cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ڪاناڵی شێعر و ئەدەبی ڪوردی

کاناڵ شێعروئەدەبی کوردی ماڵێکە بۆمۆسیقاوهۆنراوەی کوردی کۆڕیکە بۆزمان وئەدەبی کوردان ئاوڕدانەوەیێکە لە کەلتووروفولکلۆری کوردستان کورتەیێکە لە ژیاننامەی عارفان وشاعیران t.me/kurd6123 بەڕێوبەر @Hawri12

Show more
Iran63 147The language is not specifiedPolitics12 153
Advertising posts
2 979Subscribers
-524 hours
-317 days
-10930 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

بێ شەوقە قەمەر وەختێ کە هەڵدێ لە هیلالا مۆمێکە لە چاو حوسنی ڕوخی دڵبەری والا شێتی لەبی تۆم، وێڵم و مەجنوونی بیابان پەروانەیە دڵ، وێڵە بەدووی دیدەیی کاڵا عەیشم هەنموو غەم، بێ خەو و خۆراکە وجوودم تۆش کافری ڕەحمت نییە یەک ئان لە خەیاڵا مردن بەشی گەورەی منە لەم ڕێگەیە قوربان ڕەحمێ بکە تۆش بمخەرە دەر لەم بنی چاڵا لەم ڕێگەیی پڕ تاب و غەمە فایقی زێوەر سووتانە بەشی، مردنە حیسسەی لەمە ئاڵا @kurd6123 #فایقی_زێوەر
Show all...
👌 2👍 1
خونچەی غەزەڵ پرژە ماچێکی نەرم ئەتکێ لە لەنجەت شان بە شان؟ یا کەلاست ئەڕژێتە مەیدان و لە زەڕڕەت داوەران؟ پێ بە پێ دەستم بە پەنجەی دەستەواژەت گرتووە تا بگاتە ڕستەکانی دێڕی زوڵف و چێتە بان تا بەڵێن ئەچنێمە باڵای باوەڕی بارانەوە چەتری هیوا نازی ئەم پۆشێ بە کاتی هەڵدران تاقەتم پێی خست لە هەڵمی هاتنێکی تازەدەم ئای کە شوکرانەم ئەبارێ لێرە تاکوو ئاسمان هەڵزنا سەروا بە پێڵوی پەنجەرەی ئەم شێعرەدا تا غەزەڵ گوڵ کا لە خونچە و چێتە دیوانی دڵان دێ لە زەردەی نازی ئەم بازاڕە عیشوەی سەربەخۆ یاکوو لەنجەی ڕەنگی ئازادی لە ڕوومەتیا نوان؟ ڕۆحی دەربازیی دەوێ پاییز نەکوو بەندی گەڵا بۆیە ڕەنگامەی بەهاری دانە دانە داتەکان ئەو بە کاروانێ لە خێڵی پێکەنین ناشنێتەوه ئەم دەڕازێتۆ بە فیکەی بولبولێکی خۆش زمان کۆی هەنسکم باری ڕووبارە و بە ڕێبواری لە ڕێی باوەڕت ئەڕوا کە ڕێگای داڕنینە داڕمان دێ بە لاچاوێ لە نەخشەی دابڕان فێرم بکا و مانەوەی "ماتەم" بکێشێ سورمە تا ئاخر زەمان ✍جەماڵ ڕەسووڵی "ماتەم" @kurd6123
Show all...
👏 4👍 1🤩 1
‌ شێعر : #شەماڵ_ئیسماعیلپوور خوێندنەوەوچێکردن: #دەریا_ئازەرپوور ___ (کۆیلەی خۆزگە)                   شەماڵ ئیسماعیل پوور بەدوای چیدا وێڵن گەلحۆیانی ژیان‌دزراو ئەی ئەوانەی زیوار ساتێک بوونی ئێوە لەخۆ ناگرێ تاکەی لەنێو تەڵەی چەنە و بۆگەنستانی بیری چەوتیان مەلی مردووی ڕۆحی سستان ئۆقرە دەگرێ لەجێی گێژی و سەرگەردانی لەجێی تەقڵە و داپەڕین و کەرمەستی نێو دانگەی کوێخا لە خەرمانی بیرتان بدوێن لەنێو کانی هزری خۆتان لەگەڵ نەغمەی وردە زیخا گۆرانی بۆ عەشق بچڕێن دەبا ئیتر وردە بێچووی ئەم کەنارەش ببنە ماسی چەقی دەریا دەبا چی تر ڕۆڵەی چیا و بەڕوو و پێدەشت نەبنە کۆیلەی خۆزگە و بریا t.me/kurd6123
Show all...
🕊 5👍 3🤩 1
ڕێک دوابەدوای دابڕانمان " با "ش ...   باش لە ڕێگەی پرسیبوو ، ئاخۆ چی باس کردبێ بۆت  !؟ بە منی وت ؛ کە پێی وتم : دوو هەنگاوی پێچەوانەی شل هەڵاتوو ... !! #زایەڵە @kurd6123
Show all...
🕊 4
لەدوای نوێژ چەند کەڕەت سەری برد بۆ کڕنۆش لەسەر بەرماڵەکە و ڕووگەی خواوەندەوە هەر دوو دەستی بەرز کردەوە ئەرێ خوایە ئاگات لێیە بۆ یەک خولەکە بەگژمی و باشیلی ؛ لە نیشتمانەکەی ئێمەدا گەلێ نەنگوازتر ئەبێ پەرەم بە پەرەمیش بە بێدەنگیش نەخەوتووە، کەی سەرێ زێدم ئەدێتەوە کەی سەربەستی ئەبیندرێتەوە؟؟ ئێستا،یان چەن کاتژمێرەکانی تر ئەمڕۆ یان سبەینەکانی تر ئەو ڕۆژە یان ڕۆژانی تر ئەو شەوە یان شەوانی تر ئەم مانگە یان مانگەکانی تر ئەمساڵ یان ساڵی تر و ساڵانی تر بێزارم .. بێزار ... ئەمەش دوعای هەموو ڕۆژ و شەوی لەدوای نوێژی خوشکە گچکەمە. #ڕەنجەڕۆ @kurd6123
Show all...
🕊 3
لە بیرت دێ ؟! بە خوڵکی گۆشەچاوێکت ، لەبیرت دێ  بە سەر هاتم ؟! نەهاتم خستە توونی ڕێ و به بێ بیر و بەســــــەر هاتم کەوێڵی حەسرەتم ناسی  کە وێڵی ڕێی ئەوینت  بووم دەبا ئەقڵ گێژەسەر بێ هەر ، لەکوێ تووشی کەسەر هاتم ؟! وتم ئەشقت ڕومانێکی ڕۆمانتیکـــــــــــــی ژیانم بێ بڵێم چی چارەنووس کردی بە مانشێتی بەسەرهاتم بە تاڵی تاڵی خەم ئەر هات تەنی دەوری تەنی ژینم ئەوین گرتی دەسی باڵم ، لە تۆی ئەو داوە دەرهاتم بڵێم چی پیرەمنداڵی دڵی گەوجم گڕووت دەگرێ ئەگینا باش ئەزانم وەک گەڵای پاییز بەسەر هاتم ئەگەرچی زایەڵەی دووری هەڵیـــــــقرچاندووە جەرگم چ دەربەستم ، لە بەر چاوت‌ ئەگەر تووشی تەشەر هاتم دڵم ئاپدەیتە وەک نازت ، لە بازنەی قەت وەدەر ناچێ ! کە گەردوونیش خەڵاتی کا خەڵاتی ، هەر لە سەر هاتم #مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە) 15ی ڕەزبەری 2723 @kurd6123
Show all...
«ناسرەوم» شادم کە تۆ شاد و مەسروور دەبینم غونچەی دەمت وەک گوڵی سوور دەبینم میراتگری نەریتی کوردەواریت !!! کاتێ سینگت پڕ مت و موور دەبینم لە هەیبەتت دڵی دوژمن ئەلەرزێ شادم کچی ئاوا جەسوور دەبینم لە ئامانج و هیواتان نا هۆمێد نیم داهاتووتان گەلێک پڕ نوور دەبینم ناسرەوم هەر ٫بێخەوم٫ تا ئەو دەمەی لە چوار چرا جێژن و سروور دەبینم جەلال هێجانانی #بێ خەو🖌 بەفرانباری 1402 @kurd6123
Show all...
👍 9
لە ئێستەوە شوێنم کەوە چیتر نامهەوێ خۆت لە ژووری بێباکی و چاوەڕوانی و بیرچوونەوە وانەیەک فێر ببی..! لە ئێستەوە تکا ئەکەم شوێنم کەوە چیتر نامهەوێ ئەم هەنگاوەی لە ڕێگە ڕاستەی خۆتا بپێوی ..! مەڕۆ ... بە قازانجی تۆم لە ئێستەوە ڕەدووم کەوە بەڕێگەی ڕاستەکەی مندا بەردەوام بەو بەپەلەتر شوێنم کەوە...! #ڕەنجەڕۆ @kurd6123
Show all...
👍 1
بمناسنەوە ... ! شاعیرێکی ئەویندار و سەربەداری نیشتمانم بە وتەی زار بڕوا مەکەن سەر نێنە سەر شێعرەکانم شاعیرێکی برینداری ئەویندارم سەر نێنە سەر شێعرەکانم بۆتان ئەدوێ لە یەکڕەنگیم لە هاوار و لە ساتەکانی بێدەنگیم غەزەلەکانم بدوێنن پێتان ئەڵێ شاعیرێکی چەند سەربەرزم ، جوان تێدەگەن بۆ سەرکەوتنی ستەمکار ساتێ پشتم نەوی ناکەم قەڵەم  ، قامکی قەسەم داوم قەت کۆیلەتی نەگرێتە خۆ هەتا میوانی سەر ئەرزم ڕێم بە "بەمن چی" نداوە ؛ "حیزوسڵامەت" دەرم کا کارێکی وام نەکردووە نیشتمانم لە بازنەی شەرەف دەرم کا شێعرەکانم زایەڵەی تازەئازار و کۆنەسۆی دابڕانن هەستی دێڕیان هەناسەی سەوزی سروەیە سەحەرانە ئەشنێتەوە زایەڵەی دایکی شەهیدن سینگی تۆڵە بە چەمەری لە قاتڵان ئەکوتێتەوە دڵدارێکی دڵشکاوم ، وەک وەتەنم قەت تاڵی جاڵی کۆیلەتی بە دەوری تەنما ناتەنم زایەڵەم و لە تەباری شێخ موستەفای کۆنەپۆشم بەڵێنم بە ڕاستی داوە هەتا ژین ئەمنووسێتەوە بۆ سەربەستیی کوردستانم تێ‌بکۆشم ، ئێستاکە کاتی هاتووە بێن لە ڕوخسارم بپرسن ! بیستووتانە " سەعدی " ئەڵێ : "حکایت می کند از سر درون ، رنگ رخسار " دە ڕێم بدەن با بە شێعر و کردەوە و زار لەجێی جارێ هەزاران جار بڵێم ؛ بەڵێ ئەویندارم و بریندار ... ! #مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە) 9 ی بەفرانباری 2723 (1401) @kurd6123
Show all...
👏 3
دڵدارەکەم دڵدارەکەم دڵــی شـێتم بــــۆت ئەناڵێ لەم هەوارە خۆت ئەزانی وەکو بولبول غەزەڵخوانی کۆچی یارە خۆت ئەزانی منی شەیدا چەن تامەزرۆی دیداری تۆم خۆت ئەزانی منی ئاشق سەرگەردانی هەواری تۆم خوت ئـەزانی بو شێـواو و کزو لاوازە روخسارم خۆت ئەزانی بە بێ تۆ من' چەندە لە خۆیشم بێزارم لە ئەشقت بووم شێت و شەیدا وێنەی مەجنونی دێوانە گەرچی نەماوە هیواێک بەڵام دڵ هەر چاوە ڕوانە خۆشەویستم خوات لە گەڵ بێ هەتا مردن چاوەڕێتم خۆت ئەزانی کە ئاشقەکەی شێتو شەیداو ڕەنجەڕۆتم #مادێح میرزایی ــ دیوان دەرە @kurd6123
Show all...
👏 6🕊 3👍 2😢 1
Sign in and get access to detailed information

We will reveal these treasures to you after authorization. We promise, it's fast!