ژین
مەقامبێژ: مامۆستا محەمەد ماملێ
هۆنراوە: خەیام- وەرگێڕانی مامۆستا هەژار
ئاهەنگساز: دڵزار عابدی
مامۆستا محەمەد ماملێ ئەگەرچی هونەرمەندێکی ناسراوە و لە هەموو بەشەکانی کوردستان ناوێکی بەرز و ناوبانگێکی درەوشاوەی هەیە بەڵام لەبەر نەبوونی میدیای کوردستانی و چەندین هۆکاری دیکە, کەسایەتی و ئەکتی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی ماملێ بە پێی پێویست بە خەڵکی کوردستان نەناسێنراوە. ماملێ مامۆستایەک بوو هەرگیز خۆی بە هیچ دەسەڵات و داگیرکەرێک نەفرۆشت و حازر بوو بە کەم قەناعەت بکات بەڵام هیچکات شەرعیەتی بە دام و دەزگای میدیایی داگیرکەران نەدا. هەربۆیە ماملێی دەروەست شایستەی باشترینەکانه و پێویستە جگە له هونەرەکەی, کەسایەتی و هەڵوێستی ناوبراو بە نەوەی نوێ بناسێندرێ و بێتە سەرمەشقی هونەرمەندانی گەنجی ئێستامان.
لەبابەت چوارینەکانی خەیام:
پێم وایە ئەم چوارینانە پێوەندی بە تێفکرین و ڕامانی ئێمپێڕیالی ئێرانییەوە نییە و لەو دەگمەن دەقە فارسیانەیە که لە دێو و درنجی ئەفسانە فاشیسیتەکان و عێرفانی بەرهەڵستکارانە و هێژمۆنی پتەوی ئایینی ئەوکات دەرباز بووە و توانیویە هەڵگری ڕوانینێکی گەردوونی بێت. مامۆستا هەژاریش بەو پەڕی جوانی و لێزانیەوە کورداندوویەتی و جگە لە بەشی زمانیەکەشی ئاوێتەی ئیدیۆم و بیریاری کوردی کردووە و لە مێژە چین و توێژەکانی کوردستان ئامێزیان بۆ کردۆتەوە.
هەر بۆیە بە پێویستم زانی ئەم مەقامە کە حاسڵی قوڵبیری خەیام و قەڵەمی کوردانەی هەژار و سۆزی بلاوێنی ماملێیه به شێوازێکی ئۆرکێستراڵ نۆژەن بکەمەوه.
هیوادارم توانیبێتم بە جوانیەکانی زیاد بکەم و لەناساندنی دوبارەی ئەم مەقامە بەسوود بووبێتم.
سپاسی ئێوەی ئازیز دەکەم وەک هەمیشە لە بڵاو کردنەوەی ئەم بەرهەمەدا هاوکار و پشتیوانم بن.
سپاس و خۆشەویستی بۆ هەمووتان.
@DelzarAbedi
Show more ...