ئەی مرۆڤ
کاتێک دێت
پیاسە بەناو تاوانەکانت دەکەی!
تێر لەخۆت قووڵ دەبی.
بە هاوارێکی درێژ خۆت دەخۆی.
بۆنی خراپیەکانت لێ دێ .
تاوانەکانت هی ڕۆژانێکی درێژە
لە بڕیاری پارچە سەرەکیەکەی ناو سینەت بوو کە پێی دەژیایی!
گوناهەکانت لە پەنایی قسەکانت
ڕۆح و گیانت هەڵدەگرێت!
کاتێک دێ فرمێسکی هەمووان،
جەستە و ڕۆحت سزادەدات.
ئەیوب شێروانی
٢٢ـی٥ـی٢٠٢٢