cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

کۆمەڵیارKomalyar

دەنگورەنگی کۆمەڵە،کوردستان، بزوتنەوەی سوسیالیستی دنیا، ڕووداوەکانی ڕۆژی دنیا بڵاودەکاتەوە. تاریخ کومەلە، زندگی مبارزاتی و سوسیالیستی این جنبش، مسائل تاریخی و روز جامعە جهان منعکس میشود. پەیوەندی: @Aresz2017 https://t.me/joinchat/AAAAAEniatdoYc2N24tv0g

Show more
Iran143 616The language is not specifiedPolitics25 290
Advertising posts
793Subscribers
+224 hours
+77 days
+2830 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

پۆنگی خوارد مەوجی دەریای کرێکار دژی سەرمایە ئەوەڵی ئەیار هونراوەی: موسلێح رێبوار گوتنی: جەماڵ موفتی @komala1
Show all...
👍 4 2
هەژار و حاجی حەمەداغا لە زیندانی سەقز . ئەمڕۆ مامۆستا شیرکۆ هەژار، شیعرێکی کاک محەممەدی نووریی بڵاوکردەوە. کاک محەممەد کە شیعرەکانی بە ناوی "عەتری گوڵۆڵانی" بڵاو دەکردەوە لە شاعیرانی ناسراوی موکریانە و کاتی خۆی لە گوندەکەی ئێمە، شێخاڵی، مامۆستای کوڕ و نەوەکانی حاجی حەمەداغا بوو. مامۆستا نووری لە کتێبەکەیدا "بستووی ژیان" بیرەوەرییەک دەگێڕیتەوە لە بابەت مام هەژار و حاجی حەمەداغا کە پێشەوا بە نوێنەرایەتیی خۆی ناردبوونی بۆ شاری سەقز بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی حکوومەت. ئەوە گێرانەوەکەی کاک "محەممەدی نووری"یە. ............................................ هێزی حکوومەت بە فەرماندەریی "سەرتیپ هومایوونی" کە خزابوونە سەقزەوە، دەیانهەویست شاڵاوێکی بەربڵاو لە چەند لاوە بەڕێوە بەرن بۆ گرتنەوەی شاری مهاباد. ... بۆ ئەوەی تاڵان و بڕۆی هەلخوازەکان لە ناوچەدا ڕوو نەدا پێشەوا قازی محەممەدی نەمر لایەنی وتووێژی لەگەڵ ئەرتەشی دەسککراو چاوەدێری دەکرد و بایەخی دەدایە. . حاجی حەمەداغای حیسامی و هەژار، نوێنەرانی پێشەوا بە پێی ئەو بیروباوەڕە، پێشەوا لە شێخاڵی "حاجی حەمەداغای حیسامی" و "هەژار"ی هۆنەری نەتەوەیی بە نوێنەرایەتیی خۆی ناردە شاری سەقز هەتا لە {بابەت} بارودۆخی هاتنەوەی ئەرتەش بۆ مهاباد و چلۆنایەتیی کاری داهاتوو لەگەڵ سەرتیپ هومایوونی وتووێژ و بەرنامەڕێژی بکەن. ئەرتەش کە دەیەویست لە پێشدا زەبروزەنگی خۆی نیشان بدا هەتا هێزی پێشمەرگە و چەکدارەکانی مەڵبەند چاوترسێن بکا، بێ هیچ وتووێژێک لەگەڵ ئەم نوێنەرانە... لە ڕێوە فەرمانی گرتن و زیندانیکردنی حاجی حەمەداغا و هەژار دەردەکا و هەردووکیان دەگیرێن. ئەو هەڵکەوتە لە کاتێکدا ڕوو دەدا کە ئاغای سەدرولئیسلام، برای پێشەوا و نوێنەری مهاباد لە مەجلیسی وەخت، لە تاران لە گەڵ سەرۆکوەزیری وەخت "قەواموسسەلتەنە" وتووێژیان دەبێ کە ئەرتەش بە بێ هەرا و هەڵڵا مهاباد بگرێتەوە... بەو قەرار و بڕەوە سەدرولئیسلام بۆ دیتنی سەرتیپ هومایوونی دەچێتە شاری سەقز و بەرهەمی وتووێژ و قەراروبڕی خۆیان لەگەڵ سەرۆکوەزیر بۆ سەرتیپ هومایوونی شی دەکاتەوە و...هومایوونی دەڵێ..."دوو کەس نوێنەری جەنابی قازی هاتبوون بۆ وتووێژ لەگەڵ من، ئەمنیش فەرمانم دا هەردووکیان زیندانی بکەن. ئێستا کە ئیشەکە هاتووەتە ئەم ڕادەیە، ئەوانە ئازاد دەکەم بڕۆنەوە مهاباد". کاتێک نوێنەرەکان دێنن دیارە سەدرولئیسلام دەیانناسێ و بە خۆشحاڵییەوە داوای لێبوردنیان لێ دەکا. حاجی حەمەداغا دەگەڕێتەوە بۆ شێخاڵی و کاک هەژاریش وەک بۆ خۆی دەڵێ دێتەوە بۆکان و شێخلەر.... هەڵکەوتێکی دیکەی جێگای سەرنج پێش هاتنەوەی حاجی حەمەداغا بۆ شێخاڵی، پێشەوا قازی محەممەد خەبەری نارد کە سمایل ئاغای حیسامی کوڕی گەورەی حاجی حەمەداغا بێتە مهاباد بۆلای پێشەوا. بۆیەشی بوو کە لە بارەی گرتنی حاجیاغا و هەژار، بینێرێتە سەقز بۆ لای ئەو ئاغاوات و سەرعێلانە کە سەروساختیان لەگەڵ سەرتیپ هومایوونی هەیە، تا بەڵکوو بە هۆی ئەوان بکرێ ئەو نوێنەرانە ڕزگار بکرێن و بگەڕێنەوە. سمایل ئاغا بە گەیشتنی هەواڵەکە، بە سێ کەس لە پیاوەکانی خۆی کوت " بڕۆن ئەسپان زین کەن و بە سواری وەرن هەتا بچینە مهاباد". لە دوایە ڕووی لە من کرد و کوتی" میرزا پێم خۆشە ئەتۆش لەگەڵم بێی بۆ لای پێشەوا". ئەمنیش لاوێکی هەژدە و نۆزدە ساڵە، سوارێکی توندوتۆڵ و ئەسپ چاک و شایی بەخۆ، وەک کاک خالید ("شێواو"ی ئەوکات) قیت و قۆز، بەڵان هیندەی ئەو دڵتەڕ نەبووم. بووینە پێنج سوار و بەرەوە مهاباد وەڕێ کەوتین. گەیشتینە بەر بستوو و بانووی "قەرەبڵاغ" دیتمان ماشێنێکی سواری بەدوومانەوەیە. درێژەی هەیە. .... وێنەکە: ڕیزی پێشەوە لە لای ڕاستەوە: حاجی حەمەداغای حیسامی، مەلا ساڵحی حەمامیان، مەحمووداغای ئیلخانی زادە، مامۆستا هێدی. بەداخەوە دوو کەسەکەی ڕیزی دواوەم نەناسی. ناسر حیسامی @Komala1
Show all...
👍 2
ژیان لە شارۆچکەیەکی بە بەرد و گڵ و کەپر و چادر دروست کراو لە داوێنی ئاسنگەران، مالومە. پڕ لە دیمەنی زیندوو و بژوێنی ژیان و رەنج و ئیرادەی ئینسانی شکۆمەندی لە زۆرداری و هەڵاواردن و چەوسانەوە و ئیستبداد یاخی
Show all...
12👍 3🥰 1
لە راستەوە: جمیلە آزادی و نشاط  غیاثی. کۆڵەسەی سەردەشت دوای هێرشی رژیم و شەڕەکانی مۆکریان. "بەڵێ، بریندار و ناسازێکی زۆرمان پێبوو کە گەیشتینەی ناوچەی سەردەشت. ئەو منداڵانەش خەڵکی کۆڵەسە بوون، ناویان نازانم بەداخەوە. خەبەرنیگارێکی فەرانسەوی بۆ مێدیاکانی فەڕانسە ئەو وێنانەی لێمانگرت. تا بە دنیا نیشان بدا کە ژنان چەکیان هەڵگرتوە و لە ڕێزەی پیاواندا بۆ خواست و مافەکانی خۆیان خەبات دەکەن.   داستانی ئەو وێنە؛ من خۆم لەبیرم چووبۆە و رەنگ بشمدیتبان خۆمم نەدەناسیەوە. بەڵام وەختێک ئارێزی کوڕم دەبێتە پێشمەرگەی کۆمەڵە، لە بەشی ئارشیودا دەیانبینێ و من دەناسێتەوە. وێنەی لێیان هەڵگرتبوو و بۆی هێنام. زۆر شادمان بووم بەو کارەی"(دادە جەمیلە) جەمیلە ئازادی، لە بانە بە دنیا هاتوە و لەوێش گەورە بووە. نشات غەیاسی، دایک و باوکی لە "قەرەتەورە"ی دیواندەرە ژیاون. نشات لە تاران بە دنیا هاتوە و منداڵی بردۆتەسەر، مەعەلمی کۆمیسیۆن آموزشی کومەله بوو. باوکی نشات ئاغای مۆعین غەیاسی لە مالکە گەورەکان قەرەتەورە بوو گەلێک سپاس بۆ زانیاریەکانی هێژایان، حەسەن نەخشبەندی، سەلاح کەماڵی، رەحمان غولامی و مەسعود کەریمی https://t.me/komala1
Show all...
9👍 2🔥 2
لە راستەوە، شۆعلە ئیرەجی و جەمیلە ئازادی سەربانی ماڵێک لە دێی کۆڵەسەی سەردەشت، ساڵی ۱۳٦۲ وێنەگر رۆژنامەوانێکی فەڕانسەیی شۆعلە لە سەقز بە دنیا هاتوە و لە سوئێد دژی. جەمیلە له بانە بە دنیا هاتوە و لە نۆروێژ دەژی
Show all...
9
 لە ناوچەی عەلی کەندی مەهاباد لە ڕاستەوە: نەجمەدینی غوڵامی، فەریبورز فەخاری، سڵێمان خودایار،  ناسری ڕەزازی، سیامەند موعینی   @Komala1
Show all...
11
نەجمەدینی غوڵامی و گیانبەختکردوو ئازاد هەورامی یەکێک لە رێبەران و دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی رەنجدەران و یەکێتی نیشتمانی لە مالوومە ساڵی ۱۹۷٨ @Komala1
Show all...
1
آزادی بدان معناست که دولت را از ارگانی تحمیلی بر جامعه به ارگانی تحت تسلط مطلق جامعه تبدیل کنیم ! مارکس ، "نقد برنامه گوتا " @Komala1
Show all...
👍 4👌 1
ستۆدیوی رادیو کۆمەڵە، ساڵی ۱۳٦٥(۱۹۸٦) مالومە لە ڕاستەوە کاک خالق ئەحمەدی و کاک فاتح شێخ(چاوە) لە کاتی نووسینی تیتر و ڕەدیفی نەوارەکانی رادیۆ کە کامیان کەی و چۆن بڵاو بێتەوە. لە ئاڵبۆمی کاک خالقی ئەزیز @Komala1
Show all...
5👌 2