.
1 425Subscribers
No data24 hours
-17 days
-2430 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
من دەگەڕێمەوە بۆ لات وەک چۆن ھەتیوێک دوای جیھانە قێزەونەکەی دەرەوە دەگەڕێتەوە کونجە بچوکەکەی،
ھەمیشە دەگەڕێمەوە.
سەرە تەڕەکەم پێت دەدەم بۆ ئەوەی وشکی بکەیتەوە.
ئەگەر ڕۆژێک وەک دوو دوژمن نا بەڵکو وەک دوو پەشیمان سەیری یەکتریمان کرد،
ئەوکاتە چی؟!
❤ 1😢 1
من لە پشت دیوارە سەختەکانی تەنیایی زۆر دانیشتووم، ھیچ کتێبێک تێم نەگەیشت.
بەدەم ساڵە درێژەکانی دەسخەڕۆییمەوە لە تەمەنی گەنجێتیدا جێمام
لە ھەموو سپێدەییەکی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی دوا کەوتم
پێم بڵێ ئەتۆ چ ساڵێکیت لیسا؟.
😢 1
من ھیلاکم، نە بێزارم نە دڵتەنگم ھەست بە ھیچ ئازارێکیش ناکەم و ھیچ ئاگرێک لە دڵمدا نیە.
ماندووم لە تێپەڕبوونی ڕۆژەکان بە سەختی وەک بڵێی ھەنگاوە خاوەکانی بەسەر دڵمدا دەڕوات، مۆبایلێکی داخراو دوور بونێک لە ھەموو شت، بێدەنگی،مێشکێک خاڵی لەھەموو بیرکردنەوەیەک،
شتێکی ئاوھا گەورەترین دەسکەوتە بەنسبەت منەوە.
بەشەقامەکەدا دەڕۆم و سەیری جادەکە دەکەم،
بەم تاعونە من و باوەش وەکو یەک بێ کەڵکین.
😍 1
کەمێکە ھاتومەوتەوە ماڵەوە لەسەر جێگەکەم ڕاکشاوم ، سەیری سەقفی ژورەکەم دەکەم تاریکی ژورەکەی داپۆشیوە
فێنک کەرەوەکە دەنگێکی ناخۆشی ھەیە سیسرکەیەکیش لە ژورەکەمدایە ھێندەی تر دەنگی بێتاقەتی کردووم ، ماڵەوەمان ھەموویان خەوتوون تەنھا من نەبێ دیسان بووم بە قوربانی شەو و بیرکردنەوە بکوژەکان ، کەی ئەم قورساییە لەسەر دەروونم لا دەچێ؟! ھەندێک جار دەتەوێ قسەبکەی بەڵام نایکەی و ئەم قسانە دەبنە خویەک و لە ھەڵسوکەوتت دەردەکەون،
من ئارام و ھێمن دەردەکەوم بەڵام وانیم. ھەستێکی سەیرە کاتێک لەڕابردوو بەجێماوی سەرەڕای ئەوەی هەمڵووشتێک گۆڕدراوە بەڵام هێشتا ھەست بە دڵتەنگی و گۆشەگیری دەکەی،
سەیری پێشت دەکەی ھەموو شت وەک خۆیەتی بەڵام تۆ دڵتەنگی.
وە لە تاریکی شەودا ھیچ نیە
جگە لە گەڕانەوە بۆ یادگاریە دڵتەنگەکان کە ماوەیەکی دور و درێژە لێی ڕا دەکەین لێی ڕا دەکەین بەبێ سوود ، ڕادەکەین و ھەمیشە گەمارۆمان دەدەن لەھەموو شوێنێکدا.
تاکو ئەبەد ترس لە ئێمەدا دەژیت،بێزار بووین لەم ھەستە ، بێزار بووم لەم ھەموو بۆشاییەی ناخم،
بێزار بووم لە ھەموو شتێک
یان شەوێک دەروازەی ئەم مەملەکەتە دەشکێنم و بۆ ئەبەد بەجێی دێڵم، یان بۆ ھەمیشە ئاوا دەبم.
❤ 1🥰 1