک هیچ جۆرێک چەوری و کۆلیسترۆلی تێدا نیە و بڕێکی کەم سۆدیۆم و کالۆری تێدایە، لە هەمان کاتدا بەهۆی ئاوەکەی ناویەوە هەستی تێربوون دەبەخشێت و یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات.
-لە شێرپەنجە دەمانپارێزێت:
لەبەر ئەوەی مادەی "کارۆتین"ی تێدایە یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە شێرپەنجە بە تایبەتی شێرپەنجەی سییه‌كان، هەروەها ئەم مادەیە خانەکانی شێرپەنجە دەکوژێت پێش ئەوەی لە لەشدا دروستبێت و بڵاوبێتەوە.
«سروودی ژیان»
بۆ پاییزی ۱۳۹۸ی هەتاوی
نووسین و خوێندنەوە:عەزیز وەلیانی
https://t.me/joinchat/AAAAAEIN6AyYqn747Yc0-Q