cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

گۆڤاری بەیان

💠گۆڤاری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بەیان،مەکۆیەک بۆ قەڵەم بەدەستان و خاوەن بیران،هەر دوومانگ جارێک دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران 💠fb: https://fb.com/beyan.gowar 💠site: https://beyangowar.ir 💠link:https://t.me/joinchat/AAAAAETr48Y9f1v5fHbP9w 🗨 @beyangowar

Show more
Iran146 428The language is not specifiedPolitics26 020
Advertising posts
690Subscribers
No data24 hours
-27 days
-830 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

*بانگەواز نووسەران، هونەرمەندان، توێژەران، هزرڤانانی کوردستان، گۆڤاری "بەیان" پێوەیە ژمارە ٣٤ی خۆی تایبەت بە فیلم و شانۆ و سینەمای کوردی تەرخان بکات. چاوەڕوانی هەناردنی بابەت لەو مژارانەی خوارەوەین: ✅مێژووی سینەما و شانۆ و زنجیرەفیلمی کوردی ✅کورد لە سینەمای ئێران و تورکیا و وڵاتانی تردا ✅ڕۆڵی ژن لە سینەمای کوردیدا ✅هەڵسەنگاندنی فیلم و سینەمای کوردی ✅باس لەسەر ژیان و چالاکی هونەرمەندانی ئەو بەستێنە ✅ڕۆڵی موسیقا لە فیلمەکوردییەکاندا ✅قۆناغەکان و ڕێبازەکانی فیلم و سینەمای کوردی ✅هەڵسەنگاندنی دوبلاژی کوردی ✅ خەسارەکانی سینەمای کوردی ✅ڕۆڵی تەلەڤزیۆنەکانی لە بەرهەمهێنانی فیلمی کوردی ✅هەر بابەتێ پێوەندیدار بە هونەری نواندنی کوردی بێ. دوا دەرفەت بۆ ناردنی بابەت: *یەکی بانەمەڕی١٤٠٣ هەتاوی**         بە سپاسەوە 🍁دەستەی نووسەرانی گۆڤاری "بەیان"🍁
Show all...
بژی دەستخۆش کچم پەیجی زۆر باشە بۆ زانیاری پزشکی بە زمانی کوردی
Show all...
🙏 1
. 🔸دەتەوێ نیشانەکانی جەڵتەی مێشک بزانی؟ 🔸ئەو دەمەی کە کەسێک لەپەنامانەوە جەڵتەی مێشک لێی دەدا بە چ نیشانەگەلێک دەتوانین بیناسینەوە و یارمەتی بدەین؟ 🔸وشەی F.A.S.T کە کورتکراوەی چوار نیشانەی گرینگ و سەرەتایی جەڵتەی مێشکە، ڕێگەیەکی سادە بۆ فێربوون و وەبیرهێنانەوەی نیشانەکانی جەڵتەی مێشکە کە دەتوانێ بە ئاسانی لە بیرماندا بمێنێتەوە و لە کاتی ئۆرژانسیدا گیانی خۆشەویستانمان ڕزگار بکەین. 🔹 سەرپەرشتیاری زانستی و دەرهێنەر: پەیام ئیمامی، بەرپرسی لێژنەی فریاکەوتنی خێرای پزیشکیی زانکۆی کوردستان 🔹 وەرگێڕ: ڕۆژان مستەفازادە، خوێندکاری کارناسیی فریاکەوتنی خێرای پزیشکی . 🔸لینکی وێبسایتی لێژنەی جەڵتەی مێشکی ئامریکا بۆ ڕاهێنان و فێربوونی زێدەتر لە بواری جەڵتەی مێشک و وەرگرتنی بڕوانامە لەم بوارەدا بەم ئادرەسە بەردەستە: StrokeAssociation.org/warningsigns . "گیانێکی دووبارە بە هاوچەشن و ئازیزانمان لە بارودۆخی ئۆڕژانسی و نائاساییدا ببەخشینەوە" . 🔴 ئێمە لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/kurdishmedicaleducation?igsh=MWFjMTlzYXNoNHZqaQ== 🆔@ems_muk
Show all...
👍 4
خەڵاتی ئەم پاییزە و تایبەتمەندییەکانی لە گۆڤاری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی بەیان #خەڵاتی_ئەم_پاییزە #گۆڤاری_بەیان
Show all...
💯 4👍 2
نەورۆزانەی گۆڤاری"بەیان" کتێب و دەفتەر و تەئریخ و کاغەز بە کوردی گەر بنووسرایە زوبانی   مەلا و شێخ و میر و پادشامان هەتا مەحشەر دەما ناوونیشانی                  "حاجی قادر کۆیی" 🌷ژمارە ٣٣ی گۆڤاری "بەیان"چاپ و بڵاو کرایەوە. 🔹 فایلی تایبەتی ئەم ژمارەیەی گۆڤاری "بەیان" بۆ #کوردانی دەرەوەی کوردستان(قەفقاز، ئەرمەنستان و...) و #مەڵبەندی هەوشار تەرخان کراوە. جیا لەوەش چەندین وتار و کۆمەڵێک باس و بابەتی بەنرخی‌ تری لە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، ئەدەب، پەروەردە و کۆمەڵگا تێدا بڵاو کراوەتەوە. 🔹گۆڤاری "بەیان"، گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە بە ڕوانگەیەکی ڕۆشنبیرانە، نیشتمانی و نەتەوەییەوە کە دەستەی نووسەران بەڕێوەی دەبات و بە چوار دیالێکتی زمانی کوردی (کرمانجیی سەروو، کرمانجیی خواروو، هەورامی و کەڵهوڕی) وتار و بابەت بڵاو دەکاتەوە. 🆔@beyangowar ➖➖➖➖➖➖➖ 🆔@GBHewraman
Show all...
👍 5👏 1
هاونیشتمانیی ئازیزم هاوڕێی شیرینم هەر وەکوو نەورۆزی کوردەواری گۆڕان و نوێ‌بوونەوە دەکەینە وانەی ژیان و لە گۆڕان ناترسین و جیهانێکی نوێتر ئەزموون دەکەین. سەختی و دژوارییەکان هاسان دەکەینەوە. خۆمان لە زیندانی میشکی چەقبەستوو ڕزگار دەکەین و بە بیرێکی ڕەها و ئازادەوە دەژین.  وەکوو ئاگری نەورۆز گڕ و گەرما و خۆشەویستی بەژیانمان دەبەخشین. بۆ نەیاران دەبینە گڕ و مەشغەڵان و بۆ نەتەوەکەمان دەبینە گەرما و بۆ خۆشەویستی دەبینە باڵوێز.وەکوو ئاگر ژیان دەبەخشین. ڕووناکیدەر دەبین و هەموو بیرە کۆن و نەخوازراوەکان دەسووتێنین. وەکوو گەڕی شایی نەورۆزی ، یەکدڵی و پێکەوەبوون دەکەینە دروشم و لە شادی و خەمی یەکتردا دەبین. بڕوا بەوە دێنین وا هەموو ڕەنگەکان پێکەوە جوانن و هەموو بیرەکان پێکەوە ژیان سازن. ژن و پیاو پێکەوە دەبن بە ژین و ژنیش دەکەینەوە پێشەنگی ژیان. نەورۆز تەنیا جەژنێکە وا هەموو دەنگ و بیرەکان پێکەوە کۆ دەکاتەوە و ئێمەش دەیکەینە هێمای ژین و پێکەوە ژیان. ئوستوورەکەی دەپارێزین و پشتمان بە خۆمان و شاخ و گڕ و سروشتەوە دەبەستینەوە. بووکی نیشتمان باڵای ڕازەوەی سروشتە و نیشتمانپەروەر ئەوە کەسەیە وا ئەو بووکە دەپارێزێ و لەگەڵ سروشتی ڕازاوە کولتوور و زمان دەکاتە هێمای مانەوە و زیندوومانی و بێگومان ئێمە ئەو کەسە نیشتمانپەروەرەین. نەورۆز دەڵێ تەنگانان بەریان کورتە و هیچ سەرمایەک تا سەر نییە و ئێمەش لە تەنگانان دەرباز دەبین و دەگەینە فەرعانی. شادی ڕوخساری جیانەکراوەی نەورۆزە و  دەیکەینە پێناسەی ژیان و ئازادی خۆشەویستیمان. نەورۆز بۆ ئێمە  ڕۆژی ڕەنگدانەوەی کولتوور و زمان و شوناسی نەتەوایەتیمانە. هەموو ڕۆژەکانی ساڵ کولتوور و زمان و شوناسمان دەپاڕێزین تا لە نەورۆزی داهاتوودا شەرمەزاری خۆمان و نەورۆز و نەوەی داهاتووی گەلەکەمان نەبین. نەورۆزتان پیرۆز و ژیانتان پڕ لە وانەی نەورۆز! شەماڵ ئیسماعیل پوور ،نەورۆزی 2724 ی کوردی @taqetirega
Show all...
attach📎

👍 2🥰 1💯 1
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵیندی کورد مژدەی "بەیان"ی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد                      "پیرەمێرد" نووسەران، خوێنەران و کوردستانیانی هێژا، بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و ساڵی نوێوە جوانترین چەپکەگوڵی پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین. هیوادارین خەم و ناخۆشی و ناهومێدی و ڕق و قین لەگەڵ ساڵی کۆن بە مێژوو بسپێرن و ساڵی نوێ بە بیری نوێ و بە لەشی پڕ لە وزە و لێوی بەبزە و ورەی بەتین و دڵی تەژی لە ئەوینەوە دەست پێ بکەن. مەشخەڵانی ئاگری نەورۆزتان بە کڵپەتر، ڕەپستەی هیواتان پاراوتر، دڵتان کەیلی شادی و مێشکتان کراوەتر و لێوانلێوی زانست، داهاتووتان ڕزگاری و وڵاتمان ئاوەدانتر بێ. دەستەی نووسەرانی گۆڤاری "بەیان"  نەورۆزی ١٤٠٣ی هەتاوی
Show all...
🙏 4👍 1
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کوردا یەکەمین نووسەر یان شاعیری کورد کە بە کوردی باسی دابونەریتی نەورۆزی کردبێ ئەحمەدی خانی بووە. ۱-ئەحمەدی خانی بیلجومله‌ ده‌چوونه‌ ده‌ر ژ مالان حه‌تتا ده‌گه‌هیشته‌ پیر و کالان رۆژا کو ده‌بوویه‌ عیدێ نه‌ورۆز ته‌عزیم ژ بۆمه‌ ده‌ما دل ئه‌فرۆز ۲-نالی: تەشریفی نەوبەھارە کە عالەم دەکا نوێ دڵ چونکە میسلی خونچەیە بۆیە دەپشکوێ ۳-مەولەوی: نیشانەی نەورۆز وادەی وەھارەن یا نەشئەی ئامای نامەی نیگارەن ۴-وەفایی: نەسیمی بایی نەورۆزی شەمیمی عەبھەری ھێنا موریدی عاشقان دیسان پەیامی دولبەری ھێنا نەوید ئەی عاشقانی دڵفگار یار ھاتە سەر خەندە سەڵا ئەی بولبولان دیسان درەختی گوڵ بەری ھێنا ۵-حاجی قادری کۆیی: رۆژتە ئەی بایی نەورۆزی لەبن بەفری گران کانی پێی سڕ بوو چناریش دەستی چوو پەنجەی تەزی سونبولی زوڵف و گوڵی روخسار و سەروی قامەتی مانگی نیسان و گوڵان نەیدی لە نێو باخی وزەوی ٦-حەمدیی ساحێبقران: نەورۆزە، جەژنە بۆیە چراغانی عالەمە یا ئاگرە لە عومری شێتا کوژایەوە عەرعەر لە لەنجەدایە، لە ڕەقسایە سەروەکان بەرگی چەمەن لە ڕەنگی زومڕەد کرایەوە ۷-حەریق: ئەڵێن وا جەژنی نەورۆزە دڵم پڕ ئاتەش و سۆزە وەرە ‌بۆ جەژنە پیرۆزە بدەم رۆحم لەبەر ماوم وەرە سەر چاوەیی چاوم، دەڵێی دەریای عەممانە تەماشای ئەشکی گوڵنارم لە سایەی چاوی خوێناوم ۸-پیرەمێرد: ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە ۹-قانع: هەوای شنەی بای نەسیم دیاره مەعلوومه وادەی گوڵ و گوڵزاره ۱۰-مامۆستا حەقیقی: مزگێنی بێ ھات ساڵی نوێ خۆشی دوای خۆشی جوێ بە جوێ بڵێن بەخت چیدی نەنوێ ئەستێرەی مەش سەری ناسوێ وە بیرت دێ چمان دی دوێ زوو راپەڕن مەبن شلوێ ئەوا ھات پەیکی ئازادی بە رووخۆشی و کەیف و شادی کۆشێ گوڵی گەشی پێیھ مەعلووم بەشی مەشی پێیە ۱۱-گۆران: ئەی نەتەوەی کاوەی زنجیر قەف قەف بڕ رۆژی نەورۆز دای بە ‌ھەوری زستان دڕ ۱۲-دڵدار: گوڵی سوور ئەی ‌کچی نەورۆز ئەرێ کام دەس لەباغی ژین لەبۆ یەک دەفعە بۆن کردن بەناکامی ئەتۆی ھێنا ۱۳-ھێدی: جێژنی کۆن و ساڵی تازەی کوردەواری ھاتەوە ھاتەوە ئاگری خەباتی ئەو گەلە خۆش کاتەوە ھاتەوە جوانتر لە جاران جێژنی کاوەی قارەمان شوێنەواری میدیا باپیرە گەورەی کوردەکان ۱۴-سەید کامیل ئیمامی(ئاوات): ھەی ھەی چ بەھارێکە وەک جەننەتی مەئوایە وەک بولبولی زار عاشق ئاو بردەیی سەحرایە ۱۵-ھەژار: مزگێنی دا بە ‌سروە بای بەھاری وا ھاتەوە نەورۆزی کوردەواری ۱٦-عبدوڵڵا پەشێو: ئەمساڵ بێ چیا نەورۆز ناکەم . بێ بۆنی گیا نەورۆز ناکەم . نەورۆز ناکەم بێ بڵێسەی سووری ئاگر . نەورۆز ناکەم گەر ڕەشبەڵەک تۆز نەکات وبەخۆم نەبمە سەرچۆپیگر . ۱۷-شێخ نافێع مەزھەر (شپرزە): شەماڵ لە لووتکەی کێوی نەکەرۆز ھێنایە سەقز پەیامی نەورۆز وتی ئەم جەژنەی کاوە و فەرەیدوون لە کوردانی پاک پیرۆز بێ پیرۆز ۱۸-رەحیم لوقمانی: رۆژ لە ئاسۆی سوور شەوق ئەداتەوە ئەڵێ ئەمساڵیش نەورۆز ھاتەوە.. کەوی دڵداری ئازادی و جوانی دەروونی کەیلی سۆزی گۆرانی بەری حەسرەتی دڵ ئەکاتەوە بانگی پەڕاوپەڕ دەنگ ئەداتەوە لە سەر قەندیل و شاھۆ و نەکەرۆز ئەڵێ: گەلی کورد نەورۆزتان پیرۆز ۱۹-مەلا کەریمی زاری: سەبا ھەستە لە خەو نەورۆز واھات بڵێ با لەشکری زستان بڕوات بەسە جەور و جەفای بەھمەن و دەی لە دڵ سەبر و لە تەن خۆ گیان دەرھات بە ‌سەرمانا کڕێوەی بەفر تاکەی بدات و دابپۆشێ شار و دێھات ھەتا کەی تەم بەری خورشێد بگرێ لە رووناکی بەری بن ھەردو باغات.. لە بەندیخانەکەی دەردێ گوڵاڵە؟ ئیلاھی تا بولبول بگات بە ئاوات بە ئاوی شەونمت پێویستە سەوزە سەر و زڵف و دەم و چاوێک بشوات سەبا بێ دێرە نازانی کە "زاری" لە جەوری بەھمەن و دەی چی بە سەر ھات؟ https://t.me/sardarabadbookan
Show all...
سەردارئاباد موکری

پردی پێوەندی @sardarabadboukan

👍 6👏 2👌 1
*بانگەواز نووسەران، هونەرمەندان، توێژەران، هزرڤانانی کوردستان، گۆڤاری "بەیان" پێوەیە ژمارە ٣٤ی خۆی تایبەت بە فیلم و شانۆ و سینەمای کوردی تەرخان بکات. چاوەڕوانی هەناردنی بابەت لەو مژارانەی خوارەوەین: ✅مێژووی سینەما و شانۆ و زنجیرەفیلمی کوردی ✅کورد لە سینەمای ئێران و تورکیا و وڵاتانی تردا ✅ڕۆڵی ژن لە سینەمای کوردیدا ✅هەڵسەنگاندنی فیلم و سینەمای کوردی ✅باس لەسەر ژیان و چالاکی هونەرمەندانی ئەو بەستێنە ✅ڕۆڵی موسیقا لە فیلمەکوردییەکاندا ✅قۆناغەکان و ڕێبازەکانی فیلم و سینەمای کوردی ✅هەڵسەنگاندنی دوبلاژی کوردی ✅ خەسارەکانی سینەمای کوردی ✅ڕۆڵی تەلەڤزیۆنەکانی لە بەرهەمهێنانی فیلمی کوردی ✅هەر بابەتێ پێوەندیدار بە هونەری نواندنی کوردی بێ. دوا دەرفەت بۆ ناردنی بابەت: *یەکی بانەمەڕی١٤٠٣ هەتاوی**         بە سپاسەوە 🍁دەستەی نووسەرانی گۆڤاری "بەیان"🍁
Show all...
👍 2