cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

یاری من

کوا هاودەمێک...؟ تا بەدرێژی بۆی باسکەم کە دڵ لە دەست ڕۆژگاری دابڕانی یار ، چ مەینەتێک دەکێشێت. #حافظ manager: @jabbar_ahmad @raswl_amina

Show more
Iran52 770The language is not specifiedReligion & Spirituality23 289
Advertising posts
3 953Subscribers
-524 hours
-87 days
-4930 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

کیتابی عیشقی مەجنوون ئایەتی ڕوخساری لەیلایە لە سووڕەی یوسفا دەرسی جنوونی ئێمە نووسراوە.. #حەریق
Show all...
3
کیتابی عیشقی مەجنوون ئایەتی ڕوخساری لەیلایە لە سووڕەی یوسفا دەرسی جنوونی ئێمە نووسراوە.. #حەریق
Show all...
تا چاو و دڵ خوێنبار نەکەی قەتعی هەموو ئەغیار نەکەی فکری ویساڵی یار نەکەی هذا طريق العاشقين #وەفایی
Show all...
5
تا دڵ نەسووتێ دەمبەدەم فانی نەبێ سەر تا قەدەم پەروانە قەت ناگاتە شەم هذا طريق العاشقين #وەفایی
Show all...
2
دووری لە شیعرێی #بێسارانی قیبلەم ھا مەردم قیبلەم ھا مەردم قیبلەم جە دووریت بیللا ھا مەردم ھەر شەو تا بە سوب ھامڕازی دەردم ھەی داد ھەی بێداد ھەی ڕۆی نەبەردم ھیجرانت بەی تەور کار کەردەن وەنەم ھەر ساتێ مەرگێ مەنمانۆ پەنەم مەگەر خوداوەند بکەرۆ کارێ شاد بم بە دیدار ئەو دڵبەر جارێ وەرنە من بێ تۆ یاری دووروەتەن گیانی شیرینم بەر مشۆ جە تەن
Show all...
5
بە سووتن چم، گلەم نەبووە لە دەردی سەردی میھری تۆ من و شەکوە؟ وتی: گوێ ناگرم لەم فیتنە ھەڵبەستە #مەحوی #واتە: سوێندم بۆ یار خوارد کە هەرگیز گلەییم لە دڵ‌ساردی و بێ‌ لوتفی ئەو نەکردووە و بەدکار هەر چی لەم بارەیەوه بۆ گێڕاوەتەوە، هەمووی درۆ و دەست هەڵبەستە. ئەویش وتی: من هەرگیز گوێ بۆ بەدکار شل ناکەم چونکە ئاژاوە دەنێتەوە.
Show all...
🤩 4🔥 3
جانا وەره ئەم جەژنه بەقوربانی سەرت بم بۆ تیری قەزای چاوی حەسوودان سپەرت بم شادن له تەماشای نەزەرت مەحرەم و ئەغیار مروەت نییه تەنها هەر ئەمن دەربەدەرت بم.. #کوردی
Show all...
7
ئەوا جەژنە ھەموو کەس دەس لە مل یارن بەدڵشادی بەتەنھا یارەکەی بێ ڕەحمەکەم دەستم لە مل ناکا..! #کەمالی
Show all...
3😢 3👍 2
یەکێک لە شیعرە جوانەکانی #کەمالی ئازیز نەمزانی وەفا لات قاتە ھەر جەور و جەفا و دەردم خەڵاتە بێمروەتیی تۆ لەحەدبەدەرە نسیبی دڵم زامی خەتەرە خۆ من سەرم کرد بە سەرگەردی ڕێت دڵم کرد بە فەرش، خاکی بەری پێت بە شەو پاسەوان کۆڵانەکەت بووم بە ڕۆژ خادمی دەرگانەکەت بووم ھەر ئەمرێکت کرد وتم بەسەر چاو زوو بەجێم ھێنا تەکمیل و تەواو ئەمرت لەلای من واجب و فەرزە من بەم ئەحواڵە ئەتۆ بەم تەرزە شەرت بێ دڵەکەم بسێنمەوە لێت بێ وەفا ئیتر قەت مەیل نەدەم پێت
Show all...
5
ھەر کەسێ گەر مەيلی مەحبووبی بە دونيا بێ دەبێ سەبری وەک من بێ لەبەر ئێشی فەلاقە و چێوەدا #ناری
Show all...
4