cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

کوڕەوێز و کەڵاتەرزان

کانالی جهت گردآوری و اعلان اطلاعات ادبی، دینی، مردم شناسی، اجتماعی، تاریخی، جغرافیایی منطقه کهن <<کەڵاتەرزان>> 📚 جهت تدوین کتاب تاریخ محلی روستاهای کلاترزان برای ارتباط با مدیر کانال و ارسال تصاویر متون و دستنوشته و آثار تاریخی 👇👇 @irajmoradi

Show more
Iran184 704The language is not specifiedReligion & Spirituality91 760
Advertising posts
263Subscribers
No data24 hours
-17 days
+130 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

|توێژینەوەی مەیدانی بۆ ساغکردنەوەی دیوانی شێخ عەزیز و شێخ ڕەحمانی جانەوەرە: دوو هاوڕێ و هامفەردی مەولەوی ـ فەردی کەچەڵ و کەتان| ــ شێخ ساڵح بالیدە لە دێبنیا ــ تۆفێق باڵکانە لە دێبنیا ــ حسێن تاوانە لە جانەوەرە @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
*کەچەڵ و کەتان* [ئەم داستانە عاشقانەیە یەکەم جارە زانیاریەکانی دەخرێنە دەرەوە و تا ئێستە کەس کۆی نەکردووەتەوە. دیارە هێشتا کاری ماوە تا تۆکمە بکرێ.] *تاکی فریاڕەس، تاکی فریاڕەس پەنام پێت هاورد تاکی فریاڕەس کەسی پەی کەسان، کەسی بێکەسی کەسێکم نییەن پەی من تۆ کەسی دڵم شێویاس، هێلانەم شوخیاس بوومەسە تانەی گشت خراو و خاس تاکی فریاڕەس پەنا و فریام بە دەرمان دەردی کەچەڵ برام بە لە کێف و کەوشەن سەرگەردانە لێوە و هەردەوێڵ شای دڵدارانە* ئێژن کوڕەکەچەڵ مانگان و ڕۆژانە لە دێ چووە دەر. خێڵ دۆسەکەی شەو و ڕۆژ دەم لە هەڕەشە و گوڕەشەی هەڵناگرن. جا خوەیشک خاس بەمە ئێژن: تاوێ لای مەڵا، تاوێ ماڵ قەیخا و تاوێ دەسەودامان دیواخان ناودێ ئەوێ و ئەڵاڵیێتەو. بەشکوو بکەفنە بەین و خێڵ ڕەشە خوەش بن لە کەچەڵ و کەچەڵیچ بگەیتە مرادی لەو عەشق و هەوا. کەچەڵ ئێوارەیەک لە بان بەرد ماساوەر حاسڵا ئەوێت. هاوار ئەکا خێڵ ڕەشە خوەتان بگرن یا خوەتان لۆقەو کەن کەچەڵ بکەنە زاوای خوەتان یا ئەبمە شوانێ لە دەشتی کاکی بە کاکی شارەزوور و ئێواران کەتان نانەشوانە ئەچنێتەو. *براکان کەتان وەک مار دەرکێشیان بەرەو ماساوەر کەچەڵ کەن بێ گیان کەچەڵ هەڵکێشیا کەس نەیکردە چاو دەرچوو لەو ناوە بێ گیر و بێ داو* خوەیشکی دڵی بوو بە کڵ و کوانی و دەشتی گرتە بەر و کەفتە شوێن کەچەڵ. لە چەم زەردەڵان خێڵ کەتان خوەیشک خاسیان گرت و پەتپەتیان بە سەریا هاورد و بەردەبارانیان کرد. کەتان بەر لەوە بمرێ، وتی: *هۆ پیر ئیبرایم، هۆ پیر موحەمەو کەچەڵم بەوبەخت کەچەڵم نامەو نەکەفێتە داو ئەم خێڵە ڕەشە لە ناو دڵدارەیل کەتانی بەشە خێڵەکەی ڕەشە خێڵەکەی لووتن جەمن جە دەورم خێڵ ڕەشە ڕووتن* لەو ناوا لاشەی خوەیشکەکەی کەچەڵ ئەوێتە خوەراکی مەل و مار و مۆر و پێشەکانی بە کەڵوەی دەڵ و گەماڵ ئەشکێت. ئیتر کەس ناوێ بڵاڵێتەو لە خوای بانیسەر و باوش بکاتە خزنەکەی پیر موحەمەو و پیر ئیبرایم. پەنامەکی شەوێ خوەی ئەگەینێتە بەرماڵی کەتان. چاویان بە یەک ئەکەفێ و شەوێ دائەنن بەدزییەو لە دێ دەرچن. لە نیوەشەوێک لە کێفسانی قارچکجاڕ یەکانگیر ئەون. مەیلی شارەزوور ئەکەن تا لێنا ماڵ بەیەکەوە نن و چێرومێر بن. تا ڕۆژ ئەوێتەو کەوشەنی جانەوەرە و سڵتان ئەحمەو جێ تێڵن. خێڵ ڕەشە هەچی یاڵ و دۆڵە ئەتاقێنەو. لە مێشەڵواز کەتان و کەچەڵ ئەگرن. دەسی لێ ناسرەوێنن و کەتان لێنا ئەکوژن. *کەتان بانگی کرد جە یاری کەچەڵ جوانی جوانخاسان نموونە و تەڵ وا لە بیرت بێ ڕەشسوارێک تێ هەردووکمان ئەکا جە خاکێ یەکجێ بەیەکەو ئەچین بۆ دیوانی خوا لە یاڵ و دۆڵێ یەک خاک و کوا* خێڵ ڕەشە کەچەڵ کەتبەستە بەرەو جانەوەرە تێرنەو. لەو شوێنەی وا ئیسە بە یاڵ کەچەڵ ئەناسیێ، هەڵیەوەسن لە دار وەنەکە و تۆڵەی خوەیانی لێ ئەکەنەو. ئێژن سێ مانگەی بەهار لاشەکەی بە دار وەنەکەو ئەوێ. قەل و قۆتر بەپاو چاوی دەرتێرن و گۆشتی لێ هەڵەوەرێ. دوای چەنانێک کە لاشەی کەچەڵ وشکەڵ ئەوێ، ئێوارانێک ڕەشسوارێ ڕێی ئەکەفێتە لای تاقەدار و پێشە و پڵانەکەی هەڵەگرێ. لە دۆڵەتاریکەی یاڵ مێشەڵواز لەتەک لاشەکەی کەتان قەوریان بۆ هەڵەکەنێ و دوور لە چاو خەڵک ئەسپەردەیان ئەکا. ڕەشسوارەکە لەسەر کێلەکەیان ئەنووسێ: هەچی کەسە نازانێ گۆڕی کەتان و کەچەڵ ها لە کوێنا. هەر کەس بچێتە سەریان لە خێڵ دڵدارانە و لای کەس نایگەڕێنێتەو با پەنی ئەو دوو نامرادە بە سەر ئەویچا نەیت. *چەنی ڕۆزیار کەچ و لار و گێڕ ڕاسەڕێیە بی یا یەک خەت و خێڕ بێ دڵ مەردەموار یا بەرد و چوکڵەس فیتێ و دووزوان کردەی وەک مڵەس باقی وەسسەلام شای شیرین کەلام دڵ کەس نەشکێنێ یار نیشتییە جە لام* تێبینی: لە ناوچەی کەڵاتەرزان و ساڵاڵ و سەرشیو هێشتا داستان کوڕەکەچەڵ لەسەر زوانی خەڵکەوە ماوە. ئەو کارەی کوڕە کەچەڵ کردوویە لای خەڵک قەڵب و قەبیح بووە. هەر بۆیە کاتێ باسی کەسایەتی کوڕێ خراپ و بزۆز و هاروهاج دەکەن بە کوڕەکەچەڵ ناوی دێنن. © جانەوەرە: ئاواییەکە لە ناوچەی بەرپلەی ساڵاڵی مەریوان © ماساوەر: کێوێکە لە پشت کۆنەدێی جانەوەرەی ژووری © قارچکجاڕ: کوێستانێکە لە ئاوایی جانەوەرە © زەردەڵان: چەم و دۆڵێکە لە ئاوایی قەتەون بەرەو جانەوەرە دێ. © پیر ئیبرایم: شەخس و خزنێکە لە زیارەتانی ئاوایی جانەوەرەی ژووری. © پیر موحەمەد: کوڕی شێخ زەکریای شازەلییە و مەزاری لە زیارەتانی جانەوەرەی خوارییە. © وەنەکەی یاڵ کەچەڵ: تاقەدارێ بوو لە بان کێوی کەچەڵ، لە دوورەوە دیار بوو. بەداخەوە چەند ساڵ پێش ئاوریان تێ بەردا و سووتاندیان. © سڵتان ئەحمەو: کێوێکە بەرزە لە پشت ئاوایی شێخ شەروەتی و ئاڵیهەمان. هاوسێی کەوشەنی جانەوەرەیە. © مێشەڵواز: کێوێکی بەرزە لە پشت ئاوایی گلە و زوێرانی سەرشیو. هاوسێی سڵتان ئەحمەوە. ® وتووێژ لەگەڵ: شێخ سابت پلوورە، تۆفێق باڵکانە دێبنیا، میرزا ئەحمەد زارعی و حسێن تاوانە جانەوەرە، حاجی سەعید بیووس دەرەویان ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
🌸گەنجینەی وشەدانی کوردی: شوێنەناوی ئاواییەکانی نیشتمان🌸 📩 هۆ، کۆ، کێو، کاو، کۊە، کێف: شاهۆ (چیا، هەورامان)، داڵەهۆ (چیا، کرێند)، مایێهۆ (سەختێکە لە نێوان ئاواییەکانی سێف و بۆخەڵوو و سنووری پێنجوێن)، سپەنتاهۆ (چیا، گوندی ماوانە، تەرگەوەڕ)، بزەهۆ (چیا، گاوارە)، مەڵەهۆ (یاڵ، کۆساڵان)، کەڵەهۆ (چیا، گوندی تەنگیوەر، کامیەران)، بەمۆ (= بەمهۆ، چیا، دەربەندیخان)، بەبۆ (= بەبهۆ، چیا، گوندی هەڵەدن لای دووکان)، گمۆ (= گمهۆ، چیا، شارباژێڕ)، باڵامبۆ (= باڵامبهۆ، چیایەکە لە هەڵەبجە)، زمناکۆ (= زمناکهۆ، چیایەک لای دەربەندیخان) و ... تکایە هاوکاری بفەرموون و شوێنەناوی (کێو، کانی، دەشت، دۆڵ، قەڵا، گۆڕستان، دێکۆن، گەڕەک، چۆم و ...) دێ خۆتان بە ڕێنووسی کوردی یا دەنگ بنێرن. پڕۆژەیەکی چەند ساڵەیە و لەسەری بەردەوامین و لەو بارەوە هەتا ئێستە پتر لە ۴۰ هەزار وشەم کۆ کردووەتەوە. تکایە ئێوەش بەشدار بن و زانیاری شوێنەناوی گوندی خۆتان بنێرن. دڵنیا بن ئەمە هەلێکە ئەو ناوانە لە فەرامۆشی دەپارێزێ. وێنە: شاخی بەبۆ ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
|بەردەوام‌بوون لە خزمەت وێژە و مێژووی نیشتمان| پەسەند کردنی پوختەی وتارێکم (پێوەندی مامۆستا مەولەوی بە چەند شاعیر و زانای ناوچەی کوڕەوێز: شێخ عەزیز و شێخ ڕەحمانی جانەوەرە، ئەحمەد بەگی کۆماسی، مەلا ڕەسووڵی نەقشبەندی تووداری و شێخ مستەفای باقلاوا) بۆ کۆنفڕانسی زانستی مەولەوی. @dastnoosxane
Show all...
|نەخشەیەکی سەردەمی عوسمانی: زێدی سەرەکی هۆزی بەرازی ـ سێگۆشەی ڕەحا (ڕحا: ئۆرفا)، سرۆچ و کۆبانێ| تێبینی ۱: زۆربەی کوردەکانی سەرێکانی، دێرکا حەمکۆ، کۆبانێ، دەشتی ڕەقە، سرۆچ و ڕەها، هەروەها کوردانی شاری (حماە) بە بەرازی دەناسرێن. تەنانەت بە شێوەزاری تایبەتی ئەو خەڵکە دەڵێن: کورمانجی بەرازی. تێبینی ۲: هۆزی بەرازی ئێستەش لە ناوچەی دیواندەرە و کۆماسی و سەرشیو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەژین. بۆخۆم لە گوندی بلچەسوور، چنارە، گومارەلەنگ و ... کوردی بەرازم بینیوە و هەر بەو ناوە هاوهۆزی خۆیان دەناسنەوە. داخەکەم ئەوانەی مێژوو ناخوێننەوە و دەستکاری بەڵگەکانی ئێستە بۆ داهاتوو دەکەن لە نووسینەکانیان وشەی تازە و داتاشراوی (برازندە)ی فارسی بۆ ئەو هۆزە ڕەسەنە کوردە دادەنێن. ژێدەر: Fb الارشیف الکردی ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
|چریکەی بەیت و حەیرانت تا سەرووی دوندی قەندیل دەڕوا. قامەتت بە باڵای ئارارات هەڵدەکشێ و نانەوێ. شکۆی تۆ بەرزە و بە قیژەی کەمتیاران نالەرێت...| ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
دەمەوێ ببم بە دارتوویەک لەبەر ماڵتان بشێ ڕۆژێ كە پیر بووی لقێكم بكەی بە گۆچان! لە ئامێزی من بترازێی، لە هەر کوێ بی پەناهەندەی. 📝 لەتیف هەڵمەت ............................. تێبینی: چەند ڕۆژە ئەو شێعرەم بەرچاو کەوتووە و لە پێوەندی داری توو و گۆچان سەرنجم لا دروست بووە. دڵم نەهات ڕەخنە لە پێگەی هۆنەری مەزن مامۆستا لەتیف هەڵمەت بگرم. بەڵام... لە کۆنەوە کوردەواری داری تووی وەک بەرهەم سەیر کردووە و بەکاری هێناوە. توو هێندە پیرۆزە کاتێ کەسێ بە بنیدا دەڕوات، پێ لەسەر تووەکان دانانێت و دەڵێ میوەی بەهەشتە. لقی ناشکێنێتەوە و دەڵێ سێبەری بەهەشت دەبڕم. لقی داری توو هەرگیز ناکرێتە گۆچان. بەڵکوو حیکمەتی پێشینیانی کورد لەوەدایە داری بێبەر وەکوو بناوچ و مڕ و شرۆ و چنار و بی دەکەن بە گۆچان و نەقیزە. هەتا ئەو دارانە بێ ڕوو لە داری بەردار ناکەن. بەردارەکانیش تەنیا بەڕووار و مازووارە لقی بێبەری لە کاتی زستان دەچەمێنن بۆ گۆچان. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
. . |پەسەندکردنی وتار ـ کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی مەولەوی کورد لە سلێمانی بۆ بەهاری ۲۰۲٤| وتار: پێوەندی مەولەوی و هاوڕێ و هامفەردانی لە ناوچەی کەڵاتەرزان و کۆماسی (شێخ عەزیز و شێخ ڕەحمانی جانەوەرە، ئەحمەد بەگی کۆماسی، مەلا ڕەسووڵ نەقشبەندی تووداری، شێخ مەلا مستەفای باقلاوا) ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
|ناسنامەی مامۆستا حەسەن زیرەک| وەرگیراو: فەیسبووکی Bakir Şiwanî کە ئەویش لە فەیسبووکی (الارشیف الکردي) مامۆستا ئەدهەم شێخۆ وەریگرتووە. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
|سلێمانی، بنکەی ژین، لە خزمەت پەروەردەکاران و خزمەتکارانی ئەرشیڤخانەی دەستنووسی کوردی: دوو برای کەلەشەکر مامۆستایان ڕەفیق و سدیق ساڵح| ٤ی سەرماوەزی ۱٤۰۲ @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
Sign in and get access to detailed information

We will reveal these treasures to you after authorization. We promise, it's fast!